ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...
چەپەكانی ئەرجەنتین دەسەڵاتیان دەوێت ...
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی ...
ریفراندۆم لەدەرەوەی هەرێم بەڕەێوەدەچێت ...
به‌م نزیكانه‌ سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌ ...
ڕاپرسی وەهمی... ...
ئاماری یه‌که‌م ساڵی تاکڕەویی له‌ تورکیا ‌ ...
گۆڕان و كۆمه‌ڵ: ریفراندۆم بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دوابخرێ ‌ ...
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...
دیموكراتەكان هەڵبژاردنی كۆسۆڤۆیان بردەوە ...
پارتەكەی تێرێزا مەی زۆرینەی بەدەستهێنا ...
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...
ئەمڕۆ فەرەنسیەكان دەنگ دەدەن ...
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...
لوبنان چۆن حوکم ده‌کرێت؟ ...
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵده‌بژێردرێن ‌ ...
سلێمان مستەفا: بۆ هەڵبژاردن كۆمسیۆن پێویستی بەشەش مانگ هەیە ...
رووحانی بەسەرۆك هەڵبژێردرایەوە ...
گرنگی خۆ تۆماركردنی دەنگدەر لەسیستمی بایۆمەتریدا ...
چانسی رۆحانی بەهێزتردەبێت ...
ماكرۆن سەرۆكایەتی فەرەنسای بردەوە ...
(بۆپێشەوە) ماكرۆنی سەرخست ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا راگەیەنرا ...
حەوتەمین راپرسی توركیا چی دەگۆڕێت ...
دواین ئەنجامی ریفراندۆمەكەی توركیا راگەیەنرا ...
بەشی راپرسی خولی بەهێزكردنی تواناكانی كردەوە ...
دەنگی گەلی كوردستان یەكێك لە شێوازەكانی كۆمۆنیكەیشن ...
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاڵای كوردستانی هەڵكرد ...
رۆحانی كاندیدی ریفۆرمخوازانە بۆ سەرۆكایەتی ئێران ...
خولێك بۆ كادران كرایەوە ...
پلانی هەڵبژاردنەكان تاوتوێكرا ...
پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی (نوێنه‌ران)‌و (پارێزگاكان) پێكه‌وه‌ بكرێت ‌ ...
سیستمە سیاسییەكانی هەڵبژاردن ...
سكۆتلەندا لە سەربەخۆیی نزیك دەبێتەوە ‌ ...
مام جەلال: پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامێكی ی.ن.ك ئه‌و راستییه‌ بزانێت كه‌ پیرۆزترین‌و گرنگترین ئه‌ركی، به‌هێزكردنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتییه‌. ...
شتانمایەر بووە سەرۆكی ئەڵمانیا ...
كەركوك هەڵبژاردنی بێ‌ مەرجی دەوێت ...
بینوا هامۆن كاندیدی سۆسیالستەكانە بۆ سەرۆكی فەڕەنسا ...
چواردەیەمین ساڵیادی PUKMEDIA پیرۆزبێت ...
یۆبیلی زیوینی كوردستانی نوێ‌ پیرۆزبێت ...
شکستهێنانی سیاسه‌تـی سعودیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ...
كاندیدە موسڵمانەكەی رۆمانیا رەتكرایەوە ‌ ...
2016 بڕوات و نەیەتەوە....ئاوی ئامون و تونی بابا چێت ...
مێرکل بە سەرۆکی پارتەکەی هەڵبژێردرایەوە ...
ساركۆزی شكستی هێنا ...
چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ئه‌مریكا ‌ ...
پوخته‌یه‌ك له‌ وێستگه‌كانی ژیانی دۆناڵد تره‌مپ ‌ ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دواخرا ...
ترامپ بووە سەرۆكی ئەمریكا ...
فیلەكان لەئەسپەكانیان بردەوە ...
ترامپ دەبێتە سەرۆك ...
هەڕەشەی كوشتن لە ترەمپ دەكرێت ...
به‌ده‌ستهێنانی ئیستیحقاقی نوێی گه‌له‌كه‌مان‌و چاكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ‌ ...
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بڕیاری پێویست درا ...
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ‌ ...
ترامپ: كلینتۆن زیندانی دەكەم ...
په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان كاریگه‌ری‌ خراپی یاسایی لێكه‌وتۆته‌وه‌ ‌ ...
یەكێتی وگۆڕان دووپاتی ئیرادەی بەهێزیان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێكەوتنی نێوانیان كردەوە ...
دەزگای هەڵبژاردن و NDI پلانی نوێیان تاوتوێكرد ...
بەهۆی نەوتەوە سەرۆكی پێشووی بەرازیل دادگایی دەكرێت ‌ ...
پارتەكەی پۆتین براوەی یەكەمی ئەنجومەنی دۆمایە ...
ئەمڕۆ لێپرسراوی دەزگا دەستبەكاربۆوە ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دۆمای روسیا دەستیپێكرد ...
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هاوكاتی پارێزگاكانی تر بێت ...
دوای چارەسەری پێویست شۆڕش ئیسماعیل گەیشتەوە هەرێم ...
گوشار ده‌خرێته‌ سه‌ر په‌رله‌مانتاران بۆ هێشتنه‌وه‌ی زێباری ...
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ه‌وه‌ ‌ ...
مام جەلال: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندویه‌تی له‌ ریزی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌یه‌ ... ‌ ...
گەندەڵی سەرۆکی بەرازیل دەباتە بەردەم دادگا ‌ ...
ترامپ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ ...
ئەمڕۆ تێریزا دەبێتە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ...

 

 پاش سەركەوتنی هەدەپە

توركیا لە نێوان سیستمی پەرلەمانی و سەرۆكایەتیدا

 

ئامادەكردنی رێباز فوأد عزیز

 

یەكەم/

كۆماری‌ توركیا

توركیا دەوڵەتێكە دەكەوێتە نێوان كیشوەری‌ ئاسیا و ئەوروپا بەشی گەورەی‌ دەكەوێتە باشوری‌ ڕۆژئاوای‌ ئاسیاو بەشە بچوكەكەی‌ دەكەوێتە رۆژهەڵاتی‌ ئەوروپا، خاكی‌ توركیا بە گەروی‌ بۆسفۆر و دەردەنیل و دەریای‌ مەرمەڕە دەورەدراوە و دەریای‌ ڕەش بە دەریای‌ ئیجەوە دەبەستێت  و ئاسیا و ئەوروپا بەیەك دەگەیەنێت، ئەمەش وایكردوە شوێنێكی‌ ستراتیجی‌ و كاریگەری‌ هەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی‌ بەسەر دەریای‌ رەشدا دەڕوانن، لەڕۆژهەڵاتەوە هاوسنورە لەگەڵ گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و ئازاربایجان، لەباشورەوە هاوسنورە لەگەڵ عێراق و سوریا، سنوری‌ دەریایی‌ هەیە لەگەڵ قوبرس و یۆنان و بولگاریا لەڕۆژئاواوە و لە باكورەوە دەریای‌ رەش.

1- ژمارەی دانیشتوان

ژمارەی‌ دانیشتوانی‌ توركیا تورك بەرێژەی‌  70% زۆرترین دانیشتوانی‌ ئەو وڵاتە پێكدەهێنێت ، بەڵام تا ئیستا لە وڵاتە ئامارێكی راست و دروست لەسەر پێكهێتایت كورد لە وڵاتە بڵاو نەكراوەتەوە ، بەڵام بەپێی داتاكانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كورد لە توركیا 20%ی توركیا پێكدەهێنێت، كەمایەتیەكی‌ تری‌ وەكو (عەرەب و جەركەس و جۆرجی‌ و ئەرمەن و یۆنانی‌  و ئاشوری‌ و ...تاد) لەو وڵاتەدا دەژین و لە 10%ی‌ دانیشتوان پێكدەهێنن.

زمانی‌ رەسمی‌ لە توركیادا زمانی‌ توركیە كە رێژەی‌ 77%ی‌ دانیشتوانی‌ وڵاتەكە پێی‌ دەدوێن، لە باكوری كورستانیش زمانی كرمانجی و زازای بەكار دەهێنریت  رێژەی‌ 2%ی‌ دانیشتوانیش زمانی‌ عەرەبی‌ بەكاردەهێننن، لەگەڵ چەند زمانێكی‌ تری‌ كەمایەتیەكانی‌ تری‌ ئەو وڵاتە.

لەڕوی‌ ئاینیەوە زۆرینەی‌ دانیشتوانی‌ توركیا موسوڵمانن، بەپێی‌ ئامارە راگەیەندراوەكانی‌ ئەو وڵاتە 99%ی‌ دانیشتوان موسوڵمانن لەم رێژەیەشدا 85% - 90%ی‌ سوننی‌ مەزهەبن و 10% - %15ی‌ شیعی‌ مەزهەبن، و‌ رێژەی‌ مەسیحیەت 0,1%و رێژەی‌ ئەرسەدۆكس 0,04%ە.

2- سیستمی سیاسی 

توركیا سیستمی سیاسی سیستەمێكی‌ پەرلەمانیەو دەسەڵاتەكان دابەشكراون بۆ دەسەڵاتەكانی‌ یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری‌، سوپاش هێزێكی بیلانە. 

بەپێی سیستمی سیاسی كۆماری توركیا پارتی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەت دەبێت(276)كورسی هەبێت بۆ پێكهێنانی‌ حكومەت، بۆ هەمواركردنەوەی دەستور بەپێی راپرسی دەبێت (330)، پەرلەمانتار دەنگی لەسەر بدات ، بەڵام ئەگەر (367) پەرلەمانتار دەنگی بۆ بدات دەستور لە وڵات راستەوخۆ بەبێ‌ گەرانەوە بۆ راپرسی لەناو پەرلەمان دەستور هەموار دەكرێتەوە.

3- سیستمی هەڵبژاردن

سیستەمی‌ هەڵبژاردنی‌ توركیا سیستەمی‌ نوێنەرایەتی‌ ڕێژەییە و لەم سیستەمەشدا لیستی‌ نیمچە كراوە بەكاردەهێنرێت، دەنگدەر دەتوانێت دو دەنگبدات دەنگێكیان بۆ لیستەكە و دەنگەكەی‌ تریان بۆ كاندیدی‌ لیستەكەیە، لەم سیستەمەدا وڵات دابەشدەكرێت بۆ چەند بازنەیەكی ‌هەڵبژاردن و هەر بازنەیەك زیاتر لەكورسیەكی‌ بۆ تەرخاندەكرێتبە گوێرەی‌ ژمارەی‌ دەنیشتوانی‌ ئەو بازنەیەـ توركیاش بەسەر 85 بازنەی هەڵبژاردن دابەشكراون.

بەپێی یاسای هەڵبژاردنیش ،هەر چوار ساڵ جارێك هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، دەنگدەر دەنگ بۆ  550 ئەندامی‌ پەرلەمان دەدات.

بەپیی بڕگەیەكی تر ئەو یاسایە هەر پارتێك كەمتر لە 10% دەنگەكان لە هەڵبژاردن بهێنێت ، تەواو دەنگەكانی بە هەدەر دەچێت و دەچێتەوە بۆ كاندی ئەو پارتەی تر كە زۆرترین دەنگی لەو بازنەی هەڵبژاردنە هێناوە، ئەو یاسایەش پاش كوداتاكەی سوپا لە ساڵی لە ساڵنی هەشتاكاندا كرایە بواری جێەجێكردنەوە تا ئیستاش لە وڵاتە كاریپێدەكرێت.

4- پێكهێنانی حكومەت

بەپێی دەستور دەبێت ، پاش راگەیاندنی ئەنجامی كۆتای هەڵبژاردن و ، گەرانەوەی ئەنجمی تانەكان ، سەرۆك كۆمار ، كاندیدی گەورەترین هاوپەیمانی ناو پەرلەمان بۆ پێكهێنانی حكومەت دیاری بكات ، گەورەترین پارت/هاویەپمانیش دەبێت خاوەنی 5+1 كوسییەكانی پەرلەمان بێت ، پاش راسپاردنی كاندید بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ ، دەبێت لەماوەی 45 رۆژدا كابینەی نوێ‌ رابگەیەنرێت ،ئەگەر نەتوانرا حكومەت لەو وادە دەستورییەدا حكومەت پێبهێنرێت ، ئەوا سەرۆك كۆمار كانددیی پارتی دووەم رادەسپێدرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت،ئەگەر هەموو هەوڵەكانیش بۆ پێكهێنانی حكومەت شكستیان هێنا، سەرۆك كۆمار فەرماندەكات ، كابینەی پێشوو بە رێكردنی دەسەڵات بمێننەوە ، تا هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دوبارە هەڵبژاردنەوەی ئەندامانی پەرلەمان لە ماوەی 90 رۆژدا.

بەربەستەكانی 10% ی هەڵبژاردن "سیستەمی هۆندت "

سیستمی هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی رێژەیی (هۆندت ) كە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە لە ناو سیستمی هەڵبژاردنی توركیا جێگەی بۆ كراوەتەوە ، پەیڕەویشی لێدەكرێت  كە ئەم جۆرە سیستمە لە قازانجی ئەو پارت و لایەنانەن كە زۆرترین دەنگ كۆدەكەنەوەو لەبەرامبەردا زیان بە كەمینەكان یان ئەو پارتانە دەگەیەنێت كە دەنگی كەمیان بە دەستهێناوە، بۆ نمونە: لە بازنەیەكی هەڵبژاردندا (3) پارت كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی (7) كورسی دەكەن، بەجۆرێك پارتی یەكەم: 60 هەزار دەنگ، پارتی دوەم: 32 هەزار دەنگ، پارتی سێیەم:  8 هەزار دەنگ بەدەستدەهێنن. لە سیستمی (هۆندت ) دەنگەكانیان دابەشی (1،2،3،4 ...) دەكرێت .

بەوەش ئەو پارتانەی لە هەڵبژاردنەكاندا كەمتر لە 10% دەنگەكان بەدەست دەهێنن ناتوانن نوێنەریان هەبێت لەپەرلەمانی توركیادا. واتە ئەگەر هاتو كاندیدی پارتێكی دیاریكراو دەنگی پێویستیشی هێنا لە هەڵبژاردنەكەدا بەڵام پارتەكەی نەیتوانی 10% تێبپەرێنێت، ئەوا دەنگی ئەو كاندیدەش بەهەدەر دەروات و دەچێت بۆ ئەو پارتانەی كە توانیویانە 10% تێپەربكەن، پشت بەست بەو رێژەی دەنگەی بەدەستیان هێناوە دەنگی پارتە بچوكەكانیان بەسەردا دابەش دەكرێت. بەم شێوەیە بەربەستی بەردەم پارتەكان بۆ گەیشتن بە پەرلەمان كرا بە 10%، ئەم جۆرە رێكارەش بەیاسا چەسپێنراو و لەژێر سیستمی هەڵبژاردنی رێژەی (دی هۆنت) دا كاری پێكرا.

واقیعی دەركردنی ئەم یاسایە لەلایەن جەنراڵە دەسەڵاتدارانی توركیا مەبەست لێی بۆ كەنارگیركردنی پارتە بچوكەكان و ئەو پارتانەش بو كە لەلایەن كەمالیستەكانەوە بەمەترسی لێكدەدرانەوە، بۆ سیستمی سیاسی توركیا. بە دیاریكراویش مەبەست لێی پەراوێزخستنی (پارتە ئیسلامیەكان و پارتە كوردیەكان )بو لەكایەی سیاسی و پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا. 

جێهیشتەكانی ئەو یاسایە لەسەر هەڵبژاردنەكانی كۆماری توركیا

1.    كەمترین پارتی سیاسی دەتوانن نوێنەریان هەبێت لەپەرلەماندا

 2.    پارتێكی سیاسی دیاریكراو زۆرینەی دەنگەكانی پەرلەمان بەدەست دەهێنێت، ئەمەش واتای پێكهێنانی حكومەتی تاك لایەنە دەگەیەنێت.

دووەم/

كورد لە باكوری كوردستان

مێژوی‌ كورد لە توركیادا مێژویەكی‌ درێژخایەن لەخۆدەگرێت ، زوۆرینەی گەلی كورد لە باكوری كوردستان نیشتەجێ بوون ، كە ژمارەكەی‌ خۆی‌ لە 20 ملیۆن كەس دەدات لەو وڵاتەدا، لەدوای‌ دروستبونی‌ كۆماری‌ توركیا لەساڵی‌ 1924 لەلایەن (مستەفا كەمال ئەتاتورك)ەوە یاساكانی‌ ئەو وڵاتە دانیان بە مافی‌ كورددا نەناوەو سەرجەمی‌ ماف و ئازادیەكانی‌ لێ قەدەغەكراوە و تەنها تورك وەك تاكە نەتەوەی‌ دانپێدانراوی‌ ئەو وڵاتە ئەژمار كراوە، هەر ئەمەش هۆكاری‌ سەرهەڵدانی‌ چەندین بزوتنەوە رزگاریخوازی بوە لەو وڵاتەدا، كۆتا بزوتنەوەیان خەباتی‌ چەكداری‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردوستانە.

كورد لە هەڵبژاردنەكاندا

لەسەرەتاكانی‌ ساڵی‌ 1990وە بەهۆی‌ زیادبونی‌ بەردەوامی‌ كاریگەری‌ بزوتنەوەی‌ نەتەوەیی‌ كورد لە توركیا بیرۆكەی‌ دامەزراندنی‌ پارتێكی‌ سیاسی‌ كوردی و بەشداریكردنی‌ لە هەڵبژاردنەكاندا هاتە ئاراوە، لەبەرئەوە پەرلەمانتارانی‌ كورد ڕیزەكانی‌ پارتەكانی‌تریان جێهێشت و لە یەكەم هەنگاودا پەرلەمانتاران ڕیزەكانی‌ پارتی‌ سۆسیال دیموكرات (SHP)یان جێهێشت و پارتی‌ رەنجی‌ گەل (HEP)یان دامەزراند، لە هەڵبژاردنی‌ 20ی‌ تشرینی‌ دووەمی‌ 1991دا توانیان 22 كورسیی‌ پەرلەمان وەك كاندیدی سەربەخۆ بەدەستبهێنن.

لەوكاتەوە تاوەكو 22ی‌ تەمووزی‌ 2007 بەهۆی‌ بەربەستی‌ 10%و نەبونی‌ هاوپەیمانێتی‌ بۆ هەڵبژاردن و بەشدارینەكردن بە كاندیدی‌ سەربەخۆ نەیانتوانی‌ نوێنەرەكانیان بگەیەننە پەرلەمان. بەڵام لەهەڵبژاردنی‌ 2007 توانیان كاندییدی‌ سەربەخۆ بنێرنە پەرلەمان و لە هەڵبژاردنی‌ 2011شدا لەچوارچێوەی‌ بەرەی‌ رەنج (ئازادی‌ و دیموكراسی‌) (BDP) كەلە ژمارەیەك كاندیدی‌ سەربەخۆ پێكهابو توانیان 6%ی‌ دەنگەكان و 35 كورسی‌ پەرلەمان مسۆگەر بكەن.

پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) 

ئەم پارتە لە رێكەوتی 15 ئۆكتۆبەری ساڵی 2012 دروست بو، وەك باڵێكی هاوبەشی پارتی ئاشتی و دیموكراتی كورد(BDP)  كە نوێنرایەتیان لەناو پەرلەمانی توركیادا هەبو. لەناسنامەی ئەم پارتەدا هاتوە كە هەدەپە وەك پارتێك كە گوزارشت لەكۆی پێكهاتە جیاوازەكانی گەلی توركیا دەكات نەك بەتەنها نەتەوە و مەزهەبی و رەگەزێكی دیاریكراو. هەرچەندە لەبنەرەتدا پێكهێنەرانی ئەم پارتە پێكهاتون لەكەسانی دیاری ناوچە جیاوازەكانی باكوری كوردستان و ئەوانەی كەپێشتر لەناو پارتی ئاشتی و دیموكراتی كورد (BDP) كاریان  دەكرد، بەڵام هەر لەناونانی پارتەكەیاندا دەردەكەوێت كە خواستیان ئەوەیە پارتەكەیان جیاواز لەئەزمونەكانی رابردو بۆ زیاتر خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ناوخۆی سیاسی توركیا جەخت لەسەر دیموكرات بونی كۆمەڵگا و بەرجەستەكردنی ماف و بەرژەوەندی كۆی گەلانی توركیا بەگشتی و كورد بەدیاریكراوی بكات.

لەلایەكی دیكەوە ئەم پارتە بە پارتێكی كوردی دەناسرێت و لای زۆرێك وەك كۆپی دوەمی پارتی ئاشتی و دیموكراتی كوردستان ناودەبرێت، بەڵام رێرەوی چالاكیەكانیان روەو ناوچە جیاوازەكانی خۆرئاوای توركیا ئاراستەی گرتوە. لای هەندێكی دیكە بە پارتێكی دیموكرات و هەندێكیش وەك پارتێكی چەپ و بەشێكیش لە باڵی سیاسی پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماژە و پێناسی دەكەن.

ئامانجەكانی پارتی دیموكراتی گەلان : هەدەپە

ئامانجە سیاسی و مەدەنیەكانی ئەم پارتە لەناو پەیرەو پرۆگرامی ناوخۆی پارتەكەدا رونكراوەتەوە ، ئەم پارتە تێدەكۆشێت لەپێناو بەگژداچونەوەی گشت تایبەتمەندێتیەكی نەتەوەی و رەگەزی، كاردەكات بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە و خۆشگوزەران لەسەر بنەمای یەكسانی بۆ سەرجەمی هاوڵاتیانی توركیا، ئەوەش بە بەدێهێنان و هێنانە ئارای بنەماكانی دیموكراتی لەرێگەی سیستمێكی دیموكراتەوە.

لەناو ئەم پارتەدا ئافرەتان رۆڵێكی بەرچاویان هەیەو رێژەی 50% ئەم پارتە پێك دەهێنن، گەنجانیش 10% و رەگەزەكانی دیكەش 10%  ئەم پارتەیان پێكهێناوە.

لەم پارتەدا كار بەسیستمی هاو سەرۆك دەكرێت، بەجۆرێك سەرۆكی یەكەمی پارتەكە بۆ خانمێك دەبێت ، هاوسەرۆكی پارتەكەش بۆ رەگەزی بەرامبەر دەبێت كە لە ئێستادا (سەڵاحەدین دەمیرتاش) رێبەرایەتی دەكات.

كێشەی كورد و پرۆسەی ئاشتی

هەرچەندە پرۆسەی ئاشتی توركیا لەسەر دەستی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستیپێكرد، بەڵام پێدەچێت ئەم كێشانە بە چارەسەرنەكراوی لەسەر دەستی ئاك پارتی بمێننەوە، بە تایبەتیش دوای ئەوەی ( ئەحمەد داود ئۆغلۆ) لە ئەنقەرە كارنامەی پارتەكەی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی توركیا خوێندەوە و هیچ باسێكی كوردو كێشەی كوردی تێدا نەكرابو. 

لە لایەكی دیكەوە (ئەردۆغان) رایگەیاند "كە كێشەی كورد لە توركیادا بونی نییە، كێشەی كورد لە دەرەوە دروستدەكرێت نەك ناوخۆی توركیا". هاوكات ئەم لێدوانەی ئەردۆگان وەك تاكتیكێك لێك دەدرێتەوە بۆ راكێشانی هاوسۆزی دەنگدەرە نەتەوە پەرستەكانی توركیا، چونكە ئەمە یەكەمجار نییە كە ئەردۆگان ئەم جۆرە لێدوانانە دەدات بەر لەئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێكی گرنگ لە توركیادا بەمەبەستێكی دیاریكراو.

پارتی‌ دیموكراتی‌ گەلان (HDP) لە هەڵبژاردنی7ی حوزەیران

لەدوایین دیداری‌ وەفدی‌ هەدەپە بۆ لای‌ رێبەری‌ زیندانیكراوی‌ پەكەكە عەبدوڵا ئۆجەلان، ئۆجەلان پێی‌ ڕاگەیاندبوون كە لە ئێستادا هیچ بەربەستیك نەماوە لەبەردەم كورددا كە وەك حیزب بەشداری‌ لە هەڵبژاردندا بكەن لەم چوارچێوەیەشدا هەدەپە خۆی‌ ئامادەكردوە بەشداری‌ لە هەڵبژاردنەكەدا بكات ئەمەش بە وەرچەرخانێكی‌ یەكلاكەرەوە لە قەڵم دەدرێت. ئەوەی‌ لەم هەڵبژاردنەدا گرنگە ئەوەیە كە هەدەپە بەربەستی‌ ڕێژەی‌ 10% ببڕێت و بتوانێت وەك حیزب بچێتە ناو پەرلەمانی‌ ئەو وڵاتە، ئەمەش سەنگ و قورسایی‌ زیاتر دەدات بە پێگەی‌ سیاسی‌ كورد لەو وڵاتەدا و دەكرێت سودی‌ گەورەی‌ لێببینرێت بۆ بەستنی‌ هاوپەیمانێتی‌ و بەشداریكردن لە بەڕێوەبردنی‌ توركیادا.

لە هەڵبژاردنی‌ هاوینی‌ رابردوی‌ سەرۆكایەتی‌ توركیادا سەڵاحەدین دەمیرتاش وەك ركابەری‌ ئەردۆگان توانی‌ 9%ی‌ دەنگەكانی‌ ئەو وڵاتە مسۆگەر بكات،لەم هەڵبژاردنەدا پارتی‌ داد و گەشەپێدا (ئەكەپە) وەك ركابەری‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گەلان (هەدەپە) سەیر دەكرێت لە باكوری‌ كوردستان، لە هەڵبژاردنەكانی‌ رابردودا ئەكەپە براوەی‌ یەكەمی‌ باكوری‌ كوردستان بوە ئەمەش هۆكارەكەی‌ ئەوە بوە كە تائێستا كورد وەك حیزب بەشداری‌ لە هەڵبژاردندا نەكردوەو بەشداریكردنی‌ ئەمجارەی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گەلانلەم هەڵبژاردنەدا دەتوانێت براوەی‌ یەكەمی‌ باكوری‌ كوردستان بێت، چونكە براوەی‌ یەكەمی‌ زۆربەی‌ شارەوانیەكانی بوە.

رۆژی مێژووی 

رۆژی 7/6/2015 بیست و پێنجەمین هەڵبژاردنی‌ گشتی پەرلەمانی‌ توركیا بەرێوە دەچێت. لەم هەڵبژاردنەدا بیست پارتی سیاسی كێبركێ‌ لەسەر بەدەستهێنانی 550 كورسی پەرلەمانی دەكەن، بەڵام هەر پارتێك پێویستە رێژەی دەنگەكانی 10% تێبپەرێنێت، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی هاونیشتیمانیان و پارتەكەی بكات لەپەرلەمانی توركیادا.

هەدەپە" هەموومان لە پەرلەمانین

"پارتی گەلانی دیموكرات" سەركەوتنێكی بەرچاوی لەسەرتاسەری وڵات بەدەستهێناوەو توانیویەتی  سەدا 12 كۆی گشتی دەنگدەران بۆخۆی مسۆگەر بكات و 81 كورسی لەپەرلەمان بەدەستبێنێت  كە پێشتر لەو ژمارەیە ( 35 كورسی بۆ سەربەخۆكان ) بوو، ژمارەكان دەریدەخەن پارتی گەلانی دیموكرات بەڕێژەیەكی زۆر دەنگەكانی زیادی كردووە.

تێپەڕاندی بەربەستی 10% هەڵبژاردن

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتی توركیای بە فەرمی راگەیاند و پارتی دیموكراتی گەلان، هەدەپە 13.12% دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتی توركیا كە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیاوە بڵاوكراوەتەوە، پارتی داد و گەشەپێدان 40.87% دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 7ی حوزەیران

1. پارتی داد و گەشەپێدان:  18,863,832 دەنگ كە دەكاتە 40.87%

2. پارتی گەلی كۆماری: 11,518,404 دەنگ كەدەكاتە 24.95%

3. پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست: 7,519,103 دەنگ كە دەكاتە 16.95%

4. پارتی دیموكراتی گەلان:  6,058,150 دەنگ كە دەكاتە  13.12%

بەو پێیە، لە كۆی 56 ملیۆن و 608 هەزار و 817 كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، 47 ملیۆن و 507 هەزار و 389 یان دەنگیانداوە،لەو ژمارەیەش 1 ملیۆن و 346 هەزار و 340 دەنگ پووچەڵ بووە و 46 ملیۆن و 161 هەزار و 49 كەسیان درووستبووە. هاوكات رێژەی بەشداریی بە 83.92% دیاریكرا.

 

رێژەی دەنگدەرانی كورد لە توركیادا

بەپێی داتاكانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، كۆی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی توركیابریتیە لە  56.632.889، ژمارەی دەنگدەرانی 25 پارێزگاكەی باكوری كوردستانیش بریتیە لە 9.431.121 دەنگدەر. بەڵام سەرجەمی ئەم دەنگدەرانە بە رەگەز كوردنین، لەو نێوانەدا ژمارەی دەنگدەرانی كورد لە باكوری كوردستان بە  5.336.234 دەنگدەر دانراوە. لەلایەكی دیكەشەوە و نزیكەی 4.078.262 دەنگدەری كورد بونیان هەیە، ئەوانەش ئەو دەنگدەرانەن كە لە شارەكانی (ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە، بورسا، ئیزمیر، مێرسین، قۆنیا ....) دەژین. كەواتە رێژەی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی كورد لە ناوخۆی توركیادا دەكاتە 9.414.496 دەنگدەر. لە دەرەوەی توركیاش نزیكەی 2.867.65 دەنگدەر لە دەرەوەی وڵات ناویان تۆماركراوە. لەم ژمارەیەش نزیكەی سێیەكی كوردن. لە ئەنجامدا دەردەكەوێت كە نزیكەی زیاتر لە 10 ملیۆن دەنگدەری كورد لە هەڵبژاردنی توركیادا مافی بەشداریكردنیان هەیە.

پاشەكشێكی دەنگەكانی (ئاكپارتی) لە باكوری كوردستان 

پاش ئاشكرا كردنی ئەنجام كۆتایی هەڵبژاردنەكانی 7ی حوزەیران ، پارتی دادوگەشەپێدان (ئاكپارتی) بە بەراود بە هەڵبژاردنەكانی خولی پێووی پەرلەمان لە شارەكانی باكوری كوردستان بە رێژەیەكی زۆر بەرچاو دەنگەكانی دابەزین.

بەپێ ئامارەكانی هەڵبژارد پێشتر ئەو دەنگدەرانەی كە لە باكوری كوردستان دەنگیان بۆ پارتی دادوگەشەپێدان دەدا، زیاتر لە 15ی كۆی گشتی دەنگەكانی ئەو پارتەی پێكدەهێنان، بەڵام لەم هەڵبژاردنە هاوكێشەكە تەواو پێچەوانە بووە بە جۆرێك :

ئاكپارتی لە هەردوو شاری ئامەد و باتمان  بەرێژەی لە 18 % ی دەنگەكانی پاشە كشێی كردووە ، لە ماردین بەڕێژەی 13 %  و لەهەكاریش  ئاكپارتی لە 19% ی دەنگەكانی كەمیان كرد.

لەبەرامبەریشدا لەم هەڵبژاردنە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، بە بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی رابردوو لە شارە گەورەكانی توركیا بەرێژەیەكی زۆر دەنگەكانی زیادی كرد بە تایبەتی لە ئەستەنبوڵ.

بە شێوەیەیكی تێكڕای (هەدەپە) لە شارەكانی (ئیستانبوڵ و ئزمیر و ئەنتالیا و ئەدەنە و مێرسین و ئورفا)، لە هەڵبژاردنەكانی 7ی حوزەیران بە شێوەیەكی تێكڕای لە 15% دەنگەكانی زیادیان كرد و لەبەرامبەریشدا "دادو گەشەپێدان" لە سەرتاسەری توركیا رێژەی دەنگەكانی لە 50% كەمیان كرد بۆ 41% بەوەش رێژەی كورسییەكانی لە خولی 25 هەمینی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە 327 كورسیەوە بۆ 256 كورسی كەمیان كرد، ئەوەش "ئاكپارتی" نا چار كرد دەستبەرداری حكومەتی زۆرینەی رەها ببێت و پەنا بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی ئیئتیلافی ببات.

بەپێی شرۆڤە چاودێرانیش ، دەنگی پارتەكەی ئەحمەد داود ئۆغلو بە تەنها لە شارەكانی باكوری كوردستان كەمیان نەكرد ، بەڵكو لە شارە گەوەرەكانی تری توركیاش كەمیان كرد، بۆ نموونە لە شاری ئەستەبوڵ دەنگەكانی ئاكەپە لە 13%ی دەنگەكانی كەمیان كرد لە شاری ئزمیر ئاكپە 11%ی دەنگەكانی لە دەستدا لە بەرامبەردا پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرسی (مەهەپە) بە رێژەی 10% دەنگەكانی لەو شارە زیادیان كرد.

لە شارەكانی تری توركیاش پارتی دادو گەشەپێدان ڕووبەڕووی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی (جەهەپە و مەهەپە) بووە.

لە شاری ئەنتاكیای توركیا دادوگەشەپێدان  بەرێژەی 37 % دەنگەكانی كەمیان كرد ، لەمێرسین لە 5% و  لەغازی عەنتابیش،  14%  دەنگەكانی لەدەستچووە ، لەبارەمبەردا هەردوو پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) و پارتی بزوتنەوەی رەگەزپەرستی توركیا (مەهەپە) واتە لە بەرێژەی 9 % بۆ 18 زیادیكردووە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش" سەركەوتنی گەلی باكور موعجیزە نییە

سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە بە بۆنەی سەركەوتنی پارتەكەی وتی " ئەو هەڵبژاردنە سەركەوتنی دیموكراسی و عەلمانیەتە...دەمیرتاش ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە شكاندنی بەربەستی لەسەدا ١٠ی هەڵبژاردن لەلایەن هەدەپەوە سوپرایز نییە و ئەوان پێشتریش باوەڕیان بە خۆیان هەبووە و چاوەڕێی ئەو دەستكەوتەبوون. 

هاوسەرۆكی هەدەپە جارێكی دیكە ئاماژەی بەوەشكرد كە هێزی ئەوان لە پشتیوانیكردن لە دیموكراسیەت و دژایەتیكردنی دیكتاتۆریەتی ئەردۆغاندا بووە گەلیش متمانەیان بە كاری ئەوان هەبووە بە تایبەت ئەوانەی پشتیوانی لە ئازادی دەكەن. 

كاندیدە ژنە سنور شكێنەكان :

ئاكپارتی لە ناو لیستی كاندیدەكانی  99 ژنی كاندید كرد بۆ هەڵبژاردنەكانی 7ی حوزەیران، كەلەو رێژەیە 42یان باڵا پۆشبوون(حجاب) دواتریش 19 لەو باڵا پۆشانە بە دەنگی خۆیان سەركەوتن بۆ پەرلەمان.

دیارترین ئەو كاندیدە ژنە باڵا پۆشانەی ئاكپارتی، كە لەهەڵبژاردنەكە دەرچوونە بریتین لە هەریەك لە رەوزە قەواقچی، خوشكی مەروە قەواقچی، یەكەم پەرلەمانتاری سەرپۆشبەسەر كە سووربوو لەسەر چوونە ناو هۆڵی پەرلەمان لەساڵی 1999، هەروەها  دكتۆر لەیلا شاهین ئوستا، یەكەم ژن، كە سكاڵای دایە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەهۆی رێگا پێنەدانی بۆ چوونە ناو زانكۆ بەسەرپۆشەوە، هەروەها پارێزەر فاتمە بانلی، كە هەمان كات ناچاركرا دەست لەخوێندنی زانكۆ هەڵگرێت لەبەر هەمان هۆكار.

85 بازنەی هەڵبژاردن و 81 ناوچەی جیاوازی توركیادا دابەشكراون، بەم جۆرە:

1.  ئەستەنبوڵ 88 كورسی

2.  ئەنقەرە 32 كورسی

3.  ئیزمیر 26 كورسی

4.  بورسا  18 كورسی

5.  قۆنیا، ئەدەنە، ئەنتاڵیا 14 كورسی

6.  غازی عەنتاب، شانلی ئورفە 12 كورسی

7.  دیاربەكر، كوجا عەلی، میرسین 11 كورسی

8. هاتای 10 كورسی ... بازنەی‌ ئەرزنجان و چەند بازنەیەكی‌ تر كەمترین ژمارەی‌ كورسی‌ بۆ دیاریكراوە كە 2 كورسیە. 

