هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
عەتا كەریم

9/20/2017 10:49:34 AM

رۆژەكانی بەردەم ریفراندۆمە وادە بۆ دیاریكراوەكەی هەرێمی كوردستان بۆ (جیابوونەوە لە عیراق یان سەربەخۆیی) لە كۆتاییدایەو تەنیا چەند رۆژێكی كەمی ماوە، لەسەر ئاستی ناوخۆ هێشتا بانگەشە نەگەیشتۆتە سلێمانی و هەڵەبجە و كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان و كوردانی نیشتەجێی بەغدا!!، هەروەها وەك ئامادەكاریی چەند ئاهەنگ و خڕبوونەوەیەكی جەماوەری لە نێو یاریگاكاندا بۆ كراوە.
هەرچەندە ئەم پرسە چارەنوسسازە پەرلەمانی بۆ كاراكرایەوە و ئیمینیكی وتەنی « كۆبونەوەكەی مێژوویی بوو»، هەرچەند نەیوت « داخستنەكەی نا مێژوویی بوو»، بۆیە ریفراندۆم بەبێ شەرعیەت و یاسایی پەرلەمان بێسەنگ و كاریگەر و هێزدەبوو، كەوایە بۆ ریفراندۆم و دوای ریفراندۆمیش پێویستە، ناكرێت لەوە زیاتر هەرێم بەبێ دامەزراوەیەكی شەرعی لە كارخراوبێت.
هێشتا یەكریزی سیاسیی و كۆدەنگی جەماوەری بۆ مسۆگەر نەكراوە، كە ریفراندۆم وەك پرسێكی چارەنوسسازی نیشتمانی و نەتەوەیی گەرەكیەتی، لەوەش زیاتر گەرەكیەتی لە سیمای حزبی و دەستكەوتی كەسی دەرباز بكرێت، كە تائێستا ئەوەش نەكراوە!!، چما چۆن باوەڕو متمانە بە جێبەجێكردنی ئەنجامەكەی بكرێت!!، ئەگەر دوانەخرێت!.
سەرباری تێكچوون و لەبەرچاوگرتنی تەوافوقی سیاسیی لە ناوەندەكانی عیراق، ئەوا بەغداش فشارەكانی توندتر كردووە و هەست بەوە دەكرێت پێگەباڵاكانی وەك پەرلەمان و سەرۆكایەتی وەزیران بە ئاڕاستەی دژایەتی بگەڕێنرن و بەو شێوەیە دەرنەچوو كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لەسەر جوڵاندنی مافی چارەی خۆنوسین بە سەركردایەتی سیاسیی كوردی وتبوو كە «پشتیوانە».لەكاتێكدا لێدوانە ئاگرین و هەڕەشە ئامێزەكانی «هێنانی ئاگرە بۆ لای بەرمیلە باروتەكە».
لەم پرسەدا سەرجەم لایەن و هێزە مەزهەبییە (سوننی- شیعە)كان و ناسیۆنالیستەكانیش هاوڕان و یەكگرتوون، ناكۆكییەكانیان وەلاناوە لە دژی مافی ریفراندۆمی هەرێم،بەڵام لایەنە سیاسییەكانی هەرێم نەك ناكۆكییەكانیان وەلا نەناوە ئامادەنین، هەڵیشیان پەسێرن و دوایان بخەن!!، بۆیە جیاوازییەكە «وانەی تاڵە».بۆیە دوور نییە دوا كارت كە «باسكراوە» بەكارهێنانی هێزی سەربازی بێت بۆسەر هەرێم یان ناوچە دابڕێنراوەكان، حەشدی شەعبیش لە هێزە ناوهێنراوەكانە.
زۆرێك لە وڵاتان و ناوەندە نێودەوڵەتییەكانیش بەهەمان شێوە لەگەڵ ریفراندۆمدا نین، پێشتر داوای دواخستنیان دەكرد، بەڵام لە دوا پەیامی كۆشكی سپی دواخستن كراوە بە «هەڵوەشاندنەوە»ی ریفراندۆم، كە ئەمەش گۆڕانكارییەكی مەترسیدارە بەسەر مەسیجی ئەو وڵاتەدا هاتووە لەسەر ئەو پرسەی كورد، و هەڵوێستی بەریتانیا و كۆمكاری عەرەبییش لەوە باشتر نەبوون و نابن!، وڵاتانی دراوسێش هەرەشەی داخستنی سنووریان بەكارهێنا!.
لەم هاوكێشە و دۆخە ئاڵۆزەدا بەروونی دیارە كە لەم پرسەدا هەرێمی كوردستان «تەنیا»یە، جووڵە ناوخۆیی و هەرێمیی و بگرە ناوخۆییەكانیشی بۆ پشتیوانیكردن و بەدەستهێنانی رەزامەندی وەك پێویست نەبووە، هەرچەندە هێشتا كۆمیتەی باڵای ریفراندۆم و گوتاری ئاڕاستەكراوی ئەم پرسە «سووربوونی ئەنجامدانە» و مەرجی دواخستنیشی «سێرچە» بۆ زەمانەتێكی باشتر لە ریفراندۆم، بەو مانایەی دڵخوازتربێت لەوەی كە هەندێك ناوەند و وڵاتانی زلهێز خستویانەتە ڕوو بۆ دواخستنی ریفراندۆم بۆ دووساڵ و خستنە نێو كارنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ قسەكردن لەسەر ئەم مافەی كورد.
ئەم بژاردەی دواخستنە ئەگەر بە گەرەنتی و نوسراوی باوەڕپێكراو بێت، دوور نییە دەستەبژێری جوڵێنەری ریفراندۆم رازیی بن، هاوكاتیش بەوە رازی بن كە درێژە بە دیالۆگ و گفتۆگۆ لەگەڵ بەغدا بدەن و چۆن كار بۆ راستكردنەوەی ناهاوسەنگی پشك و بەشداریی كورد لە عیراق دەكات!!. 


9/20/2017 10:49:34 AM Read Count [431] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان 5/25/2018 2:24:35 PM 76
هەڵبژاردنەكانی هەرێم و گەمەی دەنگی ساختە! 1/14/2018 10:25:03 AM 288

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 2 وتار )