رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...
چەپەكانی ئەرجەنتین دەسەڵاتیان دەوێت ...
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی ...
ریفراندۆم لەدەرەوەی هەرێم بەڕەێوەدەچێت ...
به‌م نزیكانه‌ سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌ ...
ڕاپرسی وەهمی... ...
ئاماری یه‌که‌م ساڵی تاکڕەویی له‌ تورکیا ‌ ...
گۆڕان و كۆمه‌ڵ: ریفراندۆم بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دوابخرێ ‌ ...
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...
دیموكراتەكان هەڵبژاردنی كۆسۆڤۆیان بردەوە ...
پارتەكەی تێرێزا مەی زۆرینەی بەدەستهێنا ...
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...
ئەمڕۆ فەرەنسیەكان دەنگ دەدەن ...
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...
لوبنان چۆن حوکم ده‌کرێت؟ ...
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵده‌بژێردرێن ‌ ...
سلێمان مستەفا: بۆ هەڵبژاردن كۆمسیۆن پێویستی بەشەش مانگ هەیە ...
رووحانی بەسەرۆك هەڵبژێردرایەوە ...
گرنگی خۆ تۆماركردنی دەنگدەر لەسیستمی بایۆمەتریدا ...
چانسی رۆحانی بەهێزتردەبێت ...
ماكرۆن سەرۆكایەتی فەرەنسای بردەوە ...
(بۆپێشەوە) ماكرۆنی سەرخست ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا راگەیەنرا ...

هێمن ئیبراهیم قادر*

چۆنیتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر ئاڵۆزه‌ و جیاوازه‌ له‌ سیسته‌می وڵاتانی تر. له‌ سه‌ره‌تای نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌ ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا ڕێكخرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ نێوان founding fathers وه‌كۆ جه‌یمس مادیسن، هامڵتن، جۆرج واشنتن هتد..  گفتوگۆیه‌كی زۆر كرا له‌ سه‌ر چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك، ئایا له‌ لایه‌ن پارله‌مانه‌وه‌ بێت؟ یاخود  به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌.
له‌ كۆتاییدا گه‌شتنه‌ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی مامناوه‌ند ببینه‌وه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو بژارده‌یه‌. ئه‌وه‌ بوو رێكه‌وتن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی سیستمێكی جیاواز دابڕێژن كه‌ بریتی بوو له‌ سیستمی Electoral College كه‌ بریتیه‌ له‌ ده‌سته‌یه‌ك هه‌ڵئه‌سن به‌ هه‌لبژاردنی سه‌رۆك.
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌لیكساندره‌ر هامڵتونه‌وه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئاماده‌كارانی ده‌ستوور خرایه‌ڕوو، هامڵتن له‌ مه‌قاله‌ی ژماره‌ ٦٨ ی مه‌قاله‌كانی فیدڕالیسته‌كان باسی سیستمی هه‌ڵبژاردن ئه‌كات و ئه‌ڵێت، پێویسته‌ كه‌سانێك سه‌رۆك هه‌ڵبژێرن كه‌ توانای هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریكرنی كه‌سی به‌ توانایان هه‌بێت و ناكرێت خه‌ڵكی ساده‌و ئاسای به‌و كاره‌ هه‌ڵسن. دیاره‌ ئه‌م مه‌قاله‌یه‌ وه‌كو یه‌كێك له‌ مه‌قاله‌كانی پشتگیریكردنی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور خرایه‌ به‌ر ده‌ستی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا.

شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵئه‌بژێرێت. شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دامه‌زرا به‌ جۆرێك وه‌كو چاره‌سه‌رێك یاخود حاڵه‌تێكی ناوه‌ندی له‌ نێوان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك به‌ شێوه‌كی راسته‌وخو له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ یان نا ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن پارله‌مانه‌وه‌، ئه‌م ده‌سته‌یه‌ دانرا وه‌كو ئه‌ڵته‌رناتیڤێك له‌ نێوان ئه‌و دوو جۆره‌ راسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ یان ناراسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن پارله‌مانه‌وه‌.
ئه‌م ده‌سته‌یه‌ سه‌ره‌تا له‌ خاڵی ٣ بڕگه‌ی ١ له‌ ماده‌ی ٢ی ده‌ستوور دانرا به‌ڵام دواتر هه‌موار كرایه‌وه‌ له‌ هه‌مواری دوانزه‌یه‌می ده‌ستوور. له‌گه‌ڵ  گۆڕانكارییه‌كی كه‌م به‌ڵام به‌ هه‌مان فكره‌ی پێشوو دانرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك له‌ لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵئه‌بژێرێت.
بۆ نموونه‌ یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ له‌ نێوان ماده‌ی ٢ و هه‌مواری دوانزه‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك بریتی بوو له‌وه‌ی كه‌ ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ بۆیان هه‌یه‌ دانگ به‌ یه‌ك كه‌س بده‌ن بۆ سه‌رۆك له‌ كاتێكدا له‌ ماده‌كه‌دا وا دانرابوو كه‌ بۆیان هه‌یه‌ دوو ده‌نگ بده‌ن.

له‌ ڕێگه‌ی نوێنه‌رانه‌وه‌
خه‌ڵكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ سه‌رۆك هه‌ڵنابژێرن به‌ڵكو چه‌ند نوێنه‌رێك هه‌ڵه‌بژێرن دواتر له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌وه‌ سه‌رۆك به‌ شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ هه‌ڵه‌بژێرێت.  له‌ كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌نگ به‌ سه‌رۆك ئه‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌و ده‌نگانه‌ سه‌رۆك دیاری ناكات.
دیاره‌ هه‌ر ویلایه‌تێك به‌ پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نوێنه‌ری ئه‌بێت هه‌ر وه‌كو چۆن له‌ كۆنگرێس نوێنه‌ره‌كان به‌ پێی رێژه‌ی دانیشتوان دیاری كراون. هه‌روه‌ها پایته‌ختی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش واشنتن دیسی سێ نوێنه‌ری هه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌مواری ٢٣ی ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی پێكراوه‌.كرا.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین ئه‌وا ئه‌بینین له‌ دوو به‌ش پێكهاتوه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران House of Representative له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پیران Senate.
له‌ ئێستادا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بریتی یه‌ له‌ ٤٣٥ ئه‌ندام كه‌ به‌ پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا دیاری كراوه‌و هه‌ر ولایه‌تێك چه‌ند نوێنه‌رێكی هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی زۆره‌، ٥٣ ئه‌ندامی هه‌یه‌ له‌ كاتێكدا ویلایه‌تی مه‌ین ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌مه‌، ٣ ئه‌ندامی هه‌یه‌.

ڕۆڵی كۆنگرێس
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پیران پێكدێت له‌ ١٠٠ ئه‌ندام كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان هه‌ر ولایه‌تێك ٢ ئه‌ندامی هه‌یه‌، به‌ كۆی گشتی هه‌ر ٥٠ ویلایه‌ته‌كه‌ ئه‌كاته‌ ١٠٠ ئه‌ندام.
كۆنگرێس ڕۆلی نییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌نها له‌ حاڵه‌تێكدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن Electoral College نه‌یتوانی سه‌رۆك یه‌كلایی بكاته‌وه‌، چونكه‌ به‌ پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ هه‌ر كاندیدێك بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆك ئه‌بێت ٢٧٠ دانگ بهێنێت، له‌ كاتێكدا ئه‌و ده‌نگه‌ نه‌هات ئه‌وا كۆنگرێس سه‌رۆك هه‌ڵه‌بژێڕێت.
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن Electoral College پێكدێت له‌ ٥٣٨ ئه‌ندام، ئه‌م نوێنه‌رانه‌ جیاوازن له‌ ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیران، دیاره‌ ئه‌م ئه‌ندامانه‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ دیاری ئه‌كرێن كه‌ سه‌رۆك هه‌ڵبژێرن.
ژماره‌ی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ یه‌كسانه‌ به‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆنگریس و ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ گه‌ل سێ ئه‌ندامی تایبه‌ت به‌ واشنتن دیسی، چونكه‌ واشنتن دیسی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ندامی بۆ دیاری نه‌كراوه‌ له‌ كۆنگرێس به‌ڵام له‌ هه‌مواری ٢٣ ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامی بۆ دیاری كراوه‌ له‌ ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن Electoral College به‌ یه‌كسانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌تێك كه‌ كه‌مترین نوێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران كه‌ ئه‌ویش ویلایه‌تی مه‌ینه‌، كه‌ ٣ ئه‌ندامی هه‌یه‌.

سیسته‌می هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ویلایه‌تی مه‌ین له‌ گه‌ل نابراسكا جیاوازیان هه‌یه‌ له‌ ویلایه‌ته‌كانی تر له‌ ڕووی سیسته‌می هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك، چونكه‌ له‌ ولایه‌ته‌كانی تر سیسته‌می Winer Take all په‌یڕه‌و ئه‌كڕێت، واته‌، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر ویلایه‌تێك ٨ نوێنه‌ری هه‌بوو و یه‌كێك له‌ كاندیده‌كان ٥ دانگی هێنا ئه‌وا ٣ ده‌نگه‌كه‌ی تر بۆ خۆی ئه‌بات به‌ڵا ئه‌م شێوازه‌ له‌ ویلایه‌تی مه‌ین و نابراسكا په‌یڕه‌و ناكرێت. به‌لام وه‌كو ژماره‌ هه‌مان ژماره‌یه‌ به‌ڵام پڕۆسه‌ی هه‌لبژاردنی نوێنه‌ره‌كان جیاوازن.
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن Electoral College له‌ لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه‌ دیاری ئه‌كرێن له‌ كاتێكدا ده‌ستور دیاری نه‌كردوه‌ ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ چۆن هه‌ڵبژێرێن. به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ پێویسته‌ ته‌مه‌نیان له‌ ٢٥ ساڵ كه‌متر نه‌بێت و ئه‌مریكی بن و به‌ لانی كه‌م ٧ ساڵ بێت دانیشتوی ئه‌مه‌ریكا بن.
وه‌كو ئاماژه‌م پێكرد، هه‌ر ویلایه‌تێك چه‌ند ئه‌ندامێكی هه‌یه‌ له‌م ده‌سته‌یه‌ به‌ پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانی وه‌كو چۆن كۆنگرێس نوێنه‌ریان هه‌یه‌. بۆ نموونه‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ٥٥ ئه‌ندامی هه‌یه‌ له‌و ده‌سته‌یه‌ی كه‌ سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ هه‌مان شێوه‌ی ژماره‌ی نوێنه‌راكانیان له‌ كۆنگرێس كه‌ بریتین له‌ ٥٥، ٥٣ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ٢ له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران.
له‌ پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ دیاری كراون له‌ لایه‌ن حزبه‌كانیانه‌وه‌. بۆ نموونه‌ ولایه‌تی كالیفۆرنیا وه‌ربگرین كه‌ ٥٥ ئه‌ندامیان هه‌یه‌ له‌و ده‌سته‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك هه‌ڵئه‌بژێرێت. له‌ پێش هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌ك له‌ پارتی كۆماری ٥٥ ئه‌ندام هه‌روه‌ها پارتی دیموكرات ٥٥ ئه‌ندام بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ دیاری ئه‌كه‌ن، له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن كام كاندید زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ ده‌ستبهێنێت ئه‌وا ٥٥ ئه‌ندامه‌كه‌ بۆ ئه‌و ئه‌بێت‌و ده‌نگی كاندیدی به‌رامبه‌ر ئه‌فه‌وتێت.
بۆ نموونه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ٢٠١٦ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا هیلاری هه‌ر ٥٥ ئه‌ندامه‌كه‌ی برده‌وه‌، چونكه‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی برده‌وه‌ له‌ كاتێكدا تره‌مپ ده‌نگێكی زۆری به‌ ده‌ستهێنا به‌ڵام هه‌مووی بۆ هیلاری ڕۆشت.

كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی
له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگ به‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ناده‌ن به‌ڵكو به‌ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ده‌ن. سیسته‌می Winer take all ڕه‌چاو ئه‌كڕێت، یانی براوه‌ هه‌موو ده‌نگه‌كان بۆ خۆی ئه‌بات له‌ هه‌موو ویلایه‌ته‌كان ئه‌مه‌ ڕه‌چاو ئه‌كرێت له‌ چه‌ن ویلایه‌تێك نه‌ بێت وه‌ك ویلایه‌تی نابراسكا و مه‌ین.
مه‌رج نییه‌ هه‌ر كاندیدێك زۆرینه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به‌ ده‌ست بهێنێت و بتوانێت ببێته‌ سه‌رۆك چونكه‌ له‌ كۆتایدا ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك هه‌ڵبژێرن، هه‌ر كاندیدێك پێویسته‌ ٢٧٠ ده‌نگ له‌ كۆی ٥٣٨ به‌ ده‌ست بهێنێت.
هه‌ر چه‌نده‌ له‌ ڕووی پراكتیكییه‌وه‌ دوای ئه‌نجامی دانگدان ده‌رئه‌كه‌وێت كێ ئه‌بێته‌ سه‌رۆك به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌ مانگی ١٢ ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ سه‌رۆك دیاری ئه‌كه‌ن و له‌ مانگی ١ سه‌رۆك له‌ پێش سه‌رۆكی دادگای باڵای فیداراڵی سوێندی یاسایی ئه‌خوات و به‌ ره‌سمی ده‌ست به‌كارئه‌بێت.
*ماسته‌ر له‌ یاسای ده‌ستووری له‌ ئه‌مریكا


11/17/2016 11:07:45 AM Read Count [1578] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...

 وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان

3/8/2018 10:31:22 AM
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...

هەر لەدێر زەمانەوە هەردوو وڵاتی تورکیاو ئێران دوو

3/1/2018 12:40:39 PM
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...

وا بڕیارە لە 12ی ئایاری داهاتوو لە عێراق هەڵبژاردنی

2/26/2018 12:54:41 PM
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...

رۆژی 21-ی شوبات، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی

2/22/2018 6:34:07 PM
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...

هەر وڵاتەو ئەزمونی تایبەتی خۆی بۆ دامەزراندی

2/12/2018 11:55:09 AM
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...

رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی لە ژێر ناونیشانی

1/29/2018 12:04:12 PM
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...

 لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكەی هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیادا

12/23/2017 11:04:29 PM
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...

لە دوای هەر شكستێكی سیاسی، جا بەهەر هۆكارێكەوە

11/23/2017 10:51:45 AM
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، پارتی لیبڕاڵی ئەڵمانیا کشانەوەی خۆی

11/23/2017 10:19:48 AM
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...

دوای‌ چه‌ند مانگێك له‌ گه‌ڕان به‌شوێن ناوێك بۆ

11/6/2017 11:56:21 AM
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...

له‌پاش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌که‌ته‌لۆنیا و

11/6/2017 11:25:34 AM
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...

رۆژی هه‌ینی 10/27 په‌رله‌مانی که‌ته‌لۆنیا به‌زۆرینه‌ی

10/31/2017 11:49:06 AM
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...

رۆژنامه‌ی « گه‌لی» چینی،‌رۆژنامه‌یه‌کی فه‌رمیه‌و گوزارشت

9/24/2017 11:00:43 AM
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...

 28ی تەمموزی 2017 ئەنجومەنی دامەزرێنەری فیدراڵی

9/21/2017 2:22:36 PM
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نیا یه‌ك هه‌فته‌ ماوه‌ بۆ واده‌ی

9/20/2017 10:03:12 AM

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 15 راپۆرت )