فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
بژاردە سەختەكانی پاش ریفراندۆم ‌
 مام جەلال
یه‌كه‌مین وتاری مام جه‌لال له‌ شۆڕشی نوێدا ‌
 مه‌لا به‌ختیار‌
ریفرانـدۆم‌و كـاردانەوەی دژە دیموكراسی! ‌
 عەتا كەریم
سێرچی بەدیل بۆ ریفراندۆم ‌
 ستران عەبدوڵڵا
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌زه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌رز ‌
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
كەركوك لەجەنجاڵی ریفراندۆم ‌و ئەگەرە سەختەكاندا
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
ریفراندۆم ‌و پلانیB
 خالد مەجید فەرەج
یاسای هەڵبژاردنی نوێ لەبەرژەوەندی حیزبو کیانە بچکۆلەکاندا نیە
 د.به‌ختیار جەبار شاوه‌یس‌
هەڵبژاردنەكانی ئایندە و بەرپرسیارێتی پەرلەمانی عیراق ‌
 ستران عەبدوڵڵا
خه‌لافه‌ت لای گراهام فۆله‌ر ‌
 خالد مەجید فەرەج
قسەیەک لەسەر هەڵبژرادنەکانی عێراق
 شۆڕش ئیسماعیل
یادێکی مەزن.....
 خالد مەجید فەرەج
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران
 خالد مەجید فەرەج
وانه‌یه‌ک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌ره‌نساوه‌
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
ریفراندۆمی یاسایی بەبێ ریفراندۆم نابێ ‌
 له‌شكر حه‌مه‌ ساڵح‌‌
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دواده‌خرێت! ‌
 سۆران علی‌
بۆچی پارتی بیر له‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌؟
 مه‌لا به‌ختیار‌
هه‌ڵبژاردنی‌ ترامپ‌و دوا هه‌لی به‌رده‌م كورد ‌
 کوردستانی نوێ‌
دینامیكیه‌تی كورسی حوكم ‌
 جەمال ئارێز
دیالۆگی دوربەدور ‌
جەمال ئارێز

10/30/2016 12:04:29 PM

هەفتەی رابردوو سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی تورکیاو سەرۆک وەزیرانی عیراق‌و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو سەرۆکی روسیا چەندین جەلسەی دیالۆگی نا راستەوخۆیان کردو بەبێ ناوهێنانی یەکتری چەند تەعلیقێکی مزریان سرەواندە یەکتری.
هێشتا دیارنییە کە ئاخۆ تورکیا بەڕاستێتی کە بەبێ گوێدانە هۆشیارکردنەوەکانی ئەمریکاو  روسیاو عیراق، دواجار سوپاکەی بەرەو موسڵ دەبزوێنێت یان هەر لێدوان‌و هەڕەشەی بێ ناوەڕۆکە‌و بە پێوەری ئەو پەندە کوردییە لێدەخوڕێت کە دەڵێ «سواربوون عەیبێک‌و دابەزین دووان»، یان ئەوەی لە واقیعدا دەگوزەرێت جیاوازە لەوەی لەناو راڕەوەکانی سیاسەت‌و لە پشت پەردەوە تەونی بۆ دەچنرێت.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی سوریاوە- کە بەبڕوای منیش‌و زۆرێک لە چاودێرانی سیاسیش، ئێستا مۆرکی شۆڕشی لەدەست داوە- تورکیا بە چەندەها شێواز دەستێوەردانی لە دۆخی ئەو وڵاتەو هەموو ئەو وڵاتانەدا کرد کە «بەهاری عەرەبی» تێیایاندا روویدا، دوای پاشەکشەی یارەکانی تورکیا لە سەر شانۆی سیاسیی ئەو وڵاتانە، دواجار سوریا مایەوە کە تورکیا هەر سووربوو لەسەر رووخانی ئەسەد، بەڵام ئێستا بەپێی لێدوانەکانی ئەم دواییەی یەڵدرم، پێدەچێت هەم ئەوان وازیان لەو کەللە رەقییە هێنابێت‌و هەم بەشار ئەسەدیش دەستی لە باکووری سوریا شتبێت‌‌و پێی باشتر بێت سوپای تورک باکووری وڵاتەکەی داگیر بکات، لەوەی هەرێمێکی فیدراڵی لە رۆژئاڤای کوردستان دروست ببێت، بۆیە چاوپۆشی لە هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا کرد کاتێک هاتە ناو جەرابلوسەوەو ئێستاش بەنیازی پەلهاویشتنە بەرەو رەققە.


پێنج ساڵە هەموو هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریاو رۆژئاڤای کوردستان لەلایەن ئێران، ئەمریکا، روسیا، ئەوروپاو خودی سوریاشەوە بە نەرێنی وەڵام دەدرایەوە، بەڵام لە کونفەیەکونێکدا هەموو هەڕەشەو گوڕەشەی ئەم لایەنانە بووە بڵقی سەرئاوو تورکیا ئەوەی ویستی کردی‌و ئەوەی بەڕاستی دژی ئەو هەنگاوەی تورکیا بوو، لەسەر ئەرزی واقیعیش تەنها شەڕەکە بووە بە تووشی ئەوەوە کە بریتییە لە شەڕڤانانی رۆژئاڤا.


ئێستا ترسەکە لەوەیە کە ئەم هەموو هەڕەشەو گوڕەشەیەی عیراق‌و ئێران‌و ئەمریکاو روسیاو ئەوروپا لە دەستێوەردان لە دۆخی موسڵدا ببێتە بڵقی سەر ئاوو  ئەگەر لایەنە نێودەوڵەتییەکان بزانن لایەنی کورد‌ کەمترین سوود لە رزگارکردنی موسڵ دەبینن‌ بەعیراقیشەوە، بەناچاریی ملکەچی خواستەکانی تورکیا ببن، وەک ئەوەی لە رۆژئاڤا روویدا، چونکە پێدەچێت قسەی ئەو پەرلەمانتارە عەرەبە سوننەیە راست بێت کە وتی: «پێش داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، پارێزگاری رەسمیی نەینەوا  کۆنسوڵی تورکیا بوو نەک ئەسیل نوجێفی». بۆیە دیارە تورکیا چۆن لە ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا  بێئومێد بوو خۆی هاتە ناو سوریاوە، ئێستاش کە لە نوجێفی بێئومێد بووە، دوور نییە دەستێوەردانی راستەوخۆ  لە موسڵدا بکات‌و هەموو هەڕەشەکەرەکانی ئێستاش بەشتێک کەمتر لێی دەربچن.


10/30/2016 12:04:29 PM Read Count [545] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :