ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...
چەپەكانی ئەرجەنتین دەسەڵاتیان دەوێت ...
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی ...
ریفراندۆم لەدەرەوەی هەرێم بەڕەێوەدەچێت ...
به‌م نزیكانه‌ سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌ ...
ڕاپرسی وەهمی... ...
ئاماری یه‌که‌م ساڵی تاکڕەویی له‌ تورکیا ‌ ...
گۆڕان و كۆمه‌ڵ: ریفراندۆم بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دوابخرێ ‌ ...
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...
دیموكراتەكان هەڵبژاردنی كۆسۆڤۆیان بردەوە ...
پارتەكەی تێرێزا مەی زۆرینەی بەدەستهێنا ...
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...
ئەمڕۆ فەرەنسیەكان دەنگ دەدەن ...
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...
لوبنان چۆن حوکم ده‌کرێت؟ ...
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵده‌بژێردرێن ‌ ...
سلێمان مستەفا: بۆ هەڵبژاردن كۆمسیۆن پێویستی بەشەش مانگ هەیە ...
رووحانی بەسەرۆك هەڵبژێردرایەوە ...
گرنگی خۆ تۆماركردنی دەنگدەر لەسیستمی بایۆمەتریدا ...
چانسی رۆحانی بەهێزتردەبێت ...
ماكرۆن سەرۆكایەتی فەرەنسای بردەوە ...
(بۆپێشەوە) ماكرۆنی سەرخست ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا راگەیەنرا ...
حەوتەمین راپرسی توركیا چی دەگۆڕێت ...
دواین ئەنجامی ریفراندۆمەكەی توركیا راگەیەنرا ...
بەشی راپرسی خولی بەهێزكردنی تواناكانی كردەوە ...
دەنگی گەلی كوردستان یەكێك لە شێوازەكانی كۆمۆنیكەیشن ...
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاڵای كوردستانی هەڵكرد ...
رۆحانی كاندیدی ریفۆرمخوازانە بۆ سەرۆكایەتی ئێران ...
خولێك بۆ كادران كرایەوە ...
پلانی هەڵبژاردنەكان تاوتوێكرا ...
پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی (نوێنه‌ران)‌و (پارێزگاكان) پێكه‌وه‌ بكرێت ‌ ...
سیستمە سیاسییەكانی هەڵبژاردن ...
سكۆتلەندا لە سەربەخۆیی نزیك دەبێتەوە ‌ ...
مام جەلال: پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامێكی ی.ن.ك ئه‌و راستییه‌ بزانێت كه‌ پیرۆزترین‌و گرنگترین ئه‌ركی، به‌هێزكردنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتییه‌. ...
شتانمایەر بووە سەرۆكی ئەڵمانیا ...
كەركوك هەڵبژاردنی بێ‌ مەرجی دەوێت ...
بینوا هامۆن كاندیدی سۆسیالستەكانە بۆ سەرۆكی فەڕەنسا ...
چواردەیەمین ساڵیادی PUKMEDIA پیرۆزبێت ...
یۆبیلی زیوینی كوردستانی نوێ‌ پیرۆزبێت ...
شکستهێنانی سیاسه‌تـی سعودیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ...
كاندیدە موسڵمانەكەی رۆمانیا رەتكرایەوە ‌ ...
2016 بڕوات و نەیەتەوە....ئاوی ئامون و تونی بابا چێت ...
مێرکل بە سەرۆکی پارتەکەی هەڵبژێردرایەوە ...
ساركۆزی شكستی هێنا ...
چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ئه‌مریكا ‌ ...
پوخته‌یه‌ك له‌ وێستگه‌كانی ژیانی دۆناڵد تره‌مپ ‌ ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دواخرا ...
ترامپ بووە سەرۆكی ئەمریكا ...
فیلەكان لەئەسپەكانیان بردەوە ...
ترامپ دەبێتە سەرۆك ...
هەڕەشەی كوشتن لە ترەمپ دەكرێت ...
به‌ده‌ستهێنانی ئیستیحقاقی نوێی گه‌له‌كه‌مان‌و چاكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ‌ ...
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بڕیاری پێویست درا ...
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ‌ ...
ترامپ: كلینتۆن زیندانی دەكەم ...
په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان كاریگه‌ری‌ خراپی یاسایی لێكه‌وتۆته‌وه‌ ‌ ...
یەكێتی وگۆڕان دووپاتی ئیرادەی بەهێزیان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێكەوتنی نێوانیان كردەوە ...
دەزگای هەڵبژاردن و NDI پلانی نوێیان تاوتوێكرد ...
بەهۆی نەوتەوە سەرۆكی پێشووی بەرازیل دادگایی دەكرێت ‌ ...
پارتەكەی پۆتین براوەی یەكەمی ئەنجومەنی دۆمایە ...
ئەمڕۆ لێپرسراوی دەزگا دەستبەكاربۆوە ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دۆمای روسیا دەستیپێكرد ...
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هاوكاتی پارێزگاكانی تر بێت ...
دوای چارەسەری پێویست شۆڕش ئیسماعیل گەیشتەوە هەرێم ...
گوشار ده‌خرێته‌ سه‌ر په‌رله‌مانتاران بۆ هێشتنه‌وه‌ی زێباری ...
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ه‌وه‌ ‌ ...
مام جەلال: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندویه‌تی له‌ ریزی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌یه‌ ... ‌ ...
گەندەڵی سەرۆکی بەرازیل دەباتە بەردەم دادگا ‌ ...
ترامپ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ ...
ئەمڕۆ تێریزا دەبێتە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ...

بەرنامەی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2010



•    پرسە چارەنووسسازەكان
لیستی هاوپەیمانیی كوردستان تێدەكۆشێ لەپێناوی:
یەكەم: دوای خاك، كە بریتییە لە جێبەجێكردنی ماددەی 140 ی دەستووری عێراق و دەبێتە زامن بۆ:
1- سڕینەوەی یەكجاریی پاشماوەكانی بەعەرەبكردن و راگواستن و دەركردن.
2- گەڕانەوەی ناوچە كوردستانییەكان بە شاری كەركووكیشەوە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی ئاشتییانە.

دووەم: داوای خاوەندارێتیی سامان، كە بریتییە لە جێبەجێكردنی ماددەكانی (111،112،141) ی دەستوور و دەبێتە زامن بۆ:
1- بەهرەمەندبوونی گەلی كوردستان لە سامان و داهاتە سروشتییەكانی بە نەوتیشەوە.
2- بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری كوردستان و بنەمای  ئێستا و داهاتووی خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان.

سێیەم: داوای شەراكەت لە دەسەڵات و رێكخستنی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، كە بریتییە لە درێژەدان بە سیاسەتی تەوافوق و دەبێتە زامن بۆ:
1- پێكەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێكهاتە جیاجیاكانی عێراق.
2- سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی و دامەزراندنی عێراقی دیموكراسی و فرەیی و فیدراڵ.
3- بەهرەمەندبوونی هەموو پێكهاتەكان بە مافەكانی خۆیان.

•    ئاسایش
لە بواری ئاسایشدا لیستی هاوپەیمانیی كوردستان خەبات دەكات لەپێناوی:
1- دابینكردنی ئاسایشی هەموو هاوڵاتییان و پاراستنیان لە هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسییەك بەبێ رەچاوكردنی ناسنامەی نەتەوەیی و ئیتنی و ئایینی و مەزهەبییان.
2- بەرفراوانبوونی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیان لەسەر بنەمای رێزگرتن لە جیاوازییەكان.
3- پاراستنی سەروەریی عێراق لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتانی دراوسێ و ئاشتەوایی جیهانیی و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی یەكتر.
4- دابینكردنی كەرەستە و ئامێری هاوچەرخ و پێشكەوتوو بۆ هێزەكانی پۆلیس و پارێزەرانی ئاسایشی هاوڵاتیان و  پێشكەشكردنی هاوكاری پێویست پێیان و مەشقپێكردنی كارمەندانیان.


•    ئازادییە بنەڕەتییەكان
لەپێناوی چەسپاندنی ئازادییە بنەڕەتییەكانی هاوڵاتییاندا، لیستی هاوپەیمانیی كوردستان خەبات دەكات لەپێناوی:
1- رێزگرتن لە هەموو بنەماكانی مافی مرۆڤ و هەموو ئەو ئازادییانەی لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكان و لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە پەسەندكراون.
2- هەموو تاك و پێكهاتە و گروپێكی كۆمەڵایەتی ئازادە لە رادەربڕین و سەلماندنی تایبەتمەندییە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەكانی، هەروەها ئازادە لە پەیڕەویكردنی ئازادییەكانی لەسەر بنەمای پاراستن و پێشێلنەكردنی ئازادی و تایبەتمەندیی ئەوانی دیكە.
3- دەستووری هەمیشەیی عێراق ئازادی خۆرێكخستن لە حزبدا یان لە ساندیكا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و خۆپیشاندان و مانگرتن لەچوارچێوەی یاسادا بۆ هەموو تاك و گروپێكی مسۆگەر كردووە و حكومەتیش دەبێت لەرێی یاساوە ئەم ماف و ئازادییانە بپارێزێ و رووبەڕووی هەر كار و كردەوەیەك بێتەوە كە ئەم ئازادییانە سنووردار دەكات یان پێشێلیان دەكات.

•    خزمەتگوزاریی
یەكەم: خزمەتگوزاریی بنەڕەتیی
1- مافی هەموو هاوڵاتییەكە لە خزمەتەكانی ئاو وئاوەڕۆ و كارەبا و ڕێگەوبان و تەندروستی و ژینگەیەكی پاكژ بەهرەمەند بێت و ئەركی حكومەتە ئەمانەیان بۆ دابین بكات.
2- برەودان بە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی گوندەكان و بایەخدان بە ئاستی ژیان و گوزەران و كاركردن تێیاندا لەپێناوی راگرتنی كۆچ بەرە و شارەكان و دەستپێكردنی كۆچی پێچەوانە و گەڕانەوە بۆ گوندەكان.
3- چارەسەركردنی كێشەكانی نیشتەجێبوون لەڕێی بایەخدان بە دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون و باڵەخانە و پێدانی سلفەی عقاری درێژخایەن و هاندانی كەرتی تایبەت لەم بوارەدا.

دووەم: تەندروستی
1- پەرپێدانی كەرتی تەندروستی بە دابینكردنی نەخۆشخانەی زیاتر و هاوچەرخانە و هێنانی كەرەستە و ئامێری پێشكەوتوو و راهێنانی پزیشك و كارمەندانی ئەم بوارە بە شێوازە زانستییە نوێیەكان و ناردنیان بۆ دەرەوەی وڵات بۆ بەشداریكردن لە خولە زانستییەكاندا.
2- گەیاندنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ هەموو شار و شارۆچكە و گوندەكانی عێراق.
3- كۆنترۆڵكردنی بازاڕی دەرمان و ئامێرەكان لە رووی كوالیتی و ماوەی بەسەرچوونیانەوە.
4- رێگەگرتن لە بازرگانیكردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی.
5- دەركردنی یاسا بۆ رێكخستنی كاری نەخۆشخانە ئەهلییەكان و عیادەی پزیشكان.


سێیەم: پەروەردە و خوێندن
1- پەرەپێدانی بواری پەروەردە و خوێندن لەڕێی بەدیموكراسیكردنی سستمی پەروەردە و پەیوەندی نێوان بەڕێوەبەرایەتی و دەستەی مامۆستایان و قوتابیانەوە.
2- بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی پرۆگرامەكانی خوێندن و دابینكردنی كەرەستە و پێداویستییە هاوچەرخەكان بۆ هەموو قۆناغەكانی خوێندن.
3- كردنەوەی خولی راهێنان بۆ هەموو مامۆستایان و كارمەندانی بواری پەروەردە لە هەموو ئاستەكاندا.
4- كردنەوەی داینگا و باخچەی ساوایان و قوتابخانە و پەیمانگا و زانكۆی زیاتر لە هەموو پارێزگاكانی عێراقدا و دابیكردنی مامۆستا و كارمەند و هەموو پێداویستییە زانستیەكان بۆیان.
5- بایەخدانی تایبەت بە خوێندنی باڵا و بەرزكردنەوەی ئاست و ئەمانەتی زانستیی لەم بوارەدا.


•    بواری كۆمەڵایەتی
گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی بەردی بناغەی گەشەی سیاسی و ئابوورییە، بۆیە لیستی هاوپەیمانیی كوردستانی لەرێی ئەم خاڵانەی خوارەوە لەو پێناوەدا خەبات دەكات:
1- فەراهەمكردنی تەبایی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لە رێی پاراستنی تەونی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگا و پێگەی كۆمەڵایەتی خێزان و كەمكردنەوەی جیاوازییە كۆمەڵایەتییەكان و دژایەتیكردنی هەموو شێوازەكانی جیاكاریی لەسەر بنەمای نەتەوەیی و ئیتنی و ئایینی و مەزهەبی.
2- بایەخدان بە سرووت و بۆنە ئایینییەكان و پەرەپێدانی مزگەوت و پەرستگا و مەزارەكان لەرووی بینایە و كەرەستە و كەلوپەلەوەو هەموواركردنەوەی ئەوانەیان كە پێویستییان پێییەتی.
3- قەرەبووكردنەوەی ماددی و مانەوی كوردی فەیلیی و ئێزیدی و شەبەك و مەنداییەكان و هەموو ئەو پێكهاتە نەتەوەیی و ئیتنی و ئایینی و مەزهەبییانەی لە سەردەمە جیاجیاكاندا بەهۆی ئینتیما و ناسنامەوە زوڵمیان لێكراوە.
4- دابینكردنی هەموو ئەو بنەما یاسایی و پراكتیكییانەی مافی توركمان و ئاشووری و كلدان و ئەرمەن لە عێراقدا مسۆگەر دەكەن و حكومەتی فیدراڵ بەرپرسە لە جێبەجێكردنی ئەو ماددە دەستوورییانەی ئەم مافانە دووپات دەكەنەوە.  
5- بڵاوكردنەوەی هوشیاریی (كاركردن) و دابینكردنی هەلی كار بۆ هەمووان و هاندانی كەرتی تایبەت لەم بوارەدا لەپێناوی نەهێشتنی بێكاری.
6- بایەخدان بە گوزەرانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و رەخساندنی دەرفەتی كاركردن بۆیان و سوودوەرگرتن لە بەهرەكانیان.
7- بایەخدان بە بەساڵاچووان و دابینكردنی دەستەبەری كۆمەڵایەتی و شوێنی حەوانەوە بۆیان و گرنگیدان بە تەندروستییان و پاراستنی كەرامەتی مرڤانەیان.
8- دابینكردنی دەستەبەریی (تەندروستی، رووداو، پیروپەككەوتەیی، دووگیانیی و بێ نەواویی و بێ سەرپەرشتیاریی)
9- دابینكردنی بیمەی بێكاری بۆ تازەدەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و ئەوانەی لەسەر كار لادەبرێن تا ئەو كاتەی كاریان دەستدەكەوێ.
10- بایەخدان بە ساندیكا كرێكاریی و پیشەیی و جەماوەرییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و مسۆگەركردنی ئازادی و سەربەخۆییان بۆئەوەی بەڕاستی ببنە رایەڵی پەیوەندی نێوان حكومەت و كۆمەڵگا.
11- بایەخدانی زیاتر بە ئافرەتان و مافەكانیان لەڕێی رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ كار و چالاكییە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و كلتوورییەكانیان و هەمواركردنی هەموو یاسا و بڕیارانەی زوڵمیان لێدەكەن و لەبەهایان كەمدەكەنەوە.
12- بایەخدان بەلاوان و ئارەزوو بەهرەكانیان و سوودوەرگرتن لە تواناكانیان لە بوارە جیاجیاكاندا و رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ بەشداری سیاسی و گەیشتنیان بە پێگەكانی بڕیاری سیاسی لە پەرلەمان و حكومەت و دامەزراوە جۆراوجۆرەكان و ساندیكا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی.
13- بایەخدان بە وەرزش و وەرزشكاران لەڕێی دابینكردنی كۆمەك و هاوكاری بۆ هەموو تیپ و چالاكییە وەرزشییەكان وكردنەوەی یاریگای هاوچەرخ لە مەڵبەندی پارێزگاكان و یاریگا میللییەكان لە گەڕەك و شارۆچكە و گوندەكاندا و رێكخستنی گەشت و پێشبڕكێی وەرزشی لەسەر ئاستی پارێزگاكانی عێراق و لەگەڵ دەرەوەی عێراقدا.
14- بایەخدان بە تایبەتمەندیی وەرزشیی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئاسیایی و ناوچەكە.
15- بایەخدان بە كولتوور و رۆشنبیران و ئەدەب و هونەر و هونەرمەندان و رێزگرتن لە تایبەتمەندییە نەتەوەیی و ئیتنییەكان و هاوكاری كردنی ئەفراندن و داهێنان و بایەخدان بە پیشەسازی سینەما و دابینكردنی پێداویستییەكانی.
16- پاراستنی شوێنەوار و ئاسەوارە دێرینەكانی عێراق و كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی ئەوەی دزراوە.

•    ئابووری و گەشەپێدان
لە پێناوی ئابوورییەكی بوژاوەی دەوڵەمەند كە لە خزمەتی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی كۆمەڵایەتیدا بێت و لەسەر بنەمای گەشەپێدانیی بەردەوام پێشبكەوێ، لیستی هاوپەیمانیی كوردستانیی خەبات دەكات لە پێناوی:

یەكەم: مەسەلە بنەڕەتییەكان
1- بایەخدان بە بیناكردنی ژێرخانی ئابووری وڵات لەڕێی هاندانی بوارە جیاجیاكانی بەرهەمهێنان و كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و پەرەپێدانی كەرتی نەوت و گاز بەو ئاراستەیە كە چیتر ئابووری عێراق تەنیا پشت بە نەوت نەبەستێ.
2- پشتیوانیكردن لە بنەماكانی ئابوورییەكی ئازاد كە تێیدا دەوڵەت بەپێی یاسا رێكخەری كێبڕكێكان بێ و بەقازانجی زۆرینەی خەڵكیشدا دەخالەت بكات و لەڕێی پلاندانانەوە رۆڵی لە داڕشتنی ئاراستەكانی گەشەپێداندا هەبێ.
3-  پێدانی رۆڵی زیاتر بە كەرتی تایبەت و سوودوەرگرتن لە توانا و سەرمایەكانی.
4- پشتگیریكردنی سەرمایەی نیشتمانیی و پاراستنی بەرانبەر سەرمایەی بیانی و كێشە جیهانییەكان و لەپێناوی كەمكردنەوەی دیاردەی هەڵاوسان.
5- بەرزكردنەوەی نرخی دیناری عێراق بەرانبەر نرخی دۆلار و دراوە بیانییەكان.
6- جەخت كردن لەسەر دەرچوواندنی (یاسای پاراستنی بەكاربەرـ قانون حمایە المستهلك).
6- هاندانی هەموو جۆرەكانی پیشەسازی نیشتمانی و بەپێی هەموو ئاستەكانی لە پیشەسازی گەورە و مامناوەندی و پرۆژە پچووكەكان و پیشەسازی تەواوكاری و پیشەسازیی كۆكردنەوە و هاوكاریكردنیان و پێشكەشكردنی ئاسانكاریی بۆیان و رێكخستنیان بەپێی یاسا.
7- پەرەپێدانی سستمی بانك و چالاككردنیان تا جێی متمانەی هاوڵاتییان و پیشەوەران و جووتیاران و بازرگان و سەرمایەگوزاران بن و لە كارەكانیاندا ئاسانكاریی و پشتیوانیان بۆ بكات.

دووەم: كشتوكاڵ
1- بایەخدان بە كەرتی كشتوكاڵ لەڕێی  دروستكردنی پرۆژەی ستراتیژی و ئاودێریی و ئاوەداكردنەوەی گوندەكان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بۆیان و پێدانی سلفە بۆ بەرهەمهێنان و ئاژەڵداری و بەخێوكردنی پەلەوەر و ماسی.
2- دابینكردنی تۆ و پەین و شەتڵی باش و كەرەستە و ئامێری هاوچەرخ بۆ جوتیاریی و ئاژەڵداری و دروستكردنی ناوەندەكانی هەڵگرتن و عەمباركردنی بەرووبوومی خۆماڵی.
3-  چارەسەركردنی كێشەكانی جووتیاران و خاوەن بەرووبوومەكانی ناوخۆ و پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان بەپێی یاسا.
4- بایەخدان بە ئاسایشی خۆراك (اڵامن الغژائی) لە رێی كۆنترۆڵكردنی جۆری ئەو خۆراكانەی دێنە وڵاتەوە، هەروەها سنووردانان لەبەردەم هاوردەكردنی ئەو بەرووبوومە كشتوكاڵییانەی لە ناوخۆدا بەرهەمدەهێنرێن و كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی چۆنییەتییان تا بتوانن كێبڕكێ لەگەڵ بەرهەمە بیانییەكان بكەن.
5- بایەخدان بە پیشەسازیی لەقووتووكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و ئەو بەرووبوومانەی دەچنە بواری پیشەسازییەوە وەك تەماتە و خورما و زەیتوون و گوڵەبەڕۆژە و گەنمەشامی و توتن و...هتد

سێیەم: بواری دەریایی
1- پاراستنی سامانی دەریایی و بایەخدان بە بەخێوكردنی ماسی و پیشەسازیی لەقوتووكردنی.
2- پەرەپێدانی بەندەرەكان و دابینكردنی كەرەستە و ئامێری هاوچەرخ بۆ عەمباركردنی هاوردە و هەناردەكان و گواستنەوەیان.

چوارەم: گەشتوگوزار
1-  بایەخدان بە كەرتی گەشتوگوزار و دانانی یاسایەك بۆ رێكخستن و پەرەپێدانی ئەم بوارە بەو جۆرە كە هانی گەشتوگوزاریی چوار وەرزەی ساڵ بدرێ. بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان و ئەو پارێزگایانەی شوێن و مەزارە پیرۆزەكان و شوێنەوارە دێرینەكانیان تێدایە.
2- هاندانی سەرمایەگوزاریی ناوخۆ و پێشكەشكردنی ئاسانكاریی و پێدانی سلفە بەو كۆمپانیا و هاوڵاتییە عێراقییانەی پرۆژەی گەشتیاریی دەكەنەوە. هەروەها هانی سەرمایەگوزاریی دەرەوە بدرێ و بەشداری پێبكرێ.

پێنجەم: نەوت و سامانە سروشتییەكان
1- سامانی سروشتی و نەوت و گاز و كەرەستە خاوەكانی ژێر زەوی و سەرزەوی سامانی گەلی عێراقە و پێویستە داهاتیان لە گەشەپێدانی پارێزگاكاندا بەیەكسانی بەكاربهێنرێن و رێژەیەك لە داهاتی نەوت بۆ هاوڵاتییان تەرخان بكرێ و بە یاسا رێكبخرێ.
2- پەسەندكردنی یاسای نەوت و گاز لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە.
3- بایەخدان بە پێشەسازی نەوت (دۆزینەوە و دەرهێنان و پاڵاوتن و ناردنەدەرەوە) و بەكارهێنانی لە بوارەكانی دیكەی بەرهەمهێناندا.

بواری ئاو
ئاو یەكێكە لە كێشە سەرەكییەكانی جیهان و لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لەم بوارەدا كار دەكات لە پێناوی:
1- پاراستنی بەشە ئاوی عێراق لە دیجلە و فورات و كەنداو و هەموو ئەو زێ و رووبارانەی لە سنووری وڵاتانی دراوسێوە دێنە ناو خاكی عێراقەوە.
2- دروستكردنی بەنداوی گەورە و بچووك لە ناوچە جیاجیاكانی عێراقدا.
3- بایەخدان بە ئاوی ژێرزەوی و بەكارهێنانی بە شێوەیەكی زانستی و بوژانەوەی هەموو ئەو بیر و سەرچاوانەی رژێمی رووخاو كوێری كردبوونەوە.
 

بواری ژینگە
ژینگەی جیهان رووبەڕووە لەگەڵ هەڕەشەی پیسبووندا و عێراقیش لەم هەڕەشەیە بێبەش نییە، بۆیە لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لەم بوارەدا كار دەكات لەپێناوی:
1- عێراق پابەندبكرێ بە رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانی پاراستنی ژینگەوە و یاسایەك دەركرێ  رێ لە پیسبوونی ژینگە بگرێ.
2-  پاككردنەوەی عێراق لە مین و ئاسەوارەكانی چەكی كیمیایی و بایۆلۆجی و هەموو ماددە زیانبەخشەكان و دانانی پاڵاوگەی پێویست بۆ پاككردنەوەی ئاووئاوەڕۆكان.
3- هەموو چالاكییەكی بیناسازی و پیشەسازی و پیشەوەریی پابەندبكرێن بە بنەماكانی پاراستنی ژینگەوە.
4- بایەخدان بە بەرنامەی سەوزكردنی شارو شارۆچكەكان.

چاكسازیی ئیداریی
1- هەوڵدان بۆ نەهێشتنی دیاردەی گەندەڵی كە هەموو پەیكەری حكومەتی عێراقی گرتۆتەوە.
2- نەهێشتنی رۆتین لە دامەزراوەكانی حكومەتدا و پەیڕەوكردنی سستمی یەك پەنجەرە بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و سوودوەرگرتن لە تەكنەلۆژیای كۆمپیوتەر و تۆڕی ئەنتەرنێت لەم بوارەدا.
3- بنبڕكردنی بەرتلخۆری و دیاردەی  مەحسوبیەت و موحاصەصەی مەزهەبی و ئیتنی و ناوچەگەریی و واستەكاریی لە دامودەستگا حكومییەكاندا و پرینسیپی (كەسی شیاو لە شوێنی شیاو) جێیان بگرێتەوە.
4- ئەنجوومەنی خزمەتگوزاریی شارستانیی كارا بكرێ.
5- بە رێگەی سولفە و هاوكاری جۆراوجۆر كە بە یاسا رێكخرابن، ئاستی ژیان و گوزەرانی كارمەندانی دەوڵەت بەرزبكرێتەوە و ئەو یاسا و رێنوماییانەی مۆڵەت و ماوەكانی پشوو گەشت و خۆشگوزەرانیان رێكدەخەن بەو جۆرە هەموار بكرێن كە لەگەڵ شێوازی هاوچەرخانەی ژیاندا بگونجێن.
6- یەكەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە كارمەندانی دەوڵەت دروستبكرێن و بە قستی درێژخایەن پێیان بفرۆشرێ بۆئەوەی چیتر كارمەندی دەوڵەت كرێچی نەبێ تا ئەو كاتە بە یاسا مافی كرێچی بپارێزرێ.
7- سستمی گرتووخانە و چاكسازییەكان و بەڕێوەبەرایەتی خەستەخانەكان و دامودەستگا حكومییەكانی دیكە بەوجۆرە هەموار بكرێن كە زیاتر لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بن.

 


 


1/19/2012 11:23:21 AM Read Count [4164] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...

 دامەزراندنی سیستمی سیاسی لەسەر بناغەی هەڵبژاردنی

4/20/2018 11:53:36 AM
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...

ئێمەی درێژە پێدەری ڕێبازی یەكێتی و مام جەلال

4/19/2018 10:23:02 AM
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژادنی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره‌ 266 ...

 دامه‌زراندنی سیستمی سیاسی له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌ری خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی 

4/2/2014 6:12:26 PM
بەرنامەی لیستی (102) ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ...

بەرنامەی لیستی (102) ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

 
8/28/2013 9:49:54 AM
پەیامی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن ...

 پەیامی یەكێتی

بۆ هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن
 
8/28/2013 9:28:28 AM
بەرنامەی لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێكەوەژیان ( 469) ...

بەرنامەی لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێكەوەژیان ( 469) 

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان 2013

3/16/2013 12:49:36 PM
پەیامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2010 ...

پەیامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2010...

1/19/2012 11:20:55 AM

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 7 هه‌واڵ )