هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
هاونیاز سامی

9/9/2013 11:51:27 AM

"خۆم هەڵبژاردووە بەتەمای هیمەت و پشتگیری ئێوەم دەنگم بەنێ‌، خەمت نەبێ‌ بەسەرچاو دەنگت ئەیەمێ‌""
پێش هەمووشتێ‌ كاندیدی بەڕێز تكایە بڵێ‌ خۆم پاڵاوتووە نەك (خۆم هەڵبژاردووە).
 
(1)
ئەو وتەیەی سەرەوە لەكاتی بانگەشەی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردن زۆربەمان توشمان دەبێت. كە هەندێك جار دەبێتە ئیحراجی و راستەوخۆ بەڵێن بەكاندیدەكە ئەدەیت كە دەنگی ئەدەیتێ‌، كە لەڕاستیدا ئەوە تۆنیت كە راستگۆنیت، چونكە بەڵێنت بەچەند كاندیدێكی تریشیاوە، بەڵكو ئەوە كاندیدەكەیە كە نابێت ئەو پرسیارە تایبەت و كەسییەت لێبكات كە دەنگ بەكێ‌ ئەدەیت. بۆیە كاندیدی بەڕێز هەرگیز بەجۆرێك داوامەكە كە دەنگت پێبدرێت و دەنگدەر ئیحراج بێت و بەسەرچاوێكت بۆ بكات، تۆش لەخەیاڵدانی خۆتدا خەرمانێك دەنگ هەڵچنیت و لەراستیشدا مشتێك دەنگت نیە. هەوڵبدە بەدەربڕین و شێوازی تر بانگەشە بكەو بەرنامەو كارەكانت بخەڕوو تا بەبێ‌ دودڵی و ئیحراج بوون خەڵك دەنگت پێبدات.
 
(2)
هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان بەسیستمی نیمچەكراوەیە واتە لەكاتی دەنگداندا سەرەتا دەنگ بە لیست و قەوارەی سیاسی پەسەندكراوت ئەدەیت پاشان بە یەكێك لەكاندیدەكانی لیستەكە. خۆ لەوانەیە ئەو قەوارە سیاسییەی كە تۆ خۆشت ئەوێت و لەلات پەسەندە، كاندیدەكانی لەلای تۆ خۆشەویست نەبن. بەڵام ئەمە ساردت نەكاتەوە لە دەنگدانت بە لیستەكە چونكە لەهەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەماندا دەتوانیت دەنگ بەلیستەكە بدەیت بەبێ‌ ئەوەی دەنگ بەكاندیدەكانی بدەیت، بۆیە ئەو لیست و قەوارە سیاسییەی كە خۆشت ئەوێ‌ لەدەنگی تۆ بێبەش نابێت بەهۆی ئەوەی تۆ كاندیدەكانیت لا پەسەند نیە. كەواتە دەنگت بەفیڕۆناچێت و لیستی پەسەندكراوت هەڵبژێرە.
 
 

 


9/9/2013 11:51:27 AM Read Count [2271] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :