ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...
چەپەكانی ئەرجەنتین دەسەڵاتیان دەوێت ...
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی ...
ریفراندۆم لەدەرەوەی هەرێم بەڕەێوەدەچێت ...
به‌م نزیكانه‌ سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌ ...
ڕاپرسی وەهمی... ...
ئاماری یه‌که‌م ساڵی تاکڕەویی له‌ تورکیا ‌ ...
گۆڕان و كۆمه‌ڵ: ریفراندۆم بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دوابخرێ ‌ ...
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...
دیموكراتەكان هەڵبژاردنی كۆسۆڤۆیان بردەوە ...
پارتەكەی تێرێزا مەی زۆرینەی بەدەستهێنا ...
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...
ئەمڕۆ فەرەنسیەكان دەنگ دەدەن ...
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...
لوبنان چۆن حوکم ده‌کرێت؟ ...
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵده‌بژێردرێن ‌ ...
سلێمان مستەفا: بۆ هەڵبژاردن كۆمسیۆن پێویستی بەشەش مانگ هەیە ...
رووحانی بەسەرۆك هەڵبژێردرایەوە ...
گرنگی خۆ تۆماركردنی دەنگدەر لەسیستمی بایۆمەتریدا ...
چانسی رۆحانی بەهێزتردەبێت ...
ماكرۆن سەرۆكایەتی فەرەنسای بردەوە ...
(بۆپێشەوە) ماكرۆنی سەرخست ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا راگەیەنرا ...
حەوتەمین راپرسی توركیا چی دەگۆڕێت ...
دواین ئەنجامی ریفراندۆمەكەی توركیا راگەیەنرا ...
بەشی راپرسی خولی بەهێزكردنی تواناكانی كردەوە ...
دەنگی گەلی كوردستان یەكێك لە شێوازەكانی كۆمۆنیكەیشن ...
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاڵای كوردستانی هەڵكرد ...
رۆحانی كاندیدی ریفۆرمخوازانە بۆ سەرۆكایەتی ئێران ...
خولێك بۆ كادران كرایەوە ...
پلانی هەڵبژاردنەكان تاوتوێكرا ...
پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی (نوێنه‌ران)‌و (پارێزگاكان) پێكه‌وه‌ بكرێت ‌ ...
سیستمە سیاسییەكانی هەڵبژاردن ...
سكۆتلەندا لە سەربەخۆیی نزیك دەبێتەوە ‌ ...
مام جەلال: پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامێكی ی.ن.ك ئه‌و راستییه‌ بزانێت كه‌ پیرۆزترین‌و گرنگترین ئه‌ركی، به‌هێزكردنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتییه‌. ...
شتانمایەر بووە سەرۆكی ئەڵمانیا ...
كەركوك هەڵبژاردنی بێ‌ مەرجی دەوێت ...
بینوا هامۆن كاندیدی سۆسیالستەكانە بۆ سەرۆكی فەڕەنسا ...
چواردەیەمین ساڵیادی PUKMEDIA پیرۆزبێت ...
یۆبیلی زیوینی كوردستانی نوێ‌ پیرۆزبێت ...
شکستهێنانی سیاسه‌تـی سعودیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ...
كاندیدە موسڵمانەكەی رۆمانیا رەتكرایەوە ‌ ...
2016 بڕوات و نەیەتەوە....ئاوی ئامون و تونی بابا چێت ...
مێرکل بە سەرۆکی پارتەکەی هەڵبژێردرایەوە ...
ساركۆزی شكستی هێنا ...
چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ئه‌مریكا ‌ ...
پوخته‌یه‌ك له‌ وێستگه‌كانی ژیانی دۆناڵد تره‌مپ ‌ ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دواخرا ...
ترامپ بووە سەرۆكی ئەمریكا ...
فیلەكان لەئەسپەكانیان بردەوە ...
ترامپ دەبێتە سەرۆك ...
هەڕەشەی كوشتن لە ترەمپ دەكرێت ...
به‌ده‌ستهێنانی ئیستیحقاقی نوێی گه‌له‌كه‌مان‌و چاكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ‌ ...
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بڕیاری پێویست درا ...
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ‌ ...
ترامپ: كلینتۆن زیندانی دەكەم ...
په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان كاریگه‌ری‌ خراپی یاسایی لێكه‌وتۆته‌وه‌ ‌ ...
یەكێتی وگۆڕان دووپاتی ئیرادەی بەهێزیان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێكەوتنی نێوانیان كردەوە ...
دەزگای هەڵبژاردن و NDI پلانی نوێیان تاوتوێكرد ...
بەهۆی نەوتەوە سەرۆكی پێشووی بەرازیل دادگایی دەكرێت ‌ ...
پارتەكەی پۆتین براوەی یەكەمی ئەنجومەنی دۆمایە ...
ئەمڕۆ لێپرسراوی دەزگا دەستبەكاربۆوە ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دۆمای روسیا دەستیپێكرد ...
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هاوكاتی پارێزگاكانی تر بێت ...
دوای چارەسەری پێویست شۆڕش ئیسماعیل گەیشتەوە هەرێم ...
گوشار ده‌خرێته‌ سه‌ر په‌رله‌مانتاران بۆ هێشتنه‌وه‌ی زێباری ...
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ه‌وه‌ ‌ ...
مام جەلال: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندویه‌تی له‌ ریزی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌یه‌ ... ‌ ...
گەندەڵی سەرۆکی بەرازیل دەباتە بەردەم دادگا ‌ ...
ترامپ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ ...
ئەمڕۆ تێریزا دەبێتە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ...

ئا: رەفعەت مورادی

وڵاتی ئەفغانستان لە خۆرهەڵاتی باكووری كیشوەری ئاسیا لەنێوان وڵاتانی توركەمەنستان، ئۆزبەكستان، تاجیكستان  لە باكوور، ئێران لە خۆرهەڵات، پاكستان لەباشوور‌و چیت لەخۆرهەڵات هەڵكەوتوووە.

ئەفغانستان لەچەندین ئەتنیك‌و ئایینی  جیاوازپێكهاتووە كە بەشێوەی سەرەكی سوننەكان 74%‌و شێعەش 25% حەشیمەتی ئەو وڵاتە پێكدەهێنن‌و ماباقیش سەر بە نەتەوە‌و ئەتنیكی ترن، بەڵام بەشێوەی گشتی پەشتۆكان(52%)‌و دەرییەكان یان نەتەوەی فارس(30%)‌و تاجیك‌و تورك‌و ئۆزبەك‌و هەزارە 18% كۆی پێكهاتەی ئەو وڵاتەن، لەئەفغانستاندا هەردوو زمانی فارسی‌و پەشتو وەك زمانی فەرمی كاریان پێدەكرێت‌و یەكەی دروای ئەو وڵاتە پارەی ئەفغانییە، ژمارەی دانیشتوانی ئەفغانستان دەگاتە 31ملیۆن كەس‌و لە ڕووی سیاسییەوە كابۆل پێتەختییەتی، سیستمی سیاسی وڵاتی ئەفغانستان سیستمی كۆمارییە كە ئێستاكە بەشێوەی هاوپەیمانی لەلایەن ئەشرەف غەنی وەك سەرۆك كۆمار‌و دكتۆرعەبدوڵا عەبدوڵا  وەك سەرۆك وەزیر بەرێوە دەبرێت.

جوگرافیای ئەفغانستان

لەڕووی جوگرافیاییەوە ئەفغانستان دەكەوێتە نێوان هێڵی 65دەرەجەی خۆرهەڵات ‌و 33دەرەجەی باكوور، جوگرافیایەكی جیاواز‌و فرە چەشنی هەیە كە ڕووبەرەكەی نزیكەی 647500هەزار كیڵۆمەتری چوارگۆشەیە ، لەبەشی كوێستانی ئەو وڵاتە زستانێكی زۆر سارد‌و هاوینانیش هەوایەكی وشك‌و كورخایەنی هەیە، لەكاتێكدا لەباكووری ئەو ناوچەكوێستانییەدا ناوچەیەكی تەڕایی ‌و بەپێتە بۆ كشت‌و كاڵ‌و ئاژەڵداری، هیندوكوش بەرزترین شوێنی ئەو ناوچە كوێستانییەیە كە ¾ وڵات پێك دەهێنیت‌و چەندین لووتەكەی بەرزی تێدا هەڵكەوتووە كە بەرزییان دەگاتە 6400مەتر، بەڵام شاخی نەشا بەرزترین كوێستانی ئەو وڵاتەیەك بەرزییەكەی دەگاتە 7499مەتر، هیرمەند‌و ئامۆدەریا دوو ڕووباری گەورەی ئەو وڵاتەنە كە لەناوچەكوێستانییەكاندا سەرچاوەدەگرن، بەڵام بەپێچەوانەی ناوچە كوێستانییەكان ناوچەكانی بەشی خۆرهەڵاتی ئەفغانستان ناوچەیەكی دەشتایی‌و وشك‌و بەڕیین كەلە زستاێكی زۆر سارد ‌و هاوینانێكی زۆر گەرمی هەیە.

سیستمی ئیداری

 لەڕووی ئیدارییەوە  ئەفغانستان بە 34 ویلایەت یان پارێزگا دابەشكراوە كە هەریەك لەو پارێزگایانە لەلایەن والی یان پارێزگارەوە بەرێوە دەچێت، ئەم والییانە هەر چوار ساڵ جارێك لەرێگای هەڵبژاردنەوە كە ئەنجومەنی ویلایەتی دەستنیشانیان دەكات دیاری دەكرێن، هاوكات لە ئاستی شارەكاندا كە بە "وسوالی" ناو دەبرێن بەهەمان شێوە هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی شارەوانی بەرێوە دەچێت. كابۆل ، قەندهار، هەرات، مەزار شەریف، قەندووز ، چاریكار لەگرنگترین شارەكانی ئەفغانستانن.

دەستووری ئەفغانستان

دەستووری ئەفغانستان لە ئێستادا دەستوورێكە لەسەر بنەمای سیستمی كۆماریی، ئیسلامی، كە لەلایەن نوێنەرانی هەردو ئەنجوومنی سوفلا"ولسی جەرگە"‌و ئەنجومەنی باڵا وڵات"مشرانو جەرگە" كە لەنوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی، كابینەی دەوڵەت‌و نوێنەرانی داد‌و سەرۆك عەشیرەكان پێك دێن، بەپێی یاسا دەستوورییەكانی ئەو وڵات لۆیی جەرگە سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێرێت‌و سەرۆك كۆماریش ئەو دەسەڵاتەی پێدراوە كە سەرۆك وەزیر دەست نیشان بكات:

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران یان وڵسی جەرگە لەئاستی پارێزگاگاندا بەشێوەی سەرانسەری بۆ دەست نیشانكردنی 249 ئەندام پەرلەمان بەرێوەدەچێت،  لەبەرامبەردا ئەنجوومەنی سەنا یان باڵا كە بە "مشرانو جەرگە" ناسراوە 102 ئەندامی هەیە كە یەك لەسەر سێی ئەو ئەندامانە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە دەست نیشان دەكرێن، هەروەها هەمو پارێزگایەك دوو نوێنەری لەو ئەنجومەنە هەیە كە یەكێكیان لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و ئەویتریان لەلایەن ئەنجومەنی شارەكانەوە هەڵدەبژێردرێن.

سیستمی ئابووری

ئابووری ئەفغانستان لەسەر بنەمای كشت‌و كاڵ‌و ئاژەڵداری دامەزراوە، شوێنە كوێستانییەكان بۆ ئاژەلداری لە بارن‌و لەپێدەشتەكانیش بەرهەمی كشت‌و كاڵی ‌و دانەوێڵە بەرهەم دەهێنرێت، پەژم‌و لۆكە‌و پیشەی دەستی كلاسیك لەوانە: فەرش‌و جاجم‌و لەهەندێ شوێنیشدا خەڵوز‌و  بڕێك گازی بەرهەم هیێنراو لە ناوچەكانی باكوور بەسەرچاوەیەكی گرنگی  دارایی ئەفغانستان دەژمێردرێن، 

سیستمی سەرۆكایەتی ئەفغانستان

سیستمی سەرۆكایەتی ئەفغانستان نزیكەی سەدەیەكە لە ئەفغانستان پەیرەو دەكرێت واتە هەر لەسەردەمی ئامانەڵاخان كەسیستمی پاشاێتی  ئەو وڵاتەی گرتۆتە دەست تاوەكو ئێستا ئەم سیستمە تاكە سیستم‌و شێوازی  بەرێوبەردنی دەسەڵاتە لە ئەفغانستان، هەرچەندە لەماویەی ئەو 90ساڵە دەسەڵاتی سیاسی لەلایەن رژێمی جۆراوجۆرەكانەوە دەستاودەستە كراوە بەڵام سەرەڕای فۆرمی جیاواز هەموو ئەو ‌و دەسەڵاتە سیاسییانە لە ناوەرۆكدا بەشێوەی سەرۆكاێتی یان تاكە كەسی‌ودیكتاتۆری بەرێوە براون، یاسای بنەڕەتی یان دەستوور لەسەردەمی نادرخان  ڕەوایی بەخشی بە سیستمی بنەماڵەیی‌و بۆماوەیی، دواتر بۆ یەكەمین جار لەساڵی 1343ك. م- سیستمی پاشایەتی مەشروتە یان پابەند بە پەرلەمان هاتە كایەوە بەڵام  وەك هەمیشە دەسەڵاتی ڕەها لەدەست پاشا بوو، پاشتر لە ساڵی 1355 ك .م- موحەمەد داووخان بۆ یەكەمینجار سیستمی كۆماریی دامەزراند، بەڵام لەباتی دەسەڵاتی گەڵ دەسەڵاتی بنەماڵەیی ‌و تاكە كەسی سەردار داوود بەسەر ئەو سیستمەدا زاڵ بوو، ساڵی  1359 یەكەمین سیستمی كۆماری دیموكراتی چەپگەرا  بونیان نرا بەڵام ئەم سیستمەش بێجگە لە كوشت‌و بڕ ‌و سەپاندنی ئایدیۆلۆجیای چەپڕەوانە هیچ بەرهەمێكی بەدواوە نەبوو بۆ گەلی ئەفغانستان.

پێشینەی هەڵبژاردن

لەگەڵ گەشەكردن‌و فەراوانبوونی كۆمەڵگاكان‌و پێكهاتنی دەوڵەت شارەكان پێویست بوو كەسێك یان كەسانێك وەك فەرمانڕەوا یان حاكم  لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێرابان بۆئەوەی  كار‌وباری وڵات رێكبخەن‌و بەرێوەی بەرن، هەندێ ئاسەواری كۆنینە ناسی‌و بەڵگەیدەسكەوتوو دەردەخەن هەندێ لەناوچەكانی هیندستان‌و ئێران ئەنجوومەن گەلێگ هەبووە كە گەورە‌و هەڵبژاردەی گوندەكان‌و شارەكان تێیاندا كۆبوونەتەوە‌و لەسەر پرسەگرنگەكان راوێژیان كردووە، تەنانەت دەوترێت یەكەم ئەنجوومەنی راوپَژكاری‌و هەڵبژاردنی نوێنەران كەسەرەتای هاتنەئارای دەسەڵاتی خەڵك سالارییە بەناوی: ژیرلاو مەرێ" لە هەورامان بوونی هەبووە، بەڵام بەمانا نوێیەكەی لەساڵی 508 پ.ز سیستمێكی حوكمڕانی بەناوی حكوومەتی خەڵكسالاری یان دیموكراسی لە دەوڵەت شارەكانی یۆنانی كۆندا هاتۆتە ئاراوە كەبەشێوەی راستەو خۆ نوێنەرەكانیان هەڵدەبژارد، پاش یۆنان، رۆمییەكان حكوومەتی كۆمارییان بۆ بەرێوەبردنی وڵات هەڵبژارد، ئەوان لەساڵی 509 پ.ز سیستمی پاشایەتییان وەلانا‌و گەیشتنە ئەو بڕوایە كەدەبێ لەرێگای نوینەرانی گەلەوە ئیمپەراتۆ هەڵبژێردرێت‌و لەلایەن هەمان ئەنجومەنەوە چاوەدێری بكرێت، ئەوان لەدرێژەی ئەو داهێنانەدا ئەنجومەنی پیران‌و ئەنجومەنی نوێنەرانیان پێك هێنا كەسەرەتایەك بوو بۆ گەشەی دیموكراسی لە رۆژئاوا، لەوەبەدوا هەڵبژاردن بوو بەبنەمایەكی سەرەكی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێنەرایەتی، شۆرشی یەكەمی وڵاتی ئینگلیز لەدژی ئیمپەراتۆریەت لەساڵی1648‌وپاشان سەرهەڵدانی  شۆرشی دووەم لەساڵی 1688 مافەكانی مرۆڤی بۆ خەڵكی ئەو وڵاتە دەستەبەركرد‌و یاسای بنەڕەتی وڵات"دەستوور" لەلایەن نوێنەرانی خەڵكەوە لەپەرلەمان دارێژرا،  ئەم شۆرشە سەرانسەری ئەوروپای گرتەوە‌و بەدوای ئەودا شۆرشی ئەمریكا‌و شۆرشی گەورەی فەرەنسا گۆرانكارییەكی بەرچاوی لەسیاسەتی جیهانیدا هێنایە گۆرێ‌و لەهەموو ئەو وڵاتانە سیستمی دەرەبەگایەتی‌و پاشایەتی جێگایخۆیدا بەسیستمی كۆماری‌و پەرلەمانی ‌و هەڵبژاردنی ئازاد‌و دیموكراتیك  بووبە پێوەری ڕەوایی‌و ناڕەوایی دەسەڵاتەكان،

