هاونیاز سامی
هاشو هوشی دۆڕاوەكان
 محه‌مه‌د عه‌لی
ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌رفه‌تێكی تر بۆ په‌كه‌كه‌
 عومەر ئەحمەد مەرگەیی
پاش هەورە بروسکەی هەڵبژاردن…
 دەزگای هەڵبژاردن
یه‌كێتی بۆ هاوخه‌باتی ناوخۆیی‌و هاوخه‌باتی و ناوکۆیی
 عەتا كەریم
سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان
 عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌
سیناریۆی پۆستەكان ..!
 نەریمان مەجید
بە شی بیستەم و كۆتایی
 نەریمان مەجید
ئەنجام دانی هەڵمەتەكە
 نەریمان مەجید
*دەنگ بدە..!
 نەریمان مەجید
پەرەپێدانی پلانەكە بۆ پەیوەندیكردن بە دەنگدەران
 نەریمان مەجید
قۆناغی چوارەم : پەیامی هەڵمەت
 نەریمان مەجید
بەشی پانزەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی چواردەیەم
 نەریمان مەجید
بەشی سیانزەیەم
 نەریمان مەجید
قوناغی یەكەم : توێژینەوە
 نەریمان مەجید
دیاری كردنی كاتی بانگەشە
 نەریمان مەجید
هەڵمەتی هەڵبژاردن
 نەریمان مەجید
دەنگدانی ئەڵتەرناتیف
 نەریمان مەجید
دەنگدانی بلۆكی حیزبی
 نەریمان مەجید
دە نگدانی بلۆك
عه‌داله‌ت عه‌بدوللا‌

12/24/2013 9:43:28 AM

بانگه‌وازی سیاسی بۆ گۆڕینی مۆدێلی حزب له‌كوردستاندا، ده‌بێ له‌ئه‌نجامی چه‌قبه‌ستنی‌ پڕۆژه‌كانی چاكسازیی، یان قه‌یرانی نوێبوونه‌وه‌ Modernization بێت، نه‌ك به‌بۆنه‌ی ناڕێكیی په‌یكه‌ری حزبه‌وه‌، یان ناونیشانی ئۆرگانه‌كانی‌، یان ئه‌و رایه‌ڵه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌زگاو رێكخستن‌و چوارچێوه‌ باڵاكانی، گرێده‌دات. حزب له‌كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ په‌كی ناكه‌وێت به‌فۆرمێكی نوێ خۆی بنوێنێت، به‌ڵكو به‌رده‌وام گرفتی ناسینی ره‌گه‌ قوڵه‌كانی قه‌یرانی خۆی هه‌یه‌.   
جارێ تێزی «به‌جێهێشتنی حزبی ته‌قلیدی» كه‌ دیوی دووه‌می بانگه‌وازه‌كه‌یه‌، تێزێكه‌، رۆشنبیرییه‌كی تیۆریی دیاریكراوی له‌پشته‌وه‌ نییه‌، نازانێت به‌ده‌ر له‌مۆدێلی پارتی ئایدۆلۆژی Party ideology، یان پارته‌ پراگماتییه‌كان Parties pragmatism، یان پارتی كه‌سایه‌تی‌و رابه‌ره‌ كاریزمییه‌كان، چ مۆدێلێكی‌ تر هه‌یه‌، لێره‌وه‌ رووداوێكی چاوه‌ڕوانكراوه‌ كه‌ شوێنكه‌وتووانی ئه‌م تێزه‌، زۆرجار، له‌ناسه‌قامگیریی فكری‌و سه‌رگه‌ردانیی ناسنامه‌و ئۆرگانیزه‌بووندا، بژین. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م تێزه‌ش، به‌گشتی، بێمانایه‌ كه‌ مشتومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌بێت ئاخۆ پارته‌كانمان له‌قه‌یراندا ده‌ژین یان نا؟ چونكه‌ دیارده‌ی چڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ده‌ستی كه‌سێك یان گرووپێكدا، دابه‌شبوون‌و ده‌سته‌گه‌ریی، بگره‌ لێكترازان‌و جیابوونه‌وه‌، هه‌ر هه‌موویان به‌ڕوونی ده‌ربڕی دۆخی قه‌یرانن له‌پارته‌كاندا، به‌و پارتانه‌شمانه‌وه‌ كه‌وا ده‌رده‌كه‌ون یه‌كڕیز بن، چونكه‌ ئه‌وانیش بێ قه‌یران نین، به‌ڵام له‌دۆخی چه‌پاندن‌و شاردنه‌وه‌یدا ده‌گوزه‌رێن، ئه‌مه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ گره‌نتییه‌ك هه‌بێت كه‌ له‌پاشه‌ڕۆژدا، قه‌یرانه‌كانیان خراپتر له‌ئه‌زموونی پارته‌كانی تر، نه‌ته‌قێنه‌وه‌!
په‌یڕه‌وانی ئه‌و بانگه‌وازانه‌ ئه‌وه‌ نابینن كه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانمان، له‌بنه‌ڕه‌تدا، گرفتی بۆشایی كه‌لتوورێكی سیاسییان هه‌یه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی ته‌نها وابه‌سته‌ی ئیراده‌ی‌ پارته‌كان نییه‌. له‌وه‌ ناگه‌ن كه‌ كه‌لتوورێك به‌مه‌رجه‌ سه‌خته‌كانی وه‌ك قبوڵكردنی یه‌كتر، لێبوورده‌یی، ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی رۆڵ‌و به‌رپرسیارێتی، ئازادیی ره‌خنه‌و ناڕه‌زایی، پاداشت‌و سزا، ئه‌رك‌و ماف، دابهێنرێت، ره‌گی قوڵی هه‌یه‌ كه‌ له‌ناو زیاتر له‌ستراكتۆرێكدایه‌ نه‌ك ته‌نها له‌كایه‌ی سیاسه‌ت‌و حزبایه‌تی، ئه‌مه‌ چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لتووره‌ په‌یوه‌ندیی به‌دیموكراسییه‌وه‌ هه‌بێت، واته‌ بریتی بێت له‌خودی كه‌لتووری دیموكراسی كه‌ «ئالان تۆرین» پێیوایه‌ به‌ئاسانی بڵاونابێته‌وه‌.
له‌م ساڵانه‌ی دواییداو له‌كوردستان، به‌گره‌وی تێپه‌ڕاندنی ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێ «حزبی كلاسیكی» بینیمان ره‌واجێكی زۆر به‌بیرۆكه‌یه‌ك ده‌درا كه‌ باسی‌ له‌حیكایه‌تی حزبی ده‌نگدان‌و هه‌ڵبژاردن ده‌كردو وه‌های‌ تیۆریزه‌ ده‌كرد كه‌ بریتییه‌ له‌به‌جێهێشتنی كه‌له‌پوری پارتی ئایدۆلۆژی. واتا مۆدێلێكه‌ كه‌، نه‌ خاوه‌نی ره‌وتێكی فكریی دیاریكراوه‌، نه‌ به‌نوێنه‌ری به‌شێكی دیاریكراوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ ده‌ناسرێت، نه‌ رێكخستنێكی به‌رجه‌سته‌و نه‌ ئۆرگان‌و پله‌به‌ندیی رێكخراوه‌یی هه‌یه‌، به‌ڵكو ته‌نها حزبی ده‌نگدانه‌، یان هێزی بانگه‌شه‌یه‌ بۆ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی سه‌رتاسه‌ریی ئه‌وتۆ كه‌ توانای ئه‌فسوناویی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ وه‌ڵامی كۆی پرسیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ بداته‌وه‌و چاره‌سه‌ریش بۆ هه‌موو قه‌یرانه‌كانی‌ پێشنیاز بكات!، ئیتر به‌بێ بایه‌خدان به‌پرسی پراكتیزه‌كردن‌و میكانیزمه‌كان، واتا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفت‌و ناكۆكییانه‌ی كه‌ ده‌شێت، پێش هه‌ر شتێك، به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی سیستمی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌خلاقیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌وه‌، رووبه‌ڕووی‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ ببنه‌وه‌.
بێگومان له‌واقیعی ئێمه‌ بانگه‌واز بۆ ئه‌م مۆدێله‌، زیاتر له‌ئه‌زموونی حزبایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ (2009ز) سه‌ریهه‌ڵدا كه‌ ئه‌زموونێكی كورتخایه‌ن بوو. ئه‌م بزووتنه‌وه‌ سیاسییه‌، ئه‌م مۆدێله‌ی تاقیكرده‌وه‌و نه‌یتوانی خۆی له‌قه‌یرانه‌كانی حزب رزگار بكات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌بۆنه‌یه‌وه‌ دووچاری چه‌ندین ناودژی Contradiction گه‌وره‌ بووه‌وه‌ كه‌ ئێستاكه‌، یه‌ك له‌دوای یه‌ك، ناچاره‌ لێیان ده‌رباز ببێت، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ی درێژه‌دان به‌مۆدێله‌كه‌، پێش هه‌ر شتێك، له‌سه‌ر حسابی زانستیی پێكهێنانی پارتی سیاسییه‌ هه‌روه‌ك لای «جۆزیف شیسنگ»دا به‌دیی ده‌كه‌ین، واته‌ حزب به‌و مانایه‌ی چه‌ند شێوازێكی رێكخستن‌و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی جێگیری‌ هه‌بێت، یان وه‌ك لای «جیمس كوڵمان» ده‌یبینین، رایبگه‌یه‌نێت كه‌وا ئامانجی گه‌یشتنه‌ به‌ده‌سه‌ڵات نه‌ك وه‌ك هێزێكی ئایدیاڵ، یان وه‌ك گرووپێكی گوشار خۆی وێنا بكات كه‌ دووره‌ له‌ماهییه‌تی پارتی سیاسی.
ئه‌مڕۆ ئێمه‌ به‌ئاشكرا ده‌بینین كه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ناچاری‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌مان مۆدێلی باڵاده‌ست له‌ژیانی حزبی كه‌ بریتییه‌ له‌حزبی ته‌قلیدی، واتا حزبی ئۆرگان، پله‌به‌ندیی رێكخراوه‌یی، دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی، دامه‌زراندنی رێكخراوی پیشه‌یی، چڕكردنه‌وه‌ی گوتاری حزبییانه‌ی میدیا، دانانی باره‌گاو..هتد. به‌ده‌ر له‌وه‌، ئێستا، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌، ناچاریشه‌ له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆیدا، وه‌ك هێزه‌كانی تر، سه‌ركرده‌ی هه‌ڵبژێردراو و هێڵی فكریی خۆی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا كۆتایی مۆدێلی حزبی ده‌نگدان‌و هه‌ڵبژاردنه‌، به‌ڵام هاوكات چوونه‌ ناو مۆدێله‌ باوه‌كه‌ی حزبایه‌تییه‌ له‌كوردستاندا، مۆدێلێك كه‌ خۆی، له‌بنه‌ڕه‌تدا، به‌هۆی نائاماده‌گیی كه‌لتووری دیموكراسییه‌وه‌، به‌رده‌وام قه‌یرانه‌كانی به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه‌!.
 


12/24/2013 9:43:28 AM Read Count [1889] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

سیناریۆی پۆستەكان ..! 5/25/2018 2:21:47 PM 109
هاوپەیمانێتی، بۆ ناوچە كوردستانییەكان! 1/18/2018 10:30:30 AM 273

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 2 وتار )