هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
هاونیاز سامی

11/16/2014 10:56:03 AM

لە چەند رۆژی رابردوو یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان چووە خزمەتی سەرۆكی هەرێم و یەك سەعات لە پیرمام كۆبوونەوە. هەرچەندە هۆكاری سەرەكی كۆبوونەوەكە بە رەسمی رانەگەیەنراوە، بەڵام لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە یوسف محەمەد رایگەیاند؛ "باسی پرۆژەی دەستوورمان كرد، كە هەندێك لەلایەنە سیاسییەكان داوادەكەن چەند بڕگەیەكی لێ هەمواربكرێتەوە".
بەپێی ئەم لێدوانە كۆبونەوەكە لەسەر پرسی دەستوورو سەرۆكایەتی هەرێم بووە، بەپێی یاسای ژمارە 19ی ساڵی2013 لەناوەڕاستی ساڵی داهاتوو كەنزیكەی نۆ مانگی ماوە هەردوو پرسی ماوەی سەرۆكی هەرێم‌و گەڕانەوەی پڕۆژەی دەستوور دەبێت بخرێتە بەردەم پەرلەمانی كوردستان و هەموار بكرێتەوە. چونكە بەپێی یاسای ژمارە 19 دەبێت ماوەی درێژكراوەی سەرۆكی هەرێم كۆتایی پێبێت و قابیلی درێژكردنەوە نیە، كەواتە هەر لەئێستاوە پێویستە لایەنە سیاسییەكان بكەونەخۆو مشتومڕەكانیان لەسەر پرسی دەستورو ماوەی سەرۆكی هەرێم چڕ بكەنەوە تا لە نۆ مانگی داهاتوو ئەو پرسەیان یەكلاكردبێتەوەو لەپەرلەمانی كوردستان بڕیاری هەمواركردنەوەی دەستورو گۆڕینی سیستمی سیاسی لەسەرۆكایەتیەوە بۆ پەرلەمانی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەئێستادا فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان پێداگیری دەكات لەسەر گۆڕینی سیستمی سیاسی لەدەستوردا بۆ پەرلەمانی. ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوو كاتێك ماوەی سەرۆكی هەرێم درێژكرایەوە كە ئەوكات پێویستییەكی واقعی هەرێمی كوردستان بوو، هەندێك لایەنی سیاسی لەژێر پەردەی (ئۆپۆزسیۆن) بووندا هەڵایەكی گەورەیان لەسەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دروستكرد كەبۆچی فراكسیۆنەكەیان دەنگیان بەدرێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكی هەرێم داوە، بەڵام لەئێستادا كە هەمواركردنەوەی دەستورو پرسی سیستمی سیاسی هەرێمی كوردستان لەدەستوردا پێویستە بكرێتە پەرلەمانی و كاتێتی و لەسەعاتی سفر نزیكبۆتەوە ئەو حزبە ئێكس ئۆپۆزسیۆنە نقەی لەخۆی بڕیوەو ئەڵێی نە بای دیوەو نە بۆران.
گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان و هەمواركردنەوەكەی یەكێك بوو لەدروشمە سەرەكییەكانی (ی.ن.ك) لە هەڵبژاردنی رابردوودا، ئێستاش ئەوە فراكسیۆنی سەوزە كەپێداگیری دەكات دەستور هەموار بكرێتەوەو سیستمی حوكمڕانی لەهەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتییەوە بكرێتە پەرلەمانی، كە دەبێتە هۆی هەنگاونانی زیاتر بەرەو دیموكراسی بوونی پرۆسەی سیاسی لەهەرێمی كوردستاندا.
ئەگەر دەستور هەموار بكرێتەوەو سیستمی سیاسی ببێتە پەرلەمانی ئەوا دەسەڵاتی یاسادانانی لەهەرێمی كوردستان دەبێتە بەرزترین دەسەڵات و یاسا سەروەر دەبێت و هەنگاوێكی تر بەرەو دیموكراسی سەردەكەوین. هەروەها دەتوانرێت چەندین پرسی تری وەك كەركوك و ناوچەدابڕێنراوەكان و سنوری كوردستان و داهاتە سروشتییەكان و چەندان پرسی تر لەم دەستوردا رێكبخرێن.
 


11/16/2014 10:56:03 AM Read Count [1955] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :