ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...

بۆ كورد، هەڵبژاردنی ئەمجارەی توركیا وەرچەرخانێكی مێژووی و سیاسییە، بەڵام بەندە بەوەی هەدەپە بتوانێت بەربەستی لەسەدا دە تێپەڕێنێت و ئەنجامێكی باش بەدەست بێنێت؟ ئەگەر ئەمە روی نەدا ناتوانین بڵێن وەرچەرخانێكە، چونكە كاریگەری خراپ لەسەر ئایندەی سیاسی توركیا دروست دەكات.

لەم دیدارەی بەرنامەی زیاتر لەهەواڵی كەناڵی ئاسمانی كەركوكدا، فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەڕێوەبەری سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیجی كوردستان وەڵامی پرسیارەكان دەداتەوە.
 
 
* سەرەتا ئەگەر لەوە دەست پێبكەین دەكرێت هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی توركیا بۆ كورد بەوەرچەرخانێك لەمێژووی گەلی كورد لەباكوور هەژمار بكرێت؟
- بەدڵنیاییەوە ئەم هەڵبژاردنەی توركیا بۆ كورد وەرچەرخانێكی مێژووی و سیاسییە بەڵام بەندە بەوەی هەدەپە بتوانێت بەربەستی لەسەدا دە تێپەرێنێت و ئەنجامێكی باش بەدەست بێنێت، ئەگەر ئەمە روی نەدا ناتوانین بڵێن وەرچەرخانێكە، چونكە ئەوكات پەرلەمانی توركیا دەبێتە پەرلەمانی یەك نەتەوە كە ئەویش توركە، ئەمەش كاریگەری خراپ لەسەر ئایندەی سیاسی توركیا دروست دەكات .
 
* پێشبینی چی دەكەیت لەدەرەنجامی هەڵبژاردنەكە بە تایبەتی بۆ هەدەپەو ئاك پارتی؟
- ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسی سیستەمی سیاسی توركیا دیاردەكات، ئەگەر ئاك پارتی توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوكات ئەتوانێت دەستوور هەموار بكاتەوە، یاخود دەستوورێكی نوێ دابنێت. ئەشتوانێ سیستەمی پەرلەمانی بگۆڕێت بۆ سەرۆكایەتی، ئەم حاڵەتە بەلای زۆر لایەنی توركیاوە دەبێتە وەرچەرخانێكی خراپ بۆ ئایندەی توركیا.
ئەوەشی كە پەیوەندی بە هەدەپەوە هەیە ئەوەیە ئەگەر هەدەپە بتوانێت بەربەستی لەسەدا دە تێپەرێنێت ئەوە دەرفەتێكی زۆر كەم لەبەردەم ئاك پارتی دەمێنێتەوە كە بتوانێت ئەو ئامانجەی كە خۆی دەیەوێت بەدی بێنێت، هەر بۆیە بەشداری هەدەپە لەو هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ پرۆسەی ئاشتی و بۆ خۆشی وەك حزب.
 
* ئایا لەتوركیا زەمینە لەبارە بۆ ئەوەی كورد ببێتە بەشێك لەحكومەتی ئەو وڵاتە، لەكاتی بەدەستهێنانی دەنگی پێویست؟
- چەند سیناریۆیەك لەبەردەم ئایندەی توركیادایە، گرنگی سەركەوتنی هەدەپە لەوەدایە كە كورد پاش 90 ساڵ لەدروستكردنی بەربەست لەبەردەمی ئەتوانێت فراكسیۆنێكی بەهێزو كاریگەر لەناو پەرلەمانی توركیا دروست بكات، ئەشتوانێت وەك لایەنێكی بەهێز بەشداری سیاسیەتی ناوخۆو دەرەوەی توركیا بكات، ئەوكات هەدەپە دەبێتە چوارەم حزب لە توركیا ئەمەش وا ئەكات كورد بەشداربێت لە دەركردنی یاساو رۆڵگێڕان لە سیاسەتی ئەو وڵاتە.
 
* لێكۆڵەرەوان دەڵێن بەشداری كورد لەحكومەتی توركیا كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر دۆزی رەوای كورد؟
- هەموو بۆچوونەكان لەسەر ئەوە گیرساونەتەوە كە كە ئاك پارتی وەك گەورەترین حزب لەتوركیا دەمێنێتەوە بەڵام لەسەر ئەوە كۆك نین كە بتوانێت دەنگێگی زۆر بەدەست بهێنێت، لەبەر ئەوە سێ بژاردە لەبەردەم ئاك پارتیدایە.
ئەگەر نەیتوانی لە سەدا 50 تێپەرێنێت ئەوا رەنگە لەگەڵ هەدەپە حكومەت پێكبهێنێت، یانیش لەگەڵ جەهەپە یان لەگەڵ مەهەپە ئەم سێ ئەگەرە لەئارادایە، ئەگەرێكی لاوازیش هەیە كە حكومەتی كەمینە پێیكبهێنرێت.
گریمان هەدەپەو ئاك پارتی هاوپەیمانیان كرد بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەمە چاكترین سیناریۆیە بەرای من، ئەمە ئەتوانێت درێژە بەپرۆسەی ئاشتی بدات و ئەشتوانێت مافێكی زۆرتر لەوەی ئێستا هەیە بۆ كورد دابین بكرێت.
 
* بیرۆكەی دانانی رێژەی لەسەدا دا بۆ چ هۆكارێك دەگەڕێتەوە لەهەڵبژاردنەكەی توركیادا؟
- یەك هۆكاری هەیە ئەویش ئەوەیە كە كورد نەتوانێت بگاتە ناو پەرلەمانی توركیا.
 
* مەترسی ئەوە ناكرێت كە ئاك پارتی لەرۆژی دەنگداندا بەرێگەی جۆراوجۆر بەربەست دروست بكات بۆ هەدەپە تاكو بەربەستی لەسەدا دە تێنەپەڕێنێت؟
- پێش پرۆسەی دەنگدان كێشە بۆ هەدەپە دروستكراوە، بۆ نموونە لەناوخۆی توركیا زۆرترین هێرش كراوەتە سەر بارەگاو لایەنگرانی هەدەپە، تەنانەت تەفسیر هەیە كە دەڵێت هەوڵ هەبووە بۆ تیرۆركردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش.
 
* ئەگەر هەدەپە نەیتوانی بەربەستی لەسەدا دە تێپەرێنێت چی رودەدات؟
- ئەگەر ئەمە رویدا كەس نامێنێتەوە لەناو پەرلەمانی توركیا تاكو نوێنەرایەتی كورد بكات، ئەمەش كاریگەری لەسەر هەدەپەو ئاسایشی ناوخۆی توركیا دەبێت، سوودمەندی یەكەم لەدۆڕاندنی هەدەپە، ئاك پارتییە.
 
* ئاك پارتی وەك میراتگری دەوڵەتی عوسمانی خۆی نیشاندەدات و هەمیشە هەوڵیداوە لەرێی ئاینەوەی سۆزی نەتەوەكان بەلای خۆیاندا رابكشێت، پێتان وایە ئەم جارەشیان ئەو سیاسەتەیان بۆ بچێتە سەر؟
-  ئەوان بەردەوان ئەبن لەسەر ئەو سیاسەتەیان، سەركردەكانی ئاكەپە بەئاشكرا لەبانگەشەكانیان هانایان بۆ ئەو مەسەلەیە بردەوە، تا ئێستا نازانرێت ئەمجارەیان كاریگەری چەند دەبێت.
 
* ئاستی هۆشیاری كوردانی باكوور نەگیشتۆتە ئەو ئاستەی لەپاڵ ئاین گرنگی بەنەتەوەش بدەن؟
- ئێستا لەباكوور تین و تاوی مەسەلەی نەتەوایەتی بەهێزترە لەئاینی، ئەوانەشی كوردایەتی دەكەن دژی ئاین نین خۆشیان موسڵمانان و بەشێكیشیان فەریزە ئاینیەكان جێبەجێدەكەن.
 
* هودا پار زەروربوو بەلیستێكی جیاواز بەشداری لەهەڵبژاردنەكەی توركیا بكات؟
- نەخێر هیچ زەرور نەبوو، ئەمە زیانێكی گەورەی دەبێت، چونكە ئەو دەنگانەی هودا پار ئەیهێنێ ئەچووە سەر ئەو دەنگانەی هەدەپەو هیچ ئومێدێك نییە كە هودا پار بەربەستی لەسەدا دە ببرێت بۆیە لەهەموو حاڵەتێكدا ئەو دەنگانە دەسووتێن.
 
* وەك تێبینی دەكرێت هەدەپە بەشێوەیەك دەردەكەوێت هەموو كوردانی ئەو وڵاتە لەدەورییەتی، ئێوە چۆن ئەوە دەبینن پێت وایە هەموو كوردەكان لەگەڵی دابن؟
- نەخێر هەموو كوردانی باكوور لەگەڵ هەدەپە نین، ئەگەر هەمووانی لەگەڵ بوونایە زۆر بەئاسانی بەربەستی لەسەدا دەی دەبڕی.
كوردانی باكوور دابەش بوون، بەشێكیان بەسەر جەهەپەو بەشێكیان بەسەر ئاك پارتی و هودا پار بەڵام بەدڵنیایەوە زۆربەیان دەنگیان بۆ هەدەپەیە، هەروەها هەدەپە توانیویەتی تاكتیكێكی دیكە بەكار بێنێت ئەویش ئەوەیە سەرجەم چین و توێژو پێكهاتەكانی لەخۆی كۆكردۆتەوە بۆیە ئومێد هەیە سەركەوتنی گەورە بەدەست بێنێت.
 
* بۆچی لەم كات و ساتەدا رێگە نەدان بەهەدەپە تاكو سەردانی بەرێز ئۆجەلان بكات هۆكاری ئەمە چییە؟
- ئەمە نیشانەی ئەوەیە كە ئەنكەرە زۆر بەترسەوە لەجموجۆڵەكانی هەدەپە ئەڕوانێت، لەوەش ئەترسێ كە سەردانیكردنی ئیمراڵی كاریگەری باشی ببێت بۆیان بۆیە رێگەی نەداوە.
 
* رووداوەكانی خۆرئاواو شەری داعش چ كاریگەرییەكی دەبێت لەسەر هەستی نەتەوایەتی لای كوردانی باكوور؟
- بەدڵنیاییەوە كاریگەری دەبێت چونكە داعش جگە لەوەی كوردانی باشوور و خۆرئاوا بەدوژمنی خۆی دەزانێت هەدەپەش بەدوژمنی خۆی دەزانێت.
 
* پێشبینی چی دەكەن بۆ دوای هەڵبژاردنەكە.
- سێ سیناریۆ هەیە یەكێكیان ئەوەیە كە ئاك پارتی لەگەڵ كوردا حكومەت پێكبهێنێت كە ئەمەیان باشترین سیناریۆیە، ئەوكات كورد كاریگەری دەبێت لەسەرجەم رووەكانەوە، لەحاڵەتێكی دیكەدا ئەگەر ئاك پارتی لەگەڵ جەهەپە حكومەت پێیكبهێنێت رەنگە هەندێك مافی كورد بێتەدی بەو پێیەی جەهەپە دژی پرۆسەی ئاشتی نییە، تا ئەندازەیەك دیدێكی میانڕەوانەی هەیە.
سیناریۆی سێیەم ئەوەیە كە ئاك پارتی لەگەڵ مەهەپە حكومەت پێیكبهێنێت ئەمە خراپترین سیناریۆیە چونكە مەهەپە خراپترین تێڕوانینی بۆ مەسەلەی كورد
هەیەو هەوڵدەدات هیچ رێكەوتنێكیان لەگەڵدا نەكرێت.
 
* هەڵوێستی حزب و لاینە كوردستانییەكان بەتایبەتی باشوور چۆن دەبینن بەرامبەر ئەو پرسە نەتەوەییە؟
- تا ئێستا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرترین پشتیوانی هەدەپە دەكات كە ئەمە هەنگاوێكی نیشتیمانییەو زۆر گرنگ و پێویستە.
 
* بەڵام بزووتنەوەی گۆرانیش پشتیوانیان دەكەن.
- بەڵێ (ی.ن.ك)و بزوتنەوەی گۆران لەو مەسەلەیەدا تا ئەندازەیەكی زۆر یەك بۆچوونیان هەبووە، ئەمەش هەمانگی نەبووە بەڵكو هەر حزبەو بۆچوونی نیشتمانی خۆی هەیە.
لایەنەكانی دیكەش هەر لایەنەو هۆی تایبەتی هەیە، هەندێكیان دیدێكی ئیسلامیان هەیەو پشتیوانی ئاك پارتی دەكەن وەك لایەنێكی ئیسلامی، هەندێكیشیان ستراتیژی تایبەتی و پەیوەندی تایبەتیان لەگەڵ ئەك پارتی هەیە بۆیە پێی بكرێت بەربەست دروستدەكات لەبەردەم سەركەوتنی هەدەپە، بۆیە دەڵێم هەر حزبێك خۆی بەرپرسیارە بەرامبەر ئەو پرسە چارەنووسسازە.
یەكێتی‌و گۆران لەو مەسەلەیەدا تائەندازەیەكی زۆر یەك بۆچوونیان هەبووە لەپشتیوانی هەدەپە، لایەنەكانی دیكەش هەر لایەنەو هۆی تایبەتی هەیە، هەندێكیان دیدێكی ئیسلامیان هەیەو پشتیوانی ئاك پارتی دەكەن وەك لایەنێكی ئیسلامی، هەندێكیشیان ستراتیژی تایبەتی و پەیوەندی تایبەتیان لەگەڵ ئەك پارتی هەیە.


6/7/2015 1:13:39 PM Read Count [2722] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   


  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 15 چاوپێكه‌وتن )