ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...

 رۆژی 1-7-2018 خولی سێیه‌می نوێنه‌رانی عیراق كه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل ناوده‌برێت كۆتایی هات و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان نایاساییه‌و ده‌ستوور رێگه‌ی نه‌داوه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماوه‌ی په‌رله‌مان درێژبكرێته‌وه‌، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سوپاسی ئه‌ندامانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كرد له‌پای هه‌وڵ مانبوونیان .

 

سه‌رۆك كۆمار داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی كوتله‌كان ده‌كات

دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ سوپاسی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كردوه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی په‌روه‌رداری به‌خشنده‌ و میهره‌بانه‌وه‌

‎ئه‌ی گه‌لی عیراقی به‌ڕێز،

‎سڵاوی خوداتان لێ بێت، ‎

به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ له‌رۆژی شه‌ممه‌ 30-6-2018 سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار گه‌رمترین سوپاس و پێزانین ئاڕاسته‌ی هه‌مو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌رده‌بڕێت له‌ پای هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌ به‌رچاوه‌كانیان و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه‌ پێشكه‌شیان كردوه‌ له‌ پێناوی خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا. سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هان ده‌دات ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ ته‌واوكردنی رێو شوێنه‌ قانونییه‌كانی بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، داواش له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان و هاوڵاتییان ده‌كات به‌و په‌ڕی وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن به‌ پله‌ی به‌رزه‌و پابه‌ندی هه‌ستكردن به‌ لێپرسراوێتیی بن بۆ به‌دورگرتنی وڵات له‌هه‌ر كێشه‌ یان قه‌یرانێك له‌م ماوه‌یه‌دا تا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت و دادگای فیدراڵیی په‌سه‌ندی ده‌كات بۆ خۆشكردنی زه‌مینه‌ی ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌كاربونی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌ ده‌ستورییه‌كانی.

 

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار داوا له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان ده‌كات ئه‌نجامی به‌ده‌ست جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان په‌سه‌ند بكه‌ن كه‌ دادگای فیدراڵی بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌، پێویستیی پابه‌ند بونی هه‌مو كوتله‌ سیاسییه‌كانیش دوپاتده‌كاته‌وه‌ به‌ واده‌ ده‌ستورییه‌كانی تایبه‌ت به‌ دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانیی بۆ زامنكردنی ئه‌ركی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و دواتر راسپاردنی كاندیدای گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ ده‌ستور بڕیاری له‌باره‌وه‌ داوه‌.

‎له‌ كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار پشتیوانیی بڕیاره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجومه‌نی كۆمیساران و دادوه‌ران و رێكاره‌كانیان ده‌كات

 

بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، داواش له‌ كوتله‌ سه‌ره‌كییه‌كانیش ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ رۆژانی داهاتودا به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی داواكاریی و ئه‌ركه‌كانی قۆناغی داهاتو و، گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی گه‌شه‌ پێدانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی و رێزگرتنی ئیراده‌ی گه‌ل له‌ پاراستنی بنه‌ما و پایه‌كانی سیستمی دیموكراسیی فیدراڵیی.

به‌ خوداتان ده‌سپێرم

‎فوئاد مه‌عسوم ‎

سه‌رۆك كۆمار

 

 فراكسیۆنی یه‌كێتی چه‌ند سه‌رنجێك ده‌خاته‌ڕوو

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ نوێنه‌رانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا چه‌ند سه‌رنجێكی له‌باره‌ی چوار ساڵی رابردووی كاری په‌رله‌مان خسته‌ڕوو، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

هاووڵاتیانی كوردستان

به‌پێویستی ده‌زانین سه‌باره‌ت به‌ خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، واته‌ چوار ساڵی ڕابردوو هه‌ندێ سه‌رنجی پێویست بخه‌ینه‌ڕوو:

 چوار ساڵی ڕابردوو، چوارساڵی پڕ له‌ كێشه‌ و قه‌یران و شه‌ڕ و ناكۆكی بوو. شه‌ڕی داعش كاریگه‌ریه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو. دابه‌زینی نرخی نه‌وت قه‌یرانێكی  دارایی گه‌وره‌ی بۆ عیراق و هه‌رێم دروستكرد. ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا قوڵبوونه‌وه‌. ڕیفراندۆم كێشه‌كانی گه‌وره‌تر و قوڵتر كردنه‌وه‌ وهێزه‌ عیراقیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و به‌ پاساوی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕیفراندۆم به‌شێكی زۆری ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانیان به‌ زه‌بری هێز دابڕیه‌وه‌ و داگیركرده‌وه‌، كێشه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان گه‌وره‌تربوون، هه‌موو ئه‌وانه‌و نه‌بوونی خواست و ئیراده‌یه‌كی عیراقی بۆ جێبه‌جی كردنی ده‌ستوور بوونه‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م زۆر هه‌نگاو كه‌ پێویستبوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و ته‌واوی گه‌لانی عیراق بنرێن له‌وانه‌ش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور، دابینكردنی پێداویستی سه‌ربازی و  شایسته‌ داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌،  ده‌رنه‌كردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی، ده‌رنه‌كردنی یاسای نه‌وت و گاز و له‌ %١٧ی بودجه‌ و چه‌ندین یاسای پێویستی تر.

هاووڵاتیانی كوردستان

هێشتا بارودۆخی كه‌ركووك و دوزخورماتوو و خانه‌قین و شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئاسایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و دووزیه‌كان به‌ده‌ستی برینی ده‌ربه‌ده‌ری و تاڵانكردن و سوتاندنی ماڵ و دووكانه‌كانیان ده‌ناڵێنن مه‌ینه‌تی كاكه‌ییه‌كانیشی هاتۆته‌ سه‌ر و ڕۆژانه‌ تاقمه‌ تیرۆریستیه‌كانی داعش و هه‌ندی لایه‌نی شۆڤینیست به‌ ناوی داعشه‌وه‌ په‌لاماریان ده‌ده‌ن و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن. ئێمه‌ لێره‌وه‌ هاوسۆزی و پشتیوانی خۆمان بۆكاكه‌ییه‌كان و خه‌ڵكی دووزخورماتوو و گه‌رمه‌سێر و ته‌واوی ناوچه‌كانیتر ده‌رده‌بڕین و داواش له‌ حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌ركی  یاسایی و ئه‌خلاقی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ جێبه‌جێ بكا.

 پێمان وایه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌ كوردستانیه‌كان و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ عیراقیه‌كان نه‌بێ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێن و داعشیش ڕۆژ به‌ ڕۆژ خۆی ڕێك ده‌خاته‌وه‌ و به‌ هێزتر ده‌بێته‌وه‌. به‌ هه‌موو لایه‌كیشی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ تاسه‌ر له‌ ئاست ئه‌و بارودۆخه‌ نا هه‌مواره‌ بیده‌نگ نابین.

 

 خوشك و برایانی خۆشه‌ویست

سه‌ره‌ڕای ناكۆكی هێزه‌ كوردستانیه‌كان ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌وپه‌ڕی په‌رۆشیه‌وه‌ هه‌وڵماندا كه‌ له‌ به‌غدا یه‌كڕێزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی بپاریزین. لای هه‌مووانیش ڕوونه‌ كاتێك له‌ كوردستان كێشه‌ و ململانێی توند هه‌بێت كارێكی ئاسان نیه‌ هه‌مووان له‌ به‌غدا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر سه‌د ده‌ر سه‌دیش نه‌بێ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌  پرسه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستووریه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بووین واته‌ هه‌موو فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان یه‌كێتی، پارتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ تا ڕادده‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بوو.

 به‌پێویستی ده‌زانین كه‌ بیری هه‌موو لایه‌ك بخه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مترین هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی هاوپه‌یمانی كوردستانی و هیچ ناوه‌ندێكی هاوبه‌شیشمان نه‌بوو كه‌ ئه‌وانه‌ش كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوو، ئه‌نجامیش به‌ زیان بۆ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌شكایه‌وه‌.

 به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ و له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو و به‌ده‌ست نیشانكردنی كه‌موكوڕی و كه‌مته‌رخه‌میه‌كان به‌ پێویستی ده‌زانین داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان بكه‌ین كه‌:

یه‌كه‌م: زه‌مینه‌سازی دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك یان هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی كوردستانی له‌ به‌غدا بكرێت، واته‌ لانی كه‌م له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی هاوبه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌لی كوردستان ڕێكبكه‌وین.

ده‌زانین كه‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانی قوڵتر كردۆته‌وه‌، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌نجامه‌كان كێشه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری عیراقیه‌ و چارسه‌ریشی ده‌بێ به‌ ڕێكاری یاسایی و سیاسی عیراقی بێ..

دووه‌م: پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ یه‌ك تیم له‌ به‌غدا دانوستان بكه‌ن.

سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری فراكسویۆنه‌كان له‌ ماوه‌ی داهاتوو زۆر گرینگه‌.

چواره‌م: ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وام وهه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واوی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان هه‌بیت.

پێنجه‌م: پێوسیته‌ سه‌ركردایه‌تی هێزه‌ كوردستانیه‌كان بایه‌خی زیاتر به‌ به‌غدا بده‌ن و هه‌ماهه‌نگیان هه‌بی.

 شه‌شه‌م: ده‌ستگرتن به‌ ده‌ستوور و په‌یداكردنی پشتیوانی ده‌ره‌كی و ناوه‌خۆیی بۆ جێبه‌جێكردنی له‌م قۆناغه‌ زۆر گرنگه‌.

خوشك و برایانی خۆشه‌ویست.

له‌ كۆتاییدا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ ده‌قۆزمه‌وه‌ كه‌ لێره‌وه‌ سوپاسی خوشك و برایانم له‌ فراكسیۆنه‌كانی پارتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ بكه‌م بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییان چونكه‌ سه‌ره‌ڕای جیاوازی و كێشه‌كانی كوردستان كاری هاوبه‌شی گرینگمان به‌یه‌كه‌وه‌ كرد.

هیوادارم له‌ خولی داهاتوو په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وتر و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان لایه‌نه‌كان گه‌وره‌تر و زیاتربێت.

 فراكسیۆنی ی.ن.ك  له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

 

په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌ت ده‌ستی له‌ ده‌ركردنی یاساكانیش هه‌بوو

ئه‌ندامێكی نوێنه‌رانی عیراقیش درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ده‌ستوور رێگه‌ی به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان نه‌داوه‌.

قادر مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌ندامی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كاتی یاسایی نوێنه‌رانی عیراق كۆتایی هات و ده‌كرێت كوتله‌كان هه‌وڵی پێكهێنانی خولی نوێی په‌رله‌مان بده‌ن، تا عیراق نه‌كه‌وێته‌ بۆشایی یاساییه‌وه‌.

وتیشی: نوێنه‌رانی عیراق هیچ دانیشتنێكی دیكه‌ ئه‌نجامنادات و كۆتایی به‌خولی سێیه‌می په‌رله‌مان هاتووه‌، له‌ وڵاته‌ دیموكراسیه‌كاندا پێش كۆتایی هاتنی خوله‌كه‌ هه‌وڵی پێكهێنانی خولێ نوێ ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌وێته‌ فه‌راغی یاساییه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌كوتله‌كانی عیراقیش رێگه‌ نه‌ده‌ن فه‌راغی یاسایی دروست بێت و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌وڵی پێكهێنانی خولی نوێی په‌رله‌مان بده‌ن.

راشیگه‌یاند: راسته‌ دادگای فیدراڵی ته‌كلیفی له‌ په‌رله‌مان كردوه‌ كه‌ هاوكاری كۆمسیۆن بێت بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌مانایی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان نایه‌ت و دادگای فیدراڵی ئه‌و هه‌ڵه‌ یاساییه‌ ناكات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌سه‌ره‌تای خولی سێیه‌می په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستی خستوه‌ته‌ سه‌رجه‌م كایه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌ عیراق، ته‌نانه‌ت به‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانیش كه‌ بێگومان له‌ وڵاته‌ دیموكراسییه‌كان ئه‌و جۆره‌ كاركردنه‌ قبوڵ نیه‌ و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری له‌پێنلاو خزمه‌تی وڵات و هاووڵاتان كار ده‌كه‌ن نه‌ك حزب.

 

سێ كابینه‌یه‌ عیراق ده‌كه‌وێته‌ بۆشایی یاساییه‌وه‌

پاش كۆتایی هاتنی ته‌مه‌نی یاسایی نوێنه‌رانی عیراق، شاره‌زایان رایده‌گه‌یه‌نن، بۆشایی یاسایی كاریگه‌ری نابێت و پێشتر له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی 2010 و 2014 عیراق به‌و ئه‌زمونه‌دا تێپه‌ڕبووه‌.

رۆژنامه‌ی شه‌رق لئه‌وسه‌ت راپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و له‌ زاری ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی حكومه‌تی ئێستا رایگه‌یاندوه‌، حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاره‌كانی به‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه‌ جگه‌ له‌و بڕیارانه‌ی پێویستی به‌ ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان هه‌یه‌.

پێشتر عیراق به‌هه‌مان ئه‌زموندا تێپه‌ڕبووه‌ له‌ دوو حكومه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، یه‌كه‌میان ساڵی 2010 كه‌ حكومه‌ت بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ مایه‌وه‌ به‌بێ په‌رله‌مان تا حكومه‌تی دووه‌می مالیكی پێكهێنرا، دووه‌میش ساڵی 2014 كه‌ حكومه‌ت ماوه‌ی سێ مانگ مایه‌وه‌ تا حكومه‌تی ئێستای حه‌یده‌ر عه‌بادی پێكهێنرا.

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری تارق حه‌رب، شاره‌زای یاسایی رایگه‌یاندووه‌ "حكومه‌تی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی به‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌وه‌، له‌ سه‌رجه‌م مه‌یدان و بوار و ده‌سه‌ڵاته‌كان".

چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كاتی ده‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بارودۆخی ئه‌منی عیراق له‌ئێستادا باشتره‌ له‌پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی عه‌بادی و ده‌كرێت كوتله‌كان رێگه‌ نه‌ده‌ن بۆشایی یاسایی و ئه‌منی دروستبێت تا تیرۆرستان جارێكی تر ئه‌و هه‌له‌ نه‌قۆزنه‌وه‌.

PUKmedia


7/3/2018 11:39:04 AM Read Count [55] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...

حكومه‌تی نوێی عیراق له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی 

6/11/2018 10:45:55 AM
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...

 وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان

3/8/2018 10:31:22 AM
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...

هەر لەدێر زەمانەوە هەردوو وڵاتی تورکیاو ئێران دوو

3/1/2018 12:40:39 PM
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...

وا بڕیارە لە 12ی ئایاری داهاتوو لە عێراق هەڵبژاردنی

2/26/2018 12:54:41 PM
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...

رۆژی 21-ی شوبات، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی

2/22/2018 6:34:07 PM
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...

هەر وڵاتەو ئەزمونی تایبەتی خۆی بۆ دامەزراندی

2/12/2018 11:55:09 AM
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...

رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی لە ژێر ناونیشانی

1/29/2018 12:04:12 PM
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...

 لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكەی هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیادا

12/23/2017 11:04:29 PM
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...

لە دوای هەر شكستێكی سیاسی، جا بەهەر هۆكارێكەوە

11/23/2017 10:51:45 AM
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، پارتی لیبڕاڵی ئەڵمانیا کشانەوەی خۆی

11/23/2017 10:19:48 AM
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...

دوای‌ چه‌ند مانگێك له‌ گه‌ڕان به‌شوێن ناوێك بۆ

11/6/2017 11:56:21 AM
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...

له‌پاش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌که‌ته‌لۆنیا و

11/6/2017 11:25:34 AM
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...

رۆژی هه‌ینی 10/27 په‌رله‌مانی که‌ته‌لۆنیا به‌زۆرینه‌ی

10/31/2017 11:49:06 AM
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...

رۆژنامه‌ی « گه‌لی» چینی،‌رۆژنامه‌یه‌کی فه‌رمیه‌و گوزارشت

9/24/2017 11:00:43 AM
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...

 28ی تەمموزی 2017 ئەنجومەنی دامەزرێنەری فیدراڵی

9/21/2017 2:22:36 PM

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 15 راپۆرت )