هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
ئاراز رەمەزان

3/1/2018 10:36:57 AM

پارتە سیاسییەكانی كوردستان، بەتایبەتیش ئەوانەی هاوپشك بوون لەبەڕێوەبردن و پێكهێنانی حكومەتی هەرێمدا، لەبەردەم هەڵبژاردنێكی سەختدا دەبن، بەتایبەت بۆ هەڵبژاردنەكانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لەئێستادا گاپی گەورە لەسەرۆكایەتی و پەرلەمان و ئەنجومەی وەزیرانیشدا هەیە، ئەوەش كاریگەری نێگەتیڤی كردۆتە سەر خزمەتگوزاری گشتی لەكوردستان بەشێوەیەكی گشتی.
نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست و ململانێ و كێشەی پارتە سیاسییەكان و كەسێتییە سیاسییەكان لەناوخۆی كوردستان و كێشەكانیان لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بەغداو كێشە هەرێمییەكان زیاتر بارودۆخەكەیان ئەستەم و گرانتر كردووە. بۆ وڵاتێك كە هیچ ژێرخانێكی ئابوری و وزەی دابینكراوی بۆ نەكراوە ئەستەمە بتوانێت روبەڕوی سەدان كێشەی پەیوەست بەوزەو ئابوریی و دارایی ببێتەوە لەیەك كاتدا، جگەلەوەش تێرۆرو جەنگ و بارودۆخی كوردستانی باشوری ئاڵۆزتر كرد.


هەیكەل و پێكهاتەی حكومەت و دامەزراوەكانی بەڕێژەیەكی ئێجگار زۆر بەوەكالەت بەڕێوەدەبرێت، بەشێوەیەك كە لەكابینەكانی تری حكومەت ئەم رێژە زۆرەی وەكالەت بونی نەبووەو یانیش كەمتر بووە، وەكو چۆن وەزیرێك و دوو وەزارەت لەم كابینەیەدا بەردەوامی پێدراوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر كوالێتی كارو خزمەتگوزاری ئەو وەزارەت و فەرمانگەكانی سەر بەوەزارەتەكان دروست كردووە.
بوونی رێژەیەكی زۆری ئاوارەكان، لەدوای (2014)ەوە بەتایبەتیش لەدوای دروستبوونی شەڕی گروپی تێرۆریستی داعش، بەهۆی سەلامەتی هەرێمی كوردستان و نزیكی لەهێڵەكانی شەڕو بوونی رێكخراوە نێودەوڵەتیی و مرۆییەكان رێژەیەكی زۆر بەشێوەیەك نزیكەی چارەكی دانیشتوانی هەرێمەكە پەنابەرو ئاوارە روویان لەهەرێمی كوردستان كردو لەكەمپەكان و شارەكان نیشتەجێكران، ئەوەش بارگرانیەكی زۆرتری لەسەر هەرێمی كوردستان دروستكرد هەرچەندە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هاوكاری جدی بوونە لە هاوكارییە مرۆییەكانیان بۆ ئاوارەكان.


نەبوونی ستراتیژیەتی باشی ئابوری و سیاسەتی نەوت و وزە لەكوردستان، وایكرد كە لەماوەی چەند ساڵی رابردوو كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتگیری ئابوری سەربەخۆی كوردستان دەكرا نەك سەربەخۆیی سیاسیی باشوری كوردستان، ئەو پەیامەش بەهەڵە لەلایەن بەشێك لەسەركردە سیاسییەكانی باشوری كوردستان شیكردنەوەی بۆ كرابوو و بۆیە بووە هۆی ئەوەی پاڵنەر بێت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئەو ریسكانەی كردیان.


ئەم چەند ساڵەی پشتگیری ئابوری سەربەخۆی كوردستان دەكرا، دەرفەتێكی لەبارو ستراتیژی بوو بۆئەوەی وابكرێ سیاسەتێكی سەركەوتوانەی ئابوری و وزە لەوڵات رێكبخرێت و داهاتوی ئابوری و وزەی كوردستانی لەسەر بنیادبنرێت، بەڵام ئەوەی لەسەر تیڤییەكان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە دەخرایەڕو و باسی لێوەدەكرا جیاواز بوو لەوەی وەزارەتی دارایی باسی دەكردو لەواقیعدا بوونی هەبو، ئەوەش بووە هۆی شكستێكی گەورەی ئابوری بۆ كوردستان، لەئێستاشدا بەهۆی ئیدارەنەدانێكی ئابوریانەی سەركەوتوو خەڵك لەبارودۆخێكی ناهەمواردا دەژین و ئەوەش پەیوەندیی و مەوقیفی سیاسیی كوردستانی بەرامبەر حكومەتی ناوەندو تەنانەت لەهەمبەر سیاسەتی هەرێمیی و نێودەوڵەتیش زۆر بێهێز كردووە.


لەئێستادا سایكۆلۆژیای جەماوەر لەباشوری كوردستان، كێرڤێكی زۆر نێگەتیڤی هەیە بەرامبەر سیاسەتی حكومڕانی و پارتە سیاسییەكان لەباشوری كوردستان، ئەوەش بەهۆی سەرجەم ئەو قەیرانە ئابوریی و سیاسییە لۆكاڵی و هەرێمی و نێودەوڵەتییانەی دروست بون، بەتایبەتیش لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم. لەئێستادا هاونیشتمانیان لەبارودۆخێكی سایكۆلۆژی ناهەمواردان، بەهۆی ئەو قەیرانانەی دروست بوون، حكومەتیش هاوكار نەبووە لەگەڵ دروست بونی قەیرانەكان بەڵكو بەردەوام باجی لەسەر هاووڵاتیان زیاد كردو خزمەتگوزارییەكانیش كەمتر بونەتەوە بەڕێژەی بەرچاو.


بەجۆرێك ركابەرایەتی لەنێوان هاووڵاتیان و حكومەت دروستبووە كە ئەوەش وایكردووە لەكاتی بوونی ئەو هەموو قەیرانەدا خودی پارتە سیاسییەكان خواستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان نەبێت، بەتایبەتیش پارتە سیاسییە دەسەڵاتدارەكان كە لەكابینەكانی حكومەتی هەرێمدا هاوپشك بوون، حكومەت پێویست بوو لەماوەی بونی ئەو قەیرانانەدا باج كەم بكاتەوە نەوەكو زیادی بكات و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان سەختر بكات، ئەو ژیانە سەختەی خەڵكی باشوری كوردستان گوزەری پێدا دەكات، وا دەكات هەڵبژاردنێكی سەختیش بۆ پارتە سیاسییەكان چاوەڕوان بكرێت، ئەوەش پێویست بە پلان و ستراتیژیەتێك دەكات، كە لانیكەم بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەزوترین كات حكومەت یانیش رونتر بڵێین یەكێتی و پارتی كە لەئێستادا لەحكومەتدا ماون، هەوڵبدەن بەزوترین كات بەسیاسەتی حكومەتدا بچنەوە، باج لەسەر هاووڵاتیان كەمتر بكەنەوە نەوەكو زیادی بكەن، هەوڵی جدی بدرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەو بودجە.


3/1/2018 10:36:57 AM Read Count [231] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

وتاری تری تێدانیه‌


    

له‌ په‌ڕه‌ی 0 له‌ 0 ( 0 وتار )