ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...

كوردستانی نوێ‌

هەر وڵاتەو ئەزمونی تایبەتی خۆی بۆ دامەزراندی سیستەمی دیموکراسیی هەیە، ئەمریکییەکان لەپاش رزگاربوونیان لەچنگی داگیرکەری بەریتانیا، توانییان دەستوورێکی دیموکراسی دابنێن و بەپێی قۆناغە مێژووییەکانیش، گۆڕانکاری لەو سیستەمە بکەن. لە فەرەنساش لەرێگەی شۆڕشێکی خوێناوییەوە توانییان بگەنە سیستەمێکی دیموکراسی، لەئەوروپای رۆژهەڵاتیش، لەرێگەی لاوازبوونی یەکێتی سۆڤێت لەلایەک و هاوکارییە زۆرەکانی دەوڵەتە رۆژئاواییەکان، توانییان بگەنە دیموکراسی، واتە فاکتەری دەرەکی هۆکاری سەرەکی بوو لەو گۆڕانکارییە. گەرچی ولاتانی عەرەبی، ویستیان لەرێگەی بەهارێکی شێتەوە، بۆنی گوڵی سووری دیموکراسی بکەن، لێ بەداخەوە خۆیان لەبەردەم دێوەزمەی ئیسلامی تونڕەو و ماڵوێرانی و جەنگی ناوخۆ بینییەوە. یەکێک لەو ئەزموونانەی کە تاڕادەیەکی زۆر تایبەتمەندی هەیە، ئەزموونی دیموکراسی ئیسپانییە، کە تەواو جیاوازە لەهەموو ئەزموونەکانی تری جیهان. لەم وڵاتە پاش جەنگێکی ناوخۆیی و ماڵوێرانکەر و چل ساڵ حوکمی دیکتاتۆری، هەنگاو بەهەنگاو وڵات بەرەو دیموکراسی هەنگاوی نا. ئەمەش مایەی تێڕامانی زۆرێک لەچاودێرانی سیاسیی و مێژووی و فکری جیهانە.

جەنگی ناوخۆ
یەکێک لە جەنگە ناوخۆ خوێناوییەکانی سەدەی بیستەم، جەنگی ناوخۆیی ئیسپانیایە، کەتێیدا زیاتر لە 2 ملیۆن کەس بوونە قووربانی و زیاتر لە 3 ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون. جگە لە سێدارەدانی زیاتر لە 100 هەزار کەس و بێسەروشوێنکردنی هەزاران کەسی تریش. ئەو جەنگە لەساڵی 1936 تا 1939 بەردەوام بوو، کەلەنێوان پارتی کۆمارییەکان و بەرەی چەپ، لەدژی جەنەڕاڵ فرانکۆ و فاشیستەکانی ئیسپانیا.

حوکمی دیکتاتۆری فرانکۆ
جەنەڕاڵ فرانسیسکۆ فرانکۆ یەکێکە لەدیکتاتۆرە ناشیرین و خوێنمژەکانی سەدەی بیستەم. ئەم دیکتاتۆرە لە ساڵی 1939 ەوە تاوەکو 1975 بەئاگروئاسن حوکمی ئیسپانیای دەکرد. حوکمی فرانکۆ لەسەر سێ بنەما دروست بووبو. یەکەم: سوپا. دووەم: پارتی فاشیستی ئیسپنیا « فلانخ ئیسپانیۆل» کە تاکە پارتی سیاسی ئیسپانیابوو. سێهەم: کڵێسای کاتۆلیکی. لەرووی فکریشەوە پشتی بە فکری ناسیۆنالیستی و فاشیستی دەبەست و دژی هەموو کەمە نەتەوەکانی ناو ئیسپانیا بوو، لەهەمانکاتیشدا دوژمنێکی سەرسەختی هەموو پارت و گرووپە چەپەکانی ئیسپانیاو جیهان بوو. دژایەتیکردنی کەمە نەتەوەکانی ئیسپانیاو کۆمۆنیستەکان، فکری سیاسی دەوڵەتەکەی فرانکۆ بوو.

مردنی فرانکۆ و سەرەتای گۆڕانکارییە گەورەکان
لەپاش مردنی فرانکۆ لەساڵی 1975 وڵات ووردە ووردە ئیسپانیا هەنگاوی بەرەو کرانەوە نا. لەرووی ناوخۆوە باوەشی بۆ هەموو پارتە سیاسییەکانی کردەوە لەسەرو هەمووشیانەوە پارتی کۆمۆنیست، کەلە سەردەمی فرانکۆ چالاکی سیاسی لێقەدەغەکرابوو. لەرووی دەرەکیشەوە دەرگا داخراوەکانی ئیسپانیای بەرووی جیهان کردەوە بەتایبەتی بەرەو ئەوروپا، کەئەمەش رێگای خۆشکرد ئەم وڵاتە دواتر ببێتە ئەندامێکی چالاکی یەکێتی ئەوروپا. لەرووی ئابووریشەوە، ئیسپانیا گەشەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی. ئەم گۆڕانکاریانەش لەرێگەی شۆرش و دەسکاری دەرەکییەوە رووی نەدا، بگرە لەهەناوی دەوڵەتەوە روویدا.

