هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
هاونیاز سامی

1/18/2018 11:08:49 AM


لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، هێزو لایەنە سیاسییەكان لەڕێی لێدوانی كادرەكانیان و بەشێوەی رەسمیش رایانگەیاندووە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لەنزیكترین كاتدا ئەنجامبدرێت.


ئەوەی جێی سەرنجە (ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەنزیكترین كاتدا) دەستەواژەیەكی ناڕوونە، چونكە هەمووان دەزانن پەرلەمانی كوردستان تەمەنی خۆی درێژكردۆتەوە تا مانگی 11/2018 كەواتە بەپێی یاسا دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمان لەمانگی 11 بكرێت، بەڵام ئەگەر بەگوێرەی ئەو وادەیەبێت كەحكومەت مانگی 4ی دەستنیشانی كردووەو كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمیش بەزۆرینەی دەنگ رەزامەندی نیشانداوە ئامادەن هەڵبژاردن ئەنجامبدەن، ئەوا دەبێت جارێكی تر پەرلەمان كۆبێتەوەو تەمەنی خۆی كورت بكاتەوەو بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدات لە مانگی چواردا.


ئەوەندەی روونە لەڕووی یاساییەوە ئەم كارە قورسە، بەڵام خۆ ئەگەر پەرلەمان تەمەنی خۆی كورت كردەوەو بڕیاری هەڵبژاردنیدا، هەنگاوی دواتر ئامادەسازییە لەلایەن كۆمسیۆنەوە بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كەئەم پرۆسەیە پێویستی بە:


یەكەم: هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەیە.
دووەم: سەرلەنوێ‌ رێكخستنەوەی تۆماری دەنگدەران و پاككردنەوەی ئەم لیستە لەناوی دووبارەو زیادەو مردووان و كوردانی پارچەكانی تری كوردستان كە لەلیستەكەدا بونیان هەن.
سێیەم: دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ پرۆسەكە


بەگوێرەی ئەم سێ خاڵەبێت كە باسمانكردن كاتێكی زۆر پێویستە بۆ رێكخستنیان، كە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بێت لەو ڕۆژەوەی كە كۆمسیۆن لەلایەن پەرلەمانەوە رادەسپێردرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستی بەماوەی (180) رۆژە بۆ ئامادەسازی تەواو لەڕووی دابینكردنی سندوق و كابینەی دەنگدان و مەشقپێكردنی كارمەندان و راهێنانیان لەسەر ئامێری دەنگدانی زیرەك و رێكارەكانی تر.
كەواتە هەر حزب و لایەنێكی سیاسی كەپڕوپاگەندەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات بەزووترین كات تەنها موزایەدەی سیاسییە و هیچی تر، چونكە خۆیان باش دەزانن كەئەم ماوەیەی باسمانكرد پێویستە بۆ هەڵبژاردنی پاك و بێگەرد. خۆ ئەگەر هەر پێداگیریبكرێت لە ماوەیەكی كەمتر و زووتردا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، ئەوا زۆر روونە ئەو حزبە و لایەنەی پێداگیری دەكات سودمەندە لەو تۆمارە پۆخڵ و پڕ لەگزییەی كەئێستا هەیە.
 


1/18/2018 11:08:49 AM Read Count [850] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :