ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...
چەپەكانی ئەرجەنتین دەسەڵاتیان دەوێت ...
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی ...
ریفراندۆم لەدەرەوەی هەرێم بەڕەێوەدەچێت ...
به‌م نزیكانه‌ سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌ ...
ڕاپرسی وەهمی... ...
ئاماری یه‌که‌م ساڵی تاکڕەویی له‌ تورکیا ‌ ...
گۆڕان و كۆمه‌ڵ: ریفراندۆم بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دوابخرێ ‌ ...
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...
دیموكراتەكان هەڵبژاردنی كۆسۆڤۆیان بردەوە ...
پارتەكەی تێرێزا مەی زۆرینەی بەدەستهێنا ...
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...
ئەمڕۆ فەرەنسیەكان دەنگ دەدەن ...
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...
لوبنان چۆن حوکم ده‌کرێت؟ ...
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵده‌بژێردرێن ‌ ...
سلێمان مستەفا: بۆ هەڵبژاردن كۆمسیۆن پێویستی بەشەش مانگ هەیە ...
رووحانی بەسەرۆك هەڵبژێردرایەوە ...
گرنگی خۆ تۆماركردنی دەنگدەر لەسیستمی بایۆمەتریدا ...
چانسی رۆحانی بەهێزتردەبێت ...
ماكرۆن سەرۆكایەتی فەرەنسای بردەوە ...
(بۆپێشەوە) ماكرۆنی سەرخست ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا راگەیەنرا ...
حەوتەمین راپرسی توركیا چی دەگۆڕێت ...
دواین ئەنجامی ریفراندۆمەكەی توركیا راگەیەنرا ...
بەشی راپرسی خولی بەهێزكردنی تواناكانی كردەوە ...
دەنگی گەلی كوردستان یەكێك لە شێوازەكانی كۆمۆنیكەیشن ...
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاڵای كوردستانی هەڵكرد ...
رۆحانی كاندیدی ریفۆرمخوازانە بۆ سەرۆكایەتی ئێران ...
خولێك بۆ كادران كرایەوە ...
پلانی هەڵبژاردنەكان تاوتوێكرا ...
پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی (نوێنه‌ران)‌و (پارێزگاكان) پێكه‌وه‌ بكرێت ‌ ...
سیستمە سیاسییەكانی هەڵبژاردن ...
سكۆتلەندا لە سەربەخۆیی نزیك دەبێتەوە ‌ ...
مام جەلال: پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامێكی ی.ن.ك ئه‌و راستییه‌ بزانێت كه‌ پیرۆزترین‌و گرنگترین ئه‌ركی، به‌هێزكردنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتییه‌. ...
شتانمایەر بووە سەرۆكی ئەڵمانیا ...
كەركوك هەڵبژاردنی بێ‌ مەرجی دەوێت ...
بینوا هامۆن كاندیدی سۆسیالستەكانە بۆ سەرۆكی فەڕەنسا ...
چواردەیەمین ساڵیادی PUKMEDIA پیرۆزبێت ...
یۆبیلی زیوینی كوردستانی نوێ‌ پیرۆزبێت ...
شکستهێنانی سیاسه‌تـی سعودیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ...
كاندیدە موسڵمانەكەی رۆمانیا رەتكرایەوە ‌ ...
2016 بڕوات و نەیەتەوە....ئاوی ئامون و تونی بابا چێت ...
مێرکل بە سەرۆکی پارتەکەی هەڵبژێردرایەوە ...
ساركۆزی شكستی هێنا ...
چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ئه‌مریكا ‌ ...
پوخته‌یه‌ك له‌ وێستگه‌كانی ژیانی دۆناڵد تره‌مپ ‌ ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دواخرا ...
ترامپ بووە سەرۆكی ئەمریكا ...
فیلەكان لەئەسپەكانیان بردەوە ...
ترامپ دەبێتە سەرۆك ...
هەڕەشەی كوشتن لە ترەمپ دەكرێت ...
به‌ده‌ستهێنانی ئیستیحقاقی نوێی گه‌له‌كه‌مان‌و چاكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ‌ ...
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بڕیاری پێویست درا ...
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ‌ ...
ترامپ: كلینتۆن زیندانی دەكەم ...
په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان كاریگه‌ری‌ خراپی یاسایی لێكه‌وتۆته‌وه‌ ‌ ...
یەكێتی وگۆڕان دووپاتی ئیرادەی بەهێزیان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێكەوتنی نێوانیان كردەوە ...
دەزگای هەڵبژاردن و NDI پلانی نوێیان تاوتوێكرد ...
بەهۆی نەوتەوە سەرۆكی پێشووی بەرازیل دادگایی دەكرێت ‌ ...
پارتەكەی پۆتین براوەی یەكەمی ئەنجومەنی دۆمایە ...
ئەمڕۆ لێپرسراوی دەزگا دەستبەكاربۆوە ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دۆمای روسیا دەستیپێكرد ...
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هاوكاتی پارێزگاكانی تر بێت ...
دوای چارەسەری پێویست شۆڕش ئیسماعیل گەیشتەوە هەرێم ...
گوشار ده‌خرێته‌ سه‌ر په‌رله‌مانتاران بۆ هێشتنه‌وه‌ی زێباری ...
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ه‌وه‌ ‌ ...
مام جەلال: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندویه‌تی له‌ ریزی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌یه‌ ... ‌ ...
گەندەڵی سەرۆکی بەرازیل دەباتە بەردەم دادگا ‌ ...
ترامپ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ ...
ئەمڕۆ تێریزا دەبێتە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ...

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، لە ماوەی رابردوودا هەڵسەنگاندنێكی سەبارەت بە رەوشی پەرلەمان ‌و كۆبوونەوەكانی ‌و ئەو یاسایانە‌و ئەو ئەو كەموكوڕییانە كردووە كە لە ماوەی ئەم خولەدا روویداوەو بەم جۆرەی خوارەوە كۆی دانیشتن ‌و دەركردنی یاساكان ‌و هەمواركردنەوەو ئەو رێوشوێنانەی پۆلێن كردووە كە روویانداوە:

دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان، دانیشتنەكانی پەرلەمان، پرۆسەی یاسادانان، ، چاودێریی حكومەت، پەسەندكردنی بودجە، درێژكردنەوەی خولی پەرلەمان، دەستلەكار كێشانەوەی ئەندامان، رووداوەكانی پەرلەمان لە 29ی تشرینی یەكەمی 2017، كۆبوونەوەی پەرلەمان لەگەڵا كۆمسیۆن، لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان، پێشێلكارییەكانی پەرلەمان.

دواتر هاتۆتە سەر دیاریكردنی پوختەی كاری پەرلەمان لە ماوەی ئەم خولی گرێدانەدا لەخشتەیەكدا‌و پاشان ئەنجامەكانی لێكداوەتەوەو دواتر چەند راسپاردەیەكی دەستنیشان كردووە.

لەبەشێكی دیكەدا كار‌و راسپاردەكانی پەرلەمانی بە چەند پاشكۆیەك پۆلێن كردووە وەك:

پوختەی كاری پەرلەمان لەسەرەتای دەستبەكاربوونیەوە تا ئێستا، راسپاردەكانی پەرلەمان سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم، دەقی نامەكەی مەسعود بارزانی ، وەڵامی پەرلەمانی كوردستان بۆ بەغدا، راگەیاندنی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، راگەیاندنی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی، راگەیاندنی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی سكرتێری پەرلەمان، راگەیەنراوی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە، بەیاننامەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان، راگەیەندراوی فراكسیونی بزووتنەوەی ئیسلامی، خوێندنەوەیەكی یاسایی و سیاسی بۆ هەوڵەكانی پشت دانیشتنی پەرلەمان، بەیاسایی كردنی بڕینی مووچەی خەڵك لە ئەجێندای پەرلەماندا، پەرلەمان لە كودەتاكانی بەردەوامە و چەند پاشكۆیەكی دیكە. وەك یاداشتی رێكخراوەكان سەبارەت بە پێشێلكارییە نایاساییەكانی هەنگاوەكانی هەڵبژاردن و هەنگاوە نایاساییەكانی پەرلەمان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

سەرەتای راپۆرتەكە بە پێشەكییەكی ئینستتیوتی پەی دەستیپێكردووە كە تێیدا هاتووە: «لەئەنجامی كێشمەكێشی نێوان لایەنە سیاسیەكان و گوێنەگرتنیان لە داخوازی و داواكانی خەڵك و پەیوەست نەبوونیان بە یاساوە، پەرلەمانی كوردستان لە 12/10/2015 دا پەكخراو رێگە بە سەرۆكی پەرلەمان نەدرا بگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكان»،

لەبەشێكی دیكەیدا ئاماژە بەوە دراوە كە «لە 15/9/2017 دا بۆ جارێكی تر (بەبێ ئامادەبوونی سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان) پەرلەمان دەستی بە كۆبوونەوەكانی كردەوە.

هەرچەندە پەرلەمان كۆبوونەوەكانی دەستپێكردەوە، بەڵام لەشێوازی كارو دانیشتنەكانیدا كۆمەڵێك پێشێلی پەیرەو و یاسای كردووە، بەجۆرێكی تر دەتوانین بڵێین پەرلەمان دەستی بە كۆبوونەوەكانی كردۆتەوە نەك كارا بووبێتەوە.

ئەوەی لەم راپۆرتەدا خراوەتە روو، باس لەم خولەی پەرلەمان دەكات لە (1 ی ئازاری 2017 تا 15 ی تشرینی دووەمی 2017)، كە بەشێكی ماوەی سستی پەرلەمانە بەبێ كۆبوونەوەو ماوەكەی تریشی باس لەو كۆبوونەوانە دەكات كە پەرلەمان كردوویەتی تا ئەو كاتەی تەمەنی خۆی بۆ دوو خولی گرێدان درێژ كردەوە».

تەمەنی پەرلەمان (بەپێی یاسا) لە 6/11/2017 كۆتایی هاتبوو، بەڵام بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران لە (24/10/2017) تەمەنی خۆی بۆ دوو خولی گرێدان (واتە ساڵێك) درێژ كردەوە.

بەداخەوە ئەوەی تێبینی دەكرێت لەوكاتەوەی كە هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستاندا دەكرێت (لە ساڵی 1992)ەوە هیچ كام لە هەڵبژاردنەكان لەوادەی خۆیاندا نەكراون و بەردەوام بە بیانو و هۆكاری جیاجیاوە دواخراون، ئەمجارەشیان دووای 26 ساڵا لە ئەزموونی دیموكراتی هەڵبژاردن دواخرا.

لەپێناو شرۆڤە كردنی ئەم رەوشەو چاودێریكردنی پەرلەمانی كوردستان وەك دەزگایەكی یاسایی و نیشتمانی، ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان، بەردەوامە لەسەر كاری چاودێریی كردنی خۆی، كە ئەمە دەیەمین راپۆرتیەتی بە هاوكاری سندوقی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئەمریكی دەیخاتە بەر دەستتان، ئامانجی سەرەتا و كۆتاییمان ئەوەیە كە دەنگدەری كوردستان لە ئەدای نوێنەرەكانی ئاگادار بكەینەوەو ئەجێندای كرداریی لایەنە سیاسیەكان بخەینەڕوو و بەڵێنەكانی سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان وەبیر خەڵك بێنینەوەو بەڕای گشتی بڵێین پایە سەرەكیەكانی كاركردن وەك (یاسا دانان، چاودێری) لەو دەزگا نیشتیمانیەدا چۆن بەرێوەدەچن.

ئێمە لە پەی دەمانەوێت هاوكاری پەرلەمانتاران و سەرۆكایەتی پەرلەمان بین، ئەویش بەبڵاوكردنەوەی زانیاری روون و ورد لەسەر پەرلەمان و ئەدای ئەو دەزگایە بەدەنگدەری لایەنەكان، بۆ ئەوەی پەرلەمانتاری چالاك لە ناچالاك جیا بكرێتەوە و فشاریكی مەدەنیش درووست بكەین بۆ سەر ئەو پەرلەمانتارانەی كە بەئەركی خۆیان وەك پێویست هەڵناستن. بەكورتی ئەو پرۆژەیە ئامانجیەتی پەرلەمانتار و دەنگدەر پێكەوە ببەستێتەوە و پەیوەندی نێوان رای گشتی و ئەو دەزگا نیشتیمانیە بەهێز بكات. هەرچەندە ئەندامانی پەرلەمان لە ئێستادا لە دەرەوەی ئیرادەی خۆیان دەستیان بەستراوەو هیچیان پێ ناكرێت.

ئێمە لێرەدا رایدەگەیەنین كە سەرباری ئەوەی رێگریمان لێ دەكرێت، هەروەك پێشتریش ریگریمان لێ‌ كراوە، ئێستاش كە سەرۆكایەتی پەرلەمان و دامەزراوە فەرمیەكانی ئامادەنین هیچ زانیارییەكمان پێ بدەن، كە ئەمەش پێچەوانەی ئەو یاسایانەیە كە خودی پەرلەمان خۆی دەری كردوون، بەڵام كاری خۆمان و پرۆژەكەمان راناگرین و بە پاڵپشتی دۆستان و پەرۆشانی دیموكراسی لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێم و پەرلەمانتارە لێهاتووەكان درێژەی دەبێت و بەردەوامین لەسەر چاودێریی پەرلەمان و دەرخستنی خەوش و كەموكوڕییەكانی و دروستكردنی فشار لەسەر ئەو هێز و لایەنانەی نایانەوێت پەرلەمان بەراستی كارابێت و بە ئەركەكانی خۆی هەڵبستێت.

 

لە خاڵی یەكەمدا ئاماژە بە دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دراوەو تێیدا هاتووە كە

ئەقلیەتی سیاسیی باڵا دەست نەیتوانی چارەسەریان بكات و دەرچەیەكیان بۆ بدۆزێتەوە، بۆ خۆدەربازكردن هانایان بۆ داخستنی پەرلەمان برد و ئەوەبوو لە 12/10/2015 دا رێگریان لە سەرۆكی پەرلەمان كرد و پەرلەمانیان لەكار خست. پاشان تێیدا ئەوە روونكراوەتەوە كە

لەهەمان كاتدا هەرچەندە سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان ئێوارەی (15/9/2017) لە دووای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە لە بەیانێكدا نارەزاییان دەربڕی و پێشێلكارییە یاساییەكانی كۆبوونەوەكەیان وەك هەڵوێستێك خستە روو، بەڵام درەنگ بوو، چونكە (48) كاتژمێر بەر لە كۆبوونەوەكە جێگری سەرۆكی پەرلەمان رۆژی 13/9/2017 بانگهێشتی ئەندامانی كرد بۆ كۆبوونەوە و دانیشتنی نائاسایی، هەر لەو كاتەدا كە هەریەك لە (بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی) سەرقاڵی چۆنیەتی بەشداریكردن بوون لە كۆبوونەوەكە و لەگەڵا پارتی و یەكێتی لە دانوستاندندا بوون، دەبوایە هەر ئەوكاتە سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەیانبوو بڕیاری بانگەشەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانیان رەت بكردایەتەوەو داوایان لە ئەندامان بكردایە كە كۆبوونەوەكە نایاساییە، چونكە یاداشتەكە پێشكەش بەوان نەكراوە، بۆیە بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە نەكەن. هەر لانیكەم بەفەرمی نوسراوەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانیان رەت بكردایەتەوە، نەك دوای تەواو بوونی، ئەمەش كەموكوڕی و كەمتەرخەمی ئەوان دەردەخات لەهەمبەر بەڕێوەچوونی پرۆسەكەدا.

لەبەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا ئاماژە بەو كۆبوونەوانە كراوە كەئاسایی ‌و نائاسایی ناویان هاتووە لە 15/9/2017 ەوە تا 15/11/2017 كە سەرجەمیان شەش كۆبوونەوە بوون ‌و تێیدا 19 بڕگە كراونەتە ئەجێندای كۆبوونەوەكان، تەنها چەند خاڵێكی تێدایە لەوانە: یاسای درێژكردنەوەی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان و یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و هەروەك راسپاردەیەكی پێنج خاڵی دەركردووە سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان.

پەسەندكردنی بودجە:

لەپەسەندكردنی بودجەدا پەرلەمان هیچ رۆلێكی نەبووەو لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ئەم خولەی پەرلەمان بودجەی هیچكام لە ساڵەكانی (2014، 2015، 2016، 2017، 2018)ی پەسەند نەكردووە.

دەستلەكار كێشانەوەی ئەندامان

رۆژی 30/9/2017 فەخرەدین قادر وەك سكرتێری پەرلەمان ویستی لە دانیشتنی پەرلەماندا ئامادەبێ و دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بكات و بیخوێنێتەوە، بەڵام لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە رێگریی لێكرا.

رۆژی چوارشەمە 18/10/2017 (بێگەرد تاڵەبانی) كە سكرتێری كاتیی پەرلەمان بوو وەك سكرتێری هەمیشەیی بەردەوام دەستبەكاربوو و دەستی لەسەرۆكایەتی فراكسیۆنی یەكێتی كێشایەوە.

فەرهاد حەمە ساڵح سەنگاوی 30/9/2017 دەستی لەكاركێشایەوەو گۆران مەحمود ئیسماعیل رۆژی 18/10/2017 شوێنی گرتۆتەوە، فەخرەدین قادر عارف رۆژی 30/9/2017 دەستی لەكاركێشاوەتەوەو ئەیوب عەبدوڵڵا ئیسماعیل لە رۆژی 18/10/2017 شوێنی گرتۆتەوە، بەیار تاهیر سەعید 23/9/2017، عەلی عوسمان عەلی شوێنی گرتۆتەوە، گۆران ئازاد محەمەد 29/10/2017 مستەفا ئەحمەد حەمەد 15/11/2017 شوێنی گرتۆتەوە. شوان قەلادزەیی 17/10/2017بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا‌و ئاری عەبدوللەتیف 17/12/2017 شوێنی گرتۆتەوە.

رووداوەكانی پەرلەمان لە 29ی تشرینی یەكەمی 2017

لەرۆژی یەك شەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2017 لەتەلاری پەرلەمان كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد كە تایبەت بوو بە سێ تەوەر وەك : (خوێندنەوەی نامەی مەسعود بارزانی، خوێندنەوە و پەسەندكردنی پرۆژە یاسایی دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بەسەر دامەزراوە گشتییەكان، دەست لەكاركێشانەوەی پەرلەمانتار گۆران ئازاد لە فراكسیۆنی یەكێتی). دوای ئەوەی كۆبونەوەكە دەستیپێكرد پێشنیاركرا كۆبوونەوەكە بە داخراوی بەڕێوەبچێت، بۆئەمەش 52پەرلەمانتار لەگەڵا ئەوە بوون كۆبوونەوە بەداخراوی بەرێوەبچێت، 35 دەنگیش دژی ئەوەبوون، دوای خوێندنەوەی نامەكەی مەسعود بارزانی و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم، بریار درا ماوەی یەك كاتژمێر مۆڵەت بدرێتە لیژنەی یاسایی تا راپۆرتی خۆی لەسەر ئامادە بكات، دواتر ماوەی یەك كاتژمێر و30خولەك كۆبونەوەكە دەستی پێكردوەو تا درەنگانی شەو كۆبونەوەكە بەردەوام بوو بۆ پەسەندكردنی.

لە كۆبوونەوەی ئەو رۆژەدا رەوشی پەرلەمان نائاسایی بوو و كۆمەلێك كێشەو گرفت هاتنەكایەوە، ژمارەیەك گەنج بەناوی چالاكوانی مەدەنی كە ژمارەیان 10 بۆ 15 كەس دەبوو بەباجی میوانی پەرلەمان هاتنە ژوورەوە لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمان لەشوێنی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكان وەستان، دوو كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجامدرا سەرەتا فراكسیۆنی یەكگرتوو لەبارەی گۆرانكاریەكانی سەرۆكایەتی فراكسۆن، هەروەها كۆنگرەی رۆژنامەوانی فراكسیۆنی پارتی بۆ خوێندنەوەی بەیاننامەیەك لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی بارزانی بەر لەدەستپێكردنی كۆبونەوەكە. دواتر (رابون مەعروف) وەك پەرلەمانتار لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەسەر نامەكەی بارزانی لێدوانی داو هەر لەوێ بەشێوەیەكی نەشیاو لەلایەن چەند كەسێكەوە بەبەرچاوی میدیاكانەوە هێرشی كرایە سەر.

دووای دەست پێكردنەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمان، كەسانێك بەناوی خۆپیشاندەرەوە هێنرابوونە بەردەم پەرلەمان، سەر لە ئێوارە نزیك كاتژمێر (5) هێشتا كۆبوونەوەكەی پەرلەمان تەواو نەببو، ئەو كەسانە هێرشیان كردە ناو پەرلەمان گەیشتنە بەردەمی باڵەخانەكە، سەرەتا پەلاماری رۆژنامەنوس و میدیاكارەكانیاندا، جگە لە سوكایەتی كردن بە میدیاكاران بەشێكی زۆر لە كامیراو مایك و كەلوپەلەكانیان شكاندن و دوو لە میدیاكارەكانی (NRT) و (KNN) بەناوەكانی (رێبوار كاكەیی) و (ساڵح هەركی) كەوتنە بەر شالاوەكەو بریندار بوون. ئەوەی جێگەی سەرنج بوو زێرەڤانیەكان كاردانەوەیەكی بەپەلەیان نەبوو بۆ رێگریكردن لە خۆپێشاندەران و هیچ هێزێكی چالاكی مەدەنیش ئامادەنەبوون بۆئەوەی بەردەم دەرگای پەرلەمان بگرن و رێگریی بكەن لەهاتنەژوەرەوەیان (لەكاتێكدا لەگردبونەوەیەكی ئاسایی خوێندكاران بەبێ توندوتیژی بەرێوەدەچێ ژمارەیەك زۆر لەپۆلیسی چاڵاكی مەدەنی دەرگای پەرلەمان دەگرن).

دواجار هێزی ئەمنی زۆر هات بەڵام هیچ كەسێكیان رەوانەی دەرەوە نەكرد كە ئەمەش لەبەشێك لەگرتە ڤیدیۆیەكان دەردەكەوێ كە هێزە ئەمنیەكان و هێرش بەران بەیەكەوە دانیشتون و هیچ هەوڵێك نادەن رەوانەی دەرەوەی پەرلەمانیان بكەن. ژیانی رۆژنامەنوسان و پەرلەمانتاران و هەموو ئەوانەی لەناو پەرلەمان بوون خراپ بوو و سەرجەمیان لەمەترسی دابون، دەرگای دواوەی پەرلەمانیش لەلایەن خۆپێشاندەران گیرا بوو و هەر لەگەڵا رووداوەكانیش تەقەیەكی زۆر بەئاسمان كرا لەناو پەرلەمان و دەرگای دواوەی پەرلەمان.

چەند جارێك ئەوانەی هەڵیان كوتابوویە سەر پەرلەمان دەرگەی پەرلەمانیان شكاند و هاتنە ژوورەوە، هێرشبەران داوای پەرلەمانتار (رابوون مەعروف)یان دەكرد، ناوبراو لەژووری جێگری سەرۆكی پەرلەمان بوو و ژیانی لە مەترسیدابوو، گەیشتبووە ئاستێك هەندێك لە هێرشبەران گەیشتبوونە بەردەم دەرگای ژوورەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە رابوون مەعروفی تیا بوو، ئەم رەوشە تا كاتژمێر (1)ی شەو بەردەوام بوو و تا ئەو كاتەی بەشێوازێكی نهێنی (رابوون مەعروف) لەلایەن هێزێكەوە برایە دەرەوەی پەرلەمان، تا ئەو كاتەش پەرلەمانتاران و ئەوانەی لە ژوورەوە بوون گەمارۆدرابوون و وەك بارمتە مابوونەوە. لەمە بەدواوە هێزێكی زۆر هات و هێرشبەرەكانیان دوور خستەوەو ئینجا پەرلەمانتاران و ئەوانەی لەناو پەرلەمان بوون چوونە دەرەوە.

بەپێی قسەی خۆی كە بۆ كەنالەكان دوا، رابوون مەعروف لە نێو حەرەمی پەرلەمان و لەژووری جێگری سەرۆكی پەرلەماندا لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكی سەر بە پارتی و كەسانێكی نەناسراوەوە ئەشكەنجە دراوە.

نۆیەم: كۆبوونەوەی پەرلەمان لەگەڵا كۆمسیۆن:

لە كاتژمێر10ی رۆژی هەینی 13ی تشرینی یەكەمی2017، لەتەلاری پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكان و یاسای هەڵبژاردن، ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێمی كوردستان لەگەڵا سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ناوپەرلەمان كۆبوونەوە. ئەم كۆبونەوەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان، باس لەدواین ئامادەكاریەكانی كۆمسیۆن كرا، جێگەی ئاماژە بۆ كردنە لەم كۆبونەوەیەدا تەنها بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری نەكردبوو.

لەو كۆبونەوەیەدا كۆمسیۆن باسی گلەیی و كێشەكانیان كرد، باسیان لەوە كرد هەندێك لە پێداویستیەكانیان وەكو پێویست بۆ دابین نەكراوە، پەرلەمانی كوردستان لەبەر ئەوەی لە دووساڵی رابردوو پەكخراوە نەیتوانیوە چاودێرێكی راستەقینە بێت بەسەر كارەكانی ئەوان و هەماهەنگی لەگەڵا نەكردوون.

پێشێلكارییەكانی پەرلەمان

*لە بانگهێشتی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوەو دانانی بەرنامەی كاردا پێشێلی پەیڕەوی كردوە، لە یەكەم كۆبوونەوەوە كە لە (15/9/2017) بەڕێوەچوو، دەبوایە ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆی داواكەیان بۆ كۆبوونەوەكە كردبوو یاداشتەكەیان ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان بكردایە كەچی پێشكەشی جێگری سەرۆكیان كرد.

*زۆرینەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بەرنامەی كار رانەگەیەندراوە، یاخود ئەگەر راشگەیەندرابێت تەنا كاتژمێرێك بەر لەكۆبوونەوەكان ئەندامان بە فەرمی ئاگادار كراونەتەوە،

*لە هەندێك لە كۆبوونەوەكان بەرنامەی كار لە ئەندامان شاردراوەتەوە،

*بەشی زۆریی كۆبوونەوەكان كران بە داخراو، دوور لە چاوی راگەیاندن بەبێ ئەوەی هیچ بابەتێكی هەستیاریش هەبێت.

*لە بەشێك لە كۆبوونەوەكان رێگە بە ئەندامانیش نەدراوە كە بیروڕای خۆیان دەربڕن، هەر بۆیە لە كۆبوونەوەی رۆژی (24/10/2017) كە تایبەت بوو بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان هەندێك لە ئەندامان كۆبوونەوەكانیان جێهێشت.

*لەهەندێك لە كۆبوونەوەكاندا لەیەك دانیشتندا پرۆژەی یاسا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوەو لەهەمان كات و كۆبوونەوەدا خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوەو پەسەندیش كراوە، ئەمەش پێچەوانەی پەیرەوە.

*لەنێو حەرەمی پەرلەماندا پەلاماری پەرلەمانتار دراوە، وەك پەلاماردانی پەرلەمانتار (رابوون مەعروف) لە رۆژی (29/10/2017)دا، كە ئەمەش پێچەوانەی پەیرەوە.

*هەندێك پەرلەمانتار لە لیژنەكانیان دەستیان لەكار كێشاوەتەوە بەبێ ئەوەی جێگەكانیان پڕبكرێتەوەو ناویان لە لیژنەكان هەر ماوە، ئەو لیژنانەی گۆڕانكاریشیان تیاداكراوە، ناوی ئەندامەكانی لەسەر وێبسایتەكە دانەنراوەو ئەو ئەندام پەرلەمانانەش كە تازە چوونەتە پەرلەمانەوە ناویان لەسەر لیستی فراكسیۆنەكانیان دانەنراوە لە سایتەكەدا.


3/8/2018 10:31:22 AM Read Count [454] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...

 رۆژی 1-7-2018 خولی سێیه‌می نوێنه‌رانی عیراق كه‌ 

7/3/2018 11:39:04 AM
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...

حكومه‌تی نوێی عیراق له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی 

6/11/2018 10:45:55 AM
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...

هەر لەدێر زەمانەوە هەردوو وڵاتی تورکیاو ئێران دوو

3/1/2018 12:40:39 PM
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...

وا بڕیارە لە 12ی ئایاری داهاتوو لە عێراق هەڵبژاردنی

2/26/2018 12:54:41 PM
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...

رۆژی 21-ی شوبات، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی

2/22/2018 6:34:07 PM
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...

هەر وڵاتەو ئەزمونی تایبەتی خۆی بۆ دامەزراندی

2/12/2018 11:55:09 AM
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...

رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی لە ژێر ناونیشانی

1/29/2018 12:04:12 PM
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...

 لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكەی هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانیادا

12/23/2017 11:04:29 PM
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...

لە دوای هەر شكستێكی سیاسی، جا بەهەر هۆكارێكەوە

11/23/2017 10:51:45 AM
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، پارتی لیبڕاڵی ئەڵمانیا کشانەوەی خۆی

11/23/2017 10:19:48 AM
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...

دوای‌ چه‌ند مانگێك له‌ گه‌ڕان به‌شوێن ناوێك بۆ

11/6/2017 11:56:21 AM
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...

له‌پاش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌که‌ته‌لۆنیا و

11/6/2017 11:25:34 AM
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...

رۆژی هه‌ینی 10/27 په‌رله‌مانی که‌ته‌لۆنیا به‌زۆرینه‌ی

10/31/2017 11:49:06 AM
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...

رۆژنامه‌ی « گه‌لی» چینی،‌رۆژنامه‌یه‌کی فه‌رمیه‌و گوزارشت

9/24/2017 11:00:43 AM
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...

 28ی تەمموزی 2017 ئەنجومەنی دامەزرێنەری فیدراڵی

9/21/2017 2:22:36 PM
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نیا یه‌ك هه‌فته‌ ماوه‌ بۆ واده‌ی

9/20/2017 10:03:12 AM
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...

ئەمڕۆ 11ی سێپتێمبەری 2017 هاوڵاتیانی نەرویج

9/11/2017 12:30:57 PM
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...

بانگەشە یان (کەمپین)ی هەڵبژرادن دوایین فرسەتی کاندیدە

8/21/2017 10:54:14 AM
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...

بە هۆی پێگە جوگرافییە ستراتیژیەكەیەوە، تەیموری

8/14/2017 11:55:35 AM
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...

شوان داودی وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی

8/8/2017 11:38:48 AM
چەپەكانی ئەرجەنتین دەسەڵاتیان دەوێت ...

كاتێك كریستینا كریشنه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ ساڵی‌

7/30/2017 10:22:38 AM
به‌م نزیكانه‌ سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌ ...

كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانی

7/24/2017 11:09:09 AM
ئاماری یه‌که‌م ساڵی تاکڕەویی له‌ تورکیا ‌ ...

کوده‌تا شکستخواردوه‌که‌ی ساڵی پار له‌تورکیا، له‌جیاتی

7/18/2017 12:39:47 PM
دیموكراتەكان هەڵبژاردنی كۆسۆڤۆیان بردەوە ...

لیژنەی هەڵبژاردنی ناوەندیی لەكۆسۆڤۆ رایگەیاند: ئەمڕۆ

6/15/2017 12:17:48 PM
لوبنان چۆن حوکم ده‌کرێت؟ ...

وابڕیار بوو 1/6/2017 هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان

6/5/2017 12:29:36 PM
گرنگی خۆ تۆماركردنی دەنگدەر لەسیستمی بایۆمەتریدا ...

چەمکی بایۆمەتری لە بنەڕەتدا ووشەیەکی یۆنانی

5/16/2017 11:34:43 AM
(بۆپێشەوە) ماكرۆنی سەرخست ...

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی

4/24/2017 11:57:32 AM
حەوتەمین راپرسی توركیا چی دەگۆڕێت ...

بەپێی ئەنجامەكان ناڕەسمییەكان كە ئاژانسی ئەنادۆڵی

4/17/2017 11:50:32 AM
دەنگی گەلی كوردستان یەكێك لە شێوازەكانی كۆمۆنیكەیشن ...

پەیامی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان لە راپەڕیندا

3/28/2017 1:01:20 PM
پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی (نوێنه‌ران)‌و (پارێزگاكان) پێكه‌وه‌ بكرێت ‌ ...

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌رده‌وامه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌و

3/2/2017 12:22:53 PM
سیستمە سیاسییەكانی هەڵبژاردن ...

هەڵبژاردن دوو جۆرە

3/2/2017 12:01:05 PM
سكۆتلەندا لە سەربەخۆیی نزیك دەبێتەوە ‌ ...

دوای بڕیاری بەریتانیا بەكشانەوەی لە یەكێتیی ئەوروپا،

2/16/2017 11:40:00 AM
كەركوك هەڵبژاردنی بێ‌ مەرجی دەوێت ...


لێپرسراوانی كه‌ركوك ته‌ئكید له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی

1/30/2017 12:26:31 PM
شکستهێنانی سیاسه‌تـی سعودیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ...

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ سعودیه‌ وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی ئیقلیمی گه‌وره‌

1/9/2017 12:10:46 PM
چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ئه‌مریكا ‌ ...


چۆنیتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی

11/17/2016 11:07:45 AM
پوخته‌یه‌ك له‌ وێستگه‌كانی ژیانی دۆناڵد تره‌مپ ‌ ...

ناوی ته‌واوی دۆناڵد جۆن تره‌مپه‌، له‌14ی حوزه‌یرانی ساڵی

11/15/2016 11:41:22 AM
په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان كاریگه‌ری‌ خراپی یاسایی لێكه‌وتۆته‌وه‌ ‌ ...


یاساناسان‌و شاره‌زایانی‌ بواری‌ یاسا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌

10/6/2016 6:48:46 PM
گەندەڵی سەرۆکی بەرازیل دەباتە بەردەم دادگا ‌ ...

 

ژنە سیاسەتمەداری بەرزایلی « دیلما ڕۆسیڤ»لەساڵی ٢٠١١ ەوە

8/18/2016 1:14:57 PM
بەكارهێنانی دەنگی خەڵك بۆ زیادكردنی دەسەڵاتی تاكەكەس ‌ ...

 توركیا‌و هەرێمی كوردستانی عیراقیش خۆیان بۆ راپرسییەكی گرنگ ئامادە 

6/21/2016 11:44:19 AM
پێنجشەممە، چارەنوسی بەریتانیا دیاریدەكات ...

 پێنجشەممە 23/6/2016 دەنگدەران لە بەریتانیا بریار

6/21/2016 11:35:08 AM

  1      

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 4 ( 129 هه‌واڵ )