هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
عەتا كەریم

5/25/2018 2:24:35 PM

 ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایار زۆرێك لەقەوارەو هاوپەیمانێتییەكانی تووشی شۆك كردووە، شۆكێكیان بۆ هەڵكشان و شۆكێكیش بۆ داكشانی دەنگەكانە، بەڵام شۆكی راستەقینە كاتێك دەبێت كە ڕێژەی دەنگەكان بەپێی سیستمی سانتلیگۆی هەمواركراو دەگۆڕدرێن بۆ كورسی.

 

سیستمی سانتلیگۆ قەبارەی ناڕەزایی لەنێو زۆرینەی (212) قەوارەو هاوپەیمانێتییەكەی بەشداربووی كێبڕكێ پڕۆسەكە زیاددەكات، ئەم سیستمە لەقازانجی ئەو هێزو قەوارانە دەبێت كەزۆرینەی دەنگەكان مسۆگەر دەكەن، هاوكاتیش كەمیی بەشداریی ڕێژەی دەنگدەرانیش جارێكی دیكە بەچانسی هێزە گەورەكان دەكەوێتەوە، بەو پێیەی لەكۆی زیاتر لە 24 ملیۆن دەنگدەر، نزیكەی 10 ملیۆن و 800 هەزار كەس دەنگیان داوە كە دەكاتە 44.50%..
 
ئەم یاسایە كە لە سەرەتای مانگی ئابی 2017 هێنرایە هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەسپۆنسەری هێزەگەورەكان بوو، بەڵام لەهەموارێكی كەم لەماددەی 12ی جێمشتومڕدا كرا، ئەویش بەدابەشكردنی دەنگی هەر حزبێك بەسەر ژمارە (1.7) لەبری (1.9)، كە ئەوەش لەبەرژەوەندیی ئەو حزبە گەورانەشدا دەبێت كە زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنن لەكاتێكدا ئەو دەنگانەی حزبە بچووكەكان بەدەستیان دەهێنن دەدرێنەوە بەحزبە گەورەكان و ئەو پێشنیازەش رەتكرایەوە كە هێزە بچووكەكان ژمارە 1.4 خستەڕوو بۆ ئەوەی بتوانن كورسیی پەرلەمان بەدەستبهێنن.
 
پێشتر لە هەڵبژاردنی 2010دا، حزبەكان ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی عێراق بكرێتە 18ی‌ بازنەی هەڵبژاردن لەبری یەك بازنە، هەرچی سیستمی لیستی كاندیدەكانیشە ئەوا نیمچەكراوە بوو كە دەنگدەر دەتوانێت یەك كاندید هەڵبژێرێت، بۆیە دوور نییە لەدوای شۆكی ئەنجامەكان، دووبارە هەمواركردنەوەی یاخود گەڕانەوە بۆ شێوازی نیمچەكراوە بێتەوە ئاراوە.
هەرچەند لەهەڵبژاردنی مانگی نیسانی 2012ی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق سیستمی سانتلیگۆ تاقی كرایەوەو سوودی هەبوو بۆ ئەو لیست و قەوارانەی كە بچووكن یاخود بەشی كورسییەك دەنگیان هێناوە، بچنە ئەنجومەنەوە، بەڵام ئەمجارە سیستمە هەمواركراوەكە كە لەپرۆسەی هەڵبژاردنی ئایاری 2018دا كاری پێدەكرێت، دەبێتە بەربەستی فرەیی لەنوێنەرانی عێراق، كە مەترسییە بۆ هێزە بچووكەكان و فرەیی سیاسیی لەعێراق و زاڵكردنی هێزە گەورەكانە كەزیاتر باڵ بەسەر جومگەكانی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردندا بگرن، كە ئەوانیش زیاتر هێزو رەوتە مەزهەبییە شیعییەكانن، ئەنجامە بەراییەكانیش سیمای سەرەتایی دەرخستووە، كە ئەركی دیموكراسیی لەعیراقدا قورستر دەكات، بەو پێیەی تا ئێستا ئاستەكەی بە نەبوو ئەژماردەكرێت.
سانتلیگۆی هەمواركراو هێزو قەوارە سیاسییە كوردستانییەكانیش بەهەمانشیوە دەخاتە بەردەم شۆك، چونكە لەبەرژەوەندیی هێزە سەرەكی و مامناوەندەكان دەبێت و بەتایبەتی یەكێتیی و پارتی زۆرترین كورسیی مسۆگەر دەكەن و ئەو قەوارانەی پێشتر ناتوانن وەك پێشوو، ببنە خاوەنی كورسی.
 
بەگوێرەی سیستمی سانتلیگۆی هەمواركراو كەبۆ خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران پەیڕەو دەكرێت، لەهەنگاوی یەكەمدا دەنگە بەدەستهاتووە دروستەكانی قەوارەكان دابەشی (1.7) دەكرێت، هەنگاوی دووەمیش دەنگەكان دابەشی ژمارە تاكەكانی (3-5-7-9-11…) ژمارەی كورسیی دیاریكراوی بازنەی پارێزگاكە دەكرێت، بەڵام ئەگەر بەبێ هەموار سانتلیگۆ پەیڕەو بكرایە ئەوا ڕێژەی (1.6 یان 1.4) بەسەر ژمارەی دەنگی قەوارەكاندا دابەشدەكرا، ئەوكات فرەیی نێو پەرلەمان و مافی كورسیی هێزە بچووكەكانیش دەپارێزرا، بۆیە كاریگەرییە خراپەكانی سانتلیگۆی هەمواركراو لەئایندەی پرۆسەی سیاسیی و حوكمڕانیی عیراق و هەرێمیش دەردەكەون.
ئەم سیستەمە كێشەی لەگەڵ لیستی داخراوو لیستی كراوەی حزبە بەشداربووەكان نابێت، هەرچەند رەخنەی ئەوەی لێ دەگیرێت كە زیاتر لەبەرژەوەندیی حزبە گەورەكانە، بەڵام بەهەمواركراویی زۆر زیاتر خزمەت بەحزبە گەورەكان دەكات و گەورەتریشیان دەكات، سەرباریش هاووڵاتییان لەبەشداریی پرۆسەكە دەتەكێنێتەوە، وەك چۆن لەم خولەدا نزیكەی 24 ملیۆن كەس مافی دەنگدانی هەبوو، بەڵام نزیكەی 10 ملیۆن و 800 هەزار كەس دەنگیان داوە! كە دەكاتە ناڕەزایی و بێمتمانەیی خەڵك بۆ گۆڕانكاریی لەپرۆسەی سیاسیدا، كە دیوێكی دیكەیشی دوور كەوتنەوەیە لەپرۆسەی دیموكراسیی كە بنەماكەی لەهەڵبژاردنەوە سەرچاوە دەگرێت.


5/25/2018 2:24:35 PM Read Count [77] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

هەڵبژاردنەكانی هەرێم و گەمەی دەنگی ساختە! 1/14/2018 10:25:03 AM 288
سێرچی بەدیل بۆ ریفراندۆم ‌ 9/20/2017 10:49:34 AM 432

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 2 وتار )