فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
بژاردە سەختەكانی پاش ریفراندۆم ‌
 مام جەلال
یه‌كه‌مین وتاری مام جه‌لال له‌ شۆڕشی نوێدا ‌
 مه‌لا به‌ختیار‌
ریفرانـدۆم‌و كـاردانەوەی دژە دیموكراسی! ‌
 عەتا كەریم
سێرچی بەدیل بۆ ریفراندۆم ‌
 ستران عەبدوڵڵا
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌زه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌رز ‌
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
كەركوك لەجەنجاڵی ریفراندۆم ‌و ئەگەرە سەختەكاندا
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
ریفراندۆم ‌و پلانیB
 خالد مەجید فەرەج
یاسای هەڵبژاردنی نوێ لەبەرژەوەندی حیزبو کیانە بچکۆلەکاندا نیە
 د.به‌ختیار جەبار شاوه‌یس‌
هەڵبژاردنەكانی ئایندە و بەرپرسیارێتی پەرلەمانی عیراق ‌
 ستران عەبدوڵڵا
خه‌لافه‌ت لای گراهام فۆله‌ر ‌
 خالد مەجید فەرەج
قسەیەک لەسەر هەڵبژرادنەکانی عێراق
 شۆڕش ئیسماعیل
یادێکی مەزن.....
 خالد مەجید فەرەج
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران
 خالد مەجید فەرەج
وانه‌یه‌ک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌ره‌نساوه‌
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
ریفراندۆمی یاسایی بەبێ ریفراندۆم نابێ ‌
 له‌شكر حه‌مه‌ ساڵح‌‌
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دواده‌خرێت! ‌
 سۆران علی‌
بۆچی پارتی بیر له‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌؟
 مه‌لا به‌ختیار‌
هه‌ڵبژاردنی‌ ترامپ‌و دوا هه‌لی به‌رده‌م كورد ‌
 کوردستانی نوێ‌
دینامیكیه‌تی كورسی حوكم ‌
 جەمال ئارێز
دیالۆگی دوربەدور ‌
سۆران علی‌

9/25/2016 12:40:39 PM

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌ 13 پارێزگای رێكنه‌خراو له‌هه‌رێمدا (جگه‌ له‌هه‌ر چوار پارێزگای هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌‌و دهۆك له‌هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگای كه‌ركوك كه‌ هێشتا به‌شدارییه‌كه‌ی یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌‌و پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه‌ به‌شێكی زۆری له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه‌) به‌گوته‌ی به‌رپرسانی كومسیۆنی هه‌ڵبژاردن، به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن، تائێستا زیاتر له‌دوو ملیۆن ده‌نگده‌ر تۆماری خۆیان نوێكردۆته‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ش 7 ملیۆن‌و 850 هه‌زار كه‌س ناویان به‌سیستمی نوێی بایۆمه‌تری تۆماركردووه‌، سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانیش له‌وانه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌و موقته‌دا سه‌در؛ هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن سه‌ردانی بنكه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆمار بكه‌ن، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنیش پێشبینی ده‌كات ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ بگاته‌ 23 ملیۆن‌و 500 هه‌زار كه‌س، هه‌روه‌ك نزیكه‌ی 100 حزب‌و قه‌واره‌ی سیاسیش به‌شداریكردنیان له‌پرۆسه‌كه‌دا راگه‌یاندووه‌. به‌ڵام واقیعی حاڵ‌و راستی‌و بنه‌ما لۆجیكییه‌كان دیمه‌نێكی ته‌واو پێچه‌وانه‌ پیشان ده‌ده‌ن‌و هیچ گه‌شبینییه‌ك نابه‌خشن سه‌باره‌ت به‌به‌ڕێوه‌چوونی بێ گرێوگۆڵی پرۆسه‌كه‌، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا (پێچه‌وانه‌ی مه‌زه‌نده‌كان) له‌واده‌ی بڕیارلێدراویشیدا له‌20ی نیسانی ساڵی 2017دا ئه‌نجامبدرێت، كه‌ به‌دوور ده‌زانرێت.


ئه‌و ناڕه‌زایی‌و نیگه‌رانییه‌ی به‌هۆی قه‌یرانه‌ ئه‌منی‌و سیاسی‌و دارایی‌و ئابوورییه‌ ئاڵۆزه‌كانه‌وه‌ شه‌قامی عیراقی گرتۆته‌وه‌، توڕه‌ییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری خه‌ڵكی به‌رامبه‌ر ئه‌دای حزبه‌ سیاسییه‌كان له‌خزمه‌تكردنی گه‌ل هێناوه‌ته‌ئارا‌وه‌و به‌ڕاشكاوی پێمان ده‌ڵێن خواستی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدان پاشه‌كشه‌ی ته‌واوی كردووه‌‌و بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زیوه‌، ته‌نانه‌ت چه‌ندین توێژی كاریگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنیان رێكخستووه‌‌و له‌زۆر رێگا‌و به‌چه‌ندین ئامراز بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت‌و له‌بره‌ودایه‌.
نه‌مانی متمانه‌ به‌یاسای هه‌ڵبژاردن‌و ته‌نانه‌ت كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش، له‌ئاست‌و ناوه‌نده‌ جه‌ماوه‌ری‌و سیاسییه‌ جیاجیاكاندا له‌هه‌ڵكشاندایه‌، داواكاریی هه‌مواركردنی یاساكه‌‌و گۆڕینی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن به‌كه‌سانی سه‌ربه‌خۆی راسته‌قینه‌، یاخود دانانی تیمی نێوده‌وڵه‌تی له‌جێیان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له‌زیادبوون كردووه‌. له‌م نێوه‌نده‌شدا‌و به‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌، ئه‌گه‌ر هه‌مواری یاساكه‌ له‌په‌رله‌مان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌توانادا بێت، ئه‌وا ده‌ستبردن بۆ كۆمسیۆن، كه‌ ئه‌ندامه‌كانی سه‌ر به‌حزب‌و هێزه‌ گه‌وره‌‌و ده‌ستڕۆیشتووه‌كانن، زیاتر له‌ئه‌سته‌م ده‌چێت.


ئه‌گه‌ره‌كانی دروستبوون‌و سه‌رهه‌ڵدانی هاوپه‌یمانی نوێ‌و گۆڕینی ته‌رازووی هێز‌و په‌یدابوونی لایه‌ن‌و به‌ره‌ی تازه‌ له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا (وه‌كو حه‌شدی شه‌عبی‌و حه‌شدی نیشتمانی)‌و هه‌ڵپه‌كردنیان بۆ ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست، وایكردووه‌ حزب‌و هێزه‌ به‌هه‌ژموونه‌كانی ده‌سه‌ڵات، یا ئه‌وانه‌ی له‌ئاستی جه‌ماوه‌رییان دڵنیانین، یان ئه‌وانه‌ی كه‌ره‌سته‌‌و توانا‌و پێداویستیی سه‌ركه‌وتنیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌، به‌ترس‌و دوودڵییه‌وه‌ له‌ئه‌نجامه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی هه‌ڵبژاردن بڕوانن، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ مه‌یلی دواخستن یان لێكدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی چاوه‌ڕوانكراو له‌ساڵی 2018 یاخود پێشخستنی ئه‌مه‌ی دواینیانی به‌بیانووی پاشه‌كه‌وتكردنی كات‌و خه‌رجی گه‌رمكردووه‌، به‌ره‌ی لایه‌نگرانی بیرۆكه‌كه‌ش له‌فراوانبووندایه‌.


له‌سه‌رێكی تریشه‌وه‌ شه‌ڕی دوو ساڵه‌ی دژ به‌داعش‌و زیانه‌ ماددی‌و مرۆییه‌ گه‌وره‌كانی له‌كاولكاری‌و وێرانبوونی چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌‌و چۆڵبوونیان به‌ته‌واوی، ته‌نانه‌ت دوای ئازادكردنه‌وه‌ی هه‌ندێكیشیان، هه‌روه‌ها كوژرانی ده‌یان‌و هه‌زاران كه‌س له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و تیرۆریستان‌و ئاواره‌بوونی نزیكه‌ی 3 ملیۆن عیراقی له‌ماڵ‌و حاڵی خۆیان‌و مانه‌وه‌ی زۆر شار‌و شارۆچكه‌ی گه‌وره‌ له‌ژێر داگیركاریی داعش‌و قه‌یرانی دارایی‌و ئابووریی تاقه‌تپڕوكێن، هۆكارگه‌لێكی به‌جێن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ له‌نادیاریدا بهێڵنه‌وه‌.


9/25/2016 12:40:39 PM Read Count [572] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :