ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...

 یان بۆیەر ڤیندهایم: دەکرێت عیراق دابەش بکەن بەسەر سێ هەرێمدا، بەمەرجێک مافی پێکهاتەو کەمایەتیەکانیش بدرێت‌

بەهیوای ئەوەی کورد بۆ پۆست‌و دەسەڵات، ئەم دەرفەتە لەبارنەبات‌و هەنگاوی زیاتر بەرەو دیموکراسی بنێت ‌
دیداری: هەورامان تاوگۆزی
1-2
بەڕێز (یان بۆیەر ڤیندهایم) لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٥ی نەرویجە، نووسەرو سیاسەتمەداری گەورەو بەناوبانگی نەرویج، ئەندامی شارەوانی پارێزگای سوور ترۆندەلاگەو ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەوزی نەرویجی‌و دۆستی دێرین‌و مێژینەی گەلی کورد، لەسەر لیستی ئەو پارتە، هەروەها ساڵانێکی زۆر نوێنەرایەتی حزبی کردووەو وتەبێژ بووە.
 
ئەو دەڵێت: ئاشنایی‌و پەرۆشیم بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد لەبەرواری ١٦/٣/١٩٨٨ واتا ڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید، ئیلهام‌و گۆڕانکارێکی بنەڕەتی لەناخمدا دروست بوو، بەو کارەساتە دەروون و جەستەم بەردەوام ئازار دەکێشێت، بۆ تەنها ساتێکیش دیمەنەکانم لەبەرچاو وننابن، لەو ڕۆژەوە پەرۆشم‌و بەردەوام بەدوای دۆزی کوردەوەم، چەندین خوێندنەوەو لێکۆڵینەوەم کردوەو شارەزایەکی زۆرم باشم پەیداکردووە لەسەر کوردو کوردستان، چەندینجار سەردان‌و گەشتی مەیدانیم بۆ کوردستان کردووەو چەندین دۆست‌و هاوڕێم هەیە لەکوردستان‌و تەواوی دونیاش، بەردەوام لەگەڵ کوردەکان پەیوەندیم هەیەو چاودێری بارودۆخەکەیان دەکەم، ئەمانەش هەمووی هۆکارە بۆ پەرۆشیم‌و هەموو کات دیمەن‌و وێنەکان دێنەوە پێش چاوم یاخود گوێم لەپەیامێک دەبێت لەلایەن لاوێک یان کیژۆڵەیەکی کوردەوە، هەستم دەبزوێ‌و بیر لەژیانی سەخت‌و ئاوارەیی‌و ئەو هەمووە نەهامەتیە دەکەم کە ئەم گەلە تووشی بووە بەدەست وڵاتانی داگیرکەرو ئەوانەی کوردستانیان دابەشکرد.
 
+ هۆکاری گەشەکردنی داعش‌و ڕێکخراوەکانی هاوشێوەی بەم خێراییە چییە، بۆ دروست دەبن؟
- کاتێک کە دەسەڵات‌و حوکمڕانێکی دیکتاتۆرت هەبوو، هیچ ڕێکخراو ئۆرگانێکی ئازادیی هاووڵاتیانت نابێ، کاتێک دەشیان ڕووخێنیت هیچ جێگرەوەیەکت لەکۆمەڵگەدا نابێت، لەوکاتەدا مزگەوت‌و پەرەستگاکان گەورەترین کاریگەرو دەورو ڕۆڵیان دەبێت لەسیاسەت‌و ڕێکخستنەوەی  کۆمەڵگا، لەکاتێکدا گروپە ئیسلامیەکان بەشێوازێکی ڕێکخراوەیی و ئامادەکراو سازن ئەوا جێگرەوەو دەبن‌و دێنەسەر دەسەڵات‌و فەرمانڕەوایی‌و هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن، بەبڕوای منیش هۆکاری سەرکەوتنیان لەهەڵبژاردنەکان ئەمەیە، لەهەندێک وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها لەسوریاشدا خۆیان بەهێزتر نیشاندا بەرامبەر سیکۆلارەکان وەک ئۆپوزسیۆن، لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە هۆکاری سەرکەوتن‌و گەشەسەندنی ئەمە چییە؟ 
هۆکار زۆرن، زیندووترین‌و سەرەکیترینیان ئەوەیە بەوتنەوەی دروشم، سوود وەردەگرن لەم فۆرمەو شیعاری گەورەو حەماسیانەو عاتفیانە، هەڵسوکەوت و ئاڵوگۆڕی زیرەکانە. 
ئایین بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات‌و هێز باشترین چەکە بەکاردێت، نموونە لەئەوروپا لەنێوان ساڵەکانی ١٥٠٠-١٦٠٠ نوێگەری‌و چاکسازی لەو فۆرمەدا کرا، ئەمە چارەسەری شەڕی گەورەو خوێناوی نێوان کاتۆلیک‌و پرۆستانتەکانی کرد، شەڕو کێشەو ناکۆکی نێوان شاکان‌و بنەماڵەو خاوەندارێتی جوتیارو بێدەسەڵاتان بوو، هەروەک چۆن ئێستا گرووپە توندڕەوە سەلەفیەکان پەیڕەوی دەکەن‌و لەسەری کاردەکەن، کاڵڤینەکانیش نموونەیەکی زیندووی هەڵسوکەوت‌و بەرخودی وەحشیگەری‌و دڵڕەقی ئەمانەبوون دژبەوانەی گومانیان لەبیروباوەڕو هەڵسوکەوتیان هەبوو، دەچەوسێنرانەوەو خوێنیان دەمژین‌و دەسووتێنران.
 
+ کێ لەپشت داعشەوەیە؟
- بەبڕوای من‌و زۆری تر، وڵاتانی تورکیاو سعودیە، قەتەر لەسەرەتاوە لەپشت داعشەوەبوون، بەڵام لەئێستادا هەست دەکرێت کەمێک دەستیان کشانۆتەوە بەتایبەتی سعودیە هەڵوێستیان گۆڕاوە، بۆ نموونە هەموو کەسێک حەزدەکات بێچووە پشیلەیەکی جوان‌و کەشخەی هەبێت، بەڵام کاتێک گەورەبوو، بەهێزبوو، وەک شێرێک یان پڵنگێک دەرکەوت، ئەوا زۆر خۆشەویست نابێت‌و جوان نییە، بگرە زۆریش ترسناک‌و مەترسیدار دەبێت، ئێستا ئیتر داعش گەورەبووە مایەی نیگەرانی‌و ترسە بۆ دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتانەو لەخۆیان‌و ئایندە دەترسن، بەدڵنیایشەوە ئەمجۆرە ڕێکخراو و گروپە توندڕەو و تیرۆریستانە هیچ کاتێک جێگای بڕواو متمانەنین‌و هەمیشە وەکو بۆمبێکی چێنراوی تەوقیفکراو وان، هەچ کاتێ بوار ڕەخسا هاوپەیمان‌و متمانە نامێنێ‌و سوود لەهەر دەرفەتێک وەردەگرن بۆ زیاتر گرتنەدەستی دەسەڵات‌و بەهێزبوونی پێگەیان.
 
+ ئایا دەوڵەمەندیی خاکی کوردستان، هۆکارێک نەبوو بۆ ئەم هێرشانەی داعش لەباشوورو ڕۆژئاوا؟
- لەسوریاو ڕۆژئاوادا لەنێوان پەیەگەو داعش لەسەر ناوچە نەوتیەکان شەڕی قورس بووە، ساڵح موسلیم بەخۆمی ڕاگەیاند لەئێستادا زۆربەی ناوچەو کێڵگە نەوتیەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزی یەپەگەن، بێگومان بۆ هەردوولایان دەسکەوتێکی زۆر مەزنەو گرنگی‌و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە، بەشێك لەشەڕەکە ئەمە هۆکارە سەرەکییەتی.
هەروەها یەکێک لەکێشە سەرەکیەکانی نێوان بەغداو هەولێر، نەوت‌و سامانی سروشتییە کە ململانێکی زۆری لەسەردەکرێت‌و بووە بەخاڵێکی سەرەکی گفتوگۆکان، ناکۆکییەکان لەساڵی ٢٠١٤ زۆر چڕو قووڵبوونەوە دوای ئەوەی بۆریە نەوتەکان بەڕێگای جیهان کرایەوەو ئامادەو سازکرا بۆ ڕەوانەکردن‌و نێردرا، لەهەمان کاتدا کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ناوچە نەوتیەکان لەلایەن پێشمەرگەوە بەتایبەتی کەرکوک‌و ناوچە کوردستانیەکان‌و هەروەها دۆزینەوەو گەڕانی بەردەوام بەدوایدا هۆکاری پەلاماردانی کوردستان لەلایەن داعشەوە کەرکوک بوو، ئەمە ئامانجی سەرەکی ئەم گروپە بوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون‌و تووشی شکستێکی زۆر گەورەبوون لەلایەن پێشمەرگەوە، زەبری گورچکبڕیان لێدراوەو بەتەواوەتی تووشی شکست بوونەتەوەو توانانی بەرگری‌و خۆڕاگرتنیان نەماوە، لەئێستاشدا هەموو ناوچە کوردستانیەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدایەو تەنها بەشێکی زۆر بچووک ماوە لەشنگال.
 
+ کەواتە دەکرێت بڵێین، داعش لەڕووی داراییەوە پشتی بەسەرچاوەی نەوت بەستووە بۆ دەوڵەمەندی؟
- بەڵێ ،جگە لەبڕین‌و دەستبەسەراگرتنی هەندێک بانک‌، نەوت سەرچاوەیەکی بەهێزی دارایی ئەم گروپەیەو هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە نەوتیەکان، ئێستا سعودیەو تورکیا هاوکاری دارایی داعش ناکەن‌و وەستاندویانە، لەبەرئەوەی ترسیان لەدارایی خۆیان هەیەو داعش زۆر دەوڵەمەند بووە، هەروەها ئەو دەستانەش هەمووی کەشف بوون کەوا لەپشتیانن، بازرگانی لەگەڵ داعش بەنەوتەوە دەکەن، بەڵام ئەو دەوڵەتانە لەگەڵ داعش بازرگانی نەوت ناکەن چونکە بەدیلیان هەیەو ئەویش کوردستان و هەرێمە، بێکێشەیەو دەتوانن بەڕێکەوتن و یاسایی ئەم کارە ئەنجامدەن.
 
+ هۆکارێکی تر ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی کوردستانی باشوورو ڕۆژئاوا نەبوو؟
- بێگومان ئەوە بەهێزترین هۆکاربوو جگە لەدەوڵەمەندی، داعشیش هاوشێوەی بەشێکی زۆر لەوڵاتانی ناوچەکەی داگیرکەرانی کورد بەتایبەتی عەرەبەکان لەهێزو دەسەڵات‌و تواناو گەشەسەندنی کوردستان دەترسن‌و دژایەتی دەکەن تائەو جێگای بتوانن‌و دەسەڵاتیان هەبێ، بۆ داعش زۆر گرنگە کورد دەسەڵاتی نەمێنێ‌و بێهێزبێت، هەر لەبەرئەوەش بوو هێرشیان چڕکردەوە بۆسەر کوردستان، بەتایبەتی بەشێک لەناوچە دابڕاوەکان، بۆئەوەی بەتەواوەتی دایبڕن لەکوردستان‌و سنووری دەسەڵاتی کورد بەرتەسک بکەنەوە، هێرشی داعش بۆ شنگال‌و نەینەواو جینۆسایدو قەتڵوعامی کەمایەتی‌و ئاینزاکانی تر بۆ ئەوەبوو کێشەکە گەورەتر بکەن‌و بیکەن بەشەڕی مەزهەبی‌و ئایینی، ئەمەش بێگومان بەسوودیان دەبوو، بەڵام سەری نەگرت‌و کورد لەڕۆژئاواو باشوور بەوپەڕی قارەمانێتییەوە بەرگریان لەگەل‌و خاکەکەیان کرد.
 
+ کورد توانیوێتی لەباشوورو ڕۆژئاوا نموونەیەکی سەرکەوتوو لەسیستەمی حوکمڕانێتی دیموکراتی پێشکەش بکەن؟ 
- کوردەکان زۆر دڵخۆشن بەوەی لەقۆناغی گوێزانەوەی دیموکراسین‌و هەنگاوی زۆرباشیان بۆ ناوە، ئەگەر چاو لەسیستەمی حوکمڕانی حکومەتی هەرێم و کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا بکەین، ئەوا زۆر جیاوازە لەحوکمی بەڕێوەبەری زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قوڵتر لێی وردبینەوە ئەوا لەچاو هەندێ وڵات دوو جیهانی گەلێک جیاوازن، ئەگەر چاو لەبەشێک لەوڵاتانی عەرەبی بکەین دەبینین تاوەکو ئێستا گیرۆدەی دەستی حوکومڕان‌و دەسەڵاتێکی چەوسێنەرو تۆقێنەرن‌و نەیانتوانیوە هەنگاو بەرەو دیموکراسی هەڵگرن، زۆر بەکلتورو ترادیسوێنێکی خێڵەکی و ناوچەی بیردەکەنەوەی لەهەوڵدان ڕاوەستاون، بێگومان هەر گۆڕانکاریەک لەهەچ بوارێکدا بێت قوربانی زۆری دەوێت بۆ گەشتن پێی، بەهیوای ئەوەی کوردەکان بەهۆی پۆست‌و دەسەڵاتەوە ئەم دەرفەتە لەبارنەبەن‌و سیستەمی پەرلەمانی پەیڕەو بکەن‌و هەنگاوی زیاتر بەرەو دیموکراسی بنێن، ئەمەش زیاترو زووتر لەسەربەخۆیی نزیکیان دەکاتەوەو داهاتوویەکی گەشیان دەبێت، تەبایی نێوانیان لەهەموو قۆناغێکدا گرنگە.
 
+ ئایندەی حکومەتی هەرێم لەباشووری کوردستان لەگەڵ عیراقدا بەمشێوەیە دەمێنێتەوە لەپاش جەنگی داعش؟
- بەبڕوای من کوردستان گردێدراو نابێت‌و سەربەخۆ دەبێت، بەڵام کەی‌و ماوەکەی چەندە، زۆر قورسە دیاری بکرێ، پێش هێرشەکانی داعش بۆسەر عیڕاق بەگشتی‌و کوردستان بەتایبەتی‌و گرتنی شنگال و چەند ناوچەیەک، ئومێدەکان زیاتربوون‌و چرایەک بوو بۆ ئاسانکاری ئەم کەیسە، بەڵام ئەگەر عەرەبی سوونەو شیعە بیانەوێت بەئاشتی‌و پێکەوە بژین ئەوا لەسەر کەسایەتییە سیاسی‌و ئایینی‌و بەرپرس‌و پارتەکانیان ڕاوەستاوەو دەتوانن ئەم بڕیارە بدەن‌و عەرەبی شیعە دەبێ خواست‌و داخوازی سوونەکان جێبەجێ بکا، ڕێزیان لێبگرێت، ئەگەر هاتوو ئەم دۆخە بەردەوام بێت لەلایەن شیعەکانەوە پەراوێز خرێن و هێزو قورسایان پشتگوێ بخرێ، ئەوا بێگومان سوونەکان پەنادەبەنە بەر ئەمجۆرە گروپ‌و ڕێکخراوە توندڕەوانەی وەک داعش،قاعیدە، ئەنسارو نەقشبەندی‌و هتدو بەهێزیش دەکرێن و گەشەدەکەن، لەکۆتایشدا تەنها جەنگ، ماڵوێرانی بەدوادادێت.
 
+ بەبۆچوونی ئێوە، عیراق دابەش دەبێت بەسەر سێ هەرێمی کورد، شیعە، سوننەدا؟
- تاوەکو ئێستا دیارنییە دۆخی ناوچە سوننیەکان بەکوێ دەگات، لێرەولەوێ لێدوان دەدرێت کەوا عیراق ببێتە سێ هەرێم بەڵام هێشتا نەبۆتە بڕیارێکی فەرمی و زۆری دەوێت، ناوچە شیعەکانیش هەروەها توانای ئەوەیان نییە بەپێی پێویست سیستەمی خۆبەڕێوەبەری بچەسپێنن لەبەرئەوەی لەهەندێک پارێزگای گەورە ناتوانن سەرکەوتووبن و هەرکاتێک تووشی مەترسی بوون بەرگریان زۆر بەهێز نابێت، زۆریش دڵنیانین کودەتای سەربازی دەکرێت بۆ گرتنەبەری دەسەڵات یان نا، چەندین کێشەو بەربەستی تر کە پێمان دەڵێت لەعیراقدا بەبێ سازانی نیشتمانی و شەراکەتی ڕاستەقینەی هەموو عێراقیەکان بوونیادنانەوەی دەوڵەتێکی بەهێز ئەگەری لاوازە، ناکرێت هەموو پارێزگاکان ببنە هەرێمی سەربەخۆ، دابەشکرێن بەسەر ئەو سێ لایەنەدا ئەگەر وابوو ئەوا مافی کەمایەتیەکانی تریش دەخورێت، زۆر پارێزگا پێکهاتەکانی هەموویان پێکەوە دەژین، بەڵام سونەکانی عیراق و سوریا دەتوانن پێکەوە سنوور نەهێڵن و ببنە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، ئەمەش ئەگەری زۆر لاوازە لەبەرئەوەی کێشەی زۆر گەورە دروستدەبێت لەناوچەکەدا، ئەگەریش هەربوو ئەوا دەبێ داعش سیاسەت و کردەوەکانی خۆی بگۆڕێت و بێتە ژێر ڕکێفی ئەمان ئەگینا ناتوانن بمێنێنەوە.
لەئێستادا حکومەتی عیراق هەندێک بڕیارو یاسای دەرکردووە بەمەبەستی دانی دەسەڵاتی زیاتر بەپارێزگاکان‌و گۆڕانکاری لەوەزارەتەکان‌و هەندێک هەنگاوی تری بەئاراستەی چاکسازی‌و نەهێشتنی گەندەڵی‌و کەمتەرخەمی ئەگەر وەک خۆی یاساکان جێبەجێ بکرێن ئەوا کێشەکان کەمتر دەبنەوە.
بەنیسبەت کوردەکانیشەوە، بەبڕوای من، زۆربەی کێشەکان بەشەخسی‌و حزبی کراون، دەکرێت چارەسەر بکرێت‌و ڕێکبکەون چونکە لەڕاستیدا حکومەتی ناوەندو هەرێمیش لەزۆر ڕووەوە پێویستیان بەیەکەو تەواوکەری یەکترین، باشترین چارەسەریش دیالۆگ‌و ڕێکەوتنە.
لەکۆتایدا ئەگەر هیچ ڕێگایەک نەبێت بۆ ڕێکخستنەوەو بەهێزکردنەوەی عیراق‌و کۆتایی هێنان بەکێشەو شەڕ، ئەوا دەکرێت پەنا بەرنەبەر ئەم کارەو عیراق دابەش بکەن بەسەر سێ هەرێمدا بەمەرجێک مافی پێکهاتەو کەمایەتیەکانیش بدرێت‌و جیگایان بێتەوە.
 
+ چۆن لەحکومەتی عیراق‌و کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا دەڕوانن؟
- کوردستان ئێستا بەدۆخێکی هەستیارو دژواردا تێدەپەڕێ، لەلایەک حکومەتی ناوەند مووچەی هەولێری بڕیوەو دەستی بەسەردا گرتووە، لەشەڕێکی قورسدایەو پێویستی زۆری بەهاوکارییە، لەلایەکی ترەوە زیاتر لەیەک ملیۆن ئاوارە ڕوویان لەهەرێمی کوردستان کردووە کە بەشێکی زۆریان عەرەبن، ئەمەش زیاتر هەلومەرجەکە قورستر دەکات، بەبێ ئەوەی حکومەتی ناوەند هیچ جۆرە کۆمەکێکیان بکات، چەندین کێشەی تری وەک پێشمەرگەو سوتەمەنی‌و بودجەو هتد. ئەمانە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی ئاڵۆزی‌و ناکۆکی زیاترو قوڵترکردنەوەی کێشەکان باشتر ڕێگاچارە پەنا بردنەبەر دیالۆگو دانووستانە کە لەئێستادا لەهەوڵدان‌و چەندجار سەردانی یەکیان کردووەو لیژنەیان پێکهێناوە هیوادارم بگەنە ڕێکەوتن‌و ڕێگاچارەیەکی هەمەلایەیەنە بدۆزنەوە لەسوودو قازانجی هەردوولا بێت. پێش ئەم قەیرانە لەکوردستان بووم، لەپێشکەوتن‌و بوژانەوەیەکی چاوەڕوان نەکراودا بوو، سەرەتایەکی زێڕین بوو بۆ بونیادنانەوەی وڵات.
هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەی هەرێم‌و بەغدا شەخسی بوو بۆ دەسکەوت‌و پشکی زیاترو خۆسەپاندن، چەند پەیام‌و وتارێکی سەرکردایەتی کورد، وای لەناوەند کرد هەڵوێست وەربگرن‌و ڕێز لەدەستووری هەمیشەیی عیراق نەگرن کە مافی کوردی تێدا چەسپاوە، بەهەڵوێستەکردن و بڕینی قوتی خەڵک وایکرد گەلی کورد لەنێو هەرێمدا خواستیان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لەعیراقدا زیاد بکاو بۆ ماوەیەک بوو بەجێگای بایەخ‌و باسی ڕۆژانەو چەندین پەیام و وتاری لەبارەوە دەدرا، کورد هەوڵیدا لەڕێگای تورکیاوە ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوەو تەواو لێیان نزیک بێتەوە، دوای ئەوەی عیراق ڕووبەڕووی هێرشی داعش بوویەوە، لەمانگەکانی هاوینداو هەروەها ئەمریکاش پێداگری کرد کەوا سیاسەتیان بگۆڕن بەرامبەر بەکورد، بەغدا بەناچاری لێدوانە توندەکانیان  هێوربوویەوە بەرانبەر هەولێر،ئەمەش مانای ئەوە نیە کەوا ئەم کێشانە دیسان سەرهەڵنادەنەوەو ناوەند هەروا بەناچاری دەمێنێتەوە، ئەوان هەمووکات بەرامبەر کوردستان سیاسەت و کاردانەوەی خراپیان هەبووەو دەشبێ، بەڵام لەئێستادا توانای شەڕی داعش و کوردیان نییەو سەرکردایەتی کوردیش دەبێ بەخۆیدا بچێتەوە.
 
+ چۆن دەڕواننە ئایندەی کورد بەگشتی؟
- بە بڕوای من کورد ئێستا دەرفەتێکی زۆر باشی بۆ ڕەخساوەو زۆر چوونەتە پێش‌و هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی دەنێن، ئەوەی ڕاستی بێت زۆر جار باس لەوە دەکرێت کە کورد سەربەخۆیی ڕادەگەیەنێت لەباشوور، پێموانییە ئەوە سەرکەوتووبێت‌و ببێتە ڕاستی لەم کاتەدا چونکە هەلومەرجەکە لەبارنییەو کاتی دەوێ، لەتورکیاو سوریاو ئێرانیش دۆخەکە بەشێوازێکی ترە لەبەرئەوەی هەر بەشەو تایبەتمەندی خۆی هەیەو ئەو دەنگۆیانەی لەسەر دامەزراندنی کوردستانێکی گەورە وەکو دەوڵەتی کوردی هێشتا زۆر زووە بۆ ئەمە لەبەر هۆکارگەلێک کە ناکرێت لەئێستادا بوترێت، بەڵام سەرکەوتووترین و باشترین سیستەمی حوکمڕانی کانتۆنەکان و حکومەتی هەرێمە بەبێ جیاوازی تەواوی نەتەوەو ئایین و بیروباوەڕە جیاوازەکان بەیەکسانی خاوەنی مافەکانی خۆیانن، بەم شێوەیە دەکرێت سیستەمی حکومڕانی سەرکەوتووبێت، ئەگەرنا وەکو لیبیاو هەر نەتەوەو مەزهەبێک داوای سەربەخۆیی و حکومەتێ دەکەن، ئەمەش سەرناگرێت چونکە لەڕۆژهەڵاتی ناویندا هەر دەوڵەتەو چەندین گروپی جیاوازی تێدا دەژی ئەگەر هەر گروپەو دەوڵەت ڕاگەیەنێ ئەوا ناکرێت، کورد هەنگاوی باشی بڕیوەو لەسیستەمی حکومڕانیدا تاڕادەیەک سەرکەوتووە بەهەموو کەموو کوڕیەکانیشەوە توانیوێتی بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە ببینێ لەباشورو ڕۆژئاوا لەداهاتووش پەرەی پێبدا.
 
+ بەبڕوای تۆ، ئەو یەکدەنگییەی کورد تاچەند گرنگە لەم دۆخەدا؟
- کورد نەتەوەیەکی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەسییە، ژمارەکە ڕوون نییە لەبەرئەوەی سەرژمێری دروست نەکراوەو ئامارەکان جێگای بڕوای تەواونین بەڵام ئەو ژمارە دەدەین، زۆریش ئاساییە دابەشبێت بەسەر چەند پارت و لایەنێکدا، ئەمەش هەڵکەوتەی جوگرافی و ئاین و بیروباوەڕو زۆر شتی تر وادەکات جیاوازبن و یەک ڕەنگ نەبن، بێگومان ئەم بارودۆخەش دەبێتە هۆی دروست بوونی پارت و ڕێکخراو ئایدۆلۆژیای جیا، بەڵام ئەوەی بۆ هەموو کورد گرنگە و زەمانەتی سەرکەوتنە یەکهەڵوێستییە لەسەر بابەتە نەتەوەییەکان، دەبێ هەموویان لەژێر یەک چەتردا کۆببنەوە بۆئەوەی بتوانن پشت بەخۆیان ببەستن و بەهێزبن، زۆربەداخەوە شەڕە ناوخۆیەکانی کورد زۆر دەرفەتی لەدەست کورد داوە بەدرێژایی مێژوو، ئەگەر ئاوڕێک بدەینەوە لەڕابردوو دەبینین زۆر جەنگی خوێناوی لەناوخۆدا ڕوویداوە، جا لەهەر بەشێک بێت، گومان لەوەدا نییە شەڕکردن بووەتە هۆی لاوازبوونیان بەرامبەر دوژمنەکانیان و توانایان کەمبۆتەوە دژ بەداگیرکەران، لەبەرئەوە دەبێ هەموو کات لەبابەتە نەتەوەیەکاندا یەک دەنگ و یەک هەڵوێستبن.


9/16/2015 1:12:40 PM Read Count [2331] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   


  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 15 چاوپێكه‌وتن )