هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌

1/18/2018 10:30:30 AM


دۆخی كەركوك، لەهەڵبژاردنی(12)ی ئایاردا، باش نابێت. بەپێی ئاماژەكان و ناكۆكیی نێوان لایەنە كوردییەكان، ئەمجارەیان، كورد، پێكهاتەی سەرەكی ئەبێت لەو زیانە سیاسییەی كە بەر پارێزگاكە دەكەوێت بەگشتی. دەڵێین بەگشتی، چونكە تێكچوونی هاوسەنگیی نەتەوەیی لەكەركوكدا، لەبەرژەوەندیی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی تەواوی پێكهاتەكانیدا، نابێت!.

كورد، وا دەردەكەوێت كە لایەنە پەرتەوازەكەی هەڵبژاردنەكانە، بەتایبەتی لەو پارێزگایەی كە لەئەدەبیاتی سیاسیی زۆربەی هێزەكاندا، شوێنی پیرۆزو باڵای پێدراوە. ئەو هاوپەیمانێتییەش كە لەلایەن(گۆڕان، كۆمەڵ، H.D.D)ەوە بۆ ناوچە كوردستانییەكان پێكهێنراوە، هاوپەیمانێتییەكی بەهێز نییە، چونكە هێزی سەرەكیی ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌، كە گۆڕانە، لەهەڵبژاردنی(2014ز)دا، لەكۆی(9)كورسی كە بەدەستیهێنا، هیچیان لەناوچانەدا نەبوون، نە لە كەركوك، نە دیالە، نە نەینەوا، نە سەڵاحەدین، ئەو دەنگانەشی كە كۆی كردبوونەوە، بەهۆی دابەزین بە لیستی جیاوازەوە، فەوتان، ئەگەر بۆ لیستەكانی غەیری كوردیش نەچووبن!.

واتە سەنگی سیاسیی كورد لەناوچە كوردستانییەكاندا، بەو هاوپەیمانێتییە، مسۆگەر نابێت. لەم پرۆسەدا، زمانی ژمارەو داتای رەسمی، هەیە. كۆمەڵی ئیسلامی، كە هێزێكی تری ناو هاوپەیمانێتییەكەیە، بەهەمان شێوە، هیچ كورسییەكی لەتەواوی ئەو ناوچانەدا نەبردەوە. لیستەكەی د.بەرهەم-یش، ئامادەیی لەوێ سنوردارە، چونكە بەپێی دابەشبوونەكانی ناو یەكێتییش بێت، پێگەی ئەو یەكێتییانە بەهێزە كە نفوزی ئەو نین لەو ناوچانەدا. كەواتە، هاوپەیمانێتییەكە، بۆ كورد، ئومێدی گەورەی لەسەرهەڵناچنرێت، پەراوێزێك كە بمێنێتەوە بۆ گرەوكردن، كەسایەتیی كاندیدەكانە، وەك هاوپەیمانێتییەكەش تاقە سوودێك كە هەیبێت، ئەوەیە، كە، ئەمجارەیان، بە هەر سێ قەوارەكەی ناوییەوە، كورسی بەدەستبهێنن و دەنگەكانیان، وەك رابردووی گۆڕان و كۆمەڵ، بە زایە نەچن.

لەلایەكی تر،(ی.ن.ك) لەهەڵبژاردنی(2014دا)دا لە كەركوك(6)كورسی و پارتی(2)، هاوپەیمانی كوردستان لە نەینەوا(6) كورسی، لە دیالە یەكێتی(2)كورسی و هێزە كوردیەكانی تر، هیچ. بەپێی ئەم ئامارانەش بێت، راستتر وابوو، ئەو سێ هێزە كوردییەی هاوپەیمانێتییەكەیان پێكهێناوە، بچوونایەتە پاڵ ئەو هێزە كوردییانەی كە كورسی و پێگەیان هەیە، بەتایبەتی یەكێتی، نەك داوای پێچەوانەكەی بكەن و بە(مەرج)یشەوە! ئەمە هەڵوێستێكی واقعی نییە، بەڵكو زیاتر بەرەنجامی دووبەرەكی و ململانێی حزبایەتییە. ئەگەر گرەویش ئەوەبێت رووداوەكانی(16)ی ئۆكتۆبەر، پێگەی حزبە دەسەڵاتدارەكانی نەهێشتبێتەوە، ئەوا ئەمە گرەوێكی زیادەڕۆیە. ئەو رووداوانە، رێژەییانە، لەدەنگیان دەبات، بەڵام وەك هێزی نمرە یەك ئەیانهێڵێتەوە، بەتایبەت یەكێتی.

ئێستا، بڕیاری بەشدارینەكردنی پارتی-یش لەكەركوك و سەڵاحەدین و دیالەدا، دیسانەوە لەدەنگی كورد كەمدەكات، بەڵام هاوكات لەپێگەی پارتی خۆیشی!، بۆیە ئەمجارەیان، كورد، بەگشتی، لەناوچە كوردستانییەكاندا، زەرەرمەند دەبێت، هۆكارەكەشی دەمارگیریی حزبییە لەسەر حسابی كۆدەنگیی نیشتمانی.


1/18/2018 10:30:30 AM Read Count [274] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

سیناریۆی پۆستەكان ..! 5/25/2018 2:21:47 PM 109
كۆتایی״حزبی هه‌ڵبژاردن!״ ‌ 12/24/2013 9:43:28 AM 1890

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 2 وتار )