ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...
چەپەكانی ئەرجەنتین دەسەڵاتیان دەوێت ...
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی ...
ریفراندۆم لەدەرەوەی هەرێم بەڕەێوەدەچێت ...
به‌م نزیكانه‌ سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌ ...
ڕاپرسی وەهمی... ...
ئاماری یه‌که‌م ساڵی تاکڕەویی له‌ تورکیا ‌ ...
گۆڕان و كۆمه‌ڵ: ریفراندۆم بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دوابخرێ ‌ ...
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...
دیموكراتەكان هەڵبژاردنی كۆسۆڤۆیان بردەوە ...
پارتەكەی تێرێزا مەی زۆرینەی بەدەستهێنا ...
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...
ئەمڕۆ فەرەنسیەكان دەنگ دەدەن ...
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...
لوبنان چۆن حوکم ده‌کرێت؟ ...
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵده‌بژێردرێن ‌ ...
سلێمان مستەفا: بۆ هەڵبژاردن كۆمسیۆن پێویستی بەشەش مانگ هەیە ...
رووحانی بەسەرۆك هەڵبژێردرایەوە ...
گرنگی خۆ تۆماركردنی دەنگدەر لەسیستمی بایۆمەتریدا ...
چانسی رۆحانی بەهێزتردەبێت ...
ماكرۆن سەرۆكایەتی فەرەنسای بردەوە ...
(بۆپێشەوە) ماكرۆنی سەرخست ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا راگەیەنرا ...
حەوتەمین راپرسی توركیا چی دەگۆڕێت ...
دواین ئەنجامی ریفراندۆمەكەی توركیا راگەیەنرا ...
بەشی راپرسی خولی بەهێزكردنی تواناكانی كردەوە ...
دەنگی گەلی كوردستان یەكێك لە شێوازەكانی كۆمۆنیكەیشن ...
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاڵای كوردستانی هەڵكرد ...
رۆحانی كاندیدی ریفۆرمخوازانە بۆ سەرۆكایەتی ئێران ...
خولێك بۆ كادران كرایەوە ...
پلانی هەڵبژاردنەكان تاوتوێكرا ...
پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی (نوێنه‌ران)‌و (پارێزگاكان) پێكه‌وه‌ بكرێت ‌ ...
سیستمە سیاسییەكانی هەڵبژاردن ...
سكۆتلەندا لە سەربەخۆیی نزیك دەبێتەوە ‌ ...
مام جەلال: پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامێكی ی.ن.ك ئه‌و راستییه‌ بزانێت كه‌ پیرۆزترین‌و گرنگترین ئه‌ركی، به‌هێزكردنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتییه‌. ...
شتانمایەر بووە سەرۆكی ئەڵمانیا ...
كەركوك هەڵبژاردنی بێ‌ مەرجی دەوێت ...
بینوا هامۆن كاندیدی سۆسیالستەكانە بۆ سەرۆكی فەڕەنسا ...
چواردەیەمین ساڵیادی PUKMEDIA پیرۆزبێت ...
یۆبیلی زیوینی كوردستانی نوێ‌ پیرۆزبێت ...
شکستهێنانی سیاسه‌تـی سعودیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ...
كاندیدە موسڵمانەكەی رۆمانیا رەتكرایەوە ‌ ...
2016 بڕوات و نەیەتەوە....ئاوی ئامون و تونی بابا چێت ...
مێرکل بە سەرۆکی پارتەکەی هەڵبژێردرایەوە ...
ساركۆزی شكستی هێنا ...
چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ئه‌مریكا ‌ ...
پوخته‌یه‌ك له‌ وێستگه‌كانی ژیانی دۆناڵد تره‌مپ ‌ ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دواخرا ...
ترامپ بووە سەرۆكی ئەمریكا ...
فیلەكان لەئەسپەكانیان بردەوە ...
ترامپ دەبێتە سەرۆك ...
هەڕەشەی كوشتن لە ترەمپ دەكرێت ...
به‌ده‌ستهێنانی ئیستیحقاقی نوێی گه‌له‌كه‌مان‌و چاكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ‌ ...
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بڕیاری پێویست درا ...
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ‌ ...
ترامپ: كلینتۆن زیندانی دەكەم ...
په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان كاریگه‌ری‌ خراپی یاسایی لێكه‌وتۆته‌وه‌ ‌ ...
یەكێتی وگۆڕان دووپاتی ئیرادەی بەهێزیان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێكەوتنی نێوانیان كردەوە ...
دەزگای هەڵبژاردن و NDI پلانی نوێیان تاوتوێكرد ...
بەهۆی نەوتەوە سەرۆكی پێشووی بەرازیل دادگایی دەكرێت ‌ ...
پارتەكەی پۆتین براوەی یەكەمی ئەنجومەنی دۆمایە ...
ئەمڕۆ لێپرسراوی دەزگا دەستبەكاربۆوە ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دۆمای روسیا دەستیپێكرد ...
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هاوكاتی پارێزگاكانی تر بێت ...
دوای چارەسەری پێویست شۆڕش ئیسماعیل گەیشتەوە هەرێم ...
گوشار ده‌خرێته‌ سه‌ر په‌رله‌مانتاران بۆ هێشتنه‌وه‌ی زێباری ...
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ه‌وه‌ ‌ ...
مام جەلال: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندویه‌تی له‌ ریزی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌یه‌ ... ‌ ...
گەندەڵی سەرۆکی بەرازیل دەباتە بەردەم دادگا ‌ ...
ترامپ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ ...
ئەمڕۆ تێریزا دەبێتە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ...

 پێشەكی:

دامەزراندنی سیستمی سیاسی لەسەر بناغەی هەڵبژاردنی ئازاد بەری خەباتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و حزبەكانی ترە ، كە بە شێوەیەكی كارا بەشداربوون لەروخاندنی رژێمی پێشوو و دامەزراندنەوەی دەوڵەت لەسەربنەمای دیموكراسی دەستوریی . یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕابەری (مام جەلال) رۆڵێكی  گرنگ و میحوەری لە پرۆسەی گۆڕان بەرەو دیموكراسی و داڕشتنی بنەما دەستوریەكانی فرەیی سیاسی و فیدڕاڵیزم و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لەنێوان نەتەوە و مەزهەب و ئاینەكاندا بینیوە.

 

 هەموو دەزانین ، كەئەمڕۆ عێراق و ناوچەكە لە رەوشێكی هەستیاردایە ، بۆیە بوونی تیمێكی بەهێزی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێویست دەزانین بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بەشدارییەكەی كاراتر بكات لەدەربازكردنی عێراق لەتەنگەژە سیاسیەكانی ، تابگەرێتەوە بۆ بنەماكانی دەستور و تەوافقی سیاسیی و شەراكەتی راستەقینە . چونكە تائەمرۆ دەوڵەتی ناوەندی رێزی لەپایە و پێگە و لە ئیستحقاقی نەتەوەیی گەلی كورد وەك نەتەوەی دووەم نەگرنووە و هاوكات بێباك بووە لەجێبەجێ‌ كردنی ماددەی (140) ی دەستوور ، كە ئەركێكی دەستوری و نیشتیمانی و ئەخلاقی حكومەتی ناوەندییە.

 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەنداریەتی لەئەركە مێژووییەكانی سەرشانی دەكات كەئەمرۆ وەك لایەنێكی سەرەكی بەشدارە لەبنیادنانی عێراقی فیدرالی فرەیی ،  چەسپاندنی شەراكەتی راستەقینە وەك ئەوەی  لە دەق و رۆحی دەستوری پەسەند كراوی ساڵی2005 داهاتووە ئەویش بەوەی كەكۆمەڵێك یاسا دامەزراوەی  فیدراڵی هەیە ، كەتائەم رۆ نەدەرچوون و نەكاریشیان پێكراوە وەك ئەنجومەنی فیدراڵی (ژووری دووەمی پەرلەمان ) ، كە هاوسەنگی نێوان زۆرینەو كەمینە دیاری دەكات . ئەمەش بەرای ئێمە باشترین چارەسەرە بۆ هەموو ئەو كێشانەی ، كەلەتاقیكردنەوە دیموكراسییەكەی ئێستای عێراقدا نەهاتۆتەدی . دیارە باشترین رێگەش بۆ زامنكردنی داهاتوویەكی گەشتر بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ، بوونی تیمێكی بەهێزی كوردستانییە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا و هاوكات ئەزموونی عێراقی نوێش ئەوەی خستۆتە روو ، كە بەبوونی هەڤاڵانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەلێپرسراوێتیە باڵاكاندا ، دەبێتە زامنكردنی ئەومافە بۆكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان . 

 

بۆیە بنیادنانی عێراقێكی دیموكراسی و فرەیی و فیدراڵی و تەوافقی هەر وەك لەدەستووردا هاتووە ، ئامانجێكی پیرۆزە و لەسەر هەموو عێراقییەكانە بەهەموو پێكهاتەكانیەوە هەوڵی بەدی هێنانی بدەن و لەورێگەیەوە چارەسەری سەرجەم كێشە نەتەوەیی و ئاینیی و مەزهەبییەكان بكرێت ، تابەهۆیەوە سەرجەم مافی دەستوری و دیموكراسیەكانی گەلی كوردستان بەگەرانەوەی ناوچە دابراوەكانیش بۆ هەرێمی كوردستان پراكتیزە بكرێت .

 

بۆ بەدیهێنانی ئەوئامانجانەش داوامان لەسەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە، كە دەنگ بدەن بەلیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ژمارە 162 ، كە ئەمە بەرنامە و پەیامی ئەولیستەیە.  

 

یەكەم/ دۆزە سیاسی و ستراتیژیەكان:

1-چەسپاندنی بنەماكانی سیستمی فیدڕاڵی و فرەیی و گەرانەوە بۆ دیموكراسی تەوافقی بۆ بەدیهێنانی شەراكەتی ڕاستەقینە ،  لە دروستكردنی بڕیار لەنێوان پێكهاتە سەرەكیەكانی گەلی وڵاتدا.

2-رێزگرتن وپابەند بوون بەدەستورەوە ، وەك بەرزترین قەواڵەی سیاسی دەنگ بۆ دراو ، بەپێی ئەوبنەمایانەی ، كە سیستمی حكومرانی نوێی لەعێراقدا لەسەر دامەزراوە .

3-بەهێزكردنی  رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر هەردوو ئاستی یاسادانان و چاودێریی بەجۆرێك ، كە بتوانێت دەسەڵاتەكانی خۆی لەدەستوردا جێبەجێبكات. لەوانەش بنیادنانی دامەزراوەكانی دەوڵەتی فیدڕاڵی و چەسپاندنی دیموكراسی بەتایبەتیش ئەو مافانەی ، كە پەیوەستن بە مافە دەستوریەكانی گەلی كوردستانەوە.

4- چەسپاندنی لەسەربەخۆیی دادوەری و تەواوكردن و بیناكردنی دامەزراوەكانی ئەو دەسەڵاتە و لەسەروی هەمووشیانەوە (دادگای فیدڕاڵی باڵاو ئەنجومەنی دادوەری باڵا). 

5-پتەوكردنی بنەماكانی  مافی مرۆڤ و پاراستنی لەهەر پێشێلكاریەك.

6-چركردنەوەی سەرجەم توانا و تەقەلاكان ، بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 دەستوری لە ماوەی ئەم 4 ساڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا .

7-پتەوكردنی یەكگرتوویی زیاتری ریزی هێزە كوردستانیەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو تەحەدایانەی كە روبەڕووی هەرێمی كوردستان دەبنەوە ،  بەپێی بەرنامەیەیەكی یەكگرتوو ، كە هەموولایەنەكان لەسەری كۆك بن.

8-داكۆكی كردن لەمافە دەستوریەكانی  گەلی كوردستان ، لەسەر سەرجەم ئاستەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و دەسەڵاتی جێبەجێكردن و ئەنجومەنی دادوەریی و ودامەزراوە دەستوریەكانی تر.

9-نوێنەرایەتیەكی  بەهێزی هەڤاڵانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە حكومەتدا پێویستە ، بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلی كوردستان و نواندنی رۆڵی كاریگەرانەی لەپرۆسەی سیاسیدا .

 

دووەم/  دۆسیەی ئاسایش:

1-بەگژداچوونەی تیرۆرو وەستان بەرامبەر هەركارێكی تیرۆرستی و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان لەهەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕاوەكان ، بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم ئەو دامودەزگائەمنی و سەربازییە عێراقیانەی ، كە ئەوئەركەیان دەكەوێتە ئەستۆ . بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەوڵاتدا.

2-دەركردنی یاسای (رێكخستن و تەیاركردن و چەكداركردن و موچەی هێزەكانی پێشمەرگە) بەجۆرێك ، كە هاوسەنگ بێت لەگەڵ سوپای عیراقدا.

3-وەرگرتنی سەرجەم ئیستیحقاقە داراییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە كە لەیاسای موازەنەی ساڵەكانی (2007 - 2018)داهاتووە لە بودجەی حكومەتی فیدڕاڵی.

4-دوورخستنەوەی هێزە نادەستورییە تاك پێكهاتەكان لە ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكاندا و رادەستكردنی دۆسیەی ئەمنی ئەم ناوچانە بە هێزی هاوبەشی ژووری عەمەلیاتی هاوبەش لەهێزەكانی  پێشمەرگە و ئاساییش و پۆلیسی فیدراڵی ، بۆئەوەی مامەڵە لەگەڵ هیچ تەشكیلاتێكی سەربازی  دەرەوەی ئەو هێزانە و دەرەوەی دەستوردا نەكرێت.

5-سەرفكردنی دەرماڵەی مەترسیی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و ئاساییش ، كەلەچوارچێوەی ئەركە هاوبەشەكاندا ئەركی پاراستنی ناوچە كوردستانیە دابڕاوەكانیان پێ سپێردراوە.

6-دووركەوتنەوە لە بە میلیشیا كردنی كۆمەلگاو تێوەگلاندنی سوپا لە ململانێ سیاسییەكاندا.بۆئەمەش پێویستە دامەزراوەی سەربازی بكرێت بە دامەزراوەی دەوڵەت و خاوەن عەقیدەی نیشتمانیی و فیدراڵی بێت و تەرخان بێت بۆ پاراستنی سەروەری عیراق دەستوری و فیدراڵی و بەكارنەهێنرێت بۆ ململانێ ناوخۆییەكان ،تانەبێتە ئامرازێك بۆسەركوتكردنی گەل لە جێبەجێكردنی سیاسەتی حزبێك یان كەسێكی دیاریكراو.

7- كاركردن بۆبەهێزكردنی پێگەی كورد لەدامەزراوە سەربازی و ئەمنیە فیدراڵیەكاندا .

 

سێهەم/ دۆسیەی ئیدری وئابووری:

1-داكۆكی كردن لە پشكی هەرێم و ناوچە كوردستانیە دابڕاوەكان، لەچوارچێوەی بودجەی  دەوڵەتی فیدڕاڵیدا.

2-سپاردنی دەسەڵاتی كارگێری و دارایی زیاتر بە هەرێم و پارێزگاكان، بە بواری سەرفكردنی دارایی موازەنە و گرتنەبەری سیستمێكی عادیلانە بۆ دابەشكردنی موازەنە بەپێی دەستور ، بەڕەچاوكردنی ئەو زیانانەی، كە لەسایەی (ڕژێمی پێشوی داعش)ەوە  بەر كوردستان كەوتووە.

3-دابینكردنی مافەكانی هەرێمی كوردستان لەبودجەی ساڵانەی فیدراڵیدا ، بەچەشنێ‌ كەپێداویستییە ماددیەكانی هەرێم دابین بكات.

4-قەدەغەكردنی بەكارهێنانی موازەنە وەكو وەرەقەیەكی فشاری سیاسی دژ بەهەرێم و سزادانی گەلی كوردستان ، بەهۆی كێشەی سیاسی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێم.

5-دەركردنی یاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران بەشێوەیەك ، كە دەسەڵاتی دەستوریی تەواو بەهەرێم بدات لەبواری نەوت و وزەدا و داهاتەكانی لەخزمەتی گەلی كوردستاندا بێت.

6-چاودێری داهاتەكانی فیدڕاڵی بكرێت بەجۆرێك ، كە زەمانەتی دابەشكردنی عادیلانەی سامان لەنێوان پێكهاتەكانی گەلی عیراقدا بكات.

 

چوارەم/ تەندروستی و ژینگە

1-زەمانەتی ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان بكرێت ،لەناردنی ئامێرو پێداویستیە  تەندروستیەكانی لە حكومەتی فیدڕاڵیەوە بۆ حكومەتی كوردستان.

2-چاككردنی سیستمی تەندروستی لەعیراق و گرنگی دان بە رۆشنبیری تەندروستی.

3- زیادكردنی هەماهەنگی لەنێوان حومكەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم ، بۆگرینگیدان بە ژینگە و دروستكردنی روبەرە سەوزە فراوانەكان و بەرگرتن لە پرۆسەی بەبیابان بوون.

4-كاراكردنی رۆڵی چاودێریی تەندروستی لەلایەن دەزگای پێوانەكان و كۆنتڕۆڵی جۆریی (النوعیە) لەسەر ئەودەرمانانەی ، كە لەناوخۆ بەرهەم دەهێنرێن یان هاوردەدەكرێن بۆ عیراق و كوردستان.

 

 

پێنجەم/ پرۆسەی پەروەردەو خوێندنی باڵا:

1-بەپراكتیك كردنی زمانی كوردی وەك زمانێكی فەرمی لەهەموو زانكۆ و كۆلێژەكانی عیراقدا.

2-فەراهەم كردنی كورسی خوێندن و نێردراوەكان بۆ كۆلێژ و زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ،  لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو ناردنیان بۆ دەرەوەی عیراق ، بۆ تەواوكردنی خوێندنی باڵا.

3-چاككردنی سیستمی پەروەردەیی و خوێندن لە عیراق و گرتنەبەری فەلسەفەیەكی پەروەردەیی نوێ ، كە ببێتە مایەی پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی و چەسپاندنی بەهاكانی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لەنێوان پێكهاتە تەكنیكی و ئاینیەكان لەعێراقدا .

4-گرنگیدان بە خوێندنی باڵاو بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندن لەعیراقی فیدراڵدا.

5- گرینگیدان بەخوێندن بەزمانی كوردیی لەقوتابخانەكانی پارێزگاكانی ناوەراست و خوارو ، بەتایبەتی لە شاری (بەغداد)ی پایتەختی دەوڵەتی فیدراڵدا.

 

 

 

شەشەم/ گەشەپێدانی گەنجان و لاوان.

1-كاركردن بۆ دابەزاندنی تەمەنی كاندید بوون بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران لە (30)ساڵەوە بۆ (25) ساڵ.

2-كاركردنی لێبڕِاوانە بۆ دەستەبەركردنی زەمانەتی بەشداری گەنجان، لە دروستكردنی بریاری سیاسی و نوێنەرایەتییان لە نێوەندە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری و دەزگاكانی دەوڵەتدا.

3-كاراكردنی سیستمی پشگیری كردنی گەنجان لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان و رەخساندنی هەلی كار بۆیان.

4-هاریكاری گەنجانی هەڵكەوتوو داهێنەر بە پێشخستنی تواناو لێهاتوویی دەست ڕەنگینیان.

5-پێش خستنی دامەزراوە تایبەتەكانی چالاكی گەنجان و كردنەوەی خولی فێربوون و پیشەیی بۆ بەرزكردنەوەی تواناكی گەنجان.

6-ڕەخساندنی هەلی دامەرزاندن لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و دامەزاروەكانی كەرتی تایبەت.

 

 

 

حەوتەم/پرسی ژن:

1-دەركردنی یاسایەكی نوێ بۆ پێشخستنی واقیعی ژن و پاراستنی مافەكانیان،  لەهەر جۆرەپیشێل كارییەك.

2-بەشداریی ژن لە هەموو جومگەو دامەزراوەكانی دەوڵەت( سیاسی ، ئابوری ، كارگێڕی ،كلتوری و  كۆمەڵایەتی...هتد).

3-فەراهەم كردنی زەمینەی شیاو بۆ ژنان و كاراكردنی ڕۆڵیان لە كاركردن ، بەشێوەیەكی یەكسان لەگەڵ پیاواندا

4- دابین كردنی موچەو یارمەتی دارایی بۆ ژنان لەكاتی لەدەستدانی بەخێوكەردا ، یان بەهەر هۆیەكەوە بێت لەچوارچێوەی یاسای بیمەی كۆمەڵایەتیدا.

 

 

هەشتەم/ بواری ئەدەبی وهونەری:

1.پشتگیری كردنی  رۆشنبیران و هونەرمەندان و دەستەبەركردنی هەلەكانی پێشبڕكێی عادیلانە بۆیان، بۆ پێشكەشكردنی چالاكیە ئەدەبی و هونەری و رۆشنبیریەكان.

2.دەستەبەركردنی كەشی گونجاو و ئازادیی و سەربەستی تەواو، لەبواری چاپەمەنی بڵاوكردنەوەدا .

3.بایەخدان بەفەرهەنگ و كلتوری كوردی ، لەسەرجەم دام و دەزگا رەسمیەكانی دەوڵەتی فیدراڵدا.

4. هاوتاكردنی  چڤات و ئەو ڕێكخراوە پیشەیەیی و دیموكراسیانەی ، كە لەهەرێمی كوردستان كاردەكەن، لەگەڵ ڕێكخراوە هاوپیشەكانیان لە حكومەتی عێراقی فیدڕاڵدا.

 

 

نۆهەم/ شەهیدان و ئەنفال كراوان:

1- شەهیدەكان سیمبوڵی خەباتی نەتەوەیی كوردستانن . بۆیە پابەند كردنی حكومەتی فیدراڵی بەبریارەكانی دادگای باڵایی تاوانەكان بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی شەهید و ئەنفال لەرووی ماددی و مەعنەوییەوە ، بەئەركی نیشتیمانی و پیشەیی و ئەخلاقی خۆمانی دەزانین .

2- كاراكردنی ڕۆڵی دامەزراوەكانی بواری بەئەرشیف كردنی تاوانەكانی (ڕژێمی پێشوو و داعش ) .

3- بەردەوام بوون لەسەر هەوڵدان بۆ بەنێو دەوڵەتیكردنی تاوانەكانی جینۆساید ، كە دەرهەق بە گەلی كورد ئەنجام دراون ، بۆ بەدیهێنانی دانپیانانی نێو دەوڵەتی بەوتاوانانەدا.

4- دادگایی كردنی سەرجەم ئەو كۆمپانیاو كەسانەی ، كە چەكی كیمیاوی قەدەغە كراویان داوە بەڕژێمی پێشوو.

5- بەردەوام بوون لە گەران بەدوای روفاتی شەهیدەكان و ئەنفال كراوان و گێرانەوەیان بۆ زێدی باو باپیرانیان لەكوردستان.

6- پێویستە سەرجەم گیراوە سیاسیەكان و خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەو ئیمتیازاتانەی ، كەدەدرێت بە گیراوە سیاسی و شەهیدەكان لەعیراقی فیدراڵدا بێبەش نەكرێن و بەهرەمەند بن.

7- نۆژەندكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی سەرجەم ئەوشارو شارۆچكە و گوندانەی ، كەبەهۆی شەری ماڵوێرانكەری (داعش) ەوە زەرەرمەند بوون، وەك شارەكانی ( موصل ، شەنگال ، جەلەولا ، دوزخورماتوو ...هتد).

