هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
نەریمان مەجید

4/26/2018 1:50:55 PM

 

 

 

بەشی پانزەیەم

*قۆناغی سێ‌ یەم: بەئامانجگرتنی دەنگدەر
 
بە ئامانجگرتن:- مەبەست لە ئامانجگرتن دیاری كردنی ئەوەیە كە كام گروپ لە هاوڵاتیانی دەنگدەر زیاتر پێدەچێت بە دەنگەوە بین بۆ پشتگیری كردنی پاڵێوراوی تۆ با هەلمَەتەكەت تەركیز بكاتە سەر ئەو گرووپی دەنگدەرانە.
بە ئامانجگرتنی دەنگدەران گرنگی یەكی زۆری هەیە لەبەر دوو هۆ:
ا- رێكخستنی خەرجی گشتی هەلمَەتەكە بۆ (كات و پارە و توانای مرۆیی).
ب- پێشخستنی پەیامی كاریگەر بۆ ئەو دەنگدەرانەی دەكرێنە ئامانج.
*ناكرێت بەرێوبەری هەلمَەت یان ستاف یان پاڵێوراو هەموو كەسێك ئامادە بكات . پەیوەندی پێوە بكات و تەوقە لەگەڵ هەمووی بكات لێرەدا كاتێكی زۆر بەفیرۆ دەدەیت بەبێ‌ ئەوەی ئەو خەڵكانە دەنگ بە تۆ بدەن ئەویش بەهۆی پەیامی هەڵمەتەكەت ئەوكاتە دەتوانی تەركیز بكەیتە سەریان و سەرچاوەیەكی زیاتر دەبێ‌ بۆ دوبارەكردنەوەی پەیامەكەت دوبارە ، دوبارەو چەند بارە ،وای لێدیت هیچ بژاردەیەكی تری نابێ تەنها دەبێت دەنگ بە پاڵیوراوەكەی تۆ بدەن.
بۆ نمونە ، باوادابنێت كە بڕیارت داوە پەیوەندی بە33% دەنگدەران بكەیت بۆ ئەوەی بیبەیتەوە ،گەر بتوانی ئەوە جێ‌ بەجێ‌ بكەیت ئەوا ڕەنگە ئەوالە  33% زەمان بكەیت لەم حالەتەدا تۆ لە 33% سامانی مرۆیی وپارەو كاتیش سەرف دەكەیت و ئەوەی تر كە دەمێنێتەوە لەگەڵ خەڵكانی تر سەرف دەكەیت لەبواری جیاوازی تردا ..
*پێش ئەوە دەبێت دیاری بكەیت كە كێ‌ دەبن باشترین جەماوەر بۆیە پەیامەكەت یارمەتیت دەدات بۆ دیاری كردنی ئەوەی دەتوانی چی بڵێ‌ ی كە پێدەچێت قایلیان بكات.
ئەوەت لەبیر بێت كە پارتەكەت یان پاڵێوراوەكە هەڵدەدات بگاتە زۆرترین جەماوەرێكی فراوانتر و فراوانتر ئەوا كاتی پەیامی ئەو پارتەیان ئەو پالێوراوە كە پەیمانێكی زۆر دەدات بە بەهەموو كەسێك و بۆشی جێ‌ بەجی ناكرێ‌ ، لەم حاڵەتەدا پەیامی پارتەكە یان پالێوراوە كە بەتاڵ دەبێت و هیچ دەنگدەرێك بڕوای پێناكات و دوور دەكەوێتەوە.
هەربۆیە پێویستە هەوڵەكانی هەڵمەكەت تەركیز بكاتەسەر كەرتێك لەدەنگدان كە نزیكە لە هەمان ژمارەی ئەو دەنگەی كە تۆ دیاریت كردوە لە ئامانجی هەڵمەتەكەدا.
*بەشیوەیەكی گشتی سێ‌ جۆر دەنگدەر هەیە.
ا- ئەوانەی پشتگیریت دەكەن 
ب- ئەوانەی لایەنگیری نەیارانت دەكەن.
ج- ئەو دەنگانەی كەلە ناوەڕاست وەستاون (بێ‌ لایەنەكان) ئەم بەشەیان پێویستیان بەوەیەقایلیان بكەیت لەدوای لایەنگرانت زۆر گرنگە لەگەل ئەم بەشەی كۆمەلگەدا خۆت ماندووبكەیت.
 
