هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
هاونیاز سامی

2/2/2012 11:23:00 AM


بەپێی راگەیەندراوی ڤییەنا بۆ مافەكانی مرۆڤ (دیموكراسی لەسەر بنەمای خواستی گەل ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە گەل بەئازادی بڕیار بدات لەسەر دامەزراوەی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و بەشداری تەواو بكات لەهەموو لایەنەكانی پەیوەست بەژیانی گەلەوە).
لەوڕوانگەیەوە كەبەشێوەیەكی سەرەكی وجەوهەری دیموكراسی بریتییە لەبەشداری جەماوەر لەدەسەڵات و بەڕێوەبردنی وڵاتدا، هەر بۆیە دیموكراسی  بەمانای ئەو سیستمەی كە گەل تێیدا خاوەنی سەروەرییەو بەهۆی چەند رێگایەكەوە مومارەسەی دیموكراسی جۆراوجۆر دەكات بەشێوازی جیاواز. بەجۆرێك گەل بەشێوەی راستەوخۆ بڕیار لەسەر ئەو مەسەلانە دەدات كە پەیوەندییان بەژیانییەوە هەیە و بۆی هەیە چالاكییە ناوخۆی و دەرەكییەكانی رێكبخات لەڕێگەی كۆمەڵەو رێكخراوی جەماوەرییەوە. كە ئەم جۆرە پێی دەوترێت (دیموكراسی راستەوخۆ)، بەڵام ئەم جۆرە لەدیموكراسی پەیڕەوكردنی قورسە بۆیە گەل دەتوانێت لەڕێگای هەڵبژاردنی نوێنەرەوە ئەو داخوازییانەی كە هەیەتی داوای بكات ئەویش بەدەسەڵاتدان بەو نوێنەری كە هەڵیدەبژێرێت لەجیاتی ئەو بڕیاربدات لەسەر مەسەلەكان ئەمجۆرە لەدیموكراسی پێی دەوترێت (دیموكراسی ناڕاستەوخۆ).  لەدیموكراسی ناڕاستەوخۆدا رۆڵی گەل پوخت دەبێتەوە لەو نوێنەرانەی كە هەڵیبژاردوون بۆ گەیشتن بەئامانجەكانیان، بەڵام گەل هەندێك لەمافەكانی و دەسەڵاتەكانی پارێزراوەو دەتوانێت چاودێری نوێنەرەكانی بكات و لەهەندێك مەسەلەدا دەبێت نوێنەرەكان بگەڕێنەوە بۆ رای گەل لەسەر مەسەلەكان، ئەویش لەرێگەی ئەنجامدانی راپرسی و دەنگدانی شەعبی و تانەلێدان و ...هتد.
جۆرێكی تر لەدیموكراسی بریتییە لەدیموكراسی نوێنەرایەتی كە بەواتای ئەوەی گەل هەڵدەستێت بەدەستنیشانكردنی ئەوكەسەی كە حوكمڕانی دەكات و سەرپشكی دەكات بە بڕیاردان بەنوێنەرایەتی خۆی بەجۆرێك كە ماوەی سەرپشككردنەكە دیاریكراوە، بەشێوەیەك كەكاتی نوێنەرایەتیكردنەكە تەواو بوو گەل دەتوانێت ئەگەر نوێنەرەكەی لەماوەی رابردوودا پێباش نەبووبێت ئەوا بیگۆڕێت. لەمجۆرەدا نوێنەرانی گەل كۆدەبنەوە لەشێوەی دەستەیەكدا كە پێی دەوترێت (پەرلەمان) هەر بۆیە خاڵی سەرەكی دیموكراسی نوێنەرایەتیكردن لەوەدایە دەبێت پەرلەمان هەبێت و ماوەكەی دیاریكراوبێت.
بۆ ئەمجۆرە لەدیموكراسی پێویستە پرۆسەیەكی هەڵبژاردن لەناو ئەو جەماوەرە یان گەل یان وڵاتەدا بكرێت، بەشێوەیەك كە هەڵبژاردنێكی پاك و دوور لەگزی بێت و لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بڕوا بەئەنجامەكانی بكرێت. بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن جێی متمانە بێت و ئەنجامەكانی جێی بڕوابێت ئەوا پێویستە ئەم هەنگاوانە بگیرێتەبەر:-
یەكەم: پێویستە هاووڵاتی ئامادەبكرێت بۆ بەشداریكردن بەپێی ئەو مەرجە یاساییانەی كە بەهۆیەوە دەتوانێت بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكات و نوێنەری خۆی هەڵبژێرێت.
دووەم: سروشتی هەڵبژاردن بە جۆرێك بێت كە هەموو كەسێك مافی دەنگدانی هەبێت لەچوارچێوەی یاسادا. هەروەها بەوپێیەی هەڵبژاردن ئەركێكی كۆمەڵایەتییە، بۆیە هەمووان یەكسانن لەبەشداریكردن و نابێت چین یان توێژێكی كۆمەڵگەی لێ بێبەش بكرێت.
سێیەم: دەبێت بنەما و چۆنێتی پرۆسەی هەڵبژاردن لەدەستوری وڵاتدا هەبێت لەپێناو بەشداریكردنی هاووڵاتیان و هەڵبژاردنی حوكمڕانەكانیان.
چوارەم: بۆئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن سەركەوتووبێت پێویستە كۆمەڵێك مەرج هەبێت، وەك ئەوەی كەسانی هەڵبژێردراو بڕوایان بەگۆڕانی دەسەڵات هەبێت بەڕێگەی ئاشتییانەو دیموكراتییانە. هەروەها رێككەوتن لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا هەبێت لەسەر ئەو رێكاری و رێكخستنە كارگێڕییانەی كە تایبەت بەپرۆسەی هەڵبژاردن دەگیرێنەبەر. لەهەمانكاتدا دەبێت كۆمەڵێك چاودێر لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێت بەجۆرێك چاودێری بێلایەن بن، كەوا باشترە چاودێرەكان جگە لەنوێنەری لایەنە بەشدارەكانی هەڵبژاردنەكە، كۆمەڵێك چاودێری نێودەوڵەتی تێدابێت.
پەیڕەو كردنی ئەم خاڵانە دەبنە هەنگاوی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی دیموكراسی لەو وڵاتەی كە هەڵبژاردن ئەنجامدەدات، هەربۆیە لادان لێیان پرۆسەی دیموكراسی و ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەخاتە ژێر گومان و پرسیارەوە.

 


2/2/2012 11:23:00 AM Read Count [3361] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :