ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...
چەپەكانی ئەرجەنتین دەسەڵاتیان دەوێت ...
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی ...
ریفراندۆم لەدەرەوەی هەرێم بەڕەێوەدەچێت ...
به‌م نزیكانه‌ سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌ ...
ڕاپرسی وەهمی... ...
ئاماری یه‌که‌م ساڵی تاکڕەویی له‌ تورکیا ‌ ...
گۆڕان و كۆمه‌ڵ: ریفراندۆم بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دوابخرێ ‌ ...
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...
دیموكراتەكان هەڵبژاردنی كۆسۆڤۆیان بردەوە ...
پارتەكەی تێرێزا مەی زۆرینەی بەدەستهێنا ...
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...
ئەمڕۆ فەرەنسیەكان دەنگ دەدەن ...
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...
لوبنان چۆن حوکم ده‌کرێت؟ ...
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵده‌بژێردرێن ‌ ...
سلێمان مستەفا: بۆ هەڵبژاردن كۆمسیۆن پێویستی بەشەش مانگ هەیە ...
رووحانی بەسەرۆك هەڵبژێردرایەوە ...
گرنگی خۆ تۆماركردنی دەنگدەر لەسیستمی بایۆمەتریدا ...
چانسی رۆحانی بەهێزتردەبێت ...
ماكرۆن سەرۆكایەتی فەرەنسای بردەوە ...
(بۆپێشەوە) ماكرۆنی سەرخست ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا راگەیەنرا ...
حەوتەمین راپرسی توركیا چی دەگۆڕێت ...
دواین ئەنجامی ریفراندۆمەكەی توركیا راگەیەنرا ...
بەشی راپرسی خولی بەهێزكردنی تواناكانی كردەوە ...
دەنگی گەلی كوردستان یەكێك لە شێوازەكانی كۆمۆنیكەیشن ...
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاڵای كوردستانی هەڵكرد ...
رۆحانی كاندیدی ریفۆرمخوازانە بۆ سەرۆكایەتی ئێران ...
خولێك بۆ كادران كرایەوە ...
پلانی هەڵبژاردنەكان تاوتوێكرا ...
پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی (نوێنه‌ران)‌و (پارێزگاكان) پێكه‌وه‌ بكرێت ‌ ...
سیستمە سیاسییەكانی هەڵبژاردن ...
سكۆتلەندا لە سەربەخۆیی نزیك دەبێتەوە ‌ ...
مام جەلال: پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامێكی ی.ن.ك ئه‌و راستییه‌ بزانێت كه‌ پیرۆزترین‌و گرنگترین ئه‌ركی، به‌هێزكردنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتییه‌. ...
شتانمایەر بووە سەرۆكی ئەڵمانیا ...
كەركوك هەڵبژاردنی بێ‌ مەرجی دەوێت ...
بینوا هامۆن كاندیدی سۆسیالستەكانە بۆ سەرۆكی فەڕەنسا ...
چواردەیەمین ساڵیادی PUKMEDIA پیرۆزبێت ...
یۆبیلی زیوینی كوردستانی نوێ‌ پیرۆزبێت ...
شکستهێنانی سیاسه‌تـی سعودیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ...
كاندیدە موسڵمانەكەی رۆمانیا رەتكرایەوە ‌ ...
2016 بڕوات و نەیەتەوە....ئاوی ئامون و تونی بابا چێت ...
مێرکل بە سەرۆکی پارتەکەی هەڵبژێردرایەوە ...
ساركۆزی شكستی هێنا ...
چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ئه‌مریكا ‌ ...
پوخته‌یه‌ك له‌ وێستگه‌كانی ژیانی دۆناڵد تره‌مپ ‌ ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دواخرا ...
ترامپ بووە سەرۆكی ئەمریكا ...
فیلەكان لەئەسپەكانیان بردەوە ...
ترامپ دەبێتە سەرۆك ...
هەڕەشەی كوشتن لە ترەمپ دەكرێت ...
به‌ده‌ستهێنانی ئیستیحقاقی نوێی گه‌له‌كه‌مان‌و چاكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ‌ ...
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بڕیاری پێویست درا ...
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ‌ ...
ترامپ: كلینتۆن زیندانی دەكەم ...
په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان كاریگه‌ری‌ خراپی یاسایی لێكه‌وتۆته‌وه‌ ‌ ...
یەكێتی وگۆڕان دووپاتی ئیرادەی بەهێزیان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێكەوتنی نێوانیان كردەوە ...
دەزگای هەڵبژاردن و NDI پلانی نوێیان تاوتوێكرد ...
بەهۆی نەوتەوە سەرۆكی پێشووی بەرازیل دادگایی دەكرێت ‌ ...
پارتەكەی پۆتین براوەی یەكەمی ئەنجومەنی دۆمایە ...
ئەمڕۆ لێپرسراوی دەزگا دەستبەكاربۆوە ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دۆمای روسیا دەستیپێكرد ...
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هاوكاتی پارێزگاكانی تر بێت ...
دوای چارەسەری پێویست شۆڕش ئیسماعیل گەیشتەوە هەرێم ...
گوشار ده‌خرێته‌ سه‌ر په‌رله‌مانتاران بۆ هێشتنه‌وه‌ی زێباری ...
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ه‌وه‌ ‌ ...
مام جەلال: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندویه‌تی له‌ ریزی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌یه‌ ... ‌ ...
گەندەڵی سەرۆکی بەرازیل دەباتە بەردەم دادگا ‌ ...
ترامپ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ ...
ئەمڕۆ تێریزا دەبێتە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ...

ئامادەكردنی: ڕێباز فوئاد 

رۆژی18/ئەیلولی 2014 لەریفراندۆمێكدا ٤ ملیۆن هاووڵاتی سكۆتلەندا یەكەمجارە چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدان، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر سەربەخۆی سكۆتلەندا یاخود مانەوەیان لەچوارچێوەی بەریتانیادا بدەن، كە 52% لەگەڵ مانەوەبوون لەچوارچێوەی شانشینی بەریتانیا و هەوادارانی سەربەخۆیش لە 48% دەنگەكانیان مسۆگەر كرد.

قۆناغێكی نوێ‌

لەم پرۆسەیەدا بەپێی تۆمارەكانی دەنگدەر بۆیەكمجارە ئەو كەسانەی تەمەنیان لەنێوان ١٦ و ١٧ ساڵە بەشداری دەنگدانیان كردوو  بۆ ئەوەی  بەشداربن لە دیاریكردنی  چارەنوسی سكۆتلەندا.

مەرجەكانی میكانیزمی راپرسی

1. دەنگدان بە بەڵێ، یاخود بە نەخێر بۆ سەربەخۆیی.

2. تەنهادانیشتوانی ناو سنوری‌ سكۆتلەندا مافی بەشداری ودەنگدانیان هەیە لە‌پڕۆسەكەدا. واتە سكۆتلەندیەكانی‌ دەرەوەی‌ وڵات مافی‌ دەنگدانیان نیە، هەروەك چۆن بەریتانیە نیشتەجێكانی‌ ناو هەرێمی‌ سكۆتلەندا ئەو مافەیان پێدراوە.

3. هاوڵاتیانی‌ سكۆتلەندا لەتەمەنی‌ 16 ساڵیەوە مافی‌ بەشداریكردنیان هەیە لەراپرسیەكەدا.

4. پێویستە ‌نیوه ‌زیاتری‌ بەشداربوان بەبەڵێ دەنگبدەن، ئەوكات‌ رای ‌زۆرینەی هاوڵاتیان دەبێتە خاڵی دیاریكردنی ‌چارەنوسی سكۆتلەندا، بەسەربەخۆیی یاخود مانەوە لەپاڵ بەریتانیادا.

5. لەئەگەری‌ هەڵبژاردنی‌ ئەگەری‌ سەربەخۆبوندا، پێویستە لەماوەی‌ نزیكەی‌ 18 مانگدا گشت رێوشوێنە جێبەجێكاریە ئیداریەكانی‌ سەربەخۆبونی‌ سكۆتلەندا بەرێوەبچێت.

سكۆتلاندەكان پێشتر تاقیكردنەوەیەكی تریان بۆ سەربەخۆی ئەنجامداوە

بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1979 سكوتلەندا ریفراندومی سەربەخویی راگەیاند بەلام تێدا سەركەوتوو نەبوو بەهۆی هێنانی كەمی دەنگ و هەروەها ژمارەیەكی بەرچاوی دانیتشوانی هەرێمەكە، بەشداریان لەو ریفراندومەدا نەكرد

هۆكارەكانی‌ پەنابردنە بەر سەربەخۆیی‌ لەلایەن سكۆتلەنداوە

بەرپرسانی‌ بەریتانیا بیرۆكەی‌ سەربەخۆیی‌ و جیابونەوەی‌ سكۆتلەندا، بەبەشێك لە بەرنامەی‌ پارتی‌ ناسیۆنالیستی‌ سكۆتلەندی‌ دەزانن، كەبەر لەنیو سەددە پێش ئێستا پارتێكی‌ بچوك بوە، بەڵام لەئێستادا بوەتە پارتی‌ زۆرینەی‌ پەرلەمانی‌ و توانیویەتی‌ حكومەتی سكۆتلەنداش بگرێتەدەست. هەربۆیە بەسەرنج دان لەهەڵكشانی‌ كێرڤی‌ جەماوەری‌ ئەم پارتە، ئاستی‌ بەرزبونەوەی‌ دەنگی‌ بەڵێش بۆ جیابونەوە و سەربەخۆی لەزیادبوندا بوە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پێویستە دەست بخەینە سەر ئەو هۆكارانەی‌ كە لەئێستادا پاڵ بە حكومەت و پەرلەمان و هاونیشتیمانیانی‌ سكۆتلەنداوە دەنێن، بۆ پاڵپشتی‌ كردن لە جیابونەوە و راگەیاندنی‌ سەربەخۆیی‌ وڵاتەكەیان، كەلەدیارترینیان بریتین لە:

1. هۆكارە ئابوریەكان: سكۆتلەندا وڵاتێكی‌ دەوڵەمەندە لەروی‌ ئابورییەوە، ئەمەش وایكردوە كە رێژەی‌ (%10) لەداهاتی‌ گشتی‌ ئابوری‌ شانشینی‌ یەكگرتوو لەلایەن سكۆتلەنداوە دابین بكرێت، بەهۆی‌ فرەچەشنی‌ سەرچاوەكانی‌ داهات لەو وڵاتەدا لەكۆی‌ بوارەكانی‌ وەك (پیشەسازی‌ و بەرهەم هێنان، بازرگانی‌، كشتوكاڵ، سەرچاوەكانی‌ وزە)، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا زۆرینەی‌ داهاتەكانی‌ ئەم وڵاتە دەچێتە خەزێنەی‌ بانكی‌ ناوەندی‌ بەریتانیاوە و لەوێوە بەچەند پشكێك بەشە داهات بۆ سكۆتلەندا رەوانە دەكرێت، هەربۆیە سكۆتلەندیەكان سەربەخۆبونی‌ وڵاتەكەیان بەهۆكارێك دەزانن،  بۆ پێشوەچونی‌ كەرتی‌ ئابوری‌ و پیشەسازی‌ وڵاتەكەیان و بەرز بونەوەی‌ ئاستی‌ داهات و گەشەسەندنی‌ وڵات لەكۆی‌ بوارە جیاكانی‌ ژیانی‌ كۆمەڵایەتی‌ و سیاسیدا.

2. هۆكارە سیاسیەكان: راستە سكۆتلەندا خاوەنی‌ دەسەڵاتی‌ ئۆتۆنۆمی‌ و خۆبەرێوبەری‌ نێوخۆییە، بەڵام دەسەڵاتە سیاسیەكانی‌ سكۆتلەندا دیاریكرا و كۆت و بەندكراون بەپێی‌ یاسا و رێنماییە كارپێكراوەكان، لەلایەن حكومەتی‌ ناوەندی‌ بەریتانیاوە، بۆ نمونە لەپرسە هەستیارەكانی‌ پەیوەندیدار بەمەلەفی ‌(سیاسەتی‌ دەرەوە، بواری‌ ئەمنی‌ و سەربازی‌، بواری‌ دارایی‌ و چاودێری‌ كۆمەڵایەتیەوە...) سكۆتلەندا هیچ سەربەخۆییەكی‌ نیە و لەم پرسانەدا پێویستە راستەوخۆ بگەرێتەوە بۆ ناوەند و لەلایەن حكومەتی‌ شانشینەوە سەرپەرشتی‌ و بەڕێوەبەرێتی‌ بكرێت، هەربۆیە سكۆتلەندیەكان داوای‌ گەرانەوەی‌ ئەم مەلەفانە دەكەن بۆ نێو دەستی‌ سكۆتلەندیەكان، لەم نێوەندەشدا (پارتی‌ نیشتیمانی‌ سكۆتلەندا) كه ‌له ‌(2011)دا بوەتە زۆرینەی‌ پەرلەمان لەئێستادا رێبەری‌ ئەم گروپە دەكات و سەربەخۆبونی‌ وڵاتەكەیان بەباشترین میكانیزم دەزانن، لەپێناو بەدەستهێنانەوەی‌ ئەو مافە سیاسیە زەوتكراوانە، بۆ بەرێوەبردنی‌ وڵاتەكەیان.

3. هۆكارە كۆمەڵایەتی‌ و نەتەوەییەكان: سەرەرای‌ ئەوەی‌ سكۆتلەندیەكان مێژویەكی‌ زیاتر لە سێ سەد ساڵیان بەرێكردوە لە نێو شانشینی‌ بەریتانیادا، وەبەشێكی‌ زۆری‌ كلتور و داب و نەریت و تایبەتمەندیان ئاوێتەو رەنگ رێژی‌ یەكدی‌ بووە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا بەشێك لەسكۆتلەندیەكان هەستی‌ خۆیان وەك هاوڵاتی‌ پلە دو وێنا دەكەن لەبەرامبەر ئینگلیزەكان لەشانشینی‌ یەگرتوودا، هاوكات بەشێكی‌ دیكەیان دەگەرێنەوە بۆ مێژوی‌ دێرینی‌ پێش یەكگرتن و باس لەبارەی‌ شكۆمەندی‌ و سەربەخۆبونی‌ سكۆتلەندا دەكەن، باس لە سكۆتیەكان دەكەن وەك نەنەتەوەیەك  كەخاوەن كلتور و زمان و مەزهەبی‌ ئاینی‌ جیاواز بون، و‌ بەهۆی‌ پەلاماری‌ پادشاكانی‌ ئینگلیزەوە شكۆمەندیان لەدەستداوە و بونەتە ژێر دەستەی‌ ئینگلیزەكان لەشانشینی‌ بەریتانیادا. لێرەوە بە ئاوێتە بونی‌ ئەم بۆچونانە لەلای‌ بەشێكی‌ زۆری‌ هاوڵاتیانی‌ سكۆتلەندا، خەونێك وێنابوە بۆ بەدەستهێنانی‌ ناسنامەی‌ تایبەت و سەربەخۆ بەخۆیان.هەربۆیەدواجار جیابونەوە لالی‌ سكۆتیەكان بەباشترین میكانیزمی‌ گێرانەوەی‌ شكۆمەندی‌ و بەرجەستەبونی‌ ئەم ئامانجە دادەنێن.

بیرۆكەی سەربەخۆی 

بەرەو سەربەخۆیی تا ساڵی ١٩٥٢ مەلیكێك لە سكۆتلەندو خەیاڵی سەربەخۆیی سەری لێدەدات لەو كاتەوە ئەو هەرێمە بەردەوام زەنگی جیابوونەوە لێدەدات كە بە ئیدارەی ناوخۆیی دەستی پێكردوە ، بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1979 سكوتلەندا ریفراندومی سەربەخویی راگەیاند بەلام تێدا سەركەوتوو نەبوو بەهۆی هێنانی كەمی دەنگ و هەروەها ژمارەیەكی بەرچاوی دانیتشوانی هەرێمەكە، بەشداریان لەو ریفراندومەدا نەكرد

 لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەم خەونە بەشێكی دێتە بەرهەم و دەنگی لەسەر درا لە پەرلەمانەوە ، لە كاتێكدا ١٠ ساڵ پێشتر پەرلەمانی بەریتانی داوای چاكسازی ئیداری كردبوو لە سكۆتلەندا و بەڵام سیادەی تەواوی پێ نەدابوو 

 هەر لە دروست بوونی ئیدارەی خۆجێی سكۆتلەنداوە پەرلەمان گرنگی بە پرسی سەربەخۆی داوە و ڕۆژی ڕاپرسی دیاریكراوە لە لە ١٨/٩-2014

مانگی ئەیلول ڕۆژی چارەنووسی سكۆتلاندەكان

بەپێی‌ رێكەوتنێك كە‌لەساڵی‌ (2012)دا مۆركرا، لەنێوان دەیڤد كامیرۆن (سەرۆك وەزیرانی‌ بەریتانیا) و ئەلێكس سالمۆند (سەرۆك وەزیرانی‌ سكۆتلەندا)، حكومەتی‌ بەریتانیا رەزامەندی‌ دەربڕی‌ لەسەر ئەنجامدانی‌ (ریفراندۆم) راپرسی‌ لەسكۆتلەندا، بەمەبەستی‌ جیابونەوە و سەربەخۆی‌ یاخود مانەوە لەچوارچێوەی‌ یەكێتی‌ بەریتانیادا.

دواجار وا هاونیشتیمانیانی‌ سكۆتلەندا لە بەرواری‌ 18/9/2014 بەرەو سندوقەكانی‌ دەنگدان رۆیشتن، بەئامانجیبریاردان لەبارەی ‌دیاریكردنی چارەنوسی ‌هەرێمەكەیان لەداهاتودا‌، بەمانەوه ‌بێت یاخود بەجیابونەوەو راگەیاندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ بێت، لەباكوری بەریتانیادا. 

پێشنینەكان

 بەپێی ڕاپرسیەك پێشوەخت ،لە سەدا پەنجاو دووی دانیشتوانی ئەو هەرێمە پێشبینی دەكرێت بەنەخێر دەنگ بدەن و جیابونەوە لە شانشین رەت بكەنەوە، كەلەبەرامبەردا سەدا چل و هەشتی دانیشتوانی هەرێمە لەبەرژەوەندی جیابونەوەو سەربەخۆیی دەنگ بە بەڵێ بدەن، دواجاریش ئەنجامە ڕاستەقینەكانیش هەروا دەرچوون.

ئەنجامی‌ راپرسیە پێشبینیكراوەكان

لەگەڵ نزیكبونەوەی‌ وادەی‌ ریفراندۆمە گشتیەكەی‌ سكۆتلەندا، چەندین سەنتەری‌ لێكۆڵینەو و راپرسی‌ و رۆژنامەو گۆڤار هەستاون بەئەنجامدانی‌ چەند راپرسیەك بۆ زانینی‌ رای‌ گشتی‌ هاونیشتیمانیانی‌ سكۆتلەندا بەر لەئەنجامدانی‌ ریفراندۆمەكە. ئەوەی‌ شایەنی‌ تێبینی‌ كردنە لەم بارەیەوە بریتیە لەبەرزبونەوەی‌ ئاستی‌ دەنگی‌ گروپی‌ پشتیوانی‌ لەسەربەخۆی‌ سكۆتلەندا، لەچاو راپرسیەكان كە لەماوەی‌ رابردودا بۆ ئەو مەبەستە بەئەنجام دەگەیەنران. ئەمانەی‌ لای‌ خوارەوە چەند نمونەیەكن لەدیارترین ئەو راپرسیانە:

- راپرسی‌ دامەزراوەی‌ (ئای‌ سی‌ ئێم) لەنێوان مانگی ‌9 ساڵی‌ 2013 بۆ مانگی‌ 1 ی‌ 2014 بەم جۆرە بوە:

بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی‌ (%32)، نەخێر بۆ سەربەخۆیی‌ (%49)

بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی ‌(%37)، نەخێر بۆ سەربەخۆیی (%44)

بەم جۆرەش بەنزیكبونەوەی‌ وادەی‌ راپرسیەكە ئاستی‌ پشتیوانیكردن بە بەڵێ‌، لەبەرامبەر نەخێر بۆ جیابونەوە لە بەرزبونەوەدایە.

- راپرسی‌ دامەزراوەی‌ ( تی‌ ئێن ئێس) لەكۆتایی‌ ساڵی‌ 2013 بۆ سەرەتای‌ ساڵی‌ 2014. تیایدا ئاستی‌ پشتیوانی‌ بۆ سەربەخۆیی‌ لە (%26) بۆ (%29) بەرز بوەتەوە.

- راپرسیەكی‌ تر كه ‌لەژێر ناوی‌ (راپرسی راپرسییەكان)، لەمانگی‌ ئۆگەستی‌ (2013)دا ئەنجامدرا، ئەنجامەكەشی‌ بەم جۆرە بو:

بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی‌ (%43)، نەخێر بۆ سەربەخۆیی‌ (%57)

- راپرسی‌ رۆژنامەی‌ (دەیلی‌ ریكۆرد) چەند هەفتەیەك بەر لەئەنجامدانی‌ راپرسیەكە، ئەنجامەكەی‌ بەم جۆرە بو:

- بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی‌ (%42)، نەخێر بۆ سەربەخۆیی‌ (%47)، لە بەرامبەردا (%10) هاوڵاتیان بڕیاریان نەدابو كەبۆ بەرژەوەندی‌ بەڵێ‌ یاخود نەخێر دەنگ بدەن.

- دوایین راپرسی‌ كە دەنگدانەوەیەكی‌ زۆری‌ هەبوو لەبەریتانیادا، ئەو راپرسیە بو كە پەیمانگای‌ راپرسی‌ (یۆگۆڤ) ئەنجامیدا لەگەڵ رۆژنامەی‌ سەن و تایمزی‌ بەریتانی‌ بەر لە 10 رۆژ پێش ئەنجامدلنی‌ ریفراندۆمە گشتیەكەی‌ سكۆتلەندا، ئەنجامی‌ راپرسیەكەش بەم جۆرە بو:

- بەڵێ بۆ سەربەخۆی‌ (%51)، نەخێر بۆ سەربەخۆی‌ (%49)

بەسەرنجدان لەكۆی‌ ئەنجامی‌ راپرسیەكان ئەوە دەردەكەوێت بەتێپەڕبونی‌ كات و نزیكبونەوەی‌ وادەی‌ ئەنجامدانی‌ ریفراندۆمە گشتیەكە، بەڕێژەیەكی‌ بەرچاو ئاستی‌ دەنگی‌ بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی‌ لەبەرزبونەوەدایە، لەبەرامبەر دەنگی‌ نەخێر بۆ جیابونەوە، بەرزبونەوەی‌ ئەم رێژەیەش جۆرێك لەنیگەرانی‌ بۆ حكومەتی‌ بەریتانیا دروستكردوەو كۆی‌ بۆچونەكان لەگەڵ نزیكبونەوەی‌ سات بەساتی‌ ریفراندۆمەكەدا وای‌ بۆ دەچن كه ‌لەئاكامدا پشتیوانانی‌ بەڵێ‌، دەتوانن هاوكێشەكە یەكلایی‌ بكەنەوە بەلای‌ سەربەخۆیی‌ سكۆتلەندادا.

دەرئەنجامی‌ پۆزەتیڤی‌ سەربەخۆی‌ بۆ سكۆتلەندا

1. سەربەخۆبونی‌ سكۆتلەندا، بەواتای‌ سەربەخۆبونی‌ بواری‌ ئابوری‌ و دارایی‌ ئەو وڵاتە

 2. سكۆتلەندیەكان دەیانویست پاش سەربەخۆبون لەگەڵ بەریتانیادا گفتوگۆبكەن دەربارەی‌ دابەشكردنی‌ سامانە سروشتیەكانی‌ دەریای‌ باكور، لەسەر بنەمای‌ رەچاوكردنی‌ هێڵی‌ راوی‌ دەریای‌، كەبەم هۆیەش سكۆتلەندا دەیانتوانی دەستبگرێت بەسەر(%91) برە داهات و بەرهەمی‌ ئەو دەریایەدا، ئەمەش پێگەیەكی‌ گەورە دەبەخشێتە سكۆتلەند لەبواری‌ دەریاوانی و بازرگانی‌ ئاویدا.

3. سكۆتلەندا پاش سەربەخۆبون و گەڕانەوەی‌ سەروەری‌ بۆ چوارچێوەی‌ پێكهاتە سیاسەكەی‌، دەیانتوانی گوزارشت لەخۆی‌ بكات لەسەر ئاستی‌ نێودەوڵەتی‌ و جیهانی‌، هەروەك چۆن دەتوانێ‌ بەشداری بكات لە كۆنگرە و كۆنفرانسە جیهانیەكان و سودمەندیش بێت لەهاوكاری‌ و یارمەتیە نێودەوڵەتیانەی‌ كە پێشكەش بەدەوڵەتان دەكرێت، لەچوارچێوەی‌ سیستم و كۆمەڵگای‌ نێودەوڵەتیدا.

4. سكۆتلەندا لەئەگەری‌ بەكارنەهێنانی‌ دراوی‌ جونەیهی‌ ئیستەرلینی‌ لەداهاتودا و بەئەندام بونی‌ لەیەكێتی‌ ئەوروپادا، بەو واتایە دێت كە سكۆتلەندا چوەتە ریزی‌ وڵاتانی‌ یۆرۆوە، هاوكات پابەندنیش دەبێت بەبەكارهێنانی‌ سیستمی‌ ڤیزای‌ كراوەی‌(شینگن)ەوە، كە ئەم سیستمە تائێستا لەسنوری‌ بەریتانیادا كاری‌ پێناكرێت.

ڕووخسارە دیارەكانی ناو كەمپینی سەربەخۆی

ئەلێكس سالمۆند وەزیری یەكەمی سكوتلەندا هەروەها سەروكی پارتی(ئێس ئێن پی) پارتی سكوتلەندایە سەرپەرشتی كەمەپینی بەڵی بۆ جیابونەوە دەكات لەكاتێكدا چەندین كەسایەتی بەرچاوی ئەو وەلاتە بەشداریان لە كەمپینی نا بو جیابونەوە لە بەریتانیا كردووە یەكێك لە وانیش دەیڤید بێكهامی یاریزانی توپی پێ ی ئینگلاندە.

 لە ووتەیەكدا ئەلێكس سالموند وەزیری یەكەم و سەرۆكی پارتی SNP رایگەیاند بەرێوەچونی راپرسی رۆژێكی گرنگ دەبێت چونكە دانیشتوانی سكۆتلەندا بڕیار لەسەر چارەنوسی داهاتوی هەرێمەكەیان دەدەن بۆ سكوتلەنداو، داوای كرد ئەگەر سكۆتلەندا جیابوەوە لە بەریتانیا شاژنی بەریتانیا ئیلیزابیت شاژنی وەلاتی سكوتلەنداش دەبێت.

هەڵوێستی بەریتانیا لەسەر جیابوونەوەی سكۆتلاند

گوردن براون، سەرۆك وەزیرانی پێشوی بەریتانیا ئەلێكس سالموند بە دروزن ناوبرد كاتێ لە لێدوانێك دا رایگەیاند بوو لە كاتی سەربەخۆی بەریتانیادا ئەوا دەزگای خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر دەبێت و سالموندی بە كەسێكی چەواشەكار ناوبرد. ئەو باسە كاردانەوەی خەڵكی بازرگانیش بەدوای خویدا هێنا كاتێ ژمارەیەك لە بازرگانانی ئەو ووڵاتە رایانگەیاند ئەگەر سكۆتلەندا جیابێتەوە توشی قەیران دەبێت و ئابوریەكەی بەرەو نزمبونەوە دەڕوات.

جیوپۆڵەتیكی سكۆلاند

هەرێمی سكۆتلەندا كەلە ئێستادا سەر بە وڵاتی بەریتانیایە، ژمارەی دانیشتوانەكەی بریتییە لە پێنج ملیۆن كەس، پایتەختی ئەو هەرێمە ناوی ئەدەنبرەیە، لە 54% دانیشتوانەكەی مەسیحین، نزیكەی 40 هەزار موسوڵمانی تێدا دەژی.

سكۆتلەندا ڕوبەری خاكەكەی %٣٠ی خاكی شانشینی یەكگرتووە ، دەكاتە ٧٨،٧٢٢ كم٢ وە دانیشتوانەكەی ٥،116،٩٠٠ كەسە بژێوی دانیشیتوانەكەی وەك وڵاتە شانشینەكەیە.

ئابوری سكۆتلاند

ئابوری هەرێمەكە پشتی بە بازرگانی و پیشەسازی و سەچاوەی سروشتی بەستووە ، لە دوای شۆڕشی پیشەسازی لە سەدەی ١٢ ئەمانیش دەستیانكردوە بە كاری پیشەسازی ، بەڵام سەرچاوە سروشتیەكانی زۆر نین ڕێژەیەك گازی سروشتی و خەڵوزی بەردین و نەوتیان هەیە ، هەرچی پەیوەندی بە ئاو هەیە ڕێژەكەی زۆرە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەكاریان هێناوە . ٦٦% ی هێزی كار لە پیشەسازییە خزمەتگوزاریەكاندا كاردەكەن هەمان ڕێژەی بەرهەمی نیشتمانی پێكدەهێنن و لە بوارەكانی بازرگانی و كار و فێركردن و تەندروستی و ئیدارەی گشتی ...تاد ،دایە . 5% ی هێزی كار لە پیشەسازیدا بەكاردەبات 20% ی بەرهەمی نیشتمانی هەیە ئەوانیشی مادەیی كیمیای و پارچەی ئەلیكترۆنی و ئامێری پیشەسازیی و بەرهەمە نوێیەكانەوە لە شەستەكانی سەدەی بیستدا نەوتیش دۆزرایەوە بەرهەمهێنانی نەوتیش هاتە ڕیزی داهاتە ئابوریەكانی سكۆتلەنداوە گەشەی ئابوری و زۆربوونی دانیشتوانی بەخۆوە بینی .

 كشتوكاڵیش بەشێكی زۆری زەویەكانی ئەم هەرێمەی بۆ خۆیی داگیر كردوە ، كە دەكاتە %٨٠ ی ڕووبەر كە دارستان و لەوەڕگاو زەوی كشتووكاڵیە ، بەرهەمەكانیشیان گۆشت و شیرەمەنی و خورییە ، ژمارەیەكی زۆریش لە زەوییە كشتووكاڵیەكانیش بۆ بەرهەمهێنانی ئالیكی ئاژەڵ تەرخان كردوە .

- پیشەسازی‌ و وەبەرهێنان: بڕی‌ بەرهەمی‌ (%20) پیشەسازی‌ بەریتانیا لەسكۆتلەندا بەرهەم دێت، لەجۆری‌ كەرەستەی‌ (كیمیاوی‌ و ئامێری‌ ئەلكترۆنی‌ و خواردنەوەی‌ گازی‌ و قوماش و جلوبەرگ ...). ناوەندی‌ پیشەسازی‌ سكۆتلەندا دەكەوێتە ناو شارە گەورەكان و ئەو ناوچانەی‌ كە بەسروشتی‌ گونجاون بۆ جۆرێك لەبەرهەمی‌ پیشەسازی‌، بۆ نمونە (گلاسكۆ بۆ بەرهەمهێنانی‌ ئاسن، رۆژهەڵاتی‌ وڵات بەنەوت و گاز، ئەدنبەرە بۆ بەرهەمهێنانی‌ پیشەسازیە تایبەتیەكان).

- بازرگانی‌: سكۆتلەندا تۆڕێكی‌ بەرفراوانی‌ لەگەڵ جیهانی‌ دەرەوەو ناوخۆدا هەیە بۆ بازرگانی‌ كردنی‌ شمەك و پێداویستیەكان، بەرێگای‌ وشكانی‌ و هێڵی‌ ئاسن لەناوخۆ لەگەڵ لەندەندا، بە هێڵی‌ دەریایش لەگەڵ جیهانی‌ دەرەوە و ئەوروپادا.

- سامانە سروشتیەكان: یەكێكی‌ دیكە لەسەرچاوە داراییەكانی‌ سكۆتلەندا بونی‌ كێڵگەی‌ نەوت و گازە لەو وڵاتەدا، بەتایبەت لەبەشی‌ رۆژهەڵاتی‌ سكۆتلەندادا، لەسەر كەناراوەكانی‌ دەریای‌ باكور، هاوكات كانە خەڵوزەكانیش لەبەشە نزمایەكانی‌ سكۆتلەندا یەكێكی‌ دیكەن لەو بەرهەمانەی‌ كەلەبواری‌ پیشەسازی‌ سوتاندندا پشتیان پێ‌ دەبەسترێت.

مێژوی‌ ‌ سكۆتلەندا

مێژوی‌ دۆزینەوەی‌ دورگەی‌ سكۆتلەندا دەگەڕێتەوە بۆ (6) هەزار پێش زاین، لەلایەن ئەو راوچی‌ و دەریاوانانەی‌ كه ‌بازرگانی و مامەڵەیان بەماسیەوە دەكرد لەسنورە ئاویەكانی‌ ئەوروپادا. دواتر ئەم دورگەیە بوە شوێنگەیەك بۆ كۆچی‌ ئەوروپیەكان، بەم هۆیە لەزۆرێك لەوڵاتە هاوسنوریەكانەوە كۆچی‌ بۆكرا و هاوڵاتیانی‌ رەگەز جیاواز تیایدا گیرسانەوە.دواتر سكۆتلەندا كەوتە بەر شاڵاوی‌ ڤایكینگەكان و  ئیمپراتۆریەتی‌ رۆمانیش دەستی‌ بەسەر زۆرینەی‌ خاكەكەیدا گرت، ئەم دۆخە بەردەوام بو تاوەكو كۆتاییەكانی‌ سەددەی‌ هەشتەم و سەرەتاكانی‌ سەددەی‌ نۆیەمیش، دوای‌ ئەو بەروارە وردە وردە سكۆتلەندا كەوتە دەست دانیشتوانی‌ سنورەكەی‌، لەبەر سروشتی‌ جوگرافیاكەشی‌ كە پێكهاتێكی‌ كشتوكاڵی‌ هەبو، سكۆتلەندا بوە وڵاتێكی‌ دەرەبەگایەتی‌، بەم هۆیەش لێرەو لەوێ‌ هەر ناوچەیەك زادەی‌ دەسەڵاتی‌ دەرەبەگ و فەرمانڕەواو میرێكی‌ دەوڵەمەندی‌ دەست رۆیشتو بو.

سەرەتای‌ تێكەڵبونی‌ مێژوی‌ سكۆتلەندی‌ و ئینگلیزەكان بۆ سەددەی‌ دوازدە دەگەڕێتەوە، كاتێك ئینگلیزەكان هەوڵیاندا لەرێی‌ كشتوكاڵ و بازرگانیەوە دەست بگرن بەسەر زەویە كشتوكاڵیەكانی‌ بەشی‌ باشوری‌ سكۆتلەندا كە هاوسنورن لەگەڵ ئینگلتەرادا. بەم هۆیەوە لەسەرەتاكانی‌ سەددەی‌ سیازدەو سەددەی‌ چواردەش چەندین شۆرش و جەنگ و روبەڕوبونەوە و پێكداهەڵپژانی‌ سەربازی‌ خوێناوی‌ رویدا لەنێوانیاندا، لەئەنجامدا سكۆتلەندیەكان توانیان ئینگلیزەكان وەدەربنێن، تائەوەی‌ لەساڵی‌(1328)دا دوای‌ چەندین جەنگ ئینگلیزەكان ناچاربون بەفەرمی‌ دان بنێن بەسەربەخۆیی‌ سكۆتلەندادا. بەم شێوەیەش سكۆتلەندا سەربەخۆیی‌ خۆی‌ راگەیاند و بو دەوڵەتێكی‌ سەربەخۆی‌ پرۆتستانتی‌.

حوكمی‌ خۆبەڕێوەبەری‌ سكۆتلەندا بەردەوام بو، تائەوەی‌ لەساڵی‌ (1707) سكۆتلەندا چوە پاڵ بەریتانیاو لەگەڵ هەریەك لە (ئێرلەندا و وێڵز و ئینگلتەرا) شانشینی‌ یەكگرتوی‌ بەریتانیایان دروستكرد، لەو بەروارە بەدواوە سكۆتلەندا بوەتە بەشێك لەبەریتانیاو شوێنكەوتەی‌ شاژنی‌ ئەو وڵاتەیە. هەرچەندە لەساڵی‌ (1997) سكۆتلەندا حوكمی‌ خۆ بەڕێوەبەری‌ پێدرا و ساڵی ‌(1997) یش بوە خاوەن پەرلەمانی‌ هەرێمی‌ خۆی‌، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەكان بەردەوامن بۆ راگەیاندنی‌ سەربەخۆی‌ یەكجاری‌ و گێڕانەوەی‌ گشت دەسەڵاتەكان بۆ دەستی‌ سكۆتلەندیەكان. 

سیستمی‌ رامیاری‌ سكۆتلەندا

گەڕانەوە بۆ مێژوو

لە 1-5-1707 بە بڕیارێك كە پێی دەوترا (یاسای یەكڕیزی)، سكۆتلەندا و ئینگلتەرا خرانە سەر وڵاتی بەریتانیاو لەوكاتەشەوە وڵاتی بەریتانیا ناونرا (مەملەكەتی بەریتانیای گەورە).

وەك ئاشكرایە شانشینی‌ یەكگرتوی‌ بەریتانیا خاوەنی‌ سیستمی‌ پادشایەتی‌ دەستوریە، لەساڵی‌ 1800 بەپێی‌ بڕیارێك بوە بەدەوڵەتێكی‌ فیدراڵی‌، لەئەنجامی‌ یەكگرتنی‌ (ئینگلتەرا و ئێرلەندای‌ باكور و سكۆتلەندا و وێڵز). بەریتانیا خاوەنی‌ سیستمی‌ پەرلەمانیە، بنكەی‌ سەرەكی‌ حكومەتی‌ ناوەندیش لە شاری‌ لەندەنە. هاوكات بەپێی‌ بڕیارێك لەساڵی‌ 1997 دوای‌ ئەنجامدانی‌ راپرسیەكی‌ تایبەت، كاركرا بە سیستمی‌ لامەركەزی‌ و پێدانی‌ دەسەڵاتی‌ ئۆتۆنۆمی‌ بەهەریەك لەدەوڵەتانی‌ ناو یەكێتیەكە، لەناو هەرێمەكەی‌ خۆیاندا، لەئێستادا جگە لەوەی‌ سكۆتلەندا پابەندە بە دەسەڵاتەكانی‌ ناوەندەوە، بەڵام لەهەمان كاتدا خاوەنی‌ دەسەڵاتی‌ ئۆتۆنۆمی‌ تایبەت بەخۆیەتی‌ لەسنوری‌ سكۆتلەندادا،حكومەتی‌ ناوەندیش بەشێكی‌ زۆری‌ لەدەسەڵاتەكان گێراوەتەوە بۆ دامەزراوە خۆجێیەكانی‌ سكۆتلەندا، لەچوارچێوەی‌ دەسەڵاتی‌ (جێبەجێكردن و یاسادانان و دادەوری)دا، كەئەمەش لە بواری‌ دامەزراوەكانی‌ پەروەردەو تەندروستی‌ و بواری‌ گواستنەوە و ژینگە و پەیوەندیەناوخۆیەكان و كاروباری‌ دادوەریدا مومارەسە دەكرێت. لەبواری‌ یاسادانانیشدا پەرلەمانی‌ سكۆتلەندا ئەركەكانی‌ لەهەمان ئەو بوارانەدا دەسورێنەوە كەباسكران. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بەڵام زۆرێك لەدەسەڵاتەكان لای‌ حكومەتی‌ ناوەند پارێزراوە، بەتایبەت ئەو دەسەڵاتانەی‌ كە پەیوەندی بە پرسەكانی‌ (پەیوەندیەكانی‌ دەرەوە، سەرچاوەكانی‌ وزە، بواری‌ ئەمنی‌ و بەرگری‌،  بانكی‌ ناوەندی‌ و باج)ەوە هەیە، هەربۆیە شارەزایان سەرەڕای‌ هەبونی‌ حكومەت و پەرلەمانی‌ ناوخۆی‌ لەسكۆتلەندادا، بەڵام دەسەڵاتی‌ ئۆتۆنۆمی‌ سكۆتلەندا بە دەسەڵاتێكی‌ رێژەی‌ و روكەشی‌ لەقەڵەم دەدەن، كە شوێنكەوتەی‌ دەسەڵاتی‌ رەهای‌ پەرلەمانی‌ بەریتانیایە. چونكە حكومەت و پەرلەمانی‌ بەریتانیا بڕیاردەدەن لەبارەی‌ گشت پرسە چارەنوسسازەكانی‌ سكۆتلەنداوە، تەنانەت دەسەڵاتی‌ ئەوەشیان پێدراوە كە گشت سەڵاحیاتەكانی‌ هێز و دەسەڵات لە حكومەت و پەرلەمانی‌ سكۆتلەندا وەرگرنەوە و لەكاریان بخەن.

دەرەنجامی ڕاپرسیەكەی 18ی ئەیلول

بەڵام دواجار لە 18ی ئەیلولە ئەمسال ئەو خەونەی هاودارانی سەربەخۆی هەرێمی سكۆتلاند ، كۆتایی دێت و دەرەنجامی ڕاپرسیەكان بۆ سەربەخۆی ئەو هەرێمە پەیامێكی پێچەوانە دەدەن، زۆرینەی دەنگدەران لەگەڵ مانەوەی هەرێمەكەیانن لەگەڵ شانشینی بەریتانیا و لە 52% لەگەڵ مانەوەبوون لەگەڵ بەریتانیا و هەوادارانی سەربەخۆیش تەنها لە 48% دەنگەكانیان مسۆگەر كرد.

 

 


9/22/2014 2:03:13 PM Read Count [2716] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...

  43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت و

6/3/2018 11:14:03 AM
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...

شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای‌ شانشینی‌

7/12/2017 11:31:19 AM
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...

ئەمڕۆ 6/11 هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و

6/11/2017 11:15:06 AM
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...

چاودێرانی سیاسی لەپاش هەڵبژاردنەوەی حەسەن رۆحانی

6/7/2017 12:10:42 PM
فیلەكان لەئەسپەكانیان بردەوە ...

 رۆژی 9/11/2016 دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان وەك

11/10/2016 11:02:33 PM
په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه‌و ئێران‌ له‌سایه‌ی ململانێی مێژوویی شیعه‌و سوننه‌دا ‌ ...

 ‌ئه‌م دۆسێیه‌ پوختەی بەرنامەی (٣+١)ی  رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌‌و

1/24/2016 11:29:34 AM
گوزەرێك بەهەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا ...

پرۆسەی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی سیستمێكی دیموكراتدا یەكێكە لەو ئ

10/22/2015 12:33:09 PM
توركیا لە نێوان سیستمی پەرلەمانی و سەرۆكایەتیدا ...

 توركیا لە نێوان سیستمی پەرلەمانی و سەرۆكایەتیدا

 
7/15/2015 1:20:48 PM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

  بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و 

6/29/2015 11:13:24 AM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و

5/5/2015 1:13:56 PM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و مێژووەكەی و 

4/13/2015 9:37:53 AM
ئیسرائیل وڵاتی شۆڕشی سپی ...

 ئیسرائیل دەوڵەتێكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەكەوێتە ڕۆژئاوای ئاسیا،

3/30/2015 10:03:49 AM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

 بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و مێژووەكەی و

3/16/2015 12:43:50 PM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

 بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و مێژووەكەی و سیستم و شێوازی هەڵبژاردن و پێكهاتەی پەرلەمان و دابەشبوونی دەسەڵاتەكان لەو وڵاتەدا، بەباشمانزانی بەچەند بەشێك بۆ خوێنەرانی ئازیزی وێب سایتەكەمان ئەم دۆسیەیە بڵاوبكەینەوە.

2/25/2015 1:22:08 PM
سیستمی هەڵبژاردنی ئەفغانستان ...

 وڵاتی ئەفغانستان لە خۆرهەڵاتی باكووری كیشوەری ئاسیا لەنێوان وڵاتانی

2/16/2015 11:23:12 AM
دوای بەهاری عەرەبی، دیموكراسی و كۆمەڵگەی مەدەنی تونس و ئیسلامییەكان ...

 وڵاتی تونس لەپاش شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی بە كۆمەڵك قەیرانی سیاسی و

12/28/2014 12:33:08 PM
ئایندەی عیراق.. دیكتاتۆریی، دیموكراسی یان دابەشبوون؟ ‌ ...

 پرۆسەی ((ئازادیی عیراق)) كە شاڵاوێكی سەربازیی ئەمریكی بەریتانی بوو بۆ سەر عیراق

11/13/2014 12:29:34 PM
لەبارەی پەرلەمانی كوردستانەوە ...

 لەبارەی پەرلەمانی كوردستانەوە

8/5/2014 11:59:01 AM
گوزەرێك بە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستاندا ...

 رۆژی شەممە 21/9/2013،كاتژمێر حەوتی‌ سەرلەبەیانی‌ هەڵبژاردنی‌ گشتی‌ خولی‌

10/20/2013 9:52:14 AM
شیكردنەوەیەك لەسەر هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق 2013 ...

265 قەوراەی سیاسی بۆ 447 كورسی  ئەنجوومەنی پارێزگانی عێراق جگە لە هەرسێ

4/18/2013 9:28:53 AM
ئۆباما و رۆمنی، كامیان دەرگای كۆشكی سپی دەكاتەوە ...

 بەپێی دەنگدانی‌ پێشوەخت‌و 24 سەعات پێش دەنگدانی دانیشتووانی ئەمریكا

11/5/2012 10:25:24 AM
بنەماكانی دیموكراسی لەئەمریكا ...

 لەگەرمەی شەڕی ناوخۆداو بۆ هێشتنەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان وەكو یەك وڵات، لەئاهەنگی كردنەوەی گۆڕستانی نەتەوەیی گیتیزبۆرگدا، سەرۆك لینكۆڵن...

10/13/2012 10:40:55 AM
دەسەڵات و دیموكراسی لەمیسر ...

 ناوی میسر لە زمانی عەرەبی و سامیدا  بە چەند مانایەك هاتووە، یەكێك لەوانە، لە چاوگی ناوی شارەوە هاتووە...

7/15/2012 11:46:19 AM
محەمەد مورسی چۆن بووە سەرۆكی میسر ...

 دوای هەفتەیەك لەهەڵبژاردنەكە رۆژی 2012-6-24 ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ خولی‌ دووەمی‌...

6/26/2012 11:39:06 AM
كێ‌ دەچێتە كۆشكی ئیلیزیە ...

رۆژی 22/4/2012 هەڵبژاردنی هەشتەمین خولی سەرۆكایەتی كۆمار بەڕێوەچوو كەنزیكەی 45 ملیۆن دەنگدەری

4/23/2012 1:15:18 PM
دەوڵەت، یاسا، هاوڵاتیان لە دیموكراسیدا ...

سیستمی سیاسی ئێستای ئەڵمانیای فیدراڵی، دووهەمین سیستمی دیموكراتییە لە...

2/23/2012 10:26:42 AM
تورکیاو پارتی داد و گەشەپێدان و ئەزموونی سێ‌ خولی حكومڕانی ...

ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ 29ی تشرینی یه‌که‌می 1923 دا دامه‌زراوه‌و یه‌که‌مین سه‌رۆکی

1/28/2012 12:01:21 PM
سیستمی سیاسی و هەڵبژاردن لەهەرێَمی كوردستان ...

دۆسیەیەكە لەسەر پێكهاتەو جوگرافیاو دانیشتوان و پێگەی هەرێمی كوردستان...

1/26/2012 10:20:46 AM

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 28 هه‌واڵ )