قۆناغە گرنگەکان
دیارە لەپاش مردنی فرانکۆ حکومەتێکی کاتی بەسەرۆکایەتی ئەریاس نافرۆ دروستبوو کە لەساڵی 1975 تا 1976 بەردەوام بوو. نافرۆ دەیویست بەردەوامی بدات بەهەمان رێبازی فرانکۆ، لێ فشاری ناوخۆ لەلایەک، مانگرتنی سەندیکا کرێکارییەکان و کڵێسا و مەلیک خوان کارلۆس، لەلایەکی تریشەوە یەکێتی ئەوروپا، فشاری زۆریان بۆ ئەم حکومەتە هێنا و هەوڵەکانی شکستی هێنا. پاشتر لەساڵی 1976 تا 1981 ئادۆلڤۆ سواریز بوو بەسەرۆک وەزیران. ئەم پیاوەش بەیەکێک لەباوکەکانی دیموکراسی ئیسپانیا دادەنرێت. سواریز لەماوەی حکومڕانیدا رێگای خۆشكرد بۆ دانانی دەستوورێکی دیموکراسی و هەڵبژاردنی ئازاد کە هەموو پارتە سیاسییەکانی وڵات تێیدا بەشداربن بەپارتی کۆمۆنیستیشەوە. لەلایەکی تریشەوە پارتی کۆمۆنیستی رازیبوو کە واز لەتێزی دەوڵەتی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا بهێنێت و دان بەسیستەمی دیموکراسی و پەرلەمانی بهێنێت. ئەم گۆڕانکارییەش رۆڵی بەرچاوی هەبوو لەهەنگاونانی ئەم وڵاتە بۆ دیموکراسی. بەڵام ئەمەش بەدڵی زۆرێک لە هەوادارانی فرانکۆ و سووپا نەبوو.

کودەتایەکی فاشیل
هەنگاونان بەرەو دیومکراسی هەروەک چۆن سوودی هەبوو بۆ چەند چین و توێژێک، بەهەمانشێوەش زەرەری بۆ بەرژەوەندی چەند چین و توێژێکی تر هەبوو. ئەوەبوو لەساڵی 1982 سووپا کودەتای خۆیکرد، لێ وورەی بەرزی ئیسپانییەکان بۆ هەنگاونان بۆ دیموکراسی و فشاری نێودەوڵەتی، توانی شکست بەم کودەتایە بهێنێت.

رۆڵی مەلیک خوان کارلۆس
لێرەشدا نابێت رۆڵی مەلیک خوان کارلۆس لەبەرچاو نەگرین. ئەم پیاوە ماوەیەکی زۆر لە بەریتانیا دەژیا و لەژێر هەژموونی فکریی و کولتووری ئینگلیزدا، دەیویست هەمان ئەزمونی ئینگلیزی لەوڵاتەکەی دووبارە بکاتەوە. تاڕادەیەکی زۆریش توانی سەرکەوتووبێت. مەلیک خوان کارلۆس رۆڵێکی بەرچاوی بینی لە هەنگاونانی ئیسپانیا بەرەو دیموکراسی، لەهەمانکاتیشدا لەپاراستنتی ئەم دیموکراسیە گەنجە بەتایبەتی لەکاتی کودەتاکەدا، دژی کودەتاچییەکان وەستایەوە، ئەمەش رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو .

پرسی کەمە نەتەوەکانی ئیسپانیا
کەمەنەتەوەکانی ئیسپانیا بەتایبەتی « کەتەلۆنی و باسکەکەکان» چ لەجەنگی ناوخۆی ئیسپانیا و چ لە سەردەمی فرانکۆ، زەرەرمەندی سەرەکی بوون ، لەسایەی حوکمی فرانکۆشدا، بەوپەڕی دڕندەییەوە پەلاماردران و لەرووی کولتوریشەوە هەموو شتێکی باسکی و کەتەلۆنی قەدەغەکرابوو. لێ پاش نەمانی فرانکۆ و دامەزراندنی سیستەمی دیموکراسی، باسک و کەتەلۆنییەکان لەچوارچێوەی مەملەکەتی ئیسپانیدا، توانییان تاڕادەیەکی باش بە مافەکانیان بگەن بەتایبەتی لەرووی ئابووری و کولتوورییەو. لەئێستادا بەرسەلۆنە،بە بەهێزترین هەرێمی ئیسپانیا دادەنرێت. لێ نەیانتوانی بەخەونی سەربەخۆییان بگەن. ئەمەش بۆتە مایەی کێشە بۆ هەردوولا.
 

خەونی کەتەلۆنی و باسکەکان بۆسەربەخۆیی
راستە بەهیچ شێوەیەک ناتوانین حکومی ئیسپانیا بەحکومی دەوڵەتەکانی رۆژهەڵات بشوبهێنین، بەڵام حکومەتی ئیسپانیش وەکو هەموو حکومەتەکانی تری ناوچەکە دژی خەونی سەربەخۆیی کەتەلۆیی و باسکەکان وەستایەوە. هەرچەندە لەمەشدا ترسی ئەوەی هەیە، گەر کەتەلۆنیا لێی جیابێتەوە، ئەوا هەموو بەشەکانی تری وڵات داوای جیابوونەوە دەکەن. لەرووی ئابووریشەوە ئیسپانیا زەرەری زۆر دەکات، چونکە هەرێمی کەتەلۆنیا دەوڵەمەندترین ناوچەی ئیسپانیایە. نابێت ئەوەشـان لەبیربچێت ئیسپانیا وەکو تورکیا هێزی سەربازی بۆ سەرکووتکردنی کەتەلۆنییەکان بەکارنەهێناوە، بگرە هەرلەرێگەی دەستوورەوە مامەڵەی لەگەڵ پرسی کەتەلۆنیاکرد.

دەرئەنجام
بمانەوێت یان نا، ئەزموونی دیموکراسی ئیسپانیا یەکێکە لەو ئەزمونە باشانەی کەدەوڵەتانی ناوچە‌ی رۆژهەڵاتی ناڤین، دەتوانن سودی لێوەربگرن، چونکە ئەم ناوچەیەش لەزۆر خاڵدا هەمان کێشەی ئیسپانیای هەبووە.

سەرچاوە:
ئەردەڵان عەبدوڵڵا. جەنگی ناوخۆی ئیسپانیا. چاپی یەکەم،. 2006
راچی محسن/ من الاستبداد العسكری إلی التحول الدیمقراگی/ رۆژانمەی الصباح. 1/4/2014
عصام یونس/ الانتقال من الاستبداد إلی الدیمقراگیە: أسبانیا نموژجا. www.samanwes.com


2/12/2018 11:55:09 AM Read Count [431] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...

 رۆژی 1-7-2018 خولی سێیه‌می نوێنه‌رانی عیراق كه‌ 

7/3/2018 11:39:04 AM
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...

حكومه‌تی نوێی عیراق له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی 

6/11/2018 10:45:55 AM
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...

 وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان

3/8/2018 10:31:22 AM
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...

هەر لەدێر زەمانەوە هەردوو وڵاتی تورکیاو ئێران دوو

3/1/2018 12:40:39 PM
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...

وا بڕیارە لە 12ی ئایاری داهاتوو لە عێراق هەڵبژاردنی

2/26/2018 12:54:41 PM
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...

رۆژی 21-ی شوبات، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی

2/22/2018 6:34:07 PM
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...

رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی لە ژێر ناونیشانی

1/29/2018 12:04:12 PM
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...

 لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكەی هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیادا

12/23/2017 11:04:29 PM
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...

لە دوای هەر شكستێكی سیاسی، جا بەهەر هۆكارێكەوە

11/23/2017 10:51:45 AM
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، پارتی لیبڕاڵی ئەڵمانیا کشانەوەی خۆی

11/23/2017 10:19:48 AM
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...

دوای‌ چه‌ند مانگێك له‌ گه‌ڕان به‌شوێن ناوێك بۆ

11/6/2017 11:56:21 AM
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...

له‌پاش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌که‌ته‌لۆنیا و

11/6/2017 11:25:34 AM
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...

رۆژی هه‌ینی 10/27 په‌رله‌مانی که‌ته‌لۆنیا به‌زۆرینه‌ی

10/31/2017 11:49:06 AM
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...

رۆژنامه‌ی « گه‌لی» چینی،‌رۆژنامه‌یه‌کی فه‌رمیه‌و گوزارشت

9/24/2017 11:00:43 AM
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...

 28ی تەمموزی 2017 ئەنجومەنی دامەزرێنەری فیدراڵی

9/21/2017 2:22:36 PM

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 15 راپۆرت )