ستران عەبدوڵڵا
كورد و عیراق له‌ مه‌نگه‌نه‌ی هه‌ڵبژاردندا
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
بژاردە سەختەكانی پاش ریفراندۆم ‌
 مام جەلال
یه‌كه‌مین وتاری مام جه‌لال له‌ شۆڕشی نوێدا ‌
 مه‌لا به‌ختیار‌
ریفرانـدۆم‌و كـاردانەوەی دژە دیموكراسی! ‌
 عەتا كەریم
سێرچی بەدیل بۆ ریفراندۆم ‌
 ستران عەبدوڵڵا
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌زه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌رز ‌
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
كەركوك لەجەنجاڵی ریفراندۆم ‌و ئەگەرە سەختەكاندا
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
ریفراندۆم ‌و پلانیB
 خالد مەجید فەرەج
یاسای هەڵبژاردنی نوێ لەبەرژەوەندی حیزبو کیانە بچکۆلەکاندا نیە
 د.به‌ختیار جەبار شاوه‌یس‌
هەڵبژاردنەكانی ئایندە و بەرپرسیارێتی پەرلەمانی عیراق ‌
 ستران عەبدوڵڵا
خه‌لافه‌ت لای گراهام فۆله‌ر ‌
 خالد مەجید فەرەج
قسەیەک لەسەر هەڵبژرادنەکانی عێراق
 شۆڕش ئیسماعیل
یادێکی مەزن.....
 خالد مەجید فەرەج
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران
 خالد مەجید فەرەج
وانه‌یه‌ک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌ره‌نساوه‌
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
ریفراندۆمی یاسایی بەبێ ریفراندۆم نابێ ‌
 له‌شكر حه‌مه‌ ساڵح‌‌
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دواده‌خرێت! ‌
 سۆران علی‌
بۆچی پارتی بیر له‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌؟
 مه‌لا به‌ختیار‌
هه‌ڵبژاردنی‌ ترامپ‌و دوا هه‌لی به‌رده‌م كورد ‌
 کوردستانی نوێ‌
دینامیكیه‌تی كورسی حوكم ‌
هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه‌‌‌

10/10/2016 11:52:25 AM

دووسبه‌ی 12/10/2016، ساڵێكی رێك به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی بازگه‌ی پردێ‌و رێگریكردن له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و چوونی بۆ هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێت‌و یه‌كه‌مین ساڵیادی په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌.
په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدابوو، كه‌ بڕیاربوو په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ تائێستا په‌رله‌مان هیچ دانیشتنێكی نه‌كردووه‌و دۆخه‌كه‌ی ئێستاش له‌دۆخی ئه‌وكاتی په‌كخستنی په‌رله‌مان ئاڵۆزتره‌، هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ كه‌م نه‌بوون، له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا كۆبوونه‌وه‌و لێدوان‌و جه‌ختكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ن‌و فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ی پێویستیی رۆڵ‌و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان زۆربوو، كۆبوونه‌وه‌كان له‌چه‌ند رۆژێكی كه‌م دوای په‌كخستنی په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستیانپێكردو  چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ كرا، راگه‌یه‌نراوو لێدوانی دوای هه‌ریه‌ك له‌و كۆبوونه‌وانه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئیجابی‌و سه‌ركه‌وتووبووه‌، به‌ڵام به‌رهه‌می «كۆبوونه‌وه‌ ئیجابی‌و سه‌ركه‌وتووه‌كان» هێشتا هه‌ر په‌رله‌مانی به‌په‌كخراوی، دۆخه‌كه‌ی به‌ئاڵۆزی‌و كێشه‌كانیشی به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی، هێشتۆته‌وه‌!.


كۆبوونه‌وه‌كان كه‌ی به‌رهه‌میان ده‌بێت؟ كه‌ی مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ته‌نها له‌پێناوی چاره‌سه‌ردا ده‌بێت؟ كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ ته‌نها له‌پێناوی كۆبوونه‌وه‌و زیادبوونی ژماره‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا نابێت؟ كه‌ی مانای راسته‌قینه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟ چی وا ده‌كات هاووڵاتیان متمانه‌یان به‌كۆبوونه‌وه‌كان هه‌بێت؟ هێشتا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و ده‌یان پرسیاری دیكه‌ نه‌ك هه‌ر روون نین، به‌ڵكو هه‌وڵی ئاڵۆزكردنی وه‌ڵامه‌كان‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌پرسه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ ده‌درێت، جاران ده‌وترا بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌و گرفتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ یاساو پڕۆژه‌یاسا ئاماده‌ده‌كه‌ین، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه‌ په‌رله‌مان په‌كخراوه‌و هیچ یاسایه‌ك له‌هه‌رێم ده‌رنه‌كراوه‌و به‌ئاشكراش یاسا پێشێل ده‌كرێت، كه‌چی هێشتا هه‌مووان باسی سه‌روه‌ریی یاسا‌و پابه‌ندبوون به‌یاساوه‌ ده‌كه‌ن!.


له‌دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991-ه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و شانازییه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر زاری هه‌مووان بوو، حزب‌و لایه‌نه‌كان كێبڕكێیان بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی چ لایه‌نێكیان زووتر باسی هه‌ڵبژاردن‌و دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌، كه‌چی ئێستا په‌رله‌مان په‌كخراوه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش هیچ مانایه‌كی بۆ په‌رله‌مان‌و سه‌روه‌ریی یاساو هه‌ڵبژاردن‌و رێزگرتن له‌ ڕای ده‌نگده‌ر نه‌هێشتۆته‌وه‌، به‌وه‌ش له‌بری ئه‌وه‌ی كاربكرێت بۆ دروستكردنی متمانه‌ له‌نێوان نوێنه‌رو ده‌نگده‌ر، حزب‌و ده‌نگده‌ر، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان بۆ نه‌هێشتنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و متمانه‌یه‌ زۆرترو ئامانجدارتر بوون.


ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا زیانێكی زۆری له‌دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستان داوه‌و وایكردووه‌ هێشتا به‌لای زۆربه‌مانه‌وه‌ زووبێت كه‌ باس له‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی هه‌نگاوو هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كۆی پرسه‌كان بكه‌ین، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌مكاته‌دا وه‌كو رووداوه‌كانی دیكه‌، ته‌نها ساڵیادی په‌كخستنی په‌رله‌مان نه‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو په‌رله‌مانتاران، ئه‌و حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی، كه‌ له‌خه‌می كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن‌و فشاره‌كانیان زیادبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك، په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌، له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ كاری جددی‌و پێویست بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م پرسه‌ به‌مه‌به‌ست ئاڵۆزكراوه‌كان بکرێت.


دۆخه‌كه‌ هه‌روا ئاڵۆزه‌و لێدوانی دژ به‌یه‌كی لێپرسراوانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و ته‌نانه‌ت فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانیش به‌رده‌وامه‌و روو له‌زیادبوونیشه‌، هیچ ئاماژه‌یه‌كیش بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ئارادانییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی پێویستیش نه‌درێت، پێناچێت وا زوو ئاماژه‌ی چاره‌سه‌ر له‌ئارادابێت، له‌م دۆخه‌شدا یه‌كه‌مین ساڵیادی په‌كخستنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان كراو بڕیاریش بێت هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌كاتی خۆیداو چوار ساڵ جارێك بێت، ئه‌وا دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌هه‌رێم 21/9/2013 بوو، به‌مپێیه‌ش كه‌متر له‌یه‌ك ساڵمان ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌وكات حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و كاندیده‌كانیان چ جۆره‌ به‌رنامه‌و به‌ڵێنێك ده‌خه‌نه‌به‌رده‌م ده‌نگده‌ران؟، ده‌نگده‌ران نوێنه‌ره‌كانی خۆیان بۆ كام په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن؟ په‌رله‌مانێك، كه‌ هه‌میشه‌ كارابێت‌و توانای لێپرسینه‌وه‌و چاودێری هه‌بێت؟ یان په‌رله‌مانێك، كه‌ هه‌ركات ویسترا په‌كبخرێت؟.


10/10/2016 11:52:25 AM Read Count [686] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

پێویستییه‌كی سیاسییه‌ ‌ 6/7/2016 10:30:12 AM 939

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 1 وتار )