د.به‌ختیار جەبار شاوه‌یس‌
هەڵبژاردنەكانی ئایندە و بەرپرسیارێتی پەرلەمانی عیراق ‌
 ستران عەبدوڵڵا
خه‌لافه‌ت لای گراهام فۆله‌ر ‌
 خالد مەجید فەرەج
قسەیەک لەسەر هەڵبژرادنەکانی عێراق
 شۆڕش ئیسماعیل
یادێکی مەزن.....
 خالد مەجید فەرەج
هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران
 خالد مەجید فەرەج
وانه‌یه‌ک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌ره‌نساوه‌
 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد‌
ریفراندۆمی یاسایی بەبێ ریفراندۆم نابێ ‌
 له‌شكر حه‌مه‌ ساڵح‌‌
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دواده‌خرێت! ‌
 سۆران علی‌
بۆچی پارتی بیر له‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه‌؟
 مه‌لا به‌ختیار‌
هه‌ڵبژاردنی‌ ترامپ‌و دوا هه‌لی به‌رده‌م كورد ‌
 کوردستانی نوێ‌
دینامیكیه‌تی كورسی حوكم ‌
 جەمال ئارێز
دیالۆگی دوربەدور ‌
 هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه‌‌‌
كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان! ‌
 سۆران علی‌
هه‌ڵبژاردنێك له‌ نادیاریدا ‌
 سۆران علی‌
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزی په‌رله‌مان ‌
 کوردستانی نوێ‌
سێ رێڕه‌و له‌ به‌غدا ‌
 هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه‌‌‌
پێویستییه‌كی سیاسییه‌ ‌
 بیریڤان سه‌رهه‌نگ
قامچی فراكسیۆن له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
 جووتیار بەهادین حاجی سەفەر
راپەڕین...
 ستران عەبدوڵڵا
له‌باكوورنه‌ له‌ باری ببه‌ین، نه‌ مرداری بكه‌ینه‌وه‌ ‌
هه‌ڵكه‌وت زه‌نگه‌نه‌‌‌

6/7/2016 10:30:12 AM

پرسی سیستمی په‌رله‌مانی له‌ هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ پرسه‌ گه‌رمه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان‌و به‌رده‌وام ته‌ئكید له‌ چه‌سپاندنی ده‌كرێته‌وه‌.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشه‌نگی ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ چه‌سپاندنی سیستمی په‌رله‌مانی ده‌ده‌ن‌و وه‌ك پره‌نسیپێكی نه‌گۆڕیش به‌رده‌وام ته‌ئكیدی لێده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له‌ لێكتێگه‌یشتنی ده‌باشان له‌ 24/9/2012، تا یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كانی 30/6/2013، پاشان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ 21/9/2013، لێدوان‌و هه‌ڵوێستی ره‌سمی لێپرسراوانی، تا ده‌گاته‌ پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ساڵی رابردوودا، كه‌ دواتر له‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كانی گۆڕان‌و یه‌كگرتوو ‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرایه‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش، پاشان بۆ رێكه‌وتننامه‌ی سیاسیی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ 17/5/2016، پرسی سیستمی په‌رله‌مانی یه‌كێك بووه‌ له‌ خاڵه‌ جێگیره‌كان‌و به‌رده‌وام ته‌ئكیدی لێكراوه‌ته‌وه‌.
 
به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ هه‌ڵوێستی ره‌سمی‌و لێدوانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌دا به‌رده‌وام ته‌ئكید له‌ سیستمی په‌رله‌مانی كراوه‌ته‌وه‌و له‌ به‌لاغی كۆتایی دوا كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیشدا كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، جارێكی دیكه‌ ته‌ئكید له‌ پابه‌ندبوون به‌ چه‌سپاندنی سیستمی په‌رله‌مانی كراوه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار لێدوانی لێپرسراوانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ هاوهه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا پێوه‌ دیاربووه‌.
 
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ش ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ پرسی چه‌سپاندنی سیستمی په‌رله‌مانی بۆته‌ پێویستییه‌كی سیاسی، بۆ ئه‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی ئێستاش پێویسته‌ ئه‌و هاوهه‌ڵوێستی‌و ته‌نانه‌ت تاراده‌یه‌ك كۆده‌نگییه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌، بكرێته‌ خاڵی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان‌و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌وێوه‌ ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بدۆزرێته‌وه‌و جارێكی دیكه‌ مێزی گفتوگۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆبكاته‌وه‌و پێكه‌وه‌ ئه‌م پرسه‌و پرسه‌كانی دیكه‌ش تاوتوێ بكه‌ن‌و كۆتایی به‌و ململانێ ناته‌ندروستانه‌ بهێنن كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ كوردستانیانی تووشی دڵه‌ڕاوكێ‌و دۆخێكی نه‌خوازراو كردووه‌.
 
ئاماژه‌كانیش روو له‌وه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، كاریگه‌ریی ئیجابیشی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی دیكه‌ ده‌بێت‌و هه‌وڵ‌و هه‌نگاوه‌كانیش بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر خاڵه‌ ناكۆكه‌كان ئاسان ده‌كات.
 
 دۆخه‌كه‌و ئه‌گه‌ره‌كانی ئایینده‌و ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك هاوهه‌ڵوێستی‌و یه‌كده‌نگی پێویسته‌، نه‌ك درێژه‌دان به‌م دۆخه‌ی ئێستا كه‌ هه‌مووان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی پێبهێنرێت.


6/7/2016 10:30:12 AM Read Count [770] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان! ‌ 10/10/2016 11:52:25 AM 499

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 1 وتار )