ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...
چەپەكانی ئەرجەنتین دەسەڵاتیان دەوێت ...
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی ...
ریفراندۆم لەدەرەوەی هەرێم بەڕەێوەدەچێت ...
به‌م نزیكانه‌ سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌ ...
ڕاپرسی وەهمی... ...
ئاماری یه‌که‌م ساڵی تاکڕەویی له‌ تورکیا ‌ ...
گۆڕان و كۆمه‌ڵ: ریفراندۆم بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دوابخرێ ‌ ...
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...
دیموكراتەكان هەڵبژاردنی كۆسۆڤۆیان بردەوە ...
پارتەكەی تێرێزا مەی زۆرینەی بەدەستهێنا ...
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...
ئەمڕۆ فەرەنسیەكان دەنگ دەدەن ...
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...
لوبنان چۆن حوکم ده‌کرێت؟ ...
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵده‌بژێردرێن ‌ ...
سلێمان مستەفا: بۆ هەڵبژاردن كۆمسیۆن پێویستی بەشەش مانگ هەیە ...
رووحانی بەسەرۆك هەڵبژێردرایەوە ...
گرنگی خۆ تۆماركردنی دەنگدەر لەسیستمی بایۆمەتریدا ...
چانسی رۆحانی بەهێزتردەبێت ...
ماكرۆن سەرۆكایەتی فەرەنسای بردەوە ...
(بۆپێشەوە) ماكرۆنی سەرخست ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا راگەیەنرا ...
حەوتەمین راپرسی توركیا چی دەگۆڕێت ...
دواین ئەنجامی ریفراندۆمەكەی توركیا راگەیەنرا ...
بەشی راپرسی خولی بەهێزكردنی تواناكانی كردەوە ...
دەنگی گەلی كوردستان یەكێك لە شێوازەكانی كۆمۆنیكەیشن ...
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاڵای كوردستانی هەڵكرد ...
رۆحانی كاندیدی ریفۆرمخوازانە بۆ سەرۆكایەتی ئێران ...
خولێك بۆ كادران كرایەوە ...
پلانی هەڵبژاردنەكان تاوتوێكرا ...
پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی (نوێنه‌ران)‌و (پارێزگاكان) پێكه‌وه‌ بكرێت ‌ ...
سیستمە سیاسییەكانی هەڵبژاردن ...
سكۆتلەندا لە سەربەخۆیی نزیك دەبێتەوە ‌ ...
مام جەلال: پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامێكی ی.ن.ك ئه‌و راستییه‌ بزانێت كه‌ پیرۆزترین‌و گرنگترین ئه‌ركی، به‌هێزكردنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتییه‌. ...
شتانمایەر بووە سەرۆكی ئەڵمانیا ...
كەركوك هەڵبژاردنی بێ‌ مەرجی دەوێت ...
بینوا هامۆن كاندیدی سۆسیالستەكانە بۆ سەرۆكی فەڕەنسا ...
چواردەیەمین ساڵیادی PUKMEDIA پیرۆزبێت ...
یۆبیلی زیوینی كوردستانی نوێ‌ پیرۆزبێت ...
شکستهێنانی سیاسه‌تـی سعودیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ...
كاندیدە موسڵمانەكەی رۆمانیا رەتكرایەوە ‌ ...
2016 بڕوات و نەیەتەوە....ئاوی ئامون و تونی بابا چێت ...
مێرکل بە سەرۆکی پارتەکەی هەڵبژێردرایەوە ...
ساركۆزی شكستی هێنا ...
چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ئه‌مریكا ‌ ...
پوخته‌یه‌ك له‌ وێستگه‌كانی ژیانی دۆناڵد تره‌مپ ‌ ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دواخرا ...
ترامپ بووە سەرۆكی ئەمریكا ...
فیلەكان لەئەسپەكانیان بردەوە ...
ترامپ دەبێتە سەرۆك ...
هەڕەشەی كوشتن لە ترەمپ دەكرێت ...
به‌ده‌ستهێنانی ئیستیحقاقی نوێی گه‌له‌كه‌مان‌و چاكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ‌ ...
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بڕیاری پێویست درا ...
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ‌ ...
ترامپ: كلینتۆن زیندانی دەكەم ...
په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان كاریگه‌ری‌ خراپی یاسایی لێكه‌وتۆته‌وه‌ ‌ ...
یەكێتی وگۆڕان دووپاتی ئیرادەی بەهێزیان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێكەوتنی نێوانیان كردەوە ...
دەزگای هەڵبژاردن و NDI پلانی نوێیان تاوتوێكرد ...
بەهۆی نەوتەوە سەرۆكی پێشووی بەرازیل دادگایی دەكرێت ‌ ...
پارتەكەی پۆتین براوەی یەكەمی ئەنجومەنی دۆمایە ...
ئەمڕۆ لێپرسراوی دەزگا دەستبەكاربۆوە ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دۆمای روسیا دەستیپێكرد ...
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هاوكاتی پارێزگاكانی تر بێت ...
دوای چارەسەری پێویست شۆڕش ئیسماعیل گەیشتەوە هەرێم ...
گوشار ده‌خرێته‌ سه‌ر په‌رله‌مانتاران بۆ هێشتنه‌وه‌ی زێباری ...
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ه‌وه‌ ‌ ...
مام جەلال: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندویه‌تی له‌ ریزی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌یه‌ ... ‌ ...
گەندەڵی سەرۆکی بەرازیل دەباتە بەردەم دادگا ‌ ...
ترامپ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ ...
ئەمڕۆ تێریزا دەبێتە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ...

 بەرنامەی لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێكەوەژیان ( 469) 

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان 2013

 

لیستی برایەتی و پێكەوەژیان ،هەوڵدەدات بۆ چەسپاندنی بنەماكانی  برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە چوارچێوەی عێراقی دیموكراسی و فیدراڵ لەسایەی  رێزگرتن و جێبەجێكردنی دەستووری هەمیشەی  وڵات و پەسندكردنی پرنسیپی هاووڵاتیبوون ، دادپەروەری ، یەكسانی و دەستەبەركردنی مافەڕەواكانی گەلانی عیراق لە ئازادی و خۆشگوزەرانی و پاراستنی ئاسا یش و سەقامگیریی وڵات، لەپێناو  دەستەبەركردنی سەرجەم مافەكانی مرۆڤ  و زامنكردنی مافی نەتەوە و ئایینی و ئایینزاكان , رێزگرتن و پەرەپێدانی زمان و كولتووری نەتەوە و پێكهاتەكان تێدەكۆشێت .                                                                                                                                            

 

لیستی برایەتی و پێكەوەژیان ژمارە (469) خەبات دەكات لەپێناو :

یەكەم  : پرسە سیاسی و چارەنووسسازەكان :

1ـ سیستەمێكی حوكمڕانیی دیموكراسی و فیدرالێ  ، تێیدا ڕەچاوی فرەیی ،نەتەوەیی ، ئایینی و سیاسی  بكرێت و  هەمو پێكهاتەكان لە بەرێوەبردنیدا بەشداربن .

2ـ جێبەجێكردنی تەواوی بەندەكانی دەستووری هەمیشەیی عیراق بە تایبەت ماددەی ( 140)  كە زۆرینەی خەڵكی عیراق دەنگی بۆ داوە .

3ـ كاراتركردنی داواكاریی گشتی و پاراستنی بێلایەنیی دادگا ،پەرەپێدانی دەزگاكانی چاودێریی دارایی ،  یاسایی و نەزاهە .

4- هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو یاسا و بڕیارانەی كە بوونەتە هۆی گۆڕینی سیمای دیموگرافیای پارێزگاكان .

5-  بەهێزكردنی دەسەڵاتی مەدەنی و ئیداریی ئەنجومەنی پارێزگا  و بێلایەنكردنی سوپا لە ململانێ سیاسیەكاندا .

6- ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی قەزا و ناحیەكان لە كاتی یاسایی خۆیدا  .

7- پێداگری لەسەر ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی لە عێراقدا دەكات .

 

دوەم : پرسی  ئاسایش و سەقامگیری 

1ـ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ تەواوی هاووڵاتیان و پاراستنیان لە  كردەوە  تیرۆریستییەكان ،بەبێ‌ جیاوازیی نەتەوە  و ئایین  .

2ـ بەهێزكردنی  دەزگا و پێكهاتەكانی پۆلیس  و دامەزراندنی كەسانی شارەزا و كردنەوەی خول و دەستەبەركردنی پێداویستیی هاوچەرخ و پێشكەوتوو بۆیان  . 

3ـ جێبەجیكردنی تەواوی  یاسا و رێنماییەكان  بۆ پارێزگاریكردن لە ئاسایش و  ئارامیی دانیشتووانی پارێزگاكان  . 

4- قەرەبووكردنەوەی ئەو خێزانەی بەهۆی ناجێگیریی باری ئەمنی لە ساڵی 2003دا تا ئێستا زەرەمەندبوونە .

 

سێیەم : پرسی ئابووری و ئاوەدانكردنەوە 

1ـ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی چین و توێژەكان ،لەرێگای چاودێریكردنی لایەنی كەمی هاوسەنگی لەنێوان بازاڕ و داهاتدا .

2ـ بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری (  كشتوكاڵ و پیشەسازی و  كارەبا و  گەشتوگوزار و  كەرتی نەوت  و  گاز ) بەچاودێریی حكوومەت و  بەهەماهەنگی كەرتی تایبەت .

3ـ پەیڕەوكردنی شەفافیەت لەداهات و بوودجە و خەرجییەكانی پارێزگا بۆ خزمەتكردن بە هاووڵاتیان ،هەوڵدان  بۆ  دابەشكردنی بەشێك لەداهاتی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا .

4ـ بووژاندنەوەی گوندەكان  بە هاریكاریكردنی جوتیاران بە دابینكردنی پێداویستییە كشتوكاڵییەكان .

5ـ بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای سەردەمیانە  لە كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و بەخێوكردنی  پەلەوەر و ماسی  ... هتد .

6ـ پەرەپێدان و رێكخستنی بانكەكان بەپێی سیستەمی تازەی بانك و ، هەوڵدان بۆ راِكێشانی سەرمایەی دەرەكی بۆ پڕۆژە ستراتیژییەكانی پارێزگا .

 

چوارەم : پرسی خزمەتگوزاری و  كۆمەڵایەتی

1ـ  دابینكردنی هەلی كار  و داڕشتنی بەرنامەی زانستی بۆچارەسەر كردنی كێشەی  بێكاری لەهەردوو كەرتی گشتی و تایبەتدا .

2ـ گرینگیدان  بەسیستەمی نەخۆشخانە گشتییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تێیدا  و ،  دەستەبەری بیمەی تەندروستی و چاودێریی بەردەوامی ئەو كەسانەی كەنەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە .

3ـ دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هەموو خێزانێك بەهاوكاری كەرتی تایبەت و چاودێریكردنی  پارێزگا بۆ دروستكردنی خانوو و شوقە بۆ كەسانی كەم دەرامەت  .

4ـ پێشخستنی بەرنامەی خوێندن لەرووی سیستەم و بینا و بەرزكردنەوەی ئاستی كەرتی پەروەردە ، بەسوودوەرگرتن لەسیستەمی نوێ و هاوچەرخی جیهان  .

5ـ ڕەخساندنی هەلی بەشداریكردنی لاوان لەهەموو پێگە و نێوەندەكان و گرینگیدان بە بەهرە و توانایان .

6ـ بەرنامەسازیی  هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا بۆ  رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییەكانی ناو كۆمەڵگا .

7ـ ڕێزگرتن لەبنەماكانی مافی مرۆڤ و ئازادییە تاكەسییەكان و  فەراهەمكردنی ئازادیی ڕادەربڕین و كۆڕ و كۆبوونەوەو ڕەخساندن و ڕێزگرتن لەئەنجامدانی هەموو ڕێوڕەسمێكی ئاینیی .

8ـ دەستەبەری مافەكانی ژنان و بەشداری پێكردنیان لەهەموو كایەكانی كۆمەڵگا . 

9- بایەخدان  بە كاری سەندیكا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی  بۆ فراوانكردنی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان .

 

پێنجەم : گرینگیدان بە بواری ئاو و ژینگە 

1ـ دروستكردنی بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاو و بەكارهێنانی لەبواری كشتوكاڵ و دەستكەوتنی تەزووی كارەبا و كەرتی  گەشتوگوزار .

2- ـ بەرزكردنەوەی ئاستی وشیاریی تاك لە بەكارهێنانی ئاو لە پێداویستیی ڕۆژانە .

3ـ گرینگیدان بە ئاودێری و دروستكردن و دانانی وێستگەی پاكژكردنەوەی پاشماوەكانی ئاوی بەكارهاتوو .

4ـ گرینگیدان بە سەوز كردنی شار و شارۆچكەكان و ناوچە ئاوەدانییەكان  و هەموو چالاكییەكانی وەبەرهێنان لە بواری بیناسازی و پیشەسازی و پیشەوەری ،پابەند بكرێت بە پاراستنی ژینگە .

5ـ دانانی رێو شوێنی یاسایی بەمەبەستی ڕێگرتن لە پیسبوونی ژینگە و ناساندن و خستنەڕووی گرفتە ژینگەییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی وشیاری و ڕۆشنبیریی تاك بۆ پارستنی ژینگە .

6ـ كاراكردنی فەرمانگەكانی كۆنتڕۆڵی جۆری ، بۆ رێگرتن لە بەكاربردنی كاڵا و دەرمانی زیانبەخش بۆ مرۆڤ و ژینگە .

 


3/16/2013 12:49:36 PM Read Count [3417] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...

 دامەزراندنی سیستمی سیاسی لەسەر بناغەی هەڵبژاردنی

4/20/2018 11:53:36 AM
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...

ئێمەی درێژە پێدەری ڕێبازی یەكێتی و مام جەلال

4/19/2018 10:23:02 AM
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژادنی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره‌ 266 ...

 دامه‌زراندنی سیستمی سیاسی له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌ری خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی 

4/2/2014 6:12:26 PM
بەرنامەی لیستی (102) ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ...

بەرنامەی لیستی (102) ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

 
8/28/2013 9:49:54 AM
پەیامی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن ...

 پەیامی یەكێتی

بۆ هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن
 
8/28/2013 9:28:28 AM
بەرنامەی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2010 ...

بەرنامەی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2010...

1/19/2012 11:23:21 AM
پەیامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2010 ...

پەیامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 2010...

1/19/2012 11:20:55 AM

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 7 هه‌واڵ )