د.به‌ختیار جەبار شاوه‌یس‌
هەڵبژاردنەكانی ئایندە و بەرپرسیارێتی پەرلەمانی عیراق ‌
 ستران عەبدوڵڵا
خه‌لافه‌ت لای گراهام فۆله‌ر ‌
 خالد مەجید فەرەج
قسەیەک لەسەر هەڵبژرادنەکانی عێراق
 شۆڕش ئیسماعیل
یادێکی مەزن.....
 خالد مەجید فەرەج
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران
 خالد مەجید فەرەج
وانه‌یه‌ک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌ره‌نساوه‌
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
ریفراندۆمی یاسایی بەبێ ریفراندۆم نابێ ‌
 له‌شكر حه‌مه‌ ساڵح‌‌
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دواده‌خرێت! ‌
 سۆران علی‌
بۆچی پارتی بیر له‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌؟
 مه‌لا به‌ختیار‌
هه‌ڵبژاردنی‌ ترامپ‌و دوا هه‌لی به‌رده‌م كورد ‌
 کوردستانی نوێ‌
دینامیكیه‌تی كورسی حوكم ‌
 جەمال ئارێز
دیالۆگی دوربەدور ‌
 هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه‌‌‌
كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان! ‌
 سۆران علی‌
هه‌ڵبژاردنێك له‌ نادیاریدا ‌
 سۆران علی‌
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزی په‌رله‌مان ‌
 کوردستانی نوێ‌
سێ رێڕه‌و له‌ به‌غدا ‌
 هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه‌‌‌
پێویستییه‌كی سیاسییه‌ ‌
 بیریڤان سه‌رهه‌نگ
قامچی فراكسیۆن له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
 جووتیار بەهادین حاجی سەفەر
راپەڕین...
 ستران عەبدوڵڵا
له‌باكوورنه‌ له‌ باری ببه‌ین، نه‌ مرداری بكه‌ینه‌وه‌ ‌
کوردستانی نوێ‌

8/30/2016 12:11:08 PM


کوردستانی نوێ‌
29/8/2016

وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌ به‌غدا وێستگه‌یه‌كی چاكی له‌ ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان كوردستان‌و به‌غدا بڕی. له‌گه‌ڵ به‌غدا جگه‌ له‌ پڕۆژه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار، بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی له‌ عیراق، له‌ سێ ئاستدا له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رخوردی كرد:
*بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان كوردستان‌و حكومه‌تی ئیتحادی.
*بۆ دواڕۆژی پڕۆژه‌كانی ناوچه‌كه‌‌و دڵه‌ڕاوكێی كورد له‌مباره‌یه‌وه‌.
*بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پره‌نسیپی یه‌كێتی له‌ مافی چاره‌نووس‌و راپرسی.
 هه‌ر سێ ئاست دۆسێی جیان‌و له‌ هه‌مانكاتیشدا رێڕەوی پێكه‌وه‌ گرێدراون:
-رێڕه‌وی هه‌نووكه‌یی ده‌ستووریی‌و چاره‌سه‌ری سیاسی‌و یاسایی كێشه‌كانی عیراق، به‌وانه‌ی هه‌رێم‌و به‌غداشه‌وه‌. مادام تا ئێستا كوردستان به‌شێكه‌ له‌ قه‌واره‌ی عیراق.
-رێڕه‌وی پابه‌ندێتی یه‌كێتی‌و حزبه‌ كوردستانییه‌كان به‌ كۆده‌نگی كوردستانیی له‌سه‌ر راپرسی بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی یه‌كجاره‌كی كوردستان بدرێت.
-رێڕه‌وی چاره‌نووسی گه‌لی كورد له‌ ناوچه‌كه‌، له‌ قۆناغی پۆست داعشدا مادام»داعش» گرفتێكی ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌، بێگومان ته‌گبیره‌كانی دونیای پۆست داعشیش ناوچه‌ییه‌، نه‌ك هه‌ر عیراقی، بۆیه‌ گه‌ره‌كه‌ مه‌ترسیی سه‌ر كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌، نه‌ك هه‌ر له‌ عیراق، به‌ڵكو له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش، به‌تایبه‌تی رۆژئاڤا، بڕه‌وێنرێته‌وه‌.
پێكه‌وه‌ گرێدانه‌وه‌ی ئه‌م سێ ته‌وه‌ره‌ له‌ یه‌ك سه‌ردانی سێ رۆژیدا دینامیكیه‌تی سیاسه‌تی یه‌كێتی ده‌رده‌خات له‌ وه‌فاداری بۆ پره‌نسیپی دێرینی مافی چاره‌نووس، له‌ واقیعی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌سكه‌لای ده‌ستووری‌و له‌ خه‌می كوردستانێتی به‌ كرده‌وه‌ی هێزه‌ ده‌ربه‌سته‌كان.
ئه‌م وێستگه‌یه‌ له‌ سه‌ردانه‌كانی یه‌كێتی بۆ به‌غدا دووپاتکردنەوەی په‌رۆشییه‌ بۆ خاوه‌ندارێتی له‌ پرسه‌ گرنگه‌كانی كوردستان له‌م دووڕیان‌و سێ ڕیانه‌ سیاسییه‌دا كه‌ ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادیش ئاماژه‌ی به‌ دوو رێڕه‌وی كرد، مافی چاره‌نووس، له‌ عیراق یان له‌ سه‌ربه‌خۆیی، بۆئه‌وه‌ی به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌ شه‌ریكی باش، یان دراوسێی باش بین. راسته‌ هه‌ر خودی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی هێشتا شه‌ریكی لێ نه‌بینراوه‌، به‌ڵام هیچ پایته‌ختێكی تر ئه‌م راشكاوییه‌ی نه‌وتووه‌.
یه‌كێتی مادام شانی دایه‌ به‌ر كاراكردنی ئه‌م سێ رێڕه‌وه‌، ده‌بێ به‌دواداچوونی بۆ بكات.
له‌ ئاستی كوردستان، سه‌نگی خۆی بۆ كۆده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ بخاته‌گه‌ڕ.
له‌ ئاستی عیراقیشدا: تیمی دائیمی له‌ به‌غدا هه‌بێ كه‌ ته‌رخانی ئه‌م دۆسێیه‌ بێت‌و دۆسێكه‌ بۆ رێكه‌وت‌و بۆ سه‌ردانی تری جێنه‌هێڵێ.
-له‌ ئاستی كه‌ینوبه‌ینه‌كانی ناوچه‌كه‌دا مادام خاوه‌نی ئه‌م بیرۆكه‌ باشانه‌یه‌ له‌سه‌ر دواڕۆژی ناوچه‌كه‌‌و په‌رۆشی به‌شی كورد‌و كوردستانه‌ له‌ ته‌گبیره‌كانی داهاتوودا، گه‌ره‌كه‌ به‌ قه‌ده‌ر ئه‌م ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ خاوه‌ندارێتی له‌ دیپلۆماسییه‌كی رۆشن‌و پێداگری كوردی بكات، به‌ جۆرێك دراوه‌ باشه‌كان، دراوه‌ خراپه‌كان له‌ مۆنۆپۆلی سیاسیی دوور بخه‌نه‌وه‌.
ئه‌مانه‌ هه‌ر به‌ یه‌كێتی ده‌كرێت، ئه‌مما یه‌كێتییه‌ك ناوه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بێت (یه‌كێتی) بێت.


8/30/2016 12:11:08 PM Read Count [511] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

دینامیكیه‌تی كورسی حوكم ‌ 11/6/2016 11:36:25 AM 460
هەڵبژاردنەکانی تورکیاو دۆزی کورد لەباکوور 6/7/2015 1:03:18 PM 1669

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 2 وتار )