هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
هاونیاز سامی

7/1/2015 11:45:42 AM

 
پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ رەتكردنەوەی ئەو دوو پڕۆژەیەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بوو كە لەلایەن یەكێتی و گۆڕانەوە پێشكەشكراوە، دیارە هەردوو پرۆژەكە جەخت لەوەدەكەنەوە كە سیستمی سیاسی هەرێمی كوردستان پێویستە سیستمێكی پەرلەمانی بێت و سەرۆكی هەرێم لەنێو پەرلەمان هەڵبژێردرێت و دەسەڵاتەكانی لەدەستوری هەرێمدا دیاری بكرێت، بەڵام لەبەرامبەر ئەم پرۆژانە پارتی و سەرۆكی هەرێم وەڵامێكی توندیان دایەوەو پێیان وایە دەبێت سەرۆكی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردرێت.
وەڵامەكەی پارتی بەڕوونی دیارە كە دەیەوێت سیستمی حوكمڕانی لەهەرێمدا سەرۆكایەتی بێت و بەتەواوەتی سیستمی مۆدێرینی پەرلەمانی رەتدەكەنەوە، دەیانەوێت سەرۆك دەسەڵاتی رەها و فراوانی هەبێت و پەرلەمان بۆی نەبێت لێپرسینەوەی لێبكات و لەبەرزترین لوتكەدا بێت. ئەمە لەكاتێكدا سیستمی پەرلەمانی بۆ كەسێك دانەتاشراوە، بەڵكو هەركەسێك سەرۆكی هەرێم بێت پێویستە لەژێر لێپرسینەوەی پەرلەماندابێت. 
 
لەسیستمی پەرلەمانیدا پەرلەمانتاران دەنگ بەسەرۆكی هەرێم دەدەن، بەڵام ئەگەر شیكردنەوەیەكی بۆبكەین ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت ئەم پەرلەمانتارانە بەدەنگی خەڵك بوونەتە ئەندامی پەرلەمان كەواتە ئەوان نوێنەرانی خەڵكن واتە لەئێستادا ئەو ئەندام پەرلەمانانەی (یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ، لیستی ئازادی، ئاڕاستەی‌ سێ یەم، هەندێك لەكۆتاكان) كە داوای سیستمی پەرلەمانی دەكەن، لانیكەم نوێنەرایەتی یەك ملیۆن و 143 هەزارو 724 دەنگی خەڵكی ئەم هەرێمە دەكەن لەكۆی ئەو یەك ملیۆن و 900 هەزار كەسەی كە لەهەڵبژاردنی 2013 دا دەنگیان بۆ پەرلەمان داوە. كەواتە نوێنەرانی خەڵك دەتوانن بەنوێنەرایەتی هەمووان سەرۆكی هەرێم هەڵبژێرن و لەداهاتووشدا بەنوێنەرایەتی خەڵك لێپرسینەوەی لەگەڵ بكەن لەهەر كەموكوڕییەك كە لەم هەرێمەدا هەبێت، بەڵام ئەگەر سیستمەكە سەرۆكایەتی بێت و خەڵك راستەوخۆ سەرۆكی هەرێم هەڵبژێرێت ئەوا نوێنەرێكمان نابێت لەسەرۆك بپرسێتەوە.
 
ئەگەر سیستمی سیاسی هەرێم بوو بە پەرلەمانی ئەوا ئەم هەرێمە هەنگاوێكی تر بەرەو دیموكراسی سەردەكەوێت، بەڵام ئەگەر سیستمەكە بوو بەسەرۆكایەتی ئەوا چەندین هەنگاو لەدیموكراسی دووردەكەوینەوە. ئەم دوو ئەگەرە ئەركی پارتە سیاسییەكانەو لەبەرامبەر مێژوو بەرپرسیاردەبن. خۆ ئەگەر تا 20/8 نەپڕۆژەكان سازانیان لەسەركراو نە پارتیش توانی سیستمی سەرۆكایەتی بچەسپێنێت، ئەوا بۆشایی یاسایی دروست دەبێت.
 


7/1/2015 11:45:42 AM Read Count [1938] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :