ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...

 پێمان خۆش بوو پارتی-ش پڕۆژەی یاسای سەرۆكایەتی هـــەرێم پێشكەش بكات بۆ ئەوەی بەهەمووان یاسایەك دابنێین

 

لەگەڵ سیستمی پەرلەمانیداین، بۆ ئەوەش گەڕاینەوە بۆ بڕیاری كۆبوونەوەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی هەڤاڵ مام جەلال لەكەركوك ‌

 
هەڤاڵ عیماد ئەحمەد ئەندام‌و وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی كردو لەگەڵ ژمارەیەك لەهەڤاڵانی مەكتەب‌و دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتی كۆبۆوە. كوردستانی نوێ بەشێك لەناوەڕۆكی وتەكانی وتەبێژی رەسمی یەكێتی بڵاودەكاتەوە.
ئامادەكردنی: کوردستانی نوێ
 
لیژنەکانی 
دۆخی ناوخۆی یەكێتی
لەسەرەتادا، هەڤاڵ عیماد ئەحمەد لەبارەی مەكتەبی رایگەیاندنەوە رایگەیاند ئێوە ئاوێنەو دەنگی یەكێتین لەگەڵ لایەنەكان و هاووڵاتیان و لایەنگرو دۆستانی یەكێتی. ئەمجارەش پێم خۆش بوو بێمە خزمەتتان بۆ ئەوەی بتانخەمە ناو وێنەكە و هەر پرسیارێكیشتان هەبوو لەخزمەتتاندام.
وتەبێژی یەكێتی وتی: ماوەیەك لەمەوبەر لەمەكتەبی سیاسی كۆمەڵێ لیژنە پێكهاتن بۆ دۆخی ناوخۆی یەكێتی. یەكێك لەو لیژنانە، لیژنەی پەیوەندییەكان بوو، تا پەیوەندییەكانی یەكێتی رێكتر بكاتەوە و بیخاتە سەر بەرنامەیەكی باشتر.. ئەو لیژنەیە ئاراستەی من كراو لەگەڵ كۆمەڵێك هەڤاڵ مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و كادیری ئەساسی راپۆرتی خۆمانمان پێشكەش كرد. كە چوار بابەتی ئەساسی لەخۆدەگرت كە بریتی بوون لەیەكێتی و پەیوەندی نێودەوڵەتی، یەكێتی و حزبە كوردستانییەكان، یەكێتی و ناوخۆی كوردستانی خۆمان و یەكێتی و عیراق.
ئەو چوار میحوەرە دەستنیشان كران و دوو تایبەتمەندیشمان بە پەیوەندییەكانمان دابوو كە ئەویش پەیوەندیی یەكێتی و گۆڕان، پەیوەندیی یەكێتی و پارتی بوو.
 
تەتیبع 
تا سەرو تەتبیع
لەگەڵ گۆڕان چونكە ئێمە لە دۆخێكی نا تەبیعی بووین، چۆن پەیوەندییەكە دەست پێبكەین، لە تەتیبعەوە دەست پێكەین تا سەرو تەتبیع. كۆبوونەوەكانیش بكەینە كۆبوونەوەی رەسمی نەك كۆبوونەوەی نا رەسمی و تایبەتی و لەو قاڵبەی خۆی دەریبكەین و بەرنامەی بۆ دابنێین.. لە ئەلفەوە بۆ یا. تایبەتمەندییەكی تریش.
بە حوكمی ئەوەی لەگەڵ گۆڕان نا تەبا بووین، دەمانویست تەبا بین. لەگەڵ پارتیش رێكەوتنی ستراتیجیمان هەیە دەمانویست ئەوە تەنزیم بكەین. چونكە پێویستە رێكەوتنی ستراتیجی گەشەی پێبدەین و لەگەڵ ئەو ئەفكارانەی لەلایەن كادیرانەوەی گەڵاڵە كرابوو، تێكەڵی بكەین و فراوانی بكەین. پەیوەندی ستراتیجی تەنها لەگەڵ پارتی نەبێ، دەكرێ لەگەڵ گۆڕانیش بێ، واتە پەیوەندی و رێكەوتنە دوو قۆڵی نەبێ بەڵكو فراوان بكرێ، ئەوەش بە تەنها بە ئێمە ناكرێ، ئەبێ پارتیش رازی بێ و دەبێ ئیشی لەسەر بكەین.
هەر لەو چوارچێوەیە، راستە ئێمە لەگەڵ لایەنە ئیسلامییەكان جیاوازیمان هەیە، بەڵام ئەمڕۆ دەبێ ئیدارەیان بدەین. لەگەڵ ئەو توندڕەوییە نین لە تەرحی ئیسلامگەری و دەركردنیان لە ساحەی كوردایەتی، راستە یەكێتی عەلمانی و سۆشیال دیموكراتین، بەڵام دەبێ كۆمەڵگەكەمان بخوێنینەوە، ئامادەیی هەمووان رەچاو بكەین و چۆن بتوانین هەمووان سوودمەند بین و بەپێی دۆسێ و مەلەفەكانی عیراقی و كوردستان و تەنانەت دۆسێی سەرۆكایەتی هەرێمیش مامەڵە بكەین و ئیدارەی بدەین.
راپۆرتەكەمان تەواو كرد و رەوانەی مەكتەبی سیاسی كراو لەوێش پەسەند كراو هیچ ئیزافەیەكیشم لەسەری نەبینی. بڕیاریش درا لیژنەیەك دروست بكرێ بۆ ئەوەی ناوەڕۆكی راپۆرتەكە بكاتە عەمەلی و گفتوگۆ كرا لەسەر ئەوە، ئەوەبوو داواكرا خودی لیژنەكە ئەوە بكا بەڵام پێشنیازمان كرد لەدەرەوەی لیژنەكەش كەسانی تر بەشدار بكرێن، ئێمە پێشنیازی هەڤاڵ د.بەرهەم-مان كرد بەڵام دوای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و قسەكردن لەسەر چۆنێتی كاركردن و وردەكارییەكان هەڤاڵ مەلا بەختیار هاتە لیژنەكەو سەرۆكایەتی لیژنەكەی وەرگرت. دەبوو دەست بكەین بەكاركردن و دەست بكەین بەسەردانی لایەنەكان و بڕیاریش درا یەكەم لایەن كە سەردانی بكەین گۆڕان بێ، دوای ئەوە پارتی و لایەنەكانی تریش.
هەروەها هەڤاڵ عیماد ئەحمەد وتی: ئەوكاتەی ئەو لیژنەیە دەست بەكاربوو هێشتا مەسەلەی سەرۆكایەتی هەرێم بەو جۆرەی ئێستا گەرم نەبوو، بەڵام ئێمە سەردانی چەند لایەنێكمان كردو هەندێ دەسكاریی ئەندامانی لیژنەكە كراو هەڤاڵان عەدنان حەمە میناو رزگار عەلی و بێگەرد تاڵەبانی هاتنە لیژنەكەوە. دوای ئەوەش دەستمان بەكار كردەوە و سەردانی لایەنەكانمان كرد و مەبەستیشمان ئەوەبوو كە ئەوە بگەیەنین كە رای یەكێتی لەسەر بارودۆخی تازە چۆنەو قسەشمان لەسەر رێكخستنی لەمەودوای پەیوەندیی دوو قۆڵی دەكرد. لەو كاتەشدا مەسەلەی سەرۆكایەتی گەرم و گوڕی بەخۆیەوە بینی و بۆیە لە لیژنەكەدا چوار بنەمای سەرەكیمان لە لای خۆمانەوە بەرقەرار كردبوو.
 
گەڕاینەوە 
بۆ بڕیارێكی مەكتەبی سیاسی
یەكەمیان ئەوە بوو كە ئێمە لەگەڵ سیستمی پەرلەمانیدان، بۆ ئەوەش گەڕاینەوە بۆ بڕیارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا كە بە سەرپەرشتی هەڤاڵ مام جەلال لەكەركوك ئەو بڕیارەمان داوە كە دەبێ سیستم لە كوردستان پەرلەمانی بێ و لە دەستووریشدا جێگیر بكرێ.
دوای ئەوەش هاتینە سەر بنەماكانی تر. وەك: دەبێ سەرۆك لەپەرلەمان هەڵبژێردێ، دەسەڵاتەكانی سەرۆك دیاری بكرێ و رێكبخرێتەوەو بە سازانی نیشتمانی و سیاسی ئەم ئەركە جێبەجێ بكرێ و جارێكی تریش یەكێتی بە دوو قۆڵی لەگەڵ پارتی نەچێتەوە ژێر باری شتێكی وەك ئەوەی 30ی حوزەیران. ئەمانە بنەمای سەرەكی بوون.
هۆكاری نەچوونە ژێرباری 30ی حوزەیران ئەوەیە كە ئەمڕۆ بە بەراورد بە ساڵی 2013 بارودۆخ گۆڕاوە و ئۆپۆزسیۆن نەماوە و هەمووان شەریكین لەم وڵاتەدا و پەرلەمانیش جۆرێكی ترەو حكومەتیش بنكە فراوانە و شەڕی داعش لە ئارادایە و قەیرانی ئابووری و خزمەتگوزاری لە ئارادایە و ئەگەر وردتریش بین شەڕی توركیاش لە ئارادایە. ئەگەر شتێكی تر بكرێ، دژ دەبێ و كۆمەڵگەكەمان دابەش دەكات. بۆیە بۆ پاراستنی یەكڕیزی ناوماڵی خۆمان و شەراكەت لە بڕیاردان و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، سازانە نیشتمانییەكەمان پێ باشترە ئەوەشمان بە ئاشكرا بە پارتی وتووە كە جارێكی تر 30ی حوزەیران دووبارە ناكەینەوە، لەوەشدا راستە یەكێتی زەرەری كرد بەڵام كورد سوودمەند بوو. نایكەین و دووبارەی بكەینەوە. چەند كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ پارتی كرد و ئەوان داوایان دەكرد و ئێمەش دووپاتمان دەكرد كە پێویستە بە سازانی هەمووان بێ، لە پلەی یەكەمدا كە پێویستە پێنج لایەنەكەیە و لایەنەكانی تریش سەرەڕای تایبەتمەندییان دەبێ بەشدار بن و ئەمەشمان بەئاشكرا وتووە و لەگەڵ پارتی و گۆڕان و لایەنەكانی تریش قسەمان كردووە.
 
سیستمی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم
لەگەڵ لایەنەكان سێ دانیشتمان كردووە، دووجار ئێمە چووین و جارێكی تریش ئەوان هاتوون. لەوەدەچێ لەگەڵ پارتی دانیشتنی زیاتری دوو قۆڵی و سێ قۆڵی كرابێ.
دەرەنجامی ئەوەش هەموو لایەنەكان لەگەڵ سیستمی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمن لە پەرلەمان و ئەوەشیان پێباشە كە دەسەڵاتەكانی سەرۆك رێكبخرێن، جگە لەپارتی. چونكە ئەوان لەگەڵ سیستمی پەرلەمانین بەڵام پێیان وایە سەرۆك لەناو خەڵك هەڵبژێردرێ. 
بۆچوونێكی تریش هەیە ئەوەیە كە یاسای سەرۆكایەتی بەدەر لە حسابكردن بۆ كەس و حزبێكی دیاریكراو هەموار بكرێتەوە و پەسەند بكرێتەوە، دوای ئەوەش لەگەڵ پارتی دانیشتن بكەینەوە، ئەگەر پارتی كاندیدی هەیە ئەگەر بارزانی بێ یان هەر كەسێكی تر بێ قسەی لەسەر دەكەین و (لكل حادپ، حدیپ).
خاڵی دووەم كە تەئكیدمان لەسەر كردۆتەوە كاراتركردنی پەرلەمان و حكومەتە و ئەو سازانەشی كە لایەنەكان دەكەین پشتیوانی بێ بۆ پەرلەمان، كە دەزگایەكی شەرعییەو دەبێ گفتوگۆكان لەوێ بكرێ، بەڵام هەمووان چاویان لەسەروو خۆیان و حزبەكانەوە بێ كە كورسیان بۆ ئەندامانی پەرلەمان مسۆگەر كردووە. لەم مەسەلەیەدا، ئێمە شەرعیەتی زیاتر دەدەینە دام و دەزگا شەرعییەكانی خۆمان كە زۆرجار ئەو تۆمەتانەمان دەدرێتە پاڵ كە حزبەكان لەپشتی پەردەوە دادەنیشن و ئەوانی پەرلەمان هەموویان كارتۆنین، لەم خاڵەدا قازانج دەكەین و ئەمەشمان بە هەموو لایەنەكان وتووە كە دادەنیشین و سازان دەكەین بەدیلی پەرلەمان نییە.
 
23ی حوزەیران
لە 22ی حوزەیران لەگەڵ پارتی دانیشتین‌و نەیاندەویست كۆبوونەوەی 23ی حوزەیرانی پەرلەمان بكرێ، بەئاشكرا وتمان ئەگەر كۆبوونەوەكە بكرێ دەچینە كۆبوونەوەكەو پێمان خۆش نییە ئێوە بایكۆت بكەن، بەڵكو وەرنە كۆبوونەوەكەو قسەی خۆتان بكەن. ئەوانە پێیان وانەبوو كە نیسابی یاسایی تەواو بێ بۆ كۆبوونەوەكە و پێشیان وانەبوو لەو مەسەلەیەدا یەكێتی ئەوەندە سوور بێ. چونكە پێشتر یەكێتیان وا بینیوە لەدواجاردا مرونەتی پیشان داوە، وتمان ئەمجارە ئەوەمان پێ ناكرێ چونكە ئەمجارە سەرۆك مام جەلال لەناوماندا نییە كە بتوانێ بڕیار بداو هەموومان پێوەی پابەند بین، ئێستا وەزعی یەكێتی، وەزعێكی ترەو جەماوەری یەكێتیش بەجۆرێك ساز كراوە كە قبوڵی ئەو مساوەمەیە ناكات، چونكە سازان و مساوەمە دوو شتی جیاوازن. ئێمە لەگەڵ سازانین بەڵام ئەگەر یەكێتی بكەوێتە ئەوەوە لە30ی حوزەیران زیاتری بەسەر دێ. ئێمە دەبێ لەگەڵ بەرژەوەندی گەلەكەمان بین و یەكێتیش نەكەینە قوربانی.
كە كۆبوونەوەكەی 30ی حوزەیران روویدا، پارتی كۆبوونەوەكەی بایكۆت كرد، ئەوەش یەكەم جار بوو كە كۆبوونەوەی پەرلەمان بایكۆت بكات، ئەمەش كاریگەریی هەبوو. لەو كاتەشدا ئێمە داوامان كرد كە ئیدارەی دۆخەكە بدرێ. دوای ئەوە ئەوان ویستیان لیژنەی یاسایی دانەنیشێ، بەڵام لیژنەی یاساییش دانیشت، دەیانویست نیساب تەواو نەبێ، ئەوە بوو نیسابیش تەواو بوو، ئێستا راپۆرتی لیژنەی یاسایی دواخراوە تا ئەمڕۆ یەكشەممە.
 
پڕۆژەمان پێشكەش كردووە، بەڵام..
بە راشكاوی دەیڵێم، ئێمە پڕۆژەمان پێشكەش كردووە بەڵام پڕۆكەش بێ كەموكوڕی نییە، مەساری خۆی وەرنەگرت بۆ پڕۆژەیەك كە كەمترین دەسكاریی تیا بكرێ. هەموومان بینیمان، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی دروست بوو نەتوانرا لەمەكتەبی سیاسی بخوێنرێتەوە و دەسكاریی پێویستی بكرێ، بەڵام دەبوو زوو ئەو پڕۆژەیە پێشكەش بكرێ. ناڵێم پڕۆژەكە زۆر خراپە، ناشڵێم زۆر باشە.. بەڵام دەبێ پشتیوانی لێبكەین و بەهەمووان یاسایەكی باش دابنێین و پێمان خۆش بوو پارتی-ش پڕۆژەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم پێشكەش بكات بۆ ئەوەی بەیەكەوە یاسایەك دابنێین.
یەكێتی لەڕووی سیاسی و جەماوەری و ناوخۆییەوە لەهەڵسانەوەیە، خەڵك متمانەو بڕوای بەم سیاسەتەیە، یەكێتییەكان ئەم سیاسەتەیان پێخۆشە، چونكە ماوەیەك وا نیشان دراین كە تابعین و لەهەڵبژاردنەكانیش ئێمە قوربانیی ئەوەمان دا، ئێستاش بەپێی زانیاری و ئامار خەڵك داوای بەردەوامی لەسەر ئەوە دەكەن. بەڵام حیكمەت لە ئیدارەدانەكەدایە. چونكە وەك دەوترێ كە گۆڵێك دەكەیت دەبێ ئاگات لەدە دەقیقەی كۆتایی بێ كە گۆڵت لێ نەكرێ و تیمەكەت نەیدۆڕێنێ.
كە دەڵێین سازان، ناتوانین بەبێ پارتی سازان بكەین، هەروەك نابێ بەبێ لایەنەكانی تریش بێ... بۆیە یەكێتی بەرپرسیارێتییەكی قورسترەو جیاوازە لەگەڵ لایەنەكانی تر، ئەمەش هەر لەو مەسەلەیەدا نییە، بەڵكو لەزۆر مەسەلەی تردا پێگەی یەكێتی كاریگەرترە. یەكێتی لەهەموو بەرەكان شەڕی داعش دەكات، هەروەك دەبێ یەكێتی شەڕی سەروەری یاسا بكات و دەزگاكان بكەین دامەزراوەیی و شەرعی و یاساو دەستوور بۆ نەوەكانی داهاتوو دابنێن نەك شتەكان بۆ كەسێك بن و وەك جل بۆ یەك كەس بێ و كەسی تر نەتوانێ لەبەری بكات. ئەمەش ئیدارەو سەبرو حیكمەتی مام جەلال-ی دەوێ. نابێ ئەوەی دەیكەین بۆ پۆست و پایە بێ، بەڵكو دەبێ بۆ بەرژەوەندی و خزمەتی خەڵك بێ، هەرچەندە ئێستا ئێمە بە قسە شەریكین و ئەوەشمان باسكردووە.
 
گەڕانەوە 
بۆ دوو ئیدارەیی
هەڤاڵ وتەبێژی مەكتەبی سیاسی باسی لەو دەنگ و ئاماژەدانانە كرد كە لەبارەی گەڕانەوە بۆ دوو ئیدارەیی دەكرێ و قسەكردن لەسەر ئەو بابەتیشی بە مەترسی و هەڕەشە زانی و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی باشكردنی ئەدای حكومەت و پڕكردنەوەی كەموكوڕییەكان نەك ئاماژە دان بە گەڕانەوە بۆ دوو ئیدارەیی.
بەشێكی تری قسەكانی هەڤاڵ عیماد ئەحمەد تەرخان كرا بۆ سەركەوتنەكانی یەكێتی لەڕووی سیاسییەوە، باسی لەوە كرد لەماوەی نزیكی رابردوودا زۆرینەی سیاسەت و تێڕوانین و بەرنامەكانی یەكێتی لە كوردستان و عیراق و ناوچەكە و پارچەكانی تری كوردستان سەركەوتنی بەدەستهێناوە، ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ دروستی و رەوایی بنەماكانی ئەو سیاسەتانەی یەكێتی و پاڵنەرەكانی پشتەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی یەكێتی لە پشتیوانی پارچەكانی كوردستان.


8/9/2015 12:37:20 PM Read Count [2531] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   


  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 15 چاوپێكه‌وتن )