 

 

دەهەمین/ بواری ئایینی:

1. رێزگرتن لەبنەماكانی ئاینی ئیسلامی حەنیف

2. .كاركردن بۆ جێگیركردنی لێبوردەیی ئایینی لەنێوان سەرجەم ئایین و مەزهەبە جیاوازەكاندا.

3. دەستەبەركردنی كەشی گونجاو بۆ نزیك بوونەوە لەنێوان ئایین ومەزهەبەجۆراوجۆرەكان،لەرێگەی گفتوگۆ و دیالۆگی شارەستانیانەی  نێوانیانەوە.

4. دەستەبەركردنی ژیانێكی باش بۆ زاناو پیاوە ئاینیەكان.

 

 

 

یانزەهەم/ بوارەكانی  وەرزش:

1- گرنگیدان بە وانە وەرزشیەكان لەهەموو قۆناغەكانی خوێندنداو كردنەوەی زانكۆ و كۆلێژی تایبەت لەوبوارەیا.

2- كردنەوەی  یاریگا و هۆڵی وەرزش و مەلەوانگە ، لە پارێزگاو قەزاو ناحیەكاندا.

3- پشتیوانیكردنی تیپە میللـیەكان بۆ پێشخستنی بواری وەرزشی ، لەروی دارایی و مەعنەویەوە.

4- زیادكردنی توانای دارایی بۆ یانە وەرزشیەكان و پاراستنی مافی یاریزانان.

 

 

دوانزەهەم/ بواری كۆمەڵایەتی:

1- دەستەبەركردنی هەلی كار بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان و سودوەرگرتن لەوزە و  توناكانیان.

2- پێًویستە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان ، لەسەرجەم ئیمتیازاتەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی بەهرەمەندبن.

3- دەبێت دابەشكردنی عادیلانەی داهات بەجۆرێك بێت ، كە عەدالەتی كۆمەڵایەتی بەدی بهێنێت.

4- گرنگی دان بە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵایەتی و قوڵكردنەوەی گیانی هاوكاری و لێبوردن لەكۆمەڵگادا.

5- كۆتایی هێنان بە جیاوازی لەسەر ئاستی ڕەگەزیی نێرو مێ و نەهێشتنی توندو تیژی دژی ژنان.

6- دامەزراندنی سەنتەری چاودێری بۆ كەسانی بەساڵاچوو و نەخۆش و ڕێزگرتن لە ماف و كەساییەتییان و  پارێزگاریكردنیان لە بواری تەندروستیدا.

7- پەیڕەوكردنی سیستمی بیمەی تەندروستی ، وەك یەكێك لە گرنگترین بوارەكانی سیستمی كۆمەڵایەتی لەپێناو بەدیهێنانی دادوەری كۆمەڵایەتیدا. 

 

بەهیوای بەدەستهێنانی متمانەی ئێوەیەن بۆ بەدیهێنانی ئەم پەیامەمان


4/20/2018 11:53:36 AM Read Count [183] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...

ئێمەی درێژە پێدەری ڕێبازی یەكێتی و مام جەلال

4/19/2018 10:23:02 AM
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژادنی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره‌ 266 ...

 دامه‌زراندنی سیستمی سیاسی له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌ری خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی 

4/2/2014 6:12:26 PM
بەرنامەی لیستی (102) ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ...

بەرنامەی لیستی (102) ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

 
8/28/2013 9:49:54 AM
پەیامی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن ...

 پەیامی یەكێتی

بۆ هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن
 
8/28/2013 9:28:28 AM
بەرنامەی لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێكەوەژیان ( 469) ...

بەرنامەی لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێكەوەژیان ( 469) 

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان 2013

3/16/2013 12:49:36 PM
بەرنامەی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2010 ...

بەرنامەی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2010...

1/19/2012 11:23:21 AM
پەیامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2010 ...

پەیامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2010...

1/19/2012 11:20:55 AM

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 7 هه‌واڵ )