هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
هاونیاز سامی

9/3/2014 10:03:13 AM

چوار مانگ تێپەڕیوە بەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاكانداو تا ئێستا نەتوانراوە پۆستەكانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی لەنێوان لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی 30/4/2014دا رێككەوتنی لەسەر بكرێت، بەتایبەت پۆستی سەرەكی ئەم حكومەتە كە پارێزگارە كێشەی زۆری لەسەرە، چونكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كە براوەی سەرەكی هەڵبژاردنەكەن هەردووكیان دەیانەوێت ئەو پۆستە بۆ ئەوان بێت.
هۆكاری داواكردنی ئەم پۆستە لەلایەن یەكێتییەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هێزی براوەیەو ماوەی چەند ساڵی پێشوو ئەم پۆستە لای یەكێتی بووەو كۆمەڵێك كارو پرۆژەی گرنگیان ئەنجامداوەو چەندین پلانی پرۆژەو كاری تریان لەماوەكانی پێشوو دارشتووەو هەندێكیان لەبواری جێبەجێكردندان و هەندێكیان ئامادەن بۆ جێبەجێكردن، هەربۆیە یەكێتی وەك براوە بەمافی خۆی دەزانێت پۆستی پارێزگار بۆ خۆی بێت تا پلانەكان بەكۆتا بگەیەنێت و كارەكان تەواو بكات لەهەموو بوارەكانی ئاسایش و پەروەردەو شارەوانی و گەشتوگوزارو كشتوكاڵ و سەرجەم بوارەكانی تریش. 
بزوتنەوەی گۆڕانیش پێی وایە ئەوانیش براوەن و پێویستە پۆستی پارێزگار لای ئەوان بێت، دیارە ئەمە لەكاتێكدایە جگە لەپۆستی پارێزگار چەندین پۆستی تری گرنگ هەیە لەپارێزگادا كەدەتوانن خزمەت بكەن، بەڵام بۆ تەنها پارێزگار!
وەك لەسەرەوە روونمانكردەوە یەكێتی كۆمەڵێك هۆكاری هەبوو بۆ داواكردنی پۆستی پارێزگار، بەڵام گۆڕان هۆكارێكی دیاریكراوی نیە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە، كەواتە بابزانین بۆچی گۆڕان پۆستی پارێزگاری دەوێت. بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاو ناحیەكانی هەرێم، پەرلەمانی كوردستان دەسەڵاتی داوە بەپارێزگار تا بتوانێت بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەت پرۆژەی بودجەی پارێزگا ئامادەبكات و پەسەندی بكات و خەرجیشی بكات، كەواتە پارێزگار وەك سەرۆكی یەكەی كارگێڕی لەسنوری پارێزگاكەیدا دەتوانێت بودجەی پارێزگا بۆ سەرجەم پرۆژەو كارەكانی پارێزگا ئامادەبكات و دوای پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنەوە خۆی بڕیاری كۆتایی لەسەر بدات و خەرجیشی بكات بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەت.
لەلایەكی ترەوە پارێزگار دەتوانێت فەرمانبەرانی كارگێڕییە خۆجێییەكان دابمەزرێنێت، هەروەها بۆی هەیە فەرمان بدات بەپۆلیس و دەزگاكانی ئاسایش بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان. هەروەها دەتوانێت داوای هەڵوەشاندنەوەو كردنەوەی بنكەی پۆلیس بكات. 
پارێزگار مافی ئەوەی هەیە ناڕەزایی دەرببڕێت لەسەر بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگا و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكان بكات. 
لەبەشێكی تری  یاساكەدا هاتووە پێویستە لەسەر وەزارەتەكان و ئەو لایەنانەی كە نەبەستراونەتەوە بەوەزارەتەوە، رای پارێزگار وەرگرن لەو كاروبارانەی كە دەیانەوێت لەسنوری پارێزگادا ئەنجامی بدەن، كەواتە ئەگەر پارێزگار رازی نەبێت لەسەر ئەنجامدانی پرۆژە یان كاری وەزارەتێك ئەوا وەزارەتەكە ناتوانێت لەسنوری پارێزگاكەدا كارەكە ئەنجامبدات. هەروەها پێویستە هەموو فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سنوری پارێزگا راپۆرت بەرزبكەنەوە بۆ پارێزگار لەسەر ئەو كاروبارانەی كە ئەنجامی دەدەن.
بەپێی ئەم دەسەڵاتانەی پارێزگاربێت كەپەرلەمانی كوردستان پێی داوە، بۆمان روونبۆوە كە پارێزگار دەسەڵاتی باڵای جێبەجێكردنە لە سنوری هەر پارێزگایەكدا بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەت و ئەنجومەنی وەزیران. كەواتە دەتوانین بڵێین پارێزگار لەسنوری پارێزگاكەیدا خۆی سەرۆكی حكومەتە. هەربۆیە بزوتنەوەی گۆڕان دەیانەوێت ببنە پارێزگار.
لەڕۆژانی داهاتووشدا وەڵامی ئەو پرسیارەمان دەستدەكەوێت كە كێ‌ دەبێتە سەرۆكی حكومەتی سلێمانی؟
ئەوەی كەدەبێتە سەرۆكی حكومەتەكەی سلێمانی چی دەكات بۆ سلێمانی؟
 
 
 


9/3/2014 10:03:13 AM Read Count [2187] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :