هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
سەرتیپ جەوهەر

2/12/2018 10:52:19 AM

له‌وه‌ده‌چێت به‌شێك له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان گه‌یشتبنه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ پێویستده‌كات كورد له‌ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی كوردستان به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، ره‌نگه‌ پاڵنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ بریتی بێت له‌تێگه‌یشتن له‌واقعی ئێستای كه‌ركوك و موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ كه‌ به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه‌ بونه‌ قوربانی سیاسه‌تێكی شكستخواردووی سه‌ركردایه‌تی كوردستان، بڕیاریشه‌ له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ كۆبونه‌وه‌ بكرێت و رێككه‌وتنیش له‌سه‌ر لیستی هاوبه‌ش به‌دور نازانرێت.


راستییه‌ك هه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌موومان بیزانین، ئه‌ویش له‌سه‌روی ململانێی‌ سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبیی و هه‌ڵه‌و هه‌ڵه‌شه‌ی‌ به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی كورد، پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی هه‌موومان كۆده‌كاته‌وه‌، هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ڵوێستی به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی كوردستان كه‌ به‌زۆرو به‌بێ‌ گوێدانه‌ هه‌لومه‌رجی ناوخۆو سازانی نیشتیمانیی و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی ریفراندۆم ده‌كه‌ن بڕیاری كوشنده‌ بۆ گه‌لی‌ كوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ بیانو ناداته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ ئه‌و وێرانه‌ییه‌ بۆ ئه‌وانه‌ جێبهێلن كه‌ كوردستانیان ئاڵۆزكرد، به‌ڵكو ده‌یانخاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی زیاتر، نه‌خاسمه‌ پرسی له‌ده‌ستدانی خاك و پاراستنی له‌سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی شه‌خسی و حزبییه‌، به‌كورتی ئه‌گه‌ر كورد نه‌توانێت یه‌ك هاوپه‌یمانێتییه‌ك دروستبكات، ئه‌وا ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ باراش كردنه‌ ئاشی نه‌یارانی كوردستان.


به‌شێك له‌و روداوانه‌ی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان پێش ریفراندۆم پێشبینی ده‌كرا، به‌ڵام هێشتا له‌وه‌ خراپتره‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرا، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ زیاتر ده‌كات هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووه‌، چونكه‌ش ناوچه‌ كوردستانییه‌كان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی خێراو مه‌ترسیداردان، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و گۆڕانانه‌ خێراترو مه‌ترسیدارتر ده‌كات، ئه‌و په‌رته‌وازه‌یه‌یه‌ كه‌له‌ناو ماڵی كوردستانیدا هه‌یه‌.


جیاواز له‌ئه‌زمونی گه‌لانی دیكه‌، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی و بارودۆخی نه‌خوازراو پاڵده‌ده‌نه‌ یه‌كترو له‌یه‌كتر نزیكده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام له‌دوای‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ به‌سه‌ر كوردستاندا هات به‌هۆی ریفراندۆم، ناوماڵی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی‌ دیكه‌ ئاڵۆز كردووه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و هێزانه‌ی‌ باڵاده‌ستن له‌ناوچه‌كانی سوننه‌و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، له‌گه‌رمه‌ی‌ هه‌وڵی گۆڕینی واقعی ناوچه‌كانن و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت و رێگریی لێنه‌كرێت و هێزه‌ كوردستانییه‌كان بیرێك له‌ئاینده‌ی‌ ناوچه‌كان نه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ گۆڕانێكی گه‌وره‌ به‌سه‌ر ده‌نگی كوردو كاریگه‌رییه‌كانی كورد له‌ناوچه‌كه‌ دروستده‌بێت.


كاریگه‌ری‌ و هه‌وڵی شیعه‌ له‌ناوچه‌كان له‌چه‌ند رێگه‌یه‌كه‌وه‌یه‌، یه‌كه‌میان؛ دروستكردنی كاریگه‌ری‌ راسته‌وخۆیه‌ له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ده‌ستوه‌ردانێك راسته‌وخۆ له‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كان كراوه‌، دووه‌م؛ دروستكردنی ده‌یان گروپی میلشیا له‌ژێر ناوی حه‌شدی وه‌ته‌نی و ناو ناونیشانی جیاواز بۆ گروپ و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌، سێیه‌م؛ دروستكردنی كاریگه‌ری‌ راسته‌وخۆیه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ له‌ناوچه‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان..تد، به‌لێكدانه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك هۆكاری دیكه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ئیداره‌ی‌ پێشوی كورده‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كان، رونده‌بێته‌وه‌ كه‌ كورد له‌و ناوچانه‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی كه‌مده‌بێته‌وه‌، سه‌ره‌نجام كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ ناوچه‌كان دروستده‌كات به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك كه‌ ره‌نگه‌ رێژه‌ی‌ كورد به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كان كه‌مبكات و دواتر توركمان و عه‌ره‌بی سوننه‌ هاوپه‌یمانی بكه‌ن و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ ناوچه‌كه‌ دروستبكه‌ن.


2/12/2018 10:52:19 AM Read Count [238] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :