هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
هاونیاز سامی

3/4/2012 3:21:14 PM

سەرەتایەكی تۆكمە بۆ یەكێتی نەتەوەیی

كۆبوونەوەی 13 حزب و لایەنی سیاسی كوردی لەكەركوك بەیەك دەنگی و یەك هەڵوێستی بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پاریزگاكاندا سەرەتایەكی بەهێز و تۆكمەیە بۆ یەكێتی نەتەوەیی و یەكێتی هەڵوێستی سیاسی لایەنە كوردستانییەكان لەپرس و مەسەلە چارەنوسسازەكانی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكانی تری كوردستاندا.
ئەو هاودەنگییەی لایەنە كوردییەكان كە لەپڕۆژەیەكی هاوبەشی گەڵاڵەكراودا بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەكەی سەرۆك تاڵەبانی لەبارەی چاككردنەوەی سنووری ئیداری پارێزگاكان هەبوو، جارێكی تر مەكۆیەكی بەهێز و تۆكمەیە بۆ چەسپاندن و بەدەستهێنانی مافەكانی كورد لەكەركوكدا، چونكە پاڵپشتیكردن لەپڕۆژەكەی سەرۆك تاڵەبانی و پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، خێروخۆشی بۆ كەركوك و پارێزگانی تری هاوسنووری كوردستان دەهێنێت.
بەپێی پڕۆژە هاوبەشەكە هاوپەیمانیی كوردستانی، گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ و لایەنە كوردییەكانی تر  لەسەر یەك لیستی یەكگرتوو بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رێككەوتن. ئەوا ئەم هەڵوێستە ئەگەر بچێتە بواری پراكتیكییەوە، رێڕەوی كوردایەتی بۆ پاراستنی دەستكەوت و بەدیهێنانی مافەكانی كورد لەكەركوك خێراتر دەكات و بەسەنگێكی بەهێزەوە لەبەرامبەر لیستەكانی تردا ململانێ‌ دەكات و دەتوانرێت زۆربەی زۆری مافەكانی كورد لەكەركوك بەدەستبهێنرێت.
بەڵكو ئەم هاودەنگی و هاوهەڵوێستییەی لایەنە كوردییەكان تۆكمەتر بكرێت و پەلبكێشێت و رەنگدانەوەی هەبێت لەسەر هەموو بەش و پارچە جوگرافییە دابڕێنراوەكانی تری كوردستان و هەروەها رەنگدانەوەی لەسەر هەرێمی كوردستان هەبێت و ببێتە هەوێنی برایەتی و تەبایی لەژێر سایەی پرۆسەی دیموكراسیدا.
 


3/4/2012 3:21:14 PM Read Count [2734] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

هاشو هوشی دۆڕاوەكان 7/10/2018 11:09:19 AM 24
هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد 1/18/2018 11:08:49 AM 849
لێپرسینەوە لەسەرۆك 7/1/2015 11:45:42 AM 1937
پێویستە دەستورهەموار بكرێتەوە 11/16/2014 10:56:03 AM 1954
بۆچی پارێزگاریان دەوێت؟ 9/3/2014 10:03:13 AM 2186
بۆچی یەكێتی یەكەم ئەبێت؟ 9/15/2013 3:19:11 PM 2298
ئیحراجمان مەكەن 9/9/2013 11:51:27 AM 2270
ئاماژەكانی روحانی 6/18/2013 12:37:08 PM 2354
ڕێچكەی پیرۆزی یەكێتی 12/22/2012 10:21:29 AM 2560
یەكێتی و پراكتیزەكردنی سۆسیال دیموكرات 5/29/2012 2:12:05 PM 2957
دیموكراسی و پرۆسەی هەڵبژاردن 2/2/2012 11:23:00 AM 3360

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 11 وتار )