ئەفغانستان‌و مێژوی هەڵبژاردن 

پاش ئەوەی گەلی ئەفغانستان  بەسەرۆكایەتی ئامانوڵاخان لەساڵی1919توانی كۆتایی بەكڵۆنیالیزمی بریتانیا بهێنی‌و بە ڕووخانی دەسەڵاتی حەبیبوڵاخان سەربەخۆیی خۆی بەدەست بێنێ، سەردەمێكی نوێ لە مێژوی ئەو وڵاتە دەستی پێكرد، شەڕی نێوان ئازادیخوازان‌و دیموكراسیخوان لەلایەكەوە‌و پاونخوازان‌و دیكتاتۆرەكان لەلایەكیترەوە زەمینەی بۆ گۆرانكاری لەو وڵاتەدا ڕەخساند‌و چەمكی مافی چارەی خۆنووسین‌و بەشداری سیاسی بوو بەتەوەرێكی گرنگ بۆ توێژی رۆشنبیر‌و تكنۆكرات، ئەم توێژە لەو بڕوایەدا بوون هەڵبژاردن یەكێك لەبنەما سەرەكییەكانی دیموكراسییە‌و بەهۆیەوە هاووڵاتیان دەرفەتی ئەوەیان بۆ دەڕەخسێت لە بەرێوەبردن‌و بڕیاری سیاسی وڵاتدا بەشداربن، خەباتێكی سەختیان لەپێش گرت. گەلی ئەفغانستان لەساڵی  1923واتە لەسەردەمی ئامانەڵاخان كەبەسەردەمی شۆرشی كۆمەڵایەتی پێناسە دەكرێت توانی یەكەمین ئەزمونی هەڵبژاردن تاقی بكاتەوە، لەم سەروبەندەدا هەرچەندە دەوڵەت بۆ بەرەو پێشبردنی كاروباری خۆی، ئەنجومەنی راوێژكاری‌و ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی حكوومەتی پێكهێنا، بەڵام دانانی كەسەكان بەشێوی نادیمكراتیك‌و بەبڕیای سەرۆكی وڵات وەك خۆی مایەوە‌و خەڵك نەیاندەتوانی بەشێوەی راستەوخۆ نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن، نادرخان بە پێشێل كردنی دەستووری وڵات كە تاڕادەیەك خەڵكی لەدیاریكردنی چارەنووسی سیاسی خۆیان‌و وڵاتەكەیان سوودمەند كردبوو، بەبڕیاری تاك لایەنە‌و لەدەرەوەی دەسەڵاتی گەل هەندی كەسی لەدەوری خۆی كۆكردەوە‌و چەند ڕەشنووسێكی نایاسایی بەسەر وڵاتدا سەپاند‌و لەبری جێگیركردنی ئەنجوومەنی راوێژكاریی سەردەمی ئامانوڵاخان، ئەنجومەنی بەناو نیشتمانی  دامەزراند كە بەكەسانی راسپێراوی خۆی پڕدەكرایەوە، بەكۆتایی هاتنی ئەم قۆناغە‌و هاتنە سەركاری  سەردار هاشم خان دیكتاتۆریەت‌و بێبەشكردنی خەڵك لەمافە مەدەنی‌و سیاسییەكانیان گەیشتە ترۆپك، بەڵام بەهەوڵ‌و تێكۆشانی گەلی ئەفغان ئەم دۆخە كۆتایی پێهات‌و شامەحمودخان كە لەهاشم خانی برای نرم‌ونیانتر‌و میانەڕەوتر بوو دەسەڵاتی گرتەدەست‌ولەژێركاریگەری ئاڵ‌وگۆڕەسیاسییەكانی پاش شەڕی جیهانی دووەم، بیرمەندان‌وچالاكان‌و دوورخراوانی سیاسی گەڕانەوە وڵات‌و دۆخێكی لەبار هاتە ئاراوە، بەمەش كەش‌وهەوایەكی سیاسی ئازاد بەشێوەی كاتی ڕەخسا‌و میدیای ئازاد‌و دامەزراوە سیاسی‌و مەدەنییەكان دامەزران‌و بیر‌وباوەڕی سیاسی نوێ بەهۆی میدیای ئازاد‌و ریكخراوە سیاسییەكان بڵاو بوەوە، هەڵبژاردن بۆ خولی حەوتەمی ئەنجومەنی نیشتمانی ڕەنگ‌و بۆیەكی ئازادی بەخۆیەوە گرت‌و نوێنەرانی گەل بەدوور لە گوشاری دەسەلات راستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوە، بۆ یەكەمینجار لەم قۆناغەدا پەرلەمان بووبەجێگای مشت‌ومڕی لایەنە سیاسییەكان‌و فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن پێكهێنرا‌و هەندێ یاسای مۆدێرن‌ونوێ پەسەند كران‌و چەند یاسایەكیش هەڵوەشێنرانەوە لەوانە: هەڵوەشاندنەوەی یاسای كاری زۆرەملی‌و بێ حەقدەس، لەبەرامبەردا یاسای چاپەمەنی ئازاد پەسەند كرا، بەڵام لەگەڵ دەسپێكردنی ململانێی نێوان وەزیری ناوخۆ (داوودخان)‌و شامەحمودخان ئەم دۆخە درێژەی نەكێشا‌و لەخولی هەشتەمی هەڵبژاردنی پەرلەماندا گروپی دەسترۆشتوی ناودەسەڵات سنووری ئازادییەكانیان بەرتەسك كردەوە‌و پرۆسەی هەڵبژاردن لەرێڕەوی خۆی لایدا‌و رێگا نەدرا بە پالێوراوانی سەربەخۆ‌و ئۆپۆزسیۆن، خۆیان بۆ پەرلەمان كاندید بكەن، بەمەش میدیای ئازاد‌و رێكخراوە سیاسییەكان داخران‌و شامەحمود لەساڵی 1953ناچار بە وازهێنان كرا‌و سەردار داوودخان دەسەڵاتی گرتە دەسەت، بەهاتنەسەركاری سەردار داوودخان بۆ قۆناغێكی 10ساڵی هەڵبژاردن بەرێوە نەچوو.

 یاسای ساڵی 1964سیستمی سیاسی ئەفغانستانی گۆڕی بەسیستمێكی مەشروتە‌و لەسەر بنەمای ئەو یاسایە دوو خولی هەڵبژاردن بەرێوە چوو، حزب‌و رێكخراوە سیاسییەكان‌و میدیای ئازاد جارێكیتر كەوتنە جموجۆڵی سیاسی، ئەم قۆناغە تاسەردەمی دەسەڵاتداریەتی دكتور محەمەد یوسف لەساڵی 1965‌وپاشان هاتنەسەركاری نورئەحمەد ئیعتمادی لەساڵی 1969بەردەوام بوو، لەم سەردەمەدا هەندێ پارتی سیاسیی نوێ لەوانە پارتی دیموكرا تیكی گەل بە سەرۆكایەتی نوور محەمەد تەرەكی كە پارتێكی چەپی نزیك لە یەكیەتی سۆڤییەت بوو هاتە ئاراوە‌و توانی چەند كورسییەكی پەرلەمانی بەدەست بێنێ‌و ئۆپۆزسیۆنێكی كارا لەپەرلەمان دروست  بكات، گرنگییەكی تری ئەم قۆناغە سیاسییە بەشداری ژنان بوو لەپرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەماندا كەلەچەند ویلایەتێكی ئەو وڵاتەدا لەوانە: كابۆل، قەندەهار‌و هەرات سەركەوتنیان بەدەست هێنا ‌وسێ كورسییان بۆ خۆیان دەستەبەر كرد. لەهەڵبژاردنی خولی سێزدەیەمی پەرلەماندا رۆڵی پارت‌و كەسایەتییەسیاسییەكان زیاتر بەرجەستەبوو‌و دەتوانین بەسەردەمی زێرینی دیموكراسی یان پرۆسەی هەڵبژاردنێكی دیموكراتیك‌وئازاد ناوی بەرین، بەڵام ساڵی 1973بەهۆی كۆدەتای داوودخان كە بەكۆدەتای سپی ناوی دەركرد سیستمی مەشروتەی پاشایەتی گۆڕدرا بۆ سیستمی كۆماری، كەچی لەپراكتیكدا سازوكارەكانی سیتمی كۆماری لەوانە هەڵبژاردنی ئازاد پەیرەو نەكرا‌و بەشێوەیەكی چاوەروان نەكراو سیستمی تاكە حزبی دامەزرا‌و حزبی شۆڕشی نیشتمانی وەك تاك حزبی سیاسی رێگا پێدراو لەگۆڕەپانی سیاسی لەلایەن لۆیی جەرگەوە موڵەتی چالاكی سیاسی وەرگرت، هەرچەندە لۆیی جەرگە جێگای پەرلەمانی دەگرتەوە‌و بەپێی مادەی 49 دەبا 40%ئەندامەكانی لەنێو جوتیاران‌و كرێكاراندا‌و لەرێگای هەڵبژاردنێكی ئازاد‌و گشتیدا هەڵبژێرابا بەڵام ئەم بەڵێنە نەتەنیا پراكتیزە نەكرا‌و  بەڵكو بەدرێژایی ئەو سەردەمە هەڵبژاردنیش بەرێوە نەچوو. 

لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی پارتی دیموكراتیكی گەل كە لەرێگای كۆدەتاوە دەسەڵاتی گرتەدەست هەڵبژاردنی ئازاد واتای خۆی لەدەستدا‌و دكتاتۆری حزبی جیگای دیموكراسی گەلسالاری گرتەوە، هەرچەندە لەكۆتاییەكانی دەسەلاتی پارتی دیمووكراتیكی گەل دكتۆر نەجیبۆڵا بەڵینی دا بگەرێتەوە بۆ مەشروعییەت لەسەر بنەمای  ئەنجومەنی نیشتمانی ‌و هەڵبژاردنی ئازاد، بەڵام ئەم بەڵێنەش نەچووە بواری جێبەجێكردنەوە.

پاش سەركەوتنی شۆرشی گەلی ئەفغانستان لەدژی داگیركاری سۆڤییەت‌و هاتنە سەركاری حكوومەتی ر ەبانی، شورای (حل و عەقد) جێگای ئەنجومەنی نیشتمانی گرتەوە‌و نوێنەرایەتی گەڵ جێگای خۆی دا بەنوێنەرایەتی حزب‌و ئایین‌و نەتەوە، لەم سەردەمەدا باڵادەستی تالیبان‌و شەڕی ناوخۆیی هیچ مەجالێكی بۆ پرۆسەی دیموكراسی‌و هەڵبژاردنی ئازاد نەهێشتەوە، شەڕی ناوخۆ ئاستەنگێكی گەورە بوو لەبەردەم مافی چارەنووسی گەلی ئەفغانستاندا، بێزاری لەشەڕی ناوخۆ‌و دەستێوەردانی رۆژئاوا لەئەفغانستان دەرفەتێك بوو بۆ سیستمێكی نوێی سیاسی بەسەرۆكایەتی كارزای، كارزای لەرێگای هەڵبژاردنێكی نیمچە ئازاد‌و نیمچەدیموكرات دەسەڵاتی گرتە دەست، دەسەڵاتێك  كە تا ڕادەیەك دەكرێ بڵیین گەڕانەوەیەك بوو بۆ سەردەمی مەشروتەی ئەفغانستان، بەو جیاوازییەوە كە لەم سیستمەدا دەسەڵاتێكی سەرۆكایەتی حوكمی وڵات بەرێوە دەبات،‌و تا ئێستا دوو خولی هەڵبژاردنی بەرێوە بردووە‌و هەنۆكە لەبەردەم تاقیكردنەوەی خولی سێهەمی ئەم پرۆسەیەداین. 

جەمسەرە بەهێزەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن

- ئۆپۆزسیۆن یان هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردن: هاوپەیمایتی هەڵبژاردن كە زیاتر لە دە حزبی بەهێز‌و كاریگەری لەدەوری خۆیدا كۆكردۆتەوە لەسەر كاندیداتۆری دكتۆر عەبدوڵا عەبدولا كە كەسێكی ناسراو ‌و تێكۆشەر‌و بەڕەگەز "تاجیك-پشتون"ە‌و لەئاستی نێودەوڵەتیشدا پشتگیری دەكرێ رێك كەوتوون، هەروەها خان محەمەد ئەندامی حزبی ئیسلامی‌و حاجی محەمەد موحەقق وەك جیگر‌و یاریدەدەری ناوی خۆیان لەلیستی هەڵبژاردندا تۆمار كردووە، دكتۆر عەبدوڵا لایەنگری زۆری لە باشوور‌و باكووری وڵاتدا هەیە‌و لە هەڵبژاردنی پێشوشدا 29%دەنگەكانی بەدەست هێنا‌و لەگەڵ كارزای بۆ قۆناغی دووەمی هەلبژاردن سەركەوت، بەڵام لەو قۆناغەدا وەك هەڵوێستێك لەبەرامبەر بوونی ساختەكاری كشایەوە‌و كارزای سەركەوتنی بەدەست هێنا.

ئاراستەی كابۆل-كەرزای

كەسایەتی بەهێزی ئەم ئاراستەیە" زلمی رسول" ە كە پێشتر وەزیری دەرەوە‌و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی كەرزای بووە، زەلمی رەسوڵ كەسێكی ناسراو‌و میانەڕەو‌و نێودەوڵەتییە‌و پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ئەمریكادا هەیە، جیگرەكەی ئەحمەد زیا  برای ئەحمەد شا مەسعودە ‌و جێگری دووەمیشی خاتوون حەبیبە سەرابی كەسایەتی بەهێزی هەزارەكانی ئەفغانە، ئەمەش دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ راكێشانی دەنگدەرانی تاجیك‌و ژنانی هەزارە، هەرچەندە ئەم پالێوراوە  بژارەیەكی بەهێزە بۆ جێگرەوەی كەرزای بەڵام پێدەچێت بە پێی  یاسای كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ئاستەنگی بەشدارییكردنی بۆ دروست ببێت، بەمەش كەرزای ناچارە  بیر لە "قەیوم كەرزای" برای ‌و تەنانەت ئەشرەف غەنی بكاتەوە كە لەخۆیەوە نزیكن، لەراستیدا كەرزای بیر لەمۆدێلی "میدیۆدۆف- پوتین" دەكاتەوە كە تاكتیكێكی بەهێزە بۆ ململانێ لەگەڵ پاڵیوراوی ئۆپۆزسیۆن واتە دكتۆر عەبدوڵا. 

ئاراستەی ئەمریكا –خەلیلزاد

زاڵمای خەلیلزاد یەكێك لەوكەسانەیە كە دەوترا كاندیدی بەهێزی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئەفغانستانە، بەڵام لەئێستادا پێدەچێت ئەمریكا لە رێگای خەلیلزادەوە لەهەوڵی ئەوەدایە بەهاوئاهەنگی هەندێ كەسایەتی سیاسی لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە بەرنامە‌و هەڵوێستیان لە خەلیلزاد‌و ئەمریكاوە نزیكە بكەونە گفتوگۆوە ‌و هاوپەیمانێتیەك پێك بێنن، بۆ ئەم مەبەستە خەلیلزاد لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی تەكنۆكرات پێیانباشە لە ئەشرەف غەنی ئەحمەد زی و جیگرەكەی ژەنراڵ عەبدول رەشید دۆستۆم رێبەری بزوتنەوەی ئیسلامی ئەفغانستان‌و سەروەر دانش جێگری حزبی یەكگرتوی ئیسلامی پشتگیری بكەن، بەڵام پێدەچێت ئەم پێكهاتە پەرش‌وبڵاوە كە زیاتر لەناكۆكی پێشوتری  نێوان دۆستۆم ‌و ئەشرەف غەنی ئەحمەد زی‌و ئامادە نەبوونی تاجیكەكان لەم پێكهاتە سێكوچكەوە  سەرچاوە دەگرێت نەتوانێت ئامانجی خۆی بپێكێت، بۆیە ئەمریكا‌و كەرزای مەجالێكی زیاتریان پێویستە بۆ دۆزینەوەی بژارەیەكی بەهێز‌و سەركەوتوو.

سەرچاوەكان:

میزگردی  وەحید موژدە نوسەر‌و لێكۆڵەری ئەفغان لە گەڵ رادیۆ دەری

ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر ئاشتی IPSC - فەرزاد رەمەزانی بونش


2/16/2015 11:23:12 AM Read Count [2549] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...

  43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت و

6/3/2018 11:14:03 AM
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...

شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای‌ شانشینی‌

7/12/2017 11:31:19 AM
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...

ئەمڕۆ 6/11 هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و

6/11/2017 11:15:06 AM
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...

چاودێرانی سیاسی لەپاش هەڵبژاردنەوەی حەسەن رۆحانی

6/7/2017 12:10:42 PM
فیلەكان لەئەسپەكانیان بردەوە ...

 رۆژی 9/11/2016 دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان وەك

11/10/2016 11:02:33 PM
په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه‌و ئێران‌ له‌سایه‌ی ململانێی مێژوویی شیعه‌و سوننه‌دا ‌ ...

 ‌ئه‌م دۆسێیه‌ پوختەی بەرنامەی (٣+١)ی  رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌‌و

1/24/2016 11:29:34 AM
گوزەرێك بەهەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا ...

پرۆسەی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی سیستمێكی دیموكراتدا یەكێكە لەو ئ

10/22/2015 12:33:09 PM
توركیا لە نێوان سیستمی پەرلەمانی و سەرۆكایەتیدا ...

 توركیا لە نێوان سیستمی پەرلەمانی و سەرۆكایەتیدا

 
7/15/2015 1:20:48 PM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

  بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و 

6/29/2015 11:13:24 AM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و

5/5/2015 1:13:56 PM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و مێژووەكەی و 

4/13/2015 9:37:53 AM
ئیسرائیل وڵاتی شۆڕشی سپی ...

 ئیسرائیل دەوڵەتێكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەكەوێتە ڕۆژئاوای ئاسیا،

3/30/2015 10:03:49 AM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

 بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و مێژووەكەی و

3/16/2015 12:43:50 PM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

 بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و مێژووەكەی و سیستم و شێوازی هەڵبژاردن و پێكهاتەی پەرلەمان و دابەشبوونی دەسەڵاتەكان لەو وڵاتەدا، بەباشمانزانی بەچەند بەشێك بۆ خوێنەرانی ئازیزی وێب سایتەكەمان ئەم دۆسیەیە بڵاوبكەینەوە.

2/25/2015 1:22:08 PM
دوای بەهاری عەرەبی، دیموكراسی و كۆمەڵگەی مەدەنی تونس و ئیسلامییەكان ...

 وڵاتی تونس لەپاش شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی بە كۆمەڵك قەیرانی سیاسی و

12/28/2014 12:33:08 PM
ئایندەی عیراق.. دیكتاتۆریی، دیموكراسی یان دابەشبوون؟ ‌ ...

 پرۆسەی ((ئازادیی عیراق)) كە شاڵاوێكی سەربازیی ئەمریكی بەریتانی بوو بۆ سەر عیراق

11/13/2014 12:29:34 PM
سكۆتلاند و لابردنی تاجی پاشایەتی لەسەر هەرێمەكەیان ...

 رۆژی18/ئەیلولی 2014 لەریفراندۆمێكدا ٤ ملیۆن هاووڵاتی سكۆتلەندا یەكەمجارە

9/22/2014 2:03:13 PM
لەبارەی پەرلەمانی كوردستانەوە ...

 لەبارەی پەرلەمانی كوردستانەوە

8/5/2014 11:59:01 AM
گوزەرێك بە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستاندا ...

 رۆژی شەممە 21/9/2013،كاتژمێر حەوتی‌ سەرلەبەیانی‌ هەڵبژاردنی‌ گشتی‌ خولی‌

10/20/2013 9:52:14 AM
شیكردنەوەیەك لەسەر هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق 2013 ...

265 قەوراەی سیاسی بۆ 447 كورسی  ئەنجوومەنی پارێزگانی عێراق جگە لە هەرسێ

4/18/2013 9:28:53 AM
ئۆباما و رۆمنی، كامیان دەرگای كۆشكی سپی دەكاتەوە ...

 بەپێی دەنگدانی‌ پێشوەخت‌و 24 سەعات پێش دەنگدانی دانیشتووانی ئەمریكا

11/5/2012 10:25:24 AM
بنەماكانی دیموكراسی لەئەمریكا ...

 لەگەرمەی شەڕی ناوخۆداو بۆ هێشتنەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان وەكو یەك وڵات، لەئاهەنگی كردنەوەی گۆڕستانی نەتەوەیی گیتیزبۆرگدا، سەرۆك لینكۆڵن...

10/13/2012 10:40:55 AM
دەسەڵات و دیموكراسی لەمیسر ...

 ناوی میسر لە زمانی عەرەبی و سامیدا  بە چەند مانایەك هاتووە، یەكێك لەوانە، لە چاوگی ناوی شارەوە هاتووە...

7/15/2012 11:46:19 AM
محەمەد مورسی چۆن بووە سەرۆكی میسر ...

 دوای هەفتەیەك لەهەڵبژاردنەكە رۆژی 2012-6-24 ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ خولی‌ دووەمی‌...

6/26/2012 11:39:06 AM
كێ‌ دەچێتە كۆشكی ئیلیزیە ...

رۆژی 22/4/2012 هەڵبژاردنی هەشتەمین خولی سەرۆكایەتی كۆمار بەڕێوەچوو كەنزیكەی 45 ملیۆن دەنگدەری

4/23/2012 1:15:18 PM
دەوڵەت، یاسا، هاوڵاتیان لە دیموكراسیدا ...

سیستمی سیاسی ئێستای ئەڵمانیای فیدراڵی، دووهەمین سیستمی دیموكراتییە لە...

2/23/2012 10:26:42 AM
تورکیاو پارتی داد و گەشەپێدان و ئەزموونی سێ‌ خولی حكومڕانی ...

ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ 29ی تشرینی یه‌که‌می 1923 دا دامه‌زراوه‌و یه‌که‌مین سه‌رۆکی

1/28/2012 12:01:21 PM
سیستمی سیاسی و هەڵبژاردن لەهەرێَمی كوردستان ...

دۆسیەیەكە لەسەر پێكهاتەو جوگرافیاو دانیشتوان و پێگەی هەرێمی كوردستان...

1/26/2012 10:20:46 AM

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 28 هه‌واڵ )