هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
هاونیاز سامی

9/15/2013 3:19:11 PM

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەڕۆژی 21ی ئەیلولی 2013 بەڕێوەدەچێت و بەپێی ئاماژەكان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كێرڤی دەنگدەرانی لەبەرزبوونەوەدایەو براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكە دەبێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هێزێكی سیاسیی گەورەی سۆسیال دیموكرات لەعیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرنامە و پرۆگرامێكی سەردەمییانەی هەیە، لەڕابردوودا خاوەنی خەبات‌و تێكۆشانێكی پڕ شانازی‌و سەروەرییە‌ و بۆ ئێستاو داهاتووش بەرنامە و پلانی تۆكمەی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و زیاتر بەرەوپێشبردن و گەشەكردن و ئاوەدانی كوردستان. 
یەكێتی هەمیشە پشت و پەنای جەماوەر بووەو لەزۆربەی بوارەكاندا رچەشكێن بووە. داهێنەرو هەڵگیرسێنەری شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بووە، كەتوانی لە ئەنجامی ئەم شۆڕشە بەهۆی سەركردە داناو بوێرو پێشمەرگە چاونەترس و ئازاكانیەوەو بەخوێنی شەهیدەكانی و بەپاڵپشتی خەڵكی كوردستان خاكی هەرێمی كوردستان ئازاد بكات و لەدەستی رژێمی داگیركەری بەعس پاكی بكاتەوەو دواتر حكومەتی هەرێمی كوردستان دابمەزرێنێت.
بە لێهاتوویی سەرۆك تاڵەبانی و بەپشت بەستن بە بنەماكانی دیموكراسی یەكێتی توانی سیستمی فیدراڵی بۆ كوردستان بچەسپێنێت، كە ئێستا لەسایەی ئەو سیستمەدا كوردستان گەشەكردن و بەرەوپێشچوونی بەرچاوی لەبوارەكانی دیپلۆماتی و نەوت و غاز و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و ئابووری و سەرجەم بوارەكانی تری ژیان بەخۆوە دیوەو بۆ داهاتووش هەنگاو بەرەو سەروتر دەنێت.
یەكێتی وەك هێزێكی سەرەكی گۆڕەپانی سیاسی عیراق رۆڵی كاریگەرو سەرەكی هەبووە لەڕووخاندنی رژێمی بەعسدا، لەدوای رووخانی رژێمی سەدام و لەعیراقی نوێدا بەشداری سەرەكی وچالاكی لەبونیادنانەوەی عیراقی نوێ هەبووەو سكرتێرەكەی بۆتە سەرۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ. سەرۆك مام جەلال هەمیشە وەك صەمامی ئەمانی عیراقی نوێ بووەو توانیویەتی نێوانگیری بكات لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عیراق و وڵات بەهێمنی رابگرێت.
یەكێتی لەزۆر بواردا داهێنەرو دەستپێشخەربووەو هەمیشە هەنگاوی جددی ناوە بۆ بەرقەراركردنی دیموكراسی و سەروەریی یاسا، هەربۆیە یەكێتی لەكوێ‌ بووبێت ئازادی و دیموكراسی لەوێ‌ گەشەی كردووە.
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی 2013 یەكێتی لەلیستی 102 دا بەرنامەیەكی هەمەلایەن و تێروتەسەلی بۆ هەموو بوارەكانی ژیان داڕشتووە، تا لەداهاتوودا جێبەجێیان بكات، بەرنامەكەی لیستی یەكێتی هیواو ئامانجی خەلًكی كوردستانە چونكە خاڵە سەرەكییەكانی لەسەر ئەم بنەمایانە دارَێژراون:
یەكەم: دەستورێكی لەناو پەرلەماندا هەمواركراوی گەلپەسەند
دووەم: گۆڕینی بنچینەكانی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی‌و گونجاندنی لەتەك ئاڵوگۆڕەكانی سەردەمدا.
سێهەم: گۆڕانكاری بنەڕەتی لە فەلسەفەی پەروەردە، سیستەمی تەندروستی، شارەوانیەكی هاوچەرخ‌و ئاوەدانی شارستانی.
چوارەم: هاوشانی پەرەپێدانی پرۆسەی دیموكراسی، بەرە بەرە هەنگاونان بۆ عەدالەتی كۆمەڵایەتی، چاودێریكردنی بازاڕ، دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبونی هەموان‌و چەسپاندنی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی (سیستەمی سۆسیال).
پێنجەم: سەرخستنی كۆنگرەی نەتەوەیی‌و قۆزتنەوەی هەلومەرجی رەخساوی سەردەم‌و ناوچەكە، بۆ دابینكردنی مافە دیموكراسیەكانی بەشەكانی كوردستان.
شەشەم: بەستنی كۆنگرەیەك بۆ ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم‌و داڕشتنی ستراتیژو ئالیەتی نوێی جێبەجێكردنی مادەی (140) لەكاتێكی دیاریكراودا‌و دیاریكردنی سنوری مێژویی باشوری كوردستان.
حەوتەم: لێبڕاوانە، پارێزەری مافی ژنان‌و یەكسانین‌و بەوپەڕی تواناش، دژایەتی توندوتیژی دژی ژنان‌و كوشتنیان بەهەر بیانویەكی نابەجێ‌ دەبین.
هەشتەم: تەواوی توانامان بۆ ئاسودەكردنی ژیان‌و گوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، دەخەینەكار بۆ دەستەبەركردنی پێویستیەكانیان، موچەیان، خانەنشینكردنیان، رەخساندنی بواری خوێندنیان.
نۆهەم: پرۆژەیەكی هەمەلایەنەی پێشخستنی بواری رۆشنبیری‌و شارستانیمان دەبێ‌ بۆ گەشەپێدانی: تێكڕا بوارەكانی هونەر، وەزرش، ئەدەب، تواناكانی لاوانی كوڕو كچ‌و بەهرەمەندانی بوارە جیاوازەكانی داهێنان، لەكوردستان‌و هەندەرانیشدا.
دەهەم: پرۆژەی هاوچەرخمان دەبێ‌ بۆ پەرەپێدانی بنەمای زانستی پەروەردەكردن، خوێندن، توێژینەوەی زانستی‌و پرۆگرامە زانستیەكانی قۆناغەكانی خوێندن‌و داوودەزگاو ئۆرگانەكانی كوردستان.
یانزەهەم: خانەنشینان‌و بەساڵاچوان، ئازیزو ماندوی كوردەوارین، بێ‌ درێغ ژیانێكی ئاسودەو خۆشگوزەرانیان بۆ دابیندەكەین.
دوانزەهەم: بێ‌ پەروەردەكردنی مناڵان، لەخێزانەوە، بۆ دایەنگەو باخچەی ساوایان‌و قوتابخانەی سەرەتایی، وەرچەرخانی گەورە بەرەو شارستانی سەردەم، لەكوردستاندا نایەتەدی. بۆیە، لە مناڵانەوە، بۆ سەرجەم ئەركەكان، بەرنامەكانمان دادەڕێژین.
لەبەر رۆشنایی ئەو سەروەری و بەرنامە تێرو تەسەلەی یەكێتی، خەڵكی كوردستان ویژدانیان ئەكەن بەحەكەم و داستانێكی گەورەی سەركەوتن بۆ یەكێتی تۆمار دەكەن و یەكێتی یەكەم دەبێت.
 


9/15/2013 3:19:11 PM Read Count [2299] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :