له‌شكر حه‌مه‌ ساڵح‌‌
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دواده‌خرێت! ‌
 سۆران علی‌
بۆچی پارتی بیر له‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌؟
 مه‌لا به‌ختیار‌
هه‌ڵبژاردنی‌ ترامپ‌و دوا هه‌لی به‌رده‌م كورد ‌
 کوردستانی نوێ‌
دینامیكیه‌تی كورسی حوكم ‌
 جەمال ئارێز
دیالۆگی دوربەدور ‌
 هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه‌‌‌
كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان! ‌
 سۆران علی‌
هه‌ڵبژاردنێك له‌ نادیاریدا ‌
 سۆران علی‌
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزی په‌رله‌مان ‌
 کوردستانی نوێ‌
سێ رێڕه‌و له‌ به‌غدا ‌
 هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه‌‌‌
پێویستییه‌كی سیاسییه‌ ‌
 بیریڤان سه‌رهه‌نگ
قامچی فراكسیۆن له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
 جووتیار بەهادین حاجی سەفەر
راپەڕین...
 ستران عەبدوڵڵا
له‌باكوورنه‌ له‌ باری ببه‌ین، نه‌ مرداری بكه‌ینه‌وه‌ ‌
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
توركیا لەنێوان هیوای سەقامگیریی‌و پوكانەوەی گرێبەستی كۆمەڵایەتیدا ‌
 نەوزاد ساڵح
هەڵبژاردنەكەی توركیا و سەركەوتنی هەدەپە
 د.سۆران جه‌مال تاهیر‌
چوار حزبەكە لەهەڵبژاردنی پێشوەختدا ‌
 سیروان رەشید
كلیلی چاكسازی؛ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكە ‌
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەخت ‌
 نەوزادی موهەندیس
ئاكەپەو ئەردۆگان لەشكستــێکەوە بۆ شكستێكی گەورەتر ‌
 سەرتیپ جەوهەر
لایەنەكان لەپەنای یەكێتیدا ‌
کوردستانی نوێ‌

11/6/2016 11:36:25 AM


ئه‌فڵاتۆن له‌ زه‌مه‌نی خۆیدا ده‌ڵێت «كه‌سه‌ زیره‌كه‌كان هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵی بێ عه‌قڵكردنی تاكه‌ سروشتییه‌كاندان تا له‌ڕێگه‌ی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ركه‌وێت». دواتر له‌ڕێگه‌ی هێزی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ كورسی حوكم وه‌رده‌گرن.
جۆری كورسییه‌كه‌ش جیاوازه‌ له‌كورسییه‌كانی تر. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ كورسی دوو جۆر واتا‌و مانا له‌خۆ ده‌گرێت. یه‌كه‌میان، مانایه‌كی ده‌ره‌كی كه‌ بریتیه‌ له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م كورسییه‌وه‌ به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت. دوهه‌میان، مانایه‌كی ناوه‌كی كه‌ بریتییه‌ له‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی‌و هه‌میشه‌ جێگه‌ی ترس‌و تۆقاندن‌و ئازاردان‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ بۆ هه‌موان به‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌ریشی داده‌نیشێت. به‌ده‌ر له‌ بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌فڵاتۆن، گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ چه‌مكی به‌دایه‌ڵۆگكردن‌و به‌جێگۆڕكێ كردنی رۆڵه‌كان، كه‌ ره‌خنه‌گر باختین پێشه‌نگیه‌تی‌و كاری له‌سه‌ر كردووه‌، ئه‌وا به‌درێژایی زه‌مه‌ن تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ زۆربه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ رێگه‌ی رێكه‌وتێكه‌وه‌ له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتوون‌و داشده‌نیشن.


واته‌، به‌شێوه‌ گشتییه‌كه‌ی نه‌ك تایبه‌تییه‌كه‌ی، هیچ رژێمێكی مه‌عریفی‌و رۆشنبیری‌و فیكری له‌ پشت ئه‌م وه‌رگرتن‌و دانیشتنی كورسییه‌وه‌ نییه‌. نموونه‌ی ئه‌مه‌ به‌ زۆری له‌ چیرۆكه‌كانی هه‌زار‌و یه‌ك شه‌وه‌دا به‌دی ده‌كرێت له‌كاتێكدا حه‌ماڵێك یان رێبوارێك به‌ڕێكه‌وت بازی به‌خت به‌سه‌ریانه‌وه‌ ده‌نیشێته‌وه‌‌و ده‌بنه‌ پاشا. دواتر چه‌پڵه‌‌و پیاهه‌ڵدانی تێكڕای خه‌ڵكی سروشتی ئه‌م پاشا نوێیه‌ له‌ كه‌سێكی سروشتییه‌وه‌ ده‌گۆڕن بۆ كه‌سێكی دڕنده‌‌و نه‌خۆش‌و بێبه‌زه‌یی. ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا به‌تایبه‌تی  له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نموونه‌ی ئه‌مه‌یان گه‌لێك زۆره‌.
ده‌رئه‌نجامیش، به‌هۆی گوشاره‌ له‌ راده‌به‌ده‌ره‌كانی ئابووری‌و فیكری‌و سیاسی خاوه‌ن كورسییه‌كان ده‌رهه‌ق به‌ تێكڕای خه‌ڵكیی به‌تایبه‌تی بێبه‌شبووان، ئه‌م پاشایه‌‌و هاوشێوه‌كانی به‌كوشتن‌و هه‌ڵاتن‌و راونان كورسی حوكم جێ دێڵن‌و هه‌ندێكیان به‌ نموونه‌ی سه‌رۆكی تونس كه‌ به‌ فڕۆكه‌ له‌ ئاسمانی وڵاته‌كاندا ده‌سووڕایه‌وه‌ داوای مافی‌ په‌نابه‌ریی سیاسی ده‌كرد.


سه‌دام-یش، كه‌ عاشقی كورسی حوكم بوو، له‌ دوای هه‌ڵاتنی، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی، وه‌ك گاڵته‌جاڕی‌و سووكایه‌تی پێ كردن به‌ خاوه‌ن كورسی، له‌سه‌ر كورسی حوكم دانیشت‌و چه‌ندین ‌وێنه‌شی له‌سه‌ر گرت كه‌ له‌ رێگه‌ی فه‌یسبووك‌و ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌ده‌ست ده‌كه‌ون. باوكم، كه‌ به‌ پشت ئامۆزای مه‌لیك مه‌حمود بوو  له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌ شه‌ڕه‌كانی ده‌ربه‌ندی بازیان‌و ئاوباریكدا له‌ته‌كیدا جه‌نگیوه‌، چه‌ند جار بۆی گێڕاومه‌ته‌وه‌‌و ده‌یوت: «رۆژیك له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌ر‌و خزمێكدا، له‌وانه‌ كه‌ریم به‌گی فه‌تاح به‌گ، چووین بۆ لای مه‌لیك مه‌حمود‌و پێمان وت: قوربان ئێستا جه‌نابتان مه‌لیكی كوردستانن‌و رۆژانه‌ میوانێكی زۆر زیاره‌تی جه‌نابتان ده‌كه‌ن. بۆیه‌ پێمان باش‌و جوانه‌ كه‌ له‌سه‌ر كورسییه‌كی شیا‌و جوان دابنیشن‌و داوا له‌دارتاشه‌ به‌تواناكان بكرێت تا كورسییه‌كی قه‌شه‌نگت بۆ دروست بكه‌ن.


له‌وه‌ڵامدا شێخی نه‌مر فه‌رمووی: «گه‌ر كورسییه‌كه‌ جوان‌و قه‌شه‌نگ بێت ئه‌وا له‌لایه‌كه‌وه‌ شه‌ڕێكی بێ كۆتایی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی جوانم بكات ئه‌وا ناشیرینم ده‌كات له‌نێو خه‌ڵكیدا شه‌رمه‌زار ده‌بم چونكه‌ كورسی به‌ڵایه‌».


ده‌مێك بوو ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌م لای خۆم حه‌شار دابوو، به‌ڵام هه‌میشه‌ بۆ خێزانه‌كه‌م ده‌گێڕایه‌وه‌ كه‌ مه‌لیكه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌بنچینه‌دا له‌ خێزانێكی خانه‌دان‌و ناسراوی كورد بووه‌‌و شه‌ڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دوژمندا به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وته‌ میتریاڵیزمه‌كان نه‌بووه‌، چونكه‌ پێویستی پێی نه‌بووه‌‌و بیریشی لێ نه‌كردۆته‌وه‌. به‌پێی سه‌رچاوه‌ ئه‌رشیفییه‌كان، كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی مه‌لیك مه‌حموددا هاتووه‌، مه‌لیك نامه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی به‌رپرسێكی ئینگلیزه‌كان ده‌كات‌و پێیان ده‌ڵێت، گه‌ر من كه‌سێكی شیاو نیم‌و جێگه‌ی متمانه‌‌و باوه‌ڕی ئێوه‌ نیم ئه‌وا بفه‌رموون به‌ دیاریكردنی هه‌ر كه‌سێك كه‌ لای ئێوه‌ جێگه‌ی متمتانه‌یه‌‌و بیكه‌نه‌ مه‌لیكی كوردستان‌و منیش ده‌بمه‌ سه‌ربازێكی ئه‌و.


به‌مه‌ش مه‌لیك له‌پێناو مه‌سه‌له‌ گه‌وره‌كاندا كورسییه‌كه‌ی خۆی ده‌به‌خشێت به‌ كه‌سێكی شیاوتر له‌خۆی تا به‌هانه‌‌و بیانووی ئینگلیزه‌كانی پێ ببڕێت. هه‌مان شت له‌ غاندی دا به‌دی ده‌كرێت له‌كاتێكدا ده‌ڵێت: «هیچ كات خوازیاری ئه‌وه‌ نه‌بووم كه‌ فێری یاری شه‌تره‌نج ببم ئه‌ویش له‌به‌ر هۆیه‌كی زۆر بچووك كه‌پێشتر هاوڕێكانم هه‌ستیان پێ نه‌ده‌كرد به‌وه‌ی نامه‌وێت له‌ پێناو مانه‌وه‌ی مه‌لیكدا، سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانم له‌ گۆڕه‌پانی شه‌تره‌نجدا به‌كوشت بده‌م».


له‌كاتێكیشدا میسر‌و سوریا له‌ساڵی 1967 شكستێكی گه‌وره‌ی‌ مێژوویی‌و سه‌ربازییان به‌رامبه‌ر ئیسرائیلییه‌كان خوارد جه‌مال عه‌بدولناسر سه‌رۆكی میسر له‌به‌رده‌م رای گشتی عه‌ره‌بی‌و جیهانیدا دانی به‌م شكسته‌دا ناو به‌رپرسیارێتی شكسته‌كه‌شی خسته‌ ئه‌ستۆی خۆی. له‌ هه‌مان كاتیشدا وازهێنانی خۆشی له‌ ده‌سه‌ڵات‌و كورسی حوكم راگه‌یاند. ئه‌وانه‌شی كه‌ به‌مافی خۆیان له‌سه‌ر كورسی حوكم داده‌نیشن ئه‌وا بێ باك‌و بێ منه‌تن له‌ ئه‌نجامی كورسییه‌كانیان. دوای وازهێنانیان، به‌ هه‌ر هۆیه‌كی سروشتی بێت، ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ره‌ به‌نرخی ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی‌و مه‌عریفی‌و فیكری.


11/6/2016 11:36:25 AM Read Count [264] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

سێ رێڕه‌و له‌ به‌غدا ‌ 8/30/2016 12:11:08 PM 354
هەڵبژاردنەکانی تورکیاو دۆزی کورد لەباکوور 6/7/2015 1:03:18 PM 1518

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 2 وتار )