ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...

ئایدی كۆهین مامۆستای وانەبێژ لە زانكۆی بارئایلان ی ئیسرائیل و دامەزرێنەری ڕێكخراوی فۆروم كیدم بۆ مافی مرۆڤ یەكێكە لە كەسایەتیە  ئەكادیمی و سیاسیەدیارەكانی  ئیسرائیل كە پشتگیری دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان دەكات.

لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتی PUKmedia دا دەربارەی ڕیفراندۆمە چاوەڕوانكراوەكەی هەرێمی كوردستاندا چەند پرسیارێمكان ئاڕاستە كرد.

•    ئایدی كۆهین ناوێكی بەربڵاوە لە ڕاگەیاندنی كورد و عەرەبیدا، دەكرێت بە كورتی زیاتر ئەم كەسایەتیە بناسین؟

• من جولەكەیەكی ئیسرائیلیم  بروانامەی دكتۆرام لە بواری زانستەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەستهێناوە، لە لوبنان لە دایك بووم و تا تەمەنی 19 ساڵیشم هەر لەوێ ماومەتەوە،  بەڵام دوای كۆمەڵێك كاری تێرۆرستی و كوشتن و رفاندن  كە دژ بە جولەكەكان ئەنجام دەدرا، كۆچمان كرد بۆ ئیسرائیل، بەتایبەت لەو كاتەدا كە حكومەتی لوبنان نەیدەتوانێ پارێزگاری لە ئاسایش و كەرامەتی  جولەكەكان بكات.

• ئایدی كۆهین عاشقی كوردو كوردستانە،  لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پەرەی تایبەتی خۆتدا لە فەیسبووك  گوزارشتت لەمە كرد، هۆكاری ئەم خۆشەویستیە قوڵەت چیە بۆ كوردستان؟

• پەیوەندیەكی قوڵ لە نێوان هەردوو گەلی كوردو ئیسرائیلدا هەیە، گەر سەیرێكی مێژووی كۆن و نوێ بكەین، دەبینین  جولەكەكان لەسەر دەستی ڕێكخراوە دەسەڵاتدارە  داپڵۆسێنەرەكان لە ئیسپانیاو پورتوگال و ئەڵمانیای نازی كۆمەڵكوژ كراون، تەنانەت لە وڵاتە عەرەبیەكانیشدا كۆمەڵكوژ كراون و لە عێراق و میسردا  سەروەتەكەیان دزراوە، بۆیە گەلی كورد لە ئازارەكانمان تێدەگەن، ئێمەش گەڕاینەوە سەر زەویەكانی خۆمان و دەوڵەتمان بنیات نا، هیوادارم بەم زوانە دەوڵەتی كوردستان ببینم كە هەموو كورد كۆبكاتەوە.

• ڕێكخراوەكەتان( فۆروم كیدم) لەسەر چ بیروباوەڕێك دامەزراوە، چۆن دامەزرا، رۆلی چیە لە هاریكاری كردنی گەڵانی چەوساوە بە گشتی و گەلی كورد بە تایبەتی؟

• ڕێكخراوی فۆروم كیدم  بۆ مافی مرۆڤ نزیكەی دوو ساڵ لەمەوپێش دامەزرا، گرنگترین ئامانجی قسە كردنە بە زمانی عەرەبی لەگەڵ عەرەبدا، ئامانجی نیشاندانی رەیی ئسیرائیلیە بە ڕاگەیاندنی عەرەبی و جیهانی، ئامانجمانە ڕاستیەكان بە عەرەب بگەیەنێین و هەموو ئەو پڕو پاگەندەو شێوەندنانە لە مێشكیان بسرینەوە كە بەرامبەر بە جولەكە هەیانە، دەشمانەوێت كەلوپەلی جولەكان لە وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا بگێرینەوە ، بێگومان ئامانجێكی تریشمان ئاشكرا كردنی ئەو كارە تیرۆستانیە كە داعش و ڕێكخراوە تێرۆرستیەكانی تر  دژ بە كوردو یەزیدیەكان ئەنجامیانداوە.

• چیرۆكی كۆنگرەی هرتسیلیا چەی كە ساڵانە ئەنجام دەدرێت؟

• ئەم كۆنگرەیە لە سالی 2000ەوە ساڵانە ئەنجام دەدرێت و چەندین كەسایەتی دیاری سەربازی و ئەكادیمی و سیاسی بەشداری تێدا دەكەن، لە كۆنگرەكەدا هەموو ئەو بابەتانە باس دەكرێت كە تایبەتە بە ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەورەها هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ئیسرائیل دەكرێت و دوژمنەكانی زیاتر دەناسرێن.

• ڕاگەیاندنی عەرەبی و رۆژئاوایی زۆر باسی پالپشتی ئیسرائیل دەكەن بۆ دروستبونی دەولەتی كوردی، بەپێی شوێنت لە مەركەزی بریارەوە تا چەند ئەو هەواڵە ڕاستە؟

• بەڵێ ئەو هەواڵە ڕاستە، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پێش سێ ساڵ بە ئاشكرا پشتگیری خۆی بۆ دروستبونی دەوڵەتی كوردی ڕاگەیاند، هەروەها شەقام و كەسانی سیاسی و ئەكادیمی و رۆشنبیری ئیسرائیلیش پشتگیری دروستیونی دەكەن، هیوادارم وڵاتانی زلهێزیش پشتگیری بكەن.

• ڕاگەیاندنی عەرەبی دەلێت ، ئیسرائیل زوڵم لە كورد دەكات و هانیان دەدات بۆ دروستبونی دەوڵەت ، بەڵام لە كاتی دروستبونیدا پشتیان تێدەكات؟

• راگەیاندنی عەرەبی راگەیاندنێكی دوو ڕووە، ئیسرائیل پەیوەندیەكی گەرمی لەگەڵ زۆرینەی وڵاتانی عەرەبیدا هەیە، بەڵام باسی ناكەن و بەكاری ئاسایی ناوزەندی دەكەن، بەڵام كە دێتە سەر كورد هەواڵی درۆ بڵاو دەكەنەوە و دەڵێت شیسرائیل غەدر لە كورد دەكاتو كورد دەترسێنن، ئەم سیفاتە لە سەركردەكانی عەرەبەوە بۆیان دابەزیوە، ئیسرائیل دەوڵەتێكە ڕێز لە قسە و بەڵێنی خۆی دەگرێت و بەوەفایە بۆ هاوڕێ و هاوپەیمانەكانی.

• ئەگەر دەوڵەتی كوردستان لەلایەن وڵاتانی دراوسێی وەك ئێران و توركیا  رووبەروی شەری ئابوری و سەربازی بویەوە، ئەوە ئیسرائیل هەولی ڕزگاركردنی كورد دەدات؟

• بەبێ هی گومانێك  ئیسرائیل  هاوكاری دەوڵەتی كوردستان دەكات گەر ڕووبەرووی هەر هەڕەشەیەك بوویەوە، لە ئەمریكا و ئەوروپادا لۆبی جولەكە هەیە فشار دروست دەكەن كە رێگە بە هیچ دەستوەردانێك لە كاروباری كوردستان  نەدرێت .

• دەوڵەتی ئیسرائیل دوای ماوەیەك لە دروستبونی چووە ریزی وڵاتانی پێشكەوتوولە بواری سەربازی و ئابوری و زانستدا، پێت وایە كوردستانیش دوای سەربەخۆیی هەمان ئەزمون دووبارە دەكاتەوە؟.

• بەڵێ كورد دەتوانن دوای سەربەخۆیی  وەك ئیسرائیل بكەن و هەمان بەرنامەی ئیسرائیل بگرنە بەر لە پێشخستنی زانست و ناردنی خوێندكارانی كورد بۆ وڵاتانی پێشكەوتوو تا سود لە پسپۆریەكانیان وەربگیرێت، لەسەر كوردانی تاراوگەش پێویستە بەشدار بن لە دروستبونی دەولەتەكەدا.

• ئیسرائیل چەندین باڵیۆزخانەو نوێنەرایەتی لە وڵاتانی عەرەبیدا هەیە، هۆكار چیە كە نوێنەرایەتی لە كوردستاندا نیە؟

• لە رێگەی ئەم چاوپێكەوتنەوە داواكارم لە حكومەتی ئیسرائیل بە تایبەت وەزارەتی دەرەوە كە باڵێۆزخانەی خۆیان لە كوردستان بكەنەوە، ئیسرائیل پەیوەندی لەگەڵ چەندین وڵاتی عەرەبیدا هەیە و ئاڵای ئیسرائیل لە چەندین پایتەختی عەرەبیدا دەشەكێتەوە، بۆ بۆ ئەوان حەڵاڵ و ڕەوایە و بۆ كورد حەرامە.

• ئامۆژگاری و ڕێنمایی كۆهین چیە بۆ ئەو كەسانەی دژی ڕیفراندمن؟

• ئامۆژگاریم بۆ هەموو كوردێكی ناوخۆی كوردستان یان دەرەوە ئەوەیە بەو پەری حەماس و هێزەوە دەنگ بدەن، چونكە نەوەكانیان بۆ لەمەودوا بە ڕێزەوە دەژین،چونكە چەندین دەوڵەتی تر پشتگیری سەربەخۆیتان دەكەن، بۆیە پێویستە لەسەر هەموو كوردێك لە هیچ شتێك نەترسێت.

• كورد پێویستە چی بكات تا ولاتانی جیهان ڕازی بكات بە پشتگیری و دان نان بە دەوڵەتەكەیدا؟

• پێویستە كورد ئەوە بسەلمێنێت كە دەوڵەتەكەیان دەوڵەتێكی دیموكراتی عەلمانی دەبێت، لەسەر بنەمای دادگەری و یەكسانی و ڕێزگرتن لە كەمینەكان دروست دەبێت، بەمەش ولاتانی جیهان پشتگیری دەوڵەتەكە دەكەن.

• دەتوانین لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆهین لە كوردستان ببینین؟

• هیوادارم سەردانی دەوڵەتی كوردستان بكەم ، ئەمەش خەونێكمەو دەمەوێت بێتە دی، بێگومان گەر بانگهێشتانەمەیەكی ڕەسمیم پێبگات ڕەتی ناكەمەوە و سەردانی ئەو گەلە مەزنە دەكەم، قسەی منیش بۆ كورد ئەوەیە كە ڕاگەیاندنی عەرەبی جگە لە درۆ هیچیان بڵاو نەكردۆتەوە،  جولەكە نەوەی بەراز و مەیمون نین، ئیسرائیلیش دەوڵەتێكی ستەمكار نیە كە حەزی لە شەڕ بێت هێرش بكاتە سەر لایەنەكانی تر، ئیسرائیل دەستی بۆ هەمووان ڕاكێشاوە و پێشوازیش لە ئاشتی گشت لایەك دەكات.

• ئەگەر شتێك مابێت و حەز بكەیت بیلێیت؟

• دواین شت دەمەوێت كە زیادی بكەیت ، ئەوەی ڕێزم بۆ پێشمەرگەو شەهیدانی كورد هەیە كە ڕوحی خۆیان بۆ پاراستنی كەرامەتی كورد بەخشی، هیواداریشم دوای ڕیفراندۆمەكە سەركردایەتی كورد دەوڵەتی كوردستان ڕابگەیەنێتو هەر وەك چۆن ئیسرائیل لە سالی 1948دا ئەنجامی دا.


9/18/2017 12:28:08 PM Read Count [462372] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   


  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 15 چاوپێكه‌وتن )