 

سێیەم/ 

بانگەشەی هەڵبژاردن

ململانێكانی‌ AKP  و HDP لە بانگەشەی‌ هەڵبژاردندا

لەهەوڵی‌ بەدەستهێنانی‌ دەنگی‌ زیاتردا ئەردۆگان دەستی‌ بە كەمپینێكی‌ دژە كورد و پڕۆسەی‌ ئاشتی‌ كردوە، ئەو پڕۆسەی‌ كە لەساڵی‌ 2012 سەرەتاكانی‌ دەستپێكرد. لە بەرامبەردا سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گەلان دەڵێت كە ئامانجی‌ یەكەمیان ئاشتیەو بە هیچ شێوەیەك واز لە پڕۆسەی‌ ئاشتی‌ ناهێنن، ئاماژەی‌ بەوەشدا كە (ئەكەپە) بە پارەی‌ دەوڵەت بانگەشەی‌ هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات.

گوتارە توندەكەی‌ ئەردۆگان لەدوای‌ دەستپێشخەریەكەی‌ ڕێبەری‌ زیندانیكراوی‌ (پەكەكە) لە نەورۆزی‌ ئەمساڵدا بۆ دانانی‌ چەك ڕەنگە دەنگی‌ هەندێك لە ناسیۆنالیستەكانی‌ بۆ مسۆگەر بكات بەڵام لە هەمان كاتدا دەكرێت ببێە هۆی‌ لەدەستدانی‌ دەنگی‌ كوردە پارێزگارەكان، هەروەها ئەم گوتارە توندە بە گوتاری‌ دژی‌ پڕۆسەی‌ ئاشتی‌ لە قەڵەم دەدرێت و رەنگە بە سودی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گەلان بشكێتەوە و ئەوانەی‌ لایەنگری‌ ئەردۆگان بون ئاڕاستەی‌ بۆچونیان بگۆڕن بە لای‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گەلاندا ئەم دەرفەتەش بۆ پارتی‌ دیموركراتی‌ گەلان گرنگە تا بەربەستی‌ 10%ی‌ هەڵبژاردن ببەزێنێت.

ئامانجی‌ سەرەكی‌ پارتی‌ داد و گەشەپێدان لەم هەڵبژاردنەدابردنەوەی‌ زۆرینەی‌ رەهای‌ كورسیەكانی‌ پەرلەمانە بۆ ئەوەی‌ دەسەڵاتی‌ بێ‌ هاوتا بە ئەردۆگان بدات تا بتوانێت جارێكی‌ دیكە دەستور هەموار بكاتەوەو بڕیار لە شتە گرنگەكان بدات. بەڵام هەدەپە بەڵێنی‌ داوە رێگە بەمە نەدات و نەهێڵێت ئەكەپە ببێتە خاوەنی‌ دەسەڵاتی‌ رەها.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لەكەمپینی‌ بانگەشەی‌ هەڵبژاردن لە ئێلەزیز لە باكوری‌ كوردوستان گوتی‌ (پرۆسەی‌ هەڵبژاردن بەشێوەیەكی‌ نادادپەروەرانە بەڕێوەدەچێت و سەرچاوەی‌ داهاتەكانی‌ وڵات لە خزمەتی‌ (ئەكەپە)دا بەكاردەبرێت، هەروەها گوتی‌ كە داود ئۆغلۆ لەترسی‌ ئەوەی‌ سیستەمی‌ سەرۆكایەتی‌ بێتە ئاراوە و لەئەنجامدا خۆی‌ بێكار دەبێت وەك سەرۆك وەزیران لەو 20 كۆبونەوەیەی‌ لە چوارچێوەی‌ بانگەشەی‌ هەڵبژاردندا ئەنجامی‌ داون لە هیچ كامیان باسی‌ سیستەمی‌ سەرۆكایەتی‌ نەكردوە).

هەر لەماوەی‌ بانگەشەی‌ هەڵبژاردندا چەندین پەلامارو هێرش لەلایەن ناسیۆنالیستە توركەكانەوە كراونەتە سەر بنكەو بارەگاكانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گەلان، ئەمەش ململانێی‌ ڕەگەزی‌ لەو وڵاتەدا توندتر دەكاتەوە و بە سودی‌ هەدەپە تەواو دەبێت لەڕاكێشانی‌ دەنگی‌ زیاتری‌ كوردەكانی‌ باكوری‌ كوردستان.

گۆرینی سیستمی سیاسی

لە هەڵبژاردنەكانی‌ رابردودا تەنها سێ‌ لایەنی‌ سەرەكی‌ خاوەن پێگە بون لە هەڵبژاردندا ئەوانیش بریتی بون لە پارتی‌ دادو گەشەپێدان، پارتی‌ گەلی‌ كۆماری‌، پارتی‌ بزوتنەوە نەتەوەیی‌، بۆ یەكەم جار پارتێكی‌ كوردی‌ بەشداری‌ لەم هەڵبژاردنەدا دەكات لە چوارچێوەیەكی‌ حیزبیدا بە ناوی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گەلان.

ئەم چوار لایەنە پەیامەكانیان جیاوازە، زۆرێك لەجیاوازیەكانیان پەیوەندی‌ بە باردودۆخی‌ ناوخۆی‌ وسیستەمی‌ سیاسی‌ وڵاتەوە هەیە، پارتی‌ گەلی‌ كۆماری‌ بەڵینی‌ داوە ئەگەر دەنگی‌ پێویست مسۆگەر بكات بەربەستی‌هەڵبژاردن لە 10%وە بۆ 5% كەم بكاتەوە، پارتی‌ بزوتنەوەی‌ نەتەوەیی‌ بە پێویستی‌ دەزانێت كەئەم یاسایە گۆڕانكاری‌ تێدا بكرێت بێ‌ ئەوەی‌ ڕێژەی‌ بەربەستەكە دیاری‌ بكات،وپارتی‌ دیموكراتی‌ گەلانبە پێویستی‌ دەزانێت كەئەم یاسایە بە تەواوی‌ نەمێنێت.

پارتی‌ دادو گەشەپێدان سیستەمی‌ سەرۆكایەتی‌ بە گونجاوترو گرنگتر دەزانێت بۆ وڵات لە سیستەمی‌ پەرلەمانی‌، لەم نێوەندەدا پارتی‌ گەلی‌ كۆماری‌ سیستەمی‌ سەرۆكایەتی‌ بە باشتر دەزانێت بۆ دەسەڵاتی‌ دادوەری‌ و دەسەڵاتی‌ جێبەجێكردن، لە بەرامبەر ئەمەدا پارتی‌ بزوتنەوەی‌ نەتەوەیی‌ پێی‌ وایە كە سیستەمی‌ پەرلەمانی‌  باشترە بۆ وڵات.

مافە مەدەنییەكان

لە بابەتی‌ مافی‌ ژندا پارتی‌ دادو گەشەپێدان بە پێویستی‌ دەزانێت پاداشت دیاری‌ بكرێت بۆ ئەو ژنانەی‌ كە منداڵیان دەبێت و‌ زیادكردنی‌ كرێی‌ ئەو دایكانەی‌ كە كار دەكەن لە كەرتی‌ گشتیدا وه پێویست دەكات بە پێی‌ یاسایەكی‌ دیاریكراو دایەنگای‌ زیاتر لە وڵاتدا بكرێتەوە، و‌ سزاكان زیاتر بكرێت بۆ توندو تیژی‌ بەرامبەر ژنان و هەوڵبدرێت توندوتیژی‌ كەمبكرێتەوە، لەبەرامبەردا پارتی‌ گەلی‌ كۆماری‌ بەڵێنی‌ دڵنیای‌ خێزانی‌ دەداتو مسۆگەركردنی‌ بیمەی‌ كۆمەڵاتی‌ ژنان لە كەرتی‌ تایبیەت و گشتیدا بۆ ئەوەی‌ لایەنی‌ ماددیان بەهێز ببێت و ببنە كەسایەتیەكی‌ سەربەخۆ، و‌ دانانی‌ سندوقی‌ هاوكاری‌ بۆ پڕۆژەی‌ بچوك بۆ ژنان و بڕینەوەی‌ موچەی‌خانەنشینی‌. پارتی‌ بزوتنەوەی‌ نەتەوەیی‌ پێیوایە پێویستە پشتگیری‌ ئافرەت بكرێت لە كاردا و بە پێویستی‌دەزانێت وشیاری‌ ئافرەت دژی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ئافرەتان زیاد بكرێت، لەم ڕوانگەیەوە پارتی‌ دیموكراتی‌ گەلان داوادەكات گرنگی‌ زیاتر بدرێت بە ژن لە خەباتیان دژی‌ توندوتیژی‌ بەرامبەر ئافرەتان بۆ ئەمەشوەزارەتێك دروستبكرێت بە ناوی‌ وەزارەتی‌ ژنان بۆ پارستی‌ كەسایەتی‌ ژنان.

 

چوارەم

بەرنامەی هەڵبژاردنی (هەدەپە) بۆ هەڵبژاردنی 7ی حوزەیران

بەرنامەی سیاسی هەڵبژاردنی هەدەپە دروشمی (ژیانێكی نوێ)ی بەرزكردوەتەوە و بۆ 12 بەش دابەش كراوە. لە گرنگترین ئەو بوارانەش كە هەدەپە پاكێجی تایبەتی بۆ داڕشتون بریتین لە:

1.    مافی ئافرەتان" هەدەپە بانگەشە بۆ یەكسانی نێوان ژن و پیاو دەكەن لە ئەرك و مافدا، تەنانەت ئامادەیشیان نیشانداوە كە مافی ئازادی ببەخشنە رەگەزی سێهەم و رێگریەكانی بەردەم هەڵبژاردنەكانی ئەو توێژەش لابدەن.

پارتی دیموكرات گەلان، لە كۆیی 550 كاندید268 ئافرەت لە لیستەكەیدا كاندید كرد بۆ هەڵبژاردن، بەوەش (هەدەپە) بووە یەكەمین پارت كە زۆرترین كاندید لە رەگەزی مێ‌ بۆ هەڵبژاردن كاندید بكات

2. گەنجان "هەدەپە لەرێگای پاكێجێكەوە ئاراستەی گەنجانی دەكات و تیایدا چەند خاڵێك خراونەتە رو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان لەدیارترینیشیان بریتین لە 

(دابینكردنی هەلی كار و ئاسانكاری كردن بۆ پرۆسەی خوێندن، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی باڵای پەروەردەیی، دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆ، ئەكتیڤ كردنی رۆڵی زانكۆ، دامەزراندنی وەزارەتی لاوان بۆ ئەكتیڤ كردنی چالاكی گەنجان، كەمكردنەوەی مافی دەنگدان لە 18 ساڵ بۆ 16 ساڵ، كەمكردنەوەی مافی خۆكاندیدكردن بۆ نمونە  لەپەرلەمان لە 30 ساڵ بۆ 18ساڵ، دانانی پرۆژەی (پسوڵەی ژیانی گەنجان) كەخۆی دەبینێتەوە لەئاسانكاری كردن لە چونە ناوەوەی گەنجان بۆ شوێنگە گەشتیاری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیریەكان بەبێ‌ بەرامبەر، دواجار دانانی یاسایەكە كە مانگانە بری 200 لیرەی توركی ببەخشێتە چینی گەنجان لە هەردو رەگەز وەك بەشێك لەمافەكانیان بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانیان.

3.   مافە كۆمەڵایەتیەكان"هەدەپە بەڵێنی چاكسازی دەدات لەسیستمی پەروەردەو ئابوری و تەندروستی توركیادا، بۆ منداڵان و بەتەمەنەكان و كەم ئەندامان و چینی هەژاران و كرێكاران كردوە.

هەدەپە بەلێنی دەدات " بە  بەرزكردنەوەی موچەی هاوڵاتیان لەسەرجەم سێكتەرەكانی كاركردندا، بەجۆرێك كەمترین موچە بریتی بێت لە 1800 لیرەی توركی لەمانگێكدا، بەرزكردنەوەی هاوكاری كۆمەڵایەتی بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان بۆ 650 لیرەی توركی لەمانگێكدا، برینەوەی 91 دۆلار بۆ ئەوانەی هیچ موڵكێكیان نیە وەك هاوكاری بۆ بەكرێگرتەی موڵكێكی گشتی، هاوڵاتیان دەتوانن مانگانە بری زیادەی   10ms ئاو و 180kw كارەبا بەبێ‌ بەرامبەر وەربگرن).

4.    مافی بەشداری سیاسی و رێگری لە گۆرینی سیستمی پەرلەمانی توركیا و پرۆسەی ئاشتی"هەدەپە لەپێناو فەراهەمكردنی رێگاكانی بەردەم پرۆسەی بەشداری سیاسی لەتوركیادا، بریاریداوە بە كاركردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای بەدەستهێنانی 10%ی دەنگەكان، كە لەئێستادا بوەتە یەكێك لەرێگرە دیارەكان لەبەردەم كەمینەكان و پارتە بچوكەكانی توركیا، كە بەم هۆكارە ناتوانن نوێنەری راستەقینەیان لەرێگای پارتێكی سیاسیەوە بنێرنە پەرلەمانی توركیاوە. لەپێناو فرە رەنگی پەرلەمانی، هەدەپە بریاریداوە لەئەگەری تێپەراندنیان بۆ 10%، یەكێك لەكارە لەپێشینەكانیان لەپەرلەماندا بریتی دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە.

لەلایەكی دیكەوە هەدەپە بڕیاریداوە دژایەتی پرۆژەكەی ئەكەپە پارتی بكات، كە ئامانجی گۆرینی سیستمی حكومرانی توركیایە لەپەرلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی، لەرێگای دەستورەوە. ئەمەش بوەتە یەكێكی دیكە لەگوتارە دیارەكانی ئەم پارتە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا.

5.   مافی كەمە نەتەوەكانی توركیا "هەدەپە لەبەرنامە سیاسیەكەیدا وەك پارتێكی سیاسی بۆ گشت نەتەوەكانی توركیا خۆی نمایش دەكات نەك وەك پارتێك كە خۆی تەنها بۆ بەدەستهێنانی پرسی كورد یەكلا كردبێتەوە.

لەم پێناوەشدا هەدەپە توانیویەتی لەتەواوی ناوچە جیاكانی توركیا و لەرەگەزو نەتەوە و ئاین و مەزهەبی جیاواز كاندید دەستنیشان بكات و پشكێكی دیار بداتە كاندیدە عەلەوی و ئەرمەنەكان، تاوەكو لەرێگایانەوە داكۆكی لەمافی مەزهەب و نەتەوەكانیان بكەن لە پەرلەمانی توركیادا. 

 6.    ئازادكردنی میدیا

 

 

جەختكردنەوە لەسەر رۆڵی گرنگی میدیا یەكێكی دیكەیە لەبەشە گرنگەكانی مانیفێستی هەڵبژاردنی هەدەپە، هەدەپە كاردەكات بۆ ئازادكردنی میدیا و دەركردنی یاسایەك كە دەستكراوەیی ببەخشێتە رۆژنامەنوسان، ماف و ئازادیەكانیان بپارێزێت و پێشێلكاریەكانی رۆژنامەنوسان بەیاسا سنورداربكرێن، كۆتایی هێنان بە پرۆسەی سانسۆر لەسەر بواری راگەیاندن لەدەستگەیشتن بەزانیاریەكان، هاوكات هەڵگرتنی ئەو سانسۆر و فشار و لۆبیەی كە خراوەتە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتی و هێڵە ئینتەرنێتیەكان لە توركیادا.

 


7/15/2015 1:20:48 PM Read Count [2632] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...

  43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت و

6/3/2018 11:14:03 AM
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...

شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای‌ شانشینی‌

7/12/2017 11:31:19 AM
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...

ئەمڕۆ 6/11 هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و

6/11/2017 11:15:06 AM
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...

چاودێرانی سیاسی لەپاش هەڵبژاردنەوەی حەسەن رۆحانی

6/7/2017 12:10:42 PM
فیلەكان لەئەسپەكانیان بردەوە ...

 رۆژی 9/11/2016 دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان وەك

11/10/2016 11:02:33 PM
په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه‌و ئێران‌ له‌سایه‌ی ململانێی مێژوویی شیعه‌و سوننه‌دا ‌ ...

 ‌ئه‌م دۆسێیه‌ پوختەی بەرنامەی (٣+١)ی  رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌‌و

1/24/2016 11:29:34 AM
گوزەرێك بەهەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا ...

پرۆسەی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی سیستمێكی دیموكراتدا یەكێكە لەو ئ

10/22/2015 12:33:09 PM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

  بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و 

6/29/2015 11:13:24 AM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و

5/5/2015 1:13:56 PM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و مێژووەكەی و 

4/13/2015 9:37:53 AM
ئیسرائیل وڵاتی شۆڕشی سپی ...

 ئیسرائیل دەوڵەتێكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەكەوێتە ڕۆژئاوای ئاسیا،

3/30/2015 10:03:49 AM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

 بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و مێژووەكەی و

3/16/2015 12:43:50 PM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

 بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و مێژووەكەی و سیستم و شێوازی هەڵبژاردن و پێكهاتەی پەرلەمان و دابەشبوونی دەسەڵاتەكان لەو وڵاتەدا، بەباشمانزانی بەچەند بەشێك بۆ خوێنەرانی ئازیزی وێب سایتەكەمان ئەم دۆسیەیە بڵاوبكەینەوە.

2/25/2015 1:22:08 PM
سیستمی هەڵبژاردنی ئەفغانستان ...

 وڵاتی ئەفغانستان لە خۆرهەڵاتی باكووری كیشوەری ئاسیا لەنێوان وڵاتانی

2/16/2015 11:23:12 AM
دوای بەهاری عەرەبی، دیموكراسی و كۆمەڵگەی مەدەنی تونس و ئیسلامییەكان ...

 وڵاتی تونس لەپاش شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی بە كۆمەڵك قەیرانی سیاسی و

12/28/2014 12:33:08 PM
ئایندەی عیراق.. دیكتاتۆریی، دیموكراسی یان دابەشبوون؟ ‌ ...

 پرۆسەی ((ئازادیی عیراق)) كە شاڵاوێكی سەربازیی ئەمریكی بەریتانی بوو بۆ سەر عیراق

11/13/2014 12:29:34 PM
سكۆتلاند و لابردنی تاجی پاشایەتی لەسەر هەرێمەكەیان ...

 رۆژی18/ئەیلولی 2014 لەریفراندۆمێكدا ٤ ملیۆن هاووڵاتی سكۆتلەندا یەكەمجارە

9/22/2014 2:03:13 PM
لەبارەی پەرلەمانی كوردستانەوە ...

 لەبارەی پەرلەمانی كوردستانەوە

8/5/2014 11:59:01 AM
گوزەرێك بە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستاندا ...

 رۆژی شەممە 21/9/2013،كاتژمێر حەوتی‌ سەرلەبەیانی‌ هەڵبژاردنی‌ گشتی‌ خولی‌

10/20/2013 9:52:14 AM
شیكردنەوەیەك لەسەر هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق 2013 ...

265 قەوراەی سیاسی بۆ 447 كورسی  ئەنجوومەنی پارێزگانی عێراق جگە لە هەرسێ

4/18/2013 9:28:53 AM
ئۆباما و رۆمنی، كامیان دەرگای كۆشكی سپی دەكاتەوە ...

 بەپێی دەنگدانی‌ پێشوەخت‌و 24 سەعات پێش دەنگدانی دانیشتووانی ئەمریكا

11/5/2012 10:25:24 AM
بنەماكانی دیموكراسی لەئەمریكا ...

 لەگەرمەی شەڕی ناوخۆداو بۆ هێشتنەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان وەكو یەك وڵات، لەئاهەنگی كردنەوەی گۆڕستانی نەتەوەیی گیتیزبۆرگدا، سەرۆك لینكۆڵن...

10/13/2012 10:40:55 AM
دەسەڵات و دیموكراسی لەمیسر ...

 ناوی میسر لە زمانی عەرەبی و سامیدا  بە چەند مانایەك هاتووە، یەكێك لەوانە، لە چاوگی ناوی شارەوە هاتووە...

7/15/2012 11:46:19 AM
محەمەد مورسی چۆن بووە سەرۆكی میسر ...

 دوای هەفتەیەك لەهەڵبژاردنەكە رۆژی 2012-6-24 ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ خولی‌ دووەمی‌...

6/26/2012 11:39:06 AM
كێ‌ دەچێتە كۆشكی ئیلیزیە ...

رۆژی 22/4/2012 هەڵبژاردنی هەشتەمین خولی سەرۆكایەتی كۆمار بەڕێوەچوو كەنزیكەی 45 ملیۆن دەنگدەری

4/23/2012 1:15:18 PM
دەوڵەت، یاسا، هاوڵاتیان لە دیموكراسیدا ...

سیستمی سیاسی ئێستای ئەڵمانیای فیدراڵی، دووهەمین سیستمی دیموكراتییە لە...

2/23/2012 10:26:42 AM
تورکیاو پارتی داد و گەشەپێدان و ئەزموونی سێ‌ خولی حكومڕانی ...

ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ 29ی تشرینی یه‌که‌می 1923 دا دامه‌زراوه‌و یه‌که‌مین سه‌رۆکی

1/28/2012 12:01:21 PM
سیستمی سیاسی و هەڵبژاردن لەهەرێَمی كوردستان ...

دۆسیەیەكە لەسەر پێكهاتەو جوگرافیاو دانیشتوان و پێگەی هەرێمی كوردستان...

1/26/2012 10:20:46 AM

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 28 هه‌واڵ )