*چۆن دەنگدەر بە ئامانج دەكەی؟
لێرەدا دوو رێگە هەیە بۆ ئامانجگرتنی دەنگدەران بۆ ئەوەی قایلیان بكەیت دەنگ بە پالێوراوی تۆ بدەن ، ئەویش بە 
 
ا- بەئامانجگرتنی جوگرافی
 ب/ بە ئامانجگرتنی دیموگرافی
ا- بەئامانجگرتنی جوگرافی :زۆربەی بەڕێوەبەرانی هەڵمەتەكان هەوڵەكانیان سەرف دەكەن لەسەر هەڵواسینی پۆستەرات وگەڕانی ماڵ بە ماڵ لە ناوچەكانی هەڵبژاردن كە رێژەی قایلكردن تیایدا بەرزە ، ئەمەش ستراتیژێكی لەو جۆرە زۆر شیاوە ومانا بەخشە و سودمان پی دەگەیەنێت.كەواتە هەڵمەتەكە سەرچاوەی زیاتر لەسەر ئەو ناوچانەی هەڵبژاردن سەرف بكات كە رێژەی دەنگدانیان تیایدابەرز بووە لە مێژووی رابردویاندا.
- هەروەها سەردانی ماڵی شەهیدو پ.م و كەسێكی ئاسایی لە گەرەكێكدا 
- وا چاوەروان دەكرێت لەم پێگەیە لایەنگرانمان زیاتر بێت.
- وا چاوەروان دەكرێت لەو پێگەیە لایەنگرانی بەرامبەرەكەت زیاتر بێت
ب – بە ئامانجگرتنی دیموگرافی: دابەشكردنی هاوڵاتیانی دەنگدەر بۆ گروپی جۆراوجۆر یان كەرتەكانی هاوڵاتیان دەكرێ‌ ئەو گروپانە لەسەر بنەمای (ڕەگەز ،تەمەن ،داهات ،ئاستی خوێندن، ئیش ،پیشە، باگراوندی نەژادی ) یان هەر جیاوازیەكی تر .نمونە( لەوانە هاوشێوەی تەمەنی دەنگدەر، دەنگ بە پاڵیوراوێكی هاوشێوەی خۆی بدات) بەڵام نابێ‌ گروپەكە ئەوەندە بچوك بێت گرنگی یەكەی كەم ببێتەوە.


4/26/2018 1:50:55 PM Read Count [103] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

بە شی بیستەم و كۆتایی 5/15/2018 9:22:01 AM 93
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە 5/15/2018 9:19:05 AM 97
*دەنگ بدە..! 5/7/2018 10:48:14 AM 114
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران 5/3/2018 11:37:28 AM 98
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت 4/30/2018 2:57:20 PM 97
بەشی چواردەیەم 4/26/2018 1:49:50 PM 90
بەشی سیانزەیەم 4/26/2018 1:48:46 PM 94
قوناغی یەكەم : توێژینەوە 4/21/2018 11:14:22 AM 165
دیاری كردنی كاتی بانگەشە 4/18/2018 3:09:39 PM 107
هەڵمەتی هەڵبژاردن 4/16/2018 11:36:11 PM 104
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف 4/7/2018 9:39:18 PM 126
دەنگدانی بلۆكی حیزبی 4/5/2018 10:14:41 AM 120
دە نگدانی بلۆك 3/26/2018 10:29:36 AM 182
بەختەوەری 3/26/2018 10:26:55 AM 181
سانت لیگۆی هەمواركراو 3/12/2018 11:37:01 AM 260

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 15 وتار )