هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌

5/25/2018 2:21:47 PM

 
دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران‌و راگەیاندنی ئەنجامە كۆتاییەكان، هاوپەیمانی‌و قەوارە براوەكان سەرگەرمی تاوتوێكردنی كابینەی نوێی حكومەت دەبن. لەئێستاوە وا دەردەكەوێت كە، رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی كابینەكەو پۆستە سیادییەكان لەعیراقدا، بەتایبەتیش هەردوو پۆستی سەرۆكی كۆمارو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، جموجوڵی دیبلۆماسی‌و كۆبوونەوەی نهێنی‌و ئاشكرای زۆری بوێت!.
 
لەم بوارەدا، پێناچێ هەم ئەزموونی رووداوەكانی (4) ساڵی رابردوو ‌و هەم ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش، هەمان مۆدێلی حكومەت‌و فەرمانڕەوایی لەوڵاتدا بەرهەم بهێننەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی كە كوتلەی (سائرون) بووبە براوەی یەكەم و(54)كورسیی لەپەرلەماندا بەدەستهێنا. ئەم رووداوە، بەمانای ئەوەیە، ئەم رەوتە سیاسییە رۆڵی بنچینەیی لەیەكلاكردنەوەی فۆرمی حكومەتی داهاتوو‌و پۆستە باڵاكاندا، دەگێڕێت. راستە رابەری ئەو رەوتە، موقتەدا سەدر، لەرووی یاساییەوە، مافی ئەوەی نییە ببێتە سەرۆك وەزیران چونكە خۆی نەپاڵاوتووە، بەڵام وەك رابەری براوەی نمرە یەكی هەڵبژاردن، دەبێتە كاراكتەری یەكلاكەرەوە لەو پێشهاتانەدا.
 
ئەوەی ئێستا جێی پرسیارە، ناسنامەی سەرۆكی حكومەتی داهاتووە!. بەپێی یاسای هەڵبژاردن بێت، پێویستوایە سەربە كوتلەی سائرون بێت، بەڵام لەواقعدا، لەدوای سەماحەتی موقتەدا، كەسی تری كاریزمی‌و خاوەن سەنگی دیار لەناو رەوتەكەدا نییە تا ئەم پۆستە وەربگرێت. راستە كەسایەتییەكی ئیداریی وەك «عەلی دەوای» تەمەن (53) ساڵ، پارێزگاری میسان‌و سەرۆكی پێشووی لیژنەی دەستپاكیی عیراق، كەسایەتییەكی سەرنجڕاكێشە، تەنانەت لەساڵی (2012ز)دا لەلایەن رۆژنامەیەكی رۆژانەی بەناوبانگی ئەمریكی وەك»لۆس ئەنجلوس تایمز»ەوە وەك باشترین كەسایەتیی حكومیی خۆجێیی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاڵێوراو، زۆر جێی متمانەی موقتەدا سەدر-یشە، بەڵام «دەوای» زیاتر كاراكتەرێكی لۆكاڵییە نەك دەركەوتوو لەسەر ئاستی عیراق‌و ناوچەكە.
 
بەمانایەكی روونتر، پێناچێ سەرۆكی حكومەت لەرەوتی سەدر بێ، بەڵكو ئەم پێگە سیادییە بەرێككەوتنی سیاسی‌و رەزامەندیی ئەم رەوتە ساغ دەكرێتەوە، بەتایبەتی كە ئاماژەكان وا كەوتوونەتەوە كە، مالكی لە دەوڵەتی یاساو، عامری لەهاوپەیمانێتیی فەتح، لەو كاراكتەرانە نین كە رەوتی سەدر بۆ ئەو پۆستە پەسەندیان بكات، لەو نێوانەدا، ئەوەی پتر چانسی هەبێت، سەرۆكی حكومەتی ئێستایە: عەبادی، ئەو كەسەی كە ئەمریكا، سعودیە، توركیا، تەنانەت ئێرانیش، لەدژی ناوەستنەوەو ئەزموونی (4)ساڵ كاركردنیان لەگەڵیدا هەیەو كوتلەكەشی (42) كورسی هێناوەو براوەی سێیەمە.
 
بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كە وا دەردەكەوێت ئەمجارەشیان پۆستی كورد بێت!. پارتی دیموكرات، هەریەكە لە»هۆشیار زێباری»وەزیری دەرەوەو دارایی پێشوو و، فازڵ میرانی سكرتێری (م.س)ی لەبەرنامەدایە. یەكێتیی نیشتمانی-ش، بەپێی هەندێ سەرچاوەی هەواڵی عیراقی، لای خۆیەوە، سێ كەسایەتیی هەیە بۆ ئەو پۆستە، هەرچی حزبە كوردییەكانی ترن، ئەوا لەبەر كورتهێنانی دەنگ‌و كورسی، ناتوانن لەو پێگەیەدا بن‌و تەنانەت پێناچێ دەنگ بەهیچ كاندیدێكی كورد بدەن بۆ ئەو پۆستە ئەگەر پەرلەمانتارە دەرچووەكانیشیان بچنە ئەنجومەنی نوێنەران‌و لەبیرۆكەی بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسی، پەشیمان ببنەوە!.
 
پۆستی سەرۆكی پەرلەمانیش، هەر بۆ سوننەكان دەبێت، بەڵام تائێستا روون نییە بەر كام كەسایەتیی سوننی دەكەوێت. بەگشتی دیمەنەكە، ئاڵۆزە، گفتوگۆكان لەسەرەتادان، ئەوەشی كە تا ئێستا روون بێت، ئیرادەیەك هەیە بۆ ئەوەی تاقیكردنەوەكانی رابردوو دووبارە نەبنەوە!.
 


5/25/2018 2:21:47 PM Read Count [110] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

هاوپەیمانێتی، بۆ ناوچە كوردستانییەكان! 1/18/2018 10:30:30 AM 274
كۆتایی״حزبی هه‌ڵبژاردن!״ ‌ 12/24/2013 9:43:28 AM 1890

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 2 وتار )