هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
دەزگای هەڵبژاردن

6/3/2018 12:18:23 PM

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
بۆ یه‌كێتی ریزه‌كان،
بۆ دیموكراتیزه‌كردنی كوردستان،
بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌‌و نیشتمان دروست بوو. دۆست‌و هاوخه‌باتی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ئامانجانه‌یان هه‌یه‌‌و نه‌یاری سه‌رسه‌ختی نه‌یارانی ئه‌و ئامانجه‌ پیرۆزانه‌یه‌.
 
هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك نه‌یارێتی ئه‌و ئامانجانه‌ له‌ خۆی شك نابات ئه‌بێ بێ خه‌م بێت كه‌ یه‌كێتی دوژمنی نییه‌، هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ تێده‌كۆشێ‌و له‌ مه‌یدانه‌كه‌دایه‌ ده‌توانێ بێ خه‌م بێت كه‌ یه‌كێتی دۆست‌و هاوپه‌یمانێكی به‌هێزێتی.نه‌یارێك كه‌ نه‌یاری دیموكراسی‌و كوردستانێتی‌و یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری‌و مافی چاره‌نووسه‌‌و مه‌زه‌نده‌ی دۆستایه‌تی له‌ یه‌كێتی بكات یان خۆی فریو ده‌دات یان گه‌ره‌كێتی یه‌كێتی فریو بدات‌و پێی وایه‌ ده‌توانێ ماسكی درۆ له‌دیداری یه‌كێتیدا له‌به‌ر بكات، هه‌ڵه‌‌و په‌ڵه‌یه‌‌و شاش له‌ یه‌كێتی تێگه‌یشتووه‌. ئه‌گه‌ر هه‌بن له‌ كه‌سه‌كان‌و لایه‌نه‌كان ئامانجی پیرۆزی كوردستانی‌و دیموكراسی‌و مافی چاره‌نووسیان هه‌بێت كه‌چی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن‌و پێكهه‌ڵپژان بێن ئه‌وا دیاره‌ هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه‌‌و هه‌ڵه‌یه‌ك كراوه‌‌و شاشییه‌ك له‌ وێنه‌كه‌‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌بووه‌‌و هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ ڕاست بكرێته‌وه‌.
 
هێز له‌كوردستان تا بمێنێ‌و ره‌وایی هه‌بێ‌و شایانی مانه‌وه‌ بێت ده‌بێ ئه‌و ئامانجه‌ پیرۆزانه‌ی هه‌بێ كه‌ یه‌كێتی هه‌یه‌تی، با به‌ ئیتجهای جیا‌و ستایلی جیاوازیش كار‌و خه‌باتی بۆ بكات. هێز له‌ كوردستان وا بێت یه‌كێتی له‌ گه‌ڵیایه‌تی‌و خۆی ده‌كاته‌ هێزێكی سه‌ربار‌و سه‌ر ڕاست بۆ دۆستایه‌تی‌و هاوئامانجی.
هێز له‌ كوردستان به‌وه‌ ده‌كه‌وێت‌و خۆی قاو ده‌دات له‌ شانۆی رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌كان كه‌ ئامانجه‌كانی شایانی سه‌رهه‌ڵدان‌و پێكهاتن نه‌بێت.
 
ئه‌مانه‌ بنه‌مان لای یه‌كێتی‌و بۆ ئه‌و بنه‌مایانه‌ش یه‌كێتی دۆست‌و یاره‌. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مام گوته‌نی: ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تیمان بكات دۆستایه‌تی ده‌كه‌ین‌و ئه‌ویش نا، سه‌ری دای له‌ تاشه‌به‌رده‌كانی كوردستان.


6/3/2018 12:18:23 PM Read Count [71] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

وتاری تری تێدانیه‌


    

له‌ په‌ڕه‌ی 0 له‌ 0 ( 0 وتار )