هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
هاونیاز سامی

5/29/2012 2:12:05 PM

یەكێك لەشانازی و سەروەرییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەیە كە حزبێكی سۆسیال دیموكراتە و ئەندامی  رێكخراوی (SI) جیهانییە. بۆیە ئەم ناوەی كە یەكێتی پێ بارگاویە كەواتە حزبی ئێستاو ئایندەیەو لەڕووی ستراتیژو ناوەڕۆكەوە بڕوای بە مافەكانی مرۆڤ و بنەماكانی یەكسانی و ئازادی بیروڕاو دادپەروەری كۆمەڵایەتی هەیە. هەروەها ئەم ستراتیژەی كەیەكێتی كاری بۆدەكات لەجێی خۆیەتی و بیری سۆسیال دیموكرات لەگەڵا سەردەمی ئەمڕۆی دنیا و بۆ داهاتووش گونجاوە.
دیارە ئەم بنەمایانە وەك پێویست و لەگەڵا سەردەمی ئەمڕۆدا بەتەواوەتی یەكدەگرنەوە، بەڵام تاچەند یەكێتی توانیویەتی ئەم ستراتیژە بباتە بواری پراكتیكییەوە. خۆی لەخۆیدا فكرو ستراتیژی یەكێتی بۆ چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی و گونجاندنیان لەگەڵا دنیای ئەمڕۆ هەنگاوێكی گەورەیە، بەڵام پراكتیزەكردنی ئەم ستراتیژو هەنگاوە لاوازەو نەیتوانیوە لەئاست حەزو داواكارییەكانی ئەندامانی یەكێتیدا بێت، بۆیە یەكێتی دەبێت لەداهاتودا هەنگاوی گەورەترو بەهێزتر بنێت بۆ پراكتیزەكردنی ستراتیژەكان و بنەماكانی كاری رێكخراوەیی حزبێكی سۆسیال دیموكراتی مۆدێرن، كە ئەم هەنگاوانەش پێویستە لەناو رێكخستنەكان و لایەنگرانییەوە دەستپێبكات و پەلبهاوێت بۆ ناو سەرجەم كایەكانی ژیانی كۆمەڵگا لەهەرێمی كوردستان.
كاری رێكخراوەیی
دەبێ‌ یەكێتی بەجۆرێك كار بكات تا ئەندامانی خاوەن فكری پێشكەوتنخوازو كەسانی ئەكادیمی و خۆشەویستی ناوجەماوەرو توێژی گەنجان بهێنرێنە پێشەوەی كاری حزبی و بكرێنە ناسنامەو دەموچاوی یەكێتی لەناو چین و توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگادا، چونكە ئەم كەسانەن كەدەتوانن بیری سۆسیال دیموكرات باشتر پراكتیزە بكەن. هەروەها یەكێتی وەك چۆن حزبێكی سۆسیال دیموكراتە، دەبێ‌ زیاتر تێبكۆشێت و كار بكات بۆئەوەی مۆدێلی پەیوەندی حزبایەتی سۆسیال دیموكرات چڕترو بەهێزتر پەیڕەوبكات لەناو لایەنگران و رێكخستنەكانیدا، ئەویش بە كارئاسانی زیاتر بۆ مافی ئەندامێتی و پەیوەندی لایەنگران و ئەندامان بە سەروخۆیانەوە.
دادپەروەری كۆمەڵایەتی
لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵك و سەقامگیریدا پێویستە یەكێتی پلان و بەرنامەی گەورەی هەبێت بۆ هێنانەدی دادپەروەری كۆمەڵایەتی بۆئەم هەنگاوەش پێویستە یەكێتی لەناو ئۆرگانەكانی خۆیەوە هەنگاوەكانی گەورەتر بكات بۆ چەسپاندنی زیاتری دادپەروەری كۆمەڵایەتی، هەروەها كار بكات بۆ پێشخستنی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان، چونكە لە ڕووی ئابوورییەوە كوردستان لە قۆناغی نەشونما كردندایەو سەرمایەیەكی گەورەی خۆماڵی هەیە بۆیە دەكرێت ئەم سەرمایەیە باشتر وەگەڕبخرێت و بەشداری بكات لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی ئابوریداو ببێتە بنەمای وەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی، ئەمەش لەڕێی رێكخستنی سیستمی باج وەك ئەوەی حكومەتە پێشكەوتووەكانی ئەوروپا گرتویانەتەبەر كە بەجۆرێك سیستمی باجیان رێكخستووە توانیویانە جیاوازی چینایەتی كەمبكەنەوەو خاوەن سەرمایە بچوكەكان باج كەمتر دەدەن و خاوەن سەرمایە گەورەكان باجی زیاتریان لێوەردەگیرێت، بۆیە هەموو تاكێك باجی خۆی دەدات بەدەوڵەت و دەوڵەتیش لەكاتی بێكاری تاكدا بیمەی بێكاری دەداتەوە بەتاك كە ئەم پەیوەندییە ئابوورییەی نێوان تاك و دەوڵەت توانیویەتی ئینتیمای تاك بۆ دەوڵەت بەهێز بكات. 
هەر لەم چوارچێوەیەدا دەبێ‌ یەكێتی كار بكات بۆئەوەی گرنگی زیاتر بدات بەتوێژی گەنجان و هەلی كاریان بۆ بدۆزێتەوە، بەتایبەت گەنجانی ئەمڕۆی كوردستان زۆربەیان خوێنەوارن بۆیە دەتوانرێت بەپێی پسپۆرییەكانیان لە ناو دەزگاكانی حكومەت و لەناو بازاڕی كاردا كۆمەڵێك رێساو پرەنسیب بچەسپێنێ‌ تا ئەو توێژە كاریگەرو پڕتوانا و خوێنەوارەی وڵات بێ‌ هیواو بێ‌ كار نەبن.
مافەكانی مرۆڤ
بەپشت بەستن بەجاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ دەبێت یەكێتی هەنگاوی جددی ترو گەورەتربنێت بۆ چەسپاندنی مافەكانی مرۆڤ و بكۆڵێتەوە لەپێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ و پێشێلكاران سزابدات، بۆئەمەش دەبێ‌ لەناو حزبەوە ئەم هەنگاوە بنرێت و ئەو كەسە حزبییانەی كە پێشێلكاری مافی مرۆڤن بەپێی یاسا سزا بدات، جا هەر پلەو پایەیەكیان هەبێت.
هەروەها یەكێتی وەك حزبێكی سۆسیال دیموكرات بارودۆخی ئێستای گۆڕانكارییەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی كوردستان بەپێی پێشكەوتنەكانی سەردەمی نوێ‌ لەبەرچاوبگرێت و رێگری بكات لەبەردەم سەرلەنوێ‌ بووژاندنەوەی دامەزراوەی عەشیرەت و خێڵا، بۆئەوەی مافی تاك لەم چوارچێوەیەدا پێشێل نەكرێت.
بنەماكانی یەكسانی
بۆئەوەی یەكسانی لەنێوان هەموواندا بەپێی تواناو شارەزاییەكانیان فەراهەمبكرێت دەبێ‌ یەكێتی كاربكات بۆ زیاتر چەسپاندنی یەكسانی لەنێوان تاكەكان بەگشتی و لەنێوان گەنج و بەتەمەنەكان و لەنێوان ژن و پیاودا بەتایبەتی، مافەكانیان وەك خۆیان و بەپێی تواناكانیان بۆ فەراهەمبكات و كار بكات تا لەسیستمی دەوڵەتداری كوردستاندا هەمووان یەكسانبن لەبەردەم یاسادا.
ئازادی بیروڕا
پانتایی ئازادی لەناو یەكێتیدا فراوانەو ئازادی بیروڕا یەكێكە لەشانازییە گەورەكانی یەكێتی و هەر ئەم ئازادییە ناوخۆییەیە كە رەنگی داوەتەوە لەسەر مۆدێلی دەسەڵاتی یەكێتی لەحكومڕانیشدا، بەڵام یەكێتی وەك حزبێكی سۆسیال دیموكرات دەبێ‌ هەوڵی زیاتر بدات بۆ زیاتر فراوانكردنی پانتایی ئازادییەكان ئەویش بەزیاتر گۆشكردن و زیاتر ئاشناكردنی ئەندام و كادرە ناوەندو باڵاكانی بە ئازادی بیروڕا، هەروەها گرنگیدانی زیاتر بەرەخنەو رەخنەلەخۆگرتن لەناو یەكێتیدا تا ئەم مۆدێلە بەگشتی لەناوكۆمەڵگادا ببێتە باو و بێ‌ سڵەمینەوە خەڵك بتوانێت بەئازادی رەخنەكانیان بدركێنن تا لەهەناویاندا پەنگ نەخواتەوە.
hawnyaz@yahoo.com
 


5/29/2012 2:12:05 PM Read Count [2958] Big Font Small Font

بیروڕاکان

deya
5/29/2012
dastxoshyt leakam hywadarm yakety kar lasar awbyru bochwnana bkat



بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

هاشو هوشی دۆڕاوەكان 7/10/2018 11:09:19 AM 24
هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد 1/18/2018 11:08:49 AM 849
لێپرسینەوە لەسەرۆك 7/1/2015 11:45:42 AM 1937
پێویستە دەستورهەموار بكرێتەوە 11/16/2014 10:56:03 AM 1955
بۆچی پارێزگاریان دەوێت؟ 9/3/2014 10:03:13 AM 2186
بۆچی یەكێتی یەكەم ئەبێت؟ 9/15/2013 3:19:11 PM 2298
ئیحراجمان مەكەن 9/9/2013 11:51:27 AM 2270
ئاماژەكانی روحانی 6/18/2013 12:37:08 PM 2355
ڕێچكەی پیرۆزی یەكێتی 12/22/2012 10:21:29 AM 2561
سەرەتایەكی تۆكمە بۆ یەكێتی نەتەوەیی 3/4/2012 3:21:14 PM 2734
دیموكراسی و پرۆسەی هەڵبژاردن 2/2/2012 11:23:00 AM 3361

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 11 وتار )