ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...

 

لە ژمارە (٧٣٠٣)ی ئەمڕۆ 2/7/2017ی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ-دا، چاوپێكەوتنێكی شۆرش ئیسماعیل (لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن) لەبارەی پرسی ریفراندۆمەوە بڵاوكراوەتەوە. بەپێویستمانزانی بڵاوی بكەینەوە.
 
 
ریفراندۆم‌و ئامادەكارییە سیاسی‌و تەكنیكییەكانی ئەو پرسە، یەكێكە لەو ئەركانەی كە بەرپرسیارێتیی گرنگ دەخاتە ئەستۆی دامەزراوە تایبەتمەندەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردن‌و راپرسییەوە، چ لەسەر ئاستی دامەزراوە كارگێڕییەكان‌و چ لەسەر ئاستی دامەزراوە تایبەتمەندەكانی سەربە حزبە سیاسییەكان، بۆیە گەرمبوونی قسەوباس‌و مشتومڕی تایبەت بە ریفراندۆم لە باشووری كوردستاندا، بەشێك لەو ئەركە دەخاتە ئەستۆی مەكتەبی هەڵبژاردنی ی.ن.ك-یشەوە، بۆیە بۆ زانینی باری سەرنج‌و ئامادەكارییەكان بۆ ئەو پرۆسە گەورەو چارەنووسسازە، كوردستانی نوێ بەپێویستی زانی ئەم دیدارە لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیدا بكات.
دیداری: جەمال ئارێز - فۆتۆ: هونەر عومەر
 
*دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانیی بۆ پرۆسەی ریفراندۆم دەربڕی، ئایا لە كۆبوونەوەكەدا كە بە دوو بەش بەڕێوەچوو، هیچ قسەو باسێك لە بارەی میكانیزمەكانی بەشداریی لەو پڕۆسەیەدا كرا؟
 
-ریفراندۆم جۆرێكە لە جۆرەكانی دیموكراسیی راستەوخۆ، تێیدا گەل راستەوخۆ قسەی خۆی دەكات. راستە ئێمە وەك دەزگای هەڵبژاردن، لە مێژووی كاركردنی خۆماندا ئەمجۆرە پرۆسەیەمان ئەنجام نەداوە، بەڵام هەموو ئەو كارانەی لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا كردوومانە، زۆر لە ریفراندۆم قورستربوون. ناچاربووین جۆرەها تاكتیك‌و پلان‌و بەرنامە جێبەجێ بكەین. لەئێستادا، زۆربەی لایەنە تەكنیكییەكانی ئەم پرۆسەیە، پەیوەستن بە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە، ئەوان خۆیان كۆی ئامادەكارییەكان لەڕووی دابینكردنی كەرەستەی پێویست‌و دابەشكردنی ناوەندەكانی دەنگدان‌و ئامادەكردنی كارمەندی پێویست و هەموو پێداویستییەكانی بەڕێوەچوونی ئەم پڕۆسە گرنگە لەئەستۆ دەگرن.
 
ئەركی ئەوان بەشێوەیەكی تایبەتی لە ناوچە دابڕێنراوەكاندا قورسترە، چونكە حكومەتی عیراق هیچ هاوكاریان نابێت. لەكەركوك‌و خانەقین‌و شنگال و ناوچەكانی دەشتی نەینەواو شوێنەكانی تردا، ئاسانكارییان بۆ ناكات. پاشان ئەم كارە بەتەنها پەیوەندیی بە دانیشتوانی هەرێمی كوردستانەوە نییە، بەڵكو ژمارەیەكی زۆری كوردیشمان لە هەندەران، لە وڵاتە ئەوروپاییەكان‌و لەئەمریكا هەیە، دەبێت كار بۆ بەشداركردنی ئەوانیش بكرێت، ئەمەیان تەنانەت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی كوردستانیش قورسترە.
ئەمە نەك بەتەنها ئەرك، بەڵكو مافی هەموو تاكێكی كوردستانە كە دەنگی هەبێت لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئایندەی كوردستاندا. لەپاڵ ئەم ئامادەكارییانەدا، كە كارێكی ئاسان نین، دەبێت دەنگدەران لەڕووی دەروونیشەوە ئامادە بكرێن، هان بدرێن بۆئەوەی بەپەرۆشەوە، بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتیەوە لەم پرۆسەیەدا بەشداریی بكەن.
 
لێرەدا، ئێمە وەك دەزگای هەڵبژاردن، بەشێك لەو ئەركەمان دەكەوێتە ئەستۆ كە كۆمەڵێك دروشم، بڵاوكراوەو لیفلێتی روونكردنەوە، خستنەڕووی لایەنە ئیجابییەكانی بەشداریكردن بۆ هەموو لایەك روون بكەینەوە، ئەمجارەیان ئێمە وەك یەكێتی كار بۆ ئەوە ناكەین كە دەنگدەر بەلای خۆماندا رابكێشین، بەڵكو بەهەموو لایەك هانیان دەدەین بۆئەوەی روو بكەنە سندوقەكان‌و دەنگ بۆ خۆیان‌و بۆ ئایندەی خۆیان بدەن.
 
 
ئەركی ئێمەیە وابكەین رۆژی دەنگدان، ببێتە رۆژی ئاهەنگگێڕانی گەورە، رۆژی دەستنیشانكردنی چارەنووس‌و ئایندەمان. گوڕو تین ببەخشینەوە بە هاووڵاتی‌. وابكەین ئەو رۆژە ببێت بە جەژنێكی نیشتمانیی گەورە، بەجۆرێك نەوە دوای نەوە شانازیی بەم رۆژەوە بكەن كە بەرهەمی هەبووەو دەوڵەتی كوردیی لێ كەوتۆتەوە.
 
ئەمە دیوێكی ئامادەكارییەكانە، دیوەكەی تری سیاسی‌و یاساییە. ئەگەر ئەم دیوەیان هاوسەنگ نەبێت بەدیوەكەی تر، بە وردی‌و وریایی مامەڵەی تێدا نەكرێت، پرسەكە (ریفراندۆم) لاسەنگ دەبێت‌و كۆمەڵێك خاڵی لاوازیی لێ دەردەكەوێت. دەبێت هەوڵێكی زۆری سیاسیی بخرێتەگەڕ بۆ قسەكردن‌و قایلكردنی لایەنە ناوخۆیی‌و هەرێمی‌و نێودەوڵەتییەكان، لە راستیدا دەبوو زۆر پێش ئێستا دەست بەو كارە بكرایە، بەڵام ئینگلیز وتەنی، هەرگیز درەنگ نییەو مەسەلەكە زیاتر لەسەر لێزانی‌و توانای قایلكردن‌و دڵنیاكردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكانە لەوەی ریفراندۆم زیان بە كەس ناگەیەنێت‌و لە ناوچەكەدا كێشەو ئاڵۆزی دروست ناكات. ئارامی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دابین دەكات.
 
لەگرنگترینی ئەو هەنگاوانەی كە پێویستە بنرێت، كاراكردنەوەی پەرلەمانە، دەبێت پەرلەمان یاسایەك بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ئامادە بكات، هەموو رێكارە یاسایی‌و كارگێڕییەكان فەراهەم بكات، خۆی سەرپەرشتیارو چاودێریی پرۆسەكە بێت. بەبێ كاراكردنەوەی پەرلەمان، ریفراندۆم ئەگەر بشكرێت‌و سەركەوتووش ببێت، پشتیوانیی یاسایی نابێت، چونكە پەرلەمان ئاوێنەی دیموكراسیی هەرێمەكەمانە، خۆی دامەزراوەی رەوای هەڵبژێردراوی یاسادانانە، هەر بڕیارێك لە دەرەوەی پەرلەمان بۆ مەسەلە چارەنوسسازەكان دابنرێت، ئەو سەنگ‌و بەهایەی نابێت. ئەگەر دەرگای پەرلەمان ئاوەڵا نەكەین، ناتوانین پشتیوانیی سیاسی‌و یاسایی دەوڵەتان مسۆگەر بكەین.
 
ئەنجامدانی ریفراندۆم بێ كاراكردنەوەی پەرلەمان هەڵەیەكی كوشندەیە، دوژمنان‌و نەیارانی كورد زۆریان پێ خۆش دەبێت ئەگەر پرۆسەكە بێ پەرلەمان ئەنجام بدرێت.
 
پاشانیش پێویستە هێزو لایەنە سیاسییەكان یەكڕیزو یەكگرتوو یەك هەڵوێست و یەك دەنگ بن، هەموویان بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەكەدا كاربكەن، زۆر جێی خۆیەتی ئەو قسەیەی دكتۆر ئیسماعیل بێشكچی پاڵنەری سەرەكیی كاركردنمان بێت كە دەڵێت «بەنیسبەتی كوردەوە، خراپترین دەوڵەتی كوردی لە باشترین دەوڵەتی بێگانە باشترە.»
 
ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە كە ریفراندۆم هەموومان یەك دەخات، ئەمە هەڵبژاردن نییە كێبڕكێ بكەین لەسەر بردنەوە، ئەمجارەیان بردنەوە هی هەموومانەو دۆڕانیش ئێخەی هەموومان دەگرێت. دەبێت هەموومان هەڵوێستمان یەك بخەین، دەزگاكانی هەڵبژاردنی هەموو حزب‌و لایەنەكان، پێكەوەو بەهەرەوەزیی كاربكەین بۆئەوەی زۆرترین دەنگدەری كورد رووبكاتە سندوقەكانی دەنگدان‌و پشتیوانی لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان بكات. واتە ئەمجارە دەزگاكانی هەڵبژاردن هەموویان بەشێوەیەك لە شێوەكان یەك دەزگای هەڵبژاردنی نیشتمانی پێك دێنن و ئەوەش كە لەپێناویدا كاردەكرێت، ئایندەی نیشتمانەكەمانە.
 
ئەگەر بشڕوانینە وێنە نێودەوڵەتییەكە، رەنگە دەوڵەتانی دنیا راستەوخۆ كاریان بەم ریفراندۆمەی ئێمە نەبێت، بەڵام كاتێك ئێمە لە ژێر سێبەری پەرلەماندا بەباشی پرۆسەكەمان ئەنجامداو زۆرینەی دەنگدەرانی كورد بە ئاڕاستەی دروستبوونی دەوڵەتی كوردی دەنگیاندا، ئەوا دنیاش سەیری داواو دەنگی گەلێك دەكات. دنیا زیاتر مامەڵە لەگەڵ ئەوەدا دەكات كە واقیعە، نەك ئەوەی كە هێشتا نەهاتۆتە دی. لە دونیاشدا زۆرجار گەلێك یان وڵاتێك بڕیاری كارێكی داوەو وڵاتانی تر بێدەنگ بوون یاخود بگرە دژایەتیشیان كردووە، بەڵام كە بەرهەمی داوە بەدەستەوە، ئیتر پشتیوانییان لێكردووە. نموونەیەكی بەرچاو بۆ ئەمە یەكگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیای خۆرهەڵات‌و خۆرئاوایە. لەو پرۆسەیەدا ئەمریكاییەكان زۆر راشكاوانە رایانگەیاند كە لەگەڵیدا نین، بەڵام كاتێك كارەكەیان ئەنجامدا، ئەمریكا یەكەمین دەوڵەت بوو كە دانی پێدا نان.
 
لەوڵاتی خۆشماندا لەساڵی 1991داو دوای تەواوبوونی شەڕی یەكەمی كەنداو، جۆرج بوش-ی باوك رایگەیاند كە كاری ئەوان تەواو بووەو سەربازی خۆیان لەناو عیراقدا بەكوشت نادەن. بەمەش حكومەتی عیراق دەستكراوە بوو بۆ سەركوتكردنی راپەڕینەكانی كوردستان و باشوور.
 
بەڵام دوای روودانی كۆڕەوی كورد، كاتێك جیهان بینی بە ملیۆنان كورد خاك ‌و ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێهێشت‌و روویانكردە دەشتودەر. ئەمریكاو ئەوروپا ناچاربوون كە بێن‌و ناوچەی دژە فڕینمان بۆ دروست بكەن‌و سنوورێك بۆ دەستی تاوانی بەعسییە لەناوچووەكان‌و سوپا دڕندەكەی دابنێن. ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی روودەدات ئیشكردنە لەسەر ئەمری واقیع. ئەگەر توانیت بە ئەنجامێك بگەیت، دنیاش پشتیوانیت لێ دەكات. ئێمە ئەگەر ریفراندۆمێكی سەركەوتوو ئەنجام بدەین، بەواتای ئەوەی پەرلەمان وەك دەزگایەكی یاسایی‌و شەرعی كارا بكرێتەوە، هێزو لایەنە سیاسییەكان یەكڕیزو یەك هەڵوێست بن، شەپۆلی جەماوەریی دەنگدەر دروست دەبێت و بە دڵنیاییەوە بەشێكی زۆری عەرەب و توركمان و ئاشوری و كلدان و كەمینەكانی تر لە ناوچە دابڕێنراوەكان دەنگ بە بەڵێ دەدەن بۆ دەوڵەتی كوردستان و بۆ ئەمەش كارێكی زۆری دەوێت كە رازی بكرێن و دڵنیایان بكەن كە بەرژەوەندییان پارێزراو دەبێت لە دەوڵەتی كوردستاندا. وێنەیەكی جوان پیشانی وڵاتانی دیموكراسی دونیا بدەین. ئەوكاتە دونیاش رێز لە دەنگی میللەتێك دەگرێت.
 
لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زۆر خۆشخەیاڵ بین، ئەمە پرۆسەیەكی قورسە، ئەنجامی سەختیشی لێ دەكەوێتەوە، دەبێت حیساب بۆ هەموو ئەگەرەكان بكەین. ئەمە پرۆسەیەكی فرە رەهەندە: سیاسییە، یاساییە، ئابوورییە، كۆمەڵایەتییە كاریگەریی لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتی‌و هەرێمییەكان هەیە، پێویستیمان بە «رەنجی فەرهادە» بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیی دەرەكی‌و ناوەكی بۆ سەربەخۆیی كوردستان.
لە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی بڕیاری گرنگ لەو بارەیەوە دراوە، كە ئەم پرۆسە گرنگە بە یاسایەك كە لە پەرلەمانەوە دەربچێت، ئەنجام بدرێت، بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەین ئەم پرۆسە گرنگە بێ كەموكوڕی بێت و ئەنجامێكی دڵخۆشكەری بۆ هەموو نەتەوەی كورد هەبێت.
 
*شان بە شانی پڕۆسەی ریفراندۆم، قسەو باس لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیش دەكرێت، ئاخۆ ئێوە وەك مەكتەبی هەڵبژاردن هیچ ئامادەكارییەكتان دەستپێكردووە، لە كاتێكدا جگە لە مەسەلەی ریفراندۆم، هەر بۆ خۆی وادەی ئەم خولەی پەرلەمان بەرەو كۆتایی دەچێت و دەبێت ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردن بكرێت؟
 
-ڕیفراندۆم‌و هەڵبژاردنی پەرلەمان دوو پرۆسەی جیاوازن، دەبێت بەجیا ئەنجام بدرێن. پێویستە ریفراندۆم سەربەخۆ‌و بەتەنها ئەنجام بدرێت، هیچ جۆرە هەڵبژاردن یان پرۆسەیەكی دیكەی لەگەڵدا تێكەڵ نەكرێت،چونكە ئەمەیان بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردستانە، كە لەئێستاشدا هەروایە. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی هەڵبژاردنە، هەمیشە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەر هەڵبژاردنێكی تر. یەكێتی هەمیشە جەختی لەسەر هەڵبژاردن كردۆتەوە كە بنەمای دەستاودەستكردنی دەسەڵاتە بە ئاشتیانە، دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیش هەمیشە دوای كۆتاییهاتنی هەر هەڵبژاردنێك، كەوتۆتە ئامادەكاری‌و خۆتە دارەككردن بۆ هەڵبژاردنەكانی تر.
 
لەئێستادا كێشەی گەورە لە هەرێمەكەماندا، داخرانی دەرگای پەرلەمانە، ئەمە لەكەیەكی ناشرینە بە سیمای ئەزموونەكەمانەوە، دەبێت ئەمە كۆتایی پێ بهێنرێت، دەبێت هەم كارا بكرێتەوەو ئەركەكانی راپرسی لەئەستۆ بگرێت، هەم لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردن بۆ خولی داهاتوو بكرێت.
 
ئەگەر قسەیەك لەبارەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانەوە بكەین، من وەك سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی، بەپێی ئەو ئەزموونەی لەم بوارەداو لە دوو دەیەی رابردوودا بەدەستم هێناوە، پێموابێت ئەمجارەیان كارێكی زۆر سەختمان لەپێشە. ناكۆكی‌و ململانێیەكی زۆر لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا هەیە، كارێكی زۆر كراوە بۆ نائومێدكردنی دەنگدەر، بەڵێنەكان وەكو پێویست جێبەجێ نەكراون ، كردەوەو ئەنجامی كارەكانمان لە ئاستی خواستەكانی دەنگدەراندا نەبووە. دەزگای هەڵبژاردن، چەندین راپرسی‌ ئەنجام داوەو داتای كۆكردۆتەوە، ئەگەر بە یەك وشە بڵێم: ئەگەر دەنگدەر هەست بكات راستگۆی لەگەڵیدا، ئەوە متمانەت پێ دەبخشێت.
 
*یەكێتی و بە تایبەتی مەكتەبی هەڵبژاردن هیچ موراجەعەو پێداچونەوەیەكی كردووە بۆ كارەكانی تا لەبەر رۆشنایی هەڵەو كەموكوڕییەكانی هەڵبژاردنەكانی پێشوودا بتوانێت بەرنامەیەكی تۆكمە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو یان ریفراندۆم دابڕێژێت؟
 
-پێشتر قسەمان لەسەر ریفراندۆم كرد، كە پەكخستنی پەرلەمان بۆخۆی لەكەیەكی ناشرینە بە سیمای ئەزموونەكەمانەوە، كۆتایی بەم حاڵە چەقبەستوییە نەهێنرێت، نە ریفراندۆم ئەو بەهایەی دەبێت، نە دەستكەوتەكانی تریش پارێزراو دەبن.
بۆنموونە:
 
یەكەم: لە كاراكردنەوەی پەرلەماندا یاسا بۆ ریفراندۆم دەردەكرێت، ئەگەر داوا هەبێت و پێویست بكات، سیستمی هەڵبژاردن گۆڕانكاریی تێدا بكرێت، ئەوا بێگومان دەكریت.
 
دووەم: هەر هەڵبژاردنێك كۆمەڵێك هەڵەی تێدا روودەدات كە بەشێكیان كاریگەریی كەمترە، بەڵام هەڵەی سیاسیی كوشندەیە كە باجی گەورە دەدرێت، ئەوەش پەیوەستە بە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسییەوە، كە ئێمە بە هۆی راپرسییەكان و كەناڵەكانی تری پەیوەندیی یەكێتیەوە بەرچاو روونی پێویستی دەبێت بۆ هەلومەرجەكە، دەبێت دروشم و پەیامی سیاسیمان جیاواز و سەركردەكانمان وانەی پێویستیان لە هەڵەكانی پێشوو وەرگرتبێت و دڵنیابین پەیامەكەمان جێی رەزامەندیی دەنگدەرە.
 
سێیەم: دەزگای هەڵبژاردن بەرنامەی تۆكمەی هەبووە، بەڵام حیكمەت لە جێبەجێكردنیدا بووە، لە ڕۆژی دەستپێكردنی هەڵمەت ، كاتی دەنگدان و پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكاندا، كاری مەیدانی و رازیكردنی دەنگدەر بۆ لیستەكەمان ئەركی مەڵبەندو كۆمیتەو سەرجەم ئۆرگانەكانی تری یەكێتییە، بە مانایەكی تر كۆكردنەوەی دەنگ لای راگەیاندن و ئۆرگانەكانی تری یەكێتییە.
 
*لە نێوان هەڵبژاردنی پێشووەوە تا ئێستا مەكتەبی هەڵبژاردن چ ڕێوشوێنێكی گرتۆتەبەر لەڕووی تەكتیكی و تەكنیكییەوە بۆ ئەگەری هەڵبژاردنی داهاتوو؟ یان هەر بڕیارێكی كتوپڕ سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەخت كە لە ماوەی رابردوودا چەندین جار مەسەلەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەهێنرایە بەرباس؟
 
-هەرچۆنێك بێت، هەموو هەڵبژاردنێك تاقیكردنەوەیەكی نوێیە، لەوانەی پێش خۆی ناچێت، بۆیە بەردەوام پلانی نوێ‌و بیركردنەوەی جیاوازی پێویستە. كاری ئێمە وەك دەزگا لەهی پوورەی هەنگ دەچێت، راوەستانی تێدا نییە، كاتێك دەنگدەر دەنگیدا ئەنجامەكان راگەیەندرا، ئەوە دیسانەوە دەنگدەر دەبێتەوە بە ئامانجی بەرنامەو پلانەكانمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو. ئێمە بەردەوام خول بۆ كادرەكانمان دەكەینەوە، كتێب‌و سەرچاوەی نوێیان بۆ چاپ دەكەین. دەزگای هەڵبژاردن لە هەركاتێكدا بڕیاری هەڵبژاردن بدرێت ئامادەكارییمان هەیە.
 
*تا ئێستا بەدەر لە مەكتەبەكانی دیكەی یەكێتی ، وەك لایەنی پەیوەندیداری یەكێتی بە هەڵبژاردنەوە بە جیا لەگەڵ مەكتەبی سیاسیدا قسەتان لەبارەی هیچ ئامادەكارییەكەوە كردووە؟
 
-بێگومان بێ گفتوگۆ و كۆبوونەوەو پێدانی پڕۆژەی دەزگای هەڵبژاردن بۆ مەكتەبی سیاسی، ناتوانرێت ستراتیژی گونجاو بۆ هەڵبژاردن دیاریی بكرێت.
 
مەكتەبی سیاسییە كە بڕیار لە دابینكردنی بودجەی هەڵبژاردن دەدات و رەزامەندیی لەسەر پاڵێوراوانی لیستی پەرلەمان‌و پارێزگاكان دەردەبڕێت و ئاراستەی سیاسیی هەڵمەتەكە دیاری دەكات، بۆیە بەردەوام بەرچاوڕوونیی پێویست دەدەینە مەكتەبی سیاسی.
ریفراندۆم بێ كاراكردنەوەی پەرلەمان هەڵەیەكی كوشندەیە، دوژمنان‌و نەیارانی كورد زۆریان پێ خۆش دەبێت ئەگەر پرۆسەكە بێ پەرلەمان ئەنجام بدرێت، داخستنی دەرگای پەرلەمانیش لەكەیەكی ناشیرینە بە سیمای ئەزموونەكەمانەوه
 


7/2/2017 11:44:33 PM Read Count [886] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   


  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 15 چاوپێكه‌وتن )