فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
بژاردە سەختەكانی پاش ریفراندۆم ‌
 مام جەلال
یه‌كه‌مین وتاری مام جه‌لال له‌ شۆڕشی نوێدا ‌
 مه‌لا به‌ختیار‌
ریفرانـدۆم‌و كـاردانەوەی دژە دیموكراسی! ‌
 عەتا كەریم
سێرچی بەدیل بۆ ریفراندۆم ‌
 ستران عەبدوڵڵا
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌زه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌رز ‌
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
كەركوك لەجەنجاڵی ریفراندۆم ‌و ئەگەرە سەختەكاندا
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
ریفراندۆم ‌و پلانیB
 خالد مەجید فەرەج
یاسای هەڵبژاردنی نوێ لەبەرژەوەندی حیزبو کیانە بچکۆلەکاندا نیە
 د.به‌ختیار جەبار شاوه‌یس‌
هەڵبژاردنەكانی ئایندە و بەرپرسیارێتی پەرلەمانی عیراق ‌
 ستران عەبدوڵڵا
خه‌لافه‌ت لای گراهام فۆله‌ر ‌
 خالد مەجید فەرەج
قسەیەک لەسەر هەڵبژرادنەکانی عێراق
 شۆڕش ئیسماعیل
یادێکی مەزن.....
 خالد مەجید فەرەج
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران
 خالد مەجید فەرەج
وانه‌یه‌ک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌ره‌نساوه‌
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
ریفراندۆمی یاسایی بەبێ ریفراندۆم نابێ ‌
 له‌شكر حه‌مه‌ ساڵح‌‌
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دواده‌خرێت! ‌
 سۆران علی‌
بۆچی پارتی بیر له‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌؟
 مه‌لا به‌ختیار‌
هه‌ڵبژاردنی‌ ترامپ‌و دوا هه‌لی به‌رده‌م كورد ‌
 کوردستانی نوێ‌
دینامیكیه‌تی كورسی حوكم ‌
 جەمال ئارێز
دیالۆگی دوربەدور ‌
سۆران علی‌

9/1/2016 11:31:02 AM

سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگریی‌و ده‌ستپێكردنی رێكاری په‌رله‌مانی ده‌رهه‌ق به‌ هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، سه‌ره‌ڕای ئه‌و بگره‌‌و به‌رده‌یه‌ی له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ دروست بووه‌، به‌خاڵێكی ئیجابی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نووسرێت، ئاماژه‌یه‌كی روونیش ده‌داته‌ هه‌موولایه‌ك كه‌ په‌رله‌مان به‌به‌هێزییه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دوای گرژی‌و تێكگیرانه‌كانی چه‌ند مانگی رابردوو، كه‌ به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایی‌و خۆپیشاندانه‌كان‌و په‌سه‌ندنه‌كردنی گۆڕانكارییه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی؛ هاتنه‌ئارا، گه‌یشته‌ لێواری له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شان‌و تێكچوون، لابردنی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكیشی، له‌ئان‌وساتدا بوو.


هه‌ڕه‌شه‌‌و مه‌ترسییه‌كان‌و پاشه‌كشه‌ی به‌رچاوی ئه‌و دامه‌زراوه‌ گرنگه‌ی یاسادانان له‌كۆتایی مانگی نیسانی رابردوو گه‌یشته‌ ترۆپك، كاتێك خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر بیناكه‌ی‌و له‌نێو هۆڵ‌و ژووره‌كانیدا ته‌راتێنیان بوو، به‌ڵام له‌هه‌موو ئه‌و ناهه‌مواری‌و گوشار‌و دڵه‌ڕاوكێیانه‌دا په‌رله‌مان توانی به‌خۆڕاگری بمێنێته‌وه‌‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا بگه‌ڕێته‌وه‌‌و رۆژ له‌دوای رۆژیش به‌به‌هێزی ده‌ربكه‌وێت‌و باشتر له‌جارانیش راپه‌ڕاندنی ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه‌.


هه‌لومه‌رج‌و كات‌و شێوازی له‌سه‌ركارلادانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی‌و لێپرسینه‌وه‌ له‌ زێباری‌و رۆڵی ململانێ سیاسییه‌كان‌و گوشاره‌ ده‌ره‌كییه‌كان تێیاندا، كه‌ به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و دوو رێكاره‌ هه‌بوو، هه‌موویان وه‌ك تێبینی جددی‌و مه‌عقول له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ وه‌رده‌گیرێن، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌بایه‌خی ئه‌و دوو هه‌نگاوه‌ كه‌مناكاته‌وه‌، كه‌ زۆر كه‌س‌و لایه‌ن به‌بڕیارێكی بوێرانه‌‌و وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاكسازیی راسته‌قینه‌، لێیان ده‌ڕوانن.


هۆكاره‌كانی له‌سه‌ركارلابردنه‌كه‌ی عوبه‌یدی‌و ورده‌كاریی ده‌نگدان له‌سه‌ری، هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه‌ له‌ زێباری‌و یاساییبوون یان نه‌بوونی كۆی هه‌ردوو پرۆسه‌كه‌، قسه‌یان زۆر له‌سه‌ر كراوه‌. ره‌نگه‌ هه‌ردوو هه‌نگاوه‌كه‌ش به‌لێدانی به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی لێكدرابنه‌وه‌، به‌ڵام شرۆڤه‌‌و هه‌ڵسانگاندنه‌ واقیعی‌و بێلایه‌نه‌كان پێمان ده‌ڵێن هه‌نگاوه‌كان مایه‌ی نرخاندن‌و شایانی ئه‌وه‌ن وه‌ك رێوشوێنێكی پێویست‌و ئاسایی سه‌یربكرێن.


جموجوڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مان، هیوایه‌ك ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌به‌ری كاری په‌رله‌مانی‌و چاودێرییكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، كه‌ ساده‌ترینیان بانگهێشتكردن‌و لێپرسینه‌وه‌ی وه‌زیر‌و كاربه‌ده‌ستان‌و متمانه‌ لێسه‌ندنه‌وه‌یانه‌، جگه‌له‌وه‌ش جووڵه‌كه‌ی په‌رله‌مان متمانه‌‌و بڕوا به‌جه‌ماوه‌ر ده‌به‌خشێته‌وه‌ به‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌خه‌می گه‌لدایه‌‌و بۆ رێكخستن‌و به‌ره‌وپێشبردنی ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك، له‌كاری نایاسایی‌و گه‌نده‌ڵی‌و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ده‌پرسێته‌وه‌‌و رێگا به‌به‌رده‌وامبوونیان نادات.


ئاماژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ به‌هێزه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌، ته‌نیا له‌به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌ یاساییه‌ رێپێدراوه‌كان له‌به‌رامبه‌ر عوبه‌یدی‌و زێباری-دا چڕنابێته‌وه‌، به‌ڵكو په‌سه‌ندكردنی چه‌ندین یاسای گرنگ‌و پێویستی بۆ ئه‌م قۆناغه‌، ته‌نیا له‌ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا له‌دوای 30ی نیسان، له‌خۆگرتووه‌، له‌وانه‌: یاسای ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، لێبوردنی گشتی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره‌ 80ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌، ده‌زگای دژه‌تیرۆر، ده‌سته‌ی گشتی زامنكردنی مافی هه‌رێم‌و پارێزگا رێكنه‌خراوه‌كان له‌هه‌رێمێكدا‌و قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عس. زه‌نگی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لێده‌دا بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره‌ سه‌ره‌كی‌و بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی خۆی، كه‌ بریتییه‌ له‌ده‌ركردنی یاسا‌و چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن‌و لێپرسینه‌وه‌ی.


9/1/2016 11:31:02 AM Read Count [619] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

بۆچی پارتی بیر له‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌؟ 2/16/2017 11:18:43 AM 362
هه‌ڵبژاردنێك له‌ نادیاریدا ‌ 9/25/2016 12:40:39 PM 571

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 2 وتار )