هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
عەتا كەریم

1/14/2018 10:25:03 AM

لە دوای شكستی سیاسی و حوكمڕانی و هەوڵی جیابوونەوە لە عێراق، ئێستا پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، وەك دەرفەتی تێپەڕاندنی قۆناغی چەقبەستوو وێنا دەكرێت، بەڵام ئاڵنگارییەكانی بەردەم ئەم پرسەش هێندە ئاسان و بێكێشە تێناپەڕێت.
ئەم هەڵبژاردنە، لە ڕووی ئاڵۆزییەوە هاوقۆناغی یەكەمین هەڵبژاردنی 1992ی باشووری كوردستانە، گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سفری دیموكراسی و خراپتریش، بەو پێیەی پێشتر گەلی كورد وێنایەكی سیمبولی پیرۆزی بۆ سەركردە و پێشمەرگە و خاك و نەتەوە هەبوو، بەڵام دوای زیاتر لە چارەكە سەدەیەك لە ئەزموونكردن ئەم تێڕوانینە ئاوەژوو بووه‌تەوە و چیتر بەزەحمەت سەركردە و خاك و نەتەوە و سیمبوڵێتی، نابنەوە بە پاڵنەری بەشداری دەنگدەران!


باشووری كوردستان بە كێشەگەلێكی ئاڵۆزی سیاسی و دەوڵەتداریی بارقورس بە فەشەلەوە دەچێتە بەردەم خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی 2018ەوە، كە خولەكانی پێشوتری ساڵانی (1992-2005-2009-2013) نەبوونە هێزی گۆڕانكاریی بنچینەیی لە ژینگەی سیاسی و مەدەنی و سەروەریی یاسا، بەو چەشنەی یەكەمین ئەزموونی كوردیی (بێدەوڵەت) نەیتوانی خواستی پشتیوانی ڕاستەقینە هەم لە ناوخۆ، هەمیش لە ناوەند و وڵاتانی خاوەن بڕیار لەسەر فریكوێنسی دیپلۆماسی و دۆستی ڕاستەقینە، خۆی پیشان بدات.


كۆمەڵگەی كوردەواریی لە ئاست بێباكی و دەستەوەستانی هێزە سیاسییەكانییدا لە شۆك و بێزاریدا دەخولێتەوە، چاوەڕوانی دەرفەتی وەلانان و تۆڵەكردنەوەیە، لە ئاست دۆڕاندنی متمانە، لەباربردنی خەونی سەربەخۆیی بە ڕیفراندۆمی 25ی ئەیلول، لەدەستدانی نیوەی خاكی هەرێم و بەڵێنی بێكرداریی چارەكە سەدەیی بۆ باشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك، بۆیە هەڵبژاردنی خولی پێنجەم دەنگدانی ناڕەزایی دەنگدەران دەبێت، بۆ زۆرێك لە هێزە سیاسییەكان، كە زەحمەتە بە متمانە پێدانەوەیان درێژە بە مانۆڕی شكست و بێباكییەكانی خۆی بدات، ڕێ بە بوێرەكانی داخستنی پەرلەمانی كوردستان و كورتبینە سیاسییەكان بداتەوە، ڕێی بە دەمڕاستیی سیاسیی بازرگان و نەوتفرۆش و بەرژەوەندچییەكان بدات جارێكی دیكە هەلی سەركەوتنەوە بەدەستبهێنن!


سەرباری هەموو ئەوانەش كات بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات، بەڵام تۆماری ڕەش و گوماناوی دەنگدەران، نەڕەوێنراوەتەوە، بەو پێیەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی كوردستان چەندجارێك ئەم پرسەی ڕووبەڕوو كراوەتەوە كە ژمارەی جیا جیا باس دەكرێت كە (500-600- 900) هەزار دەنگی گوماناوی لە جۆری (مردوو، ئاوارە، دووبارە و لێكچوو، بەتەمەن و تەمەنی نایاسایی) هەن و پاك نەكراونەتەوە، بۆیە ئەم ژمارەیە پانتاییەكی گەورەیە بۆ گۆرینی باڵانس و گۆرەپانی گەمەیەكی نایاساییە و پێشتر ئەم گۆرەپانە قەوارەی بچووكی گەورەكردووە و پارسەنگی كورسییەكانی گۆڕیوە، كە هێزی 35-40 كورسییە! و چاوی گومانیش لەسەر زۆنی زەردە وەك گەمەكاری تۆمارە پۆخڵەكە.


نوێترین داتا لەسەر ژمارەی دانیشتوانی هەرێم كە بەرێوەبەرایەتی ئامار ئاشكرای كردووە 5 ملیۆن و 614 هەزار و 70 كەسە، بەڵام بەگوێرەی دوایین ئامار، ژمارەی دەنگدەرانی هەرێم ساڵی2017 سێ ملیۆن و 250 هەزار دەنگدەرە بووە، كە زۆرێك لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و ڕێكخراوەكان و حزبەكان و خودی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، باوەڕ و متمانە بەو ژمارەیە ناكەن!
پرسی ساختەكاریی و هەڕەشە، لە شێوازە سواو و دووبارەكانن كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا كراون و دووبارەش دەبنەوە، بێگەردیی ئەم پڕۆسەیەی لەكەدار كردووە و سكاڵا تۆماركردنیش نەبوونە مایەی قەرەبووكردنەوە، بۆیە ئەوەی بەسەر پەرلەماندا هێنرا، سەرچاوەكەی لە بێباكی شێوازی گەیشتن بووە بەو ناوەندە یاسایی و دیموكراسییەی هەرێم.
كۆمیسیۆن بەپێی یاسا، ئەركی نوێكردنەوە و ڕێكخستنەوەی تۆماری دەنگدەرانی پێ سپێردراوە، هەرچەند دان بەوەدا دەنێت (تۆمارەكە پڕخەوشە)، بۆیە ئەم دامەزراوەیەش دەمێكە هێمای گەورەی پرسیار و گومانی لەسەرە، كە لەجیاتی سەربەخۆیی، ڕۆبۆرتی حزبی و دەسەڵاتی كەسییە، هەروەها هیچ سەرژمێرییەكی دروست لەو پێناوەدا نەكراوە، بۆیە بەر لە هەر شتێك پێویستە بۆشایی گەمەی تەزویر و تۆماری ساختە و مردوو لاببرێن و پێشمەرجی هەڵبژاردنی 2018 بێت، ئەگەرنا هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی، هەرێم دەخاتە بەردەم دەرهاویشتەی چاوەڕواننەكراو!


1/14/2018 10:25:03 AM Read Count [288] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان 5/25/2018 2:24:35 PM 76
سێرچی بەدیل بۆ ریفراندۆم ‌ 9/20/2017 10:49:34 AM 430

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 2 وتار )