ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كرێنه‌وه‌ ...
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌ ‌ ...
كورسی لایەنەكان لەپەرلەمانی توركیا ئاشكرا كرا ...
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك دروست ده‌رچوون ...
كاندید بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت ...
ئەردۆغان بردیەوەو هەدەپەش سنووری مەرگی بەزاند ...
عیراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه‌ ...
تۆماركردنی كاندید بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات ...
كۆمسیۆن واده‌ی ھه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند ...
هەموو دەنگەکان بە دەست ناژمێردرێنەوە ...
ھەدەپە ٦٧ کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێناوە ...
پرۆسەی دەنگدان بۆ سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا دەستیپێكرد ...
دەزگای هەڵبژاردن: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات ...
38 قەوارە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسەندكران ...
یه‌كێتی.. ئه‌و هێزه‌ی بێمنه‌ته‌ له‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ...
عه‌بادی: سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان پیلانه‌ بۆ لێدانی وڵات ...
(٦/١) یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و تۆقاندنی ڕژێمێكی خوێن ڕێژه‌ ...
43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی 2018 ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق 2018 راگەیەندرا ...
وەفدی یەكێتی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی بەغدا ئاشكرادەكات ...
وادەی تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا ...
رێژه‌ی بەشداری لەباشوری كوردستان كەم بووە ...
ئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
بەرنامەی هەڵبژادنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ژمارە 162 ...
دروشمەكانی لیستی 162 ...
په‌یامی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ...
پەیامی دەزگای هەڵبژاردن ...
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سلێمانی ده‌خرۆشێنێت ...
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ...
بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی "الانصات المركزی" پیرۆزبێت ...
وردەكاری ئەم خولەی پەرلەمان ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا کەرکوکیش دەگرێتەوە ...
تورکیاو ئێران دۆستن یان دوژمن؟ ...
12/22 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە ...
یەكێتی بە ژمارە (162) و بە(210) كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكات ...
دەستەی كارگێر لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردن كۆبۆوە ...
162 ژمارەى یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
162 ژمارەی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستانە ...
ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ...
تەئكید لەبەستنی كۆنگرە دەكرێتەوە ...
یاسای هەمواركراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ...
كاندیدەكانی یەكێتی ئامادەن ...
ئیسپانیا لە دیکتاتۆرییەوە بۆ دیموکراسی ...
كاتی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیاریدەكرێت ...
مانۆڕی هەڵبژاردنی عێراق دەستیپێكی قۆناغی دابەشبوونی حزبە گەورەكان ...
زۆرترین رێژەی نوێكردنەوەی تۆمار دەنگدان لە پارێزگای "دهۆك"ە ...
زیاتر لە 200 پارت و قەوارەی سیاسی بەشداری هەڵژاردنەكانی عێراق دەكەن ...
"سیسی" جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر كاندید كردەوە ...
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بەكارمەندە ...
كوردستانی نوێ‌ بناغەیەكی بەهێزی دیموكراسییە لەناوچەكەدا ...
"پۆتن و سیسی" لە هەڵبژاردنەكانی 2018 پۆستەكانیان مسۆگەر دەكەنەوە ...
كوردسات هەوێنی رۆشنبیركردنی جەماوەری كوردستانە ...
جودایخوازەكان زۆرینەی پەرلەمانی كەتەلۆنیایان مۆسگەر كرد ...
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت ...
كوردو سوننە داوای گەڕانەوەی بودجە دەكەن ...
سۆسیال دیموكراتەكانی یۆنان خۆیان نوێ دەكەنەوە ...
هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا شکستی هێنا ...
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: به‌زووترین كات پارێزگار دیاری بكرێت ...
دەزگای هەڵبژاردن لەسەر بەستنی كۆنگرە لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
دادگای فیدراڵی: ریفراندۆم نادەستورییە ...
میراڵ ئه‌كشینار،״ژنه‌ ئاسنینه‌״کەی‌ رەوتی توندڕەوی نەتەوەیی تورك ‌ ‌ ...
به‌رپرسانی که‌ته‌لۆنیا رووبه‌روی دادگاییکردن ده‌بنه‌وه‌ ‌ ...
کاردانه‌وه‌ی ئیسپانیا و جیهان به‌رامبه‌ر به‌که‌ته‌لۆنیا ‌ ...
تیمی ریفراندۆم هه‌ڵاتن ...
په‌رله‌مان دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد ‌ ...
هەڵبژاردنەكانی عیراق 12 رۆژ دوادەخرێت ...
پێدەچێت كۆنسەرڤاتیڤەكانی نەمسا براوەی یەكەم بن ...
بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ...
سه‌رۆك مام جه‌لال ماڵئاوایی كرد ...
لە90%ی دەنگەجیاكراوەكانی كەتەلۆنیا بەڵێیە ...
ئەنجامی راپرسی بۆ سەربەخۆیی راگەیەندرا ...
م.س: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه‌ له‌حزوری یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس ...
%72.16ی دەنگدەران بەشداری ریفراندۆمیان كردووە ...
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستیپێكرد ...
یەكەمین راپۆرت لەبارەی راپرسی-یەوە بڵاوكرایەوە ...
شۆڕش ئیسماعیل: دەنگمان بەڵێ‌ بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ...
پارتەكەی ئەنگیلا مێركڵ براوەیە ...
چین و ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان ‌ ...
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد ...
وردەكاری هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان ...
ریفراندۆم.. سووربوونی كورد و توندبوونی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی ...
نه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات ...
23ی مانگ دەنگدان بۆ ریفراندۆم دەستپێدەكات ...
ماوه‌ی تۆماری قه‌واره‌ سیاسییه‌كان درێژكرایەوە ...
ژنێك بووە سەرۆك كۆماری سەنگاپورە ...
بروسكەی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان (تەلەفزیۆنی دایك) ...
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوە دەچێت ...
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم ژنان بێ بەشدەكات ...
چەمکی بانگەشەی هەڵبژاردن و تایبەتمەندیەکانی ...
بارزانی: خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه‌و رێگه‌ به‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانیشم ناده‌م ...
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێكرد ...
مێركڵ و هاوپەیمانەكانی له‌ پێشه‌وه‌ن ...
پەرلەمان نوێنەرایەتی گەلی لەدەستداوە ...
تەیموری رۆژهەڵات و سەربەخۆیی ‌ ...
کۆمسیۆن ئامادەنیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكەركوك ...
دەزگای هەڵبژاردن لەگەڵ مەڵبەندەكان كۆبۆوە ...
مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەباشكردنی گوزەرانی خەڵك كردەوە ...
حەكیم لەمەجلیسی ئەعلا جیابۆوە ...
چەپەكانی ئەرجەنتین دەسەڵاتیان دەوێت ...
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی ...
ریفراندۆم لەدەرەوەی هەرێم بەڕەێوەدەچێت ...
به‌م نزیكانه‌ سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌ ...
ڕاپرسی وەهمی... ...
ئاماری یه‌که‌م ساڵی تاکڕەویی له‌ تورکیا ‌ ...
گۆڕان و كۆمه‌ڵ: ریفراندۆم بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دوابخرێ ‌ ...
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...
دیموكراتەكان هەڵبژاردنی كۆسۆڤۆیان بردەوە ...
پارتەكەی تێرێزا مەی زۆرینەی بەدەستهێنا ...
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...
ئەمڕۆ فەرەنسیەكان دەنگ دەدەن ...
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...
لوبنان چۆن حوکم ده‌کرێت؟ ...
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵده‌بژێردرێن ‌ ...
سلێمان مستەفا: بۆ هەڵبژاردن كۆمسیۆن پێویستی بەشەش مانگ هەیە ...
رووحانی بەسەرۆك هەڵبژێردرایەوە ...
گرنگی خۆ تۆماركردنی دەنگدەر لەسیستمی بایۆمەتریدا ...
چانسی رۆحانی بەهێزتردەبێت ...
ماكرۆن سەرۆكایەتی فەرەنسای بردەوە ...
(بۆپێشەوە) ماكرۆنی سەرخست ...
ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەرەنسا راگەیەنرا ...
حەوتەمین راپرسی توركیا چی دەگۆڕێت ...
دواین ئەنجامی ریفراندۆمەكەی توركیا راگەیەنرا ...
بەشی راپرسی خولی بەهێزكردنی تواناكانی كردەوە ...
دەنگی گەلی كوردستان یەكێك لە شێوازەكانی كۆمۆنیكەیشن ...
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاڵای كوردستانی هەڵكرد ...
رۆحانی كاندیدی ریفۆرمخوازانە بۆ سەرۆكایەتی ئێران ...
خولێك بۆ كادران كرایەوە ...
پلانی هەڵبژاردنەكان تاوتوێكرا ...
پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی (نوێنه‌ران)‌و (پارێزگاكان) پێكه‌وه‌ بكرێت ‌ ...
سیستمە سیاسییەكانی هەڵبژاردن ...
سكۆتلەندا لە سەربەخۆیی نزیك دەبێتەوە ‌ ...
مام جەلال: پێویسته‌ هه‌موو ئه‌ندامێكی ی.ن.ك ئه‌و راستییه‌ بزانێت كه‌ پیرۆزترین‌و گرنگترین ئه‌ركی، به‌هێزكردنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتییه‌. ...
شتانمایەر بووە سەرۆكی ئەڵمانیا ...
كەركوك هەڵبژاردنی بێ‌ مەرجی دەوێت ...
بینوا هامۆن كاندیدی سۆسیالستەكانە بۆ سەرۆكی فەڕەنسا ...
چواردەیەمین ساڵیادی PUKMEDIA پیرۆزبێت ...
یۆبیلی زیوینی كوردستانی نوێ‌ پیرۆزبێت ...
شکستهێنانی سیاسه‌تـی سعودیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ...
كاندیدە موسڵمانەكەی رۆمانیا رەتكرایەوە ‌ ...
2016 بڕوات و نەیەتەوە....ئاوی ئامون و تونی بابا چێت ...
مێرکل بە سەرۆکی پارتەکەی هەڵبژێردرایەوە ...
ساركۆزی شكستی هێنا ...
چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ ئه‌مریكا ‌ ...
پوخته‌یه‌ك له‌ وێستگه‌كانی ژیانی دۆناڵد تره‌مپ ‌ ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دواخرا ...
ترامپ بووە سەرۆكی ئەمریكا ...
فیلەكان لەئەسپەكانیان بردەوە ...
ترامپ دەبێتە سەرۆك ...
هەڕەشەی كوشتن لە ترەمپ دەكرێت ...
به‌ده‌ستهێنانی ئیستیحقاقی نوێی گه‌له‌كه‌مان‌و چاكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ‌ ...
بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بڕیاری پێویست درا ...
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ‌ ...
ترامپ: كلینتۆن زیندانی دەكەم ...
په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان كاریگه‌ری‌ خراپی یاسایی لێكه‌وتۆته‌وه‌ ‌ ...
یەكێتی وگۆڕان دووپاتی ئیرادەی بەهێزیان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێكەوتنی نێوانیان كردەوە ...
دەزگای هەڵبژاردن و NDI پلانی نوێیان تاوتوێكرد ...
بەهۆی نەوتەوە سەرۆكی پێشووی بەرازیل دادگایی دەكرێت ‌ ...
پارتەكەی پۆتین براوەی یەكەمی ئەنجومەنی دۆمایە ...
ئەمڕۆ لێپرسراوی دەزگا دەستبەكاربۆوە ...
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی دۆمای روسیا دەستیپێكرد ...
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هاوكاتی پارێزگاكانی تر بێت ...
دوای چارەسەری پێویست شۆڕش ئیسماعیل گەیشتەوە هەرێم ...
گوشار ده‌خرێته‌ سه‌ر په‌رله‌مانتاران بۆ هێشتنه‌وه‌ی زێباری ...
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ه‌وه‌ ‌ ...
مام جەلال: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندویه‌تی له‌ ریزی هه‌ره‌ پێشه‌وه‌یه‌ ... ‌ ...
گەندەڵی سەرۆکی بەرازیل دەباتە بەردەم دادگا ‌ ...
ترامپ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ ...
ئەمڕۆ تێریزا دەبێتە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ...

ئا: ئەژین ئەحمەد

دوای هەفتەیەك لەهەڵبژاردنەكە رۆژی 2012-6-24 ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ خولی‌ دووەمی‌ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی‌ میسر لەلایەن لیژنەی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەكانی‌ سەرۆكایەتییەوە راگەیەنرا.

فاروق سوڵتان، سەرۆكی‌ لیژنەی‌ هەڵبژاردنی‌ سەرۆكایەتی‌ و سەرۆكی‌ دادگای‌ باڵای‌ دەستووری‌ میسر، لە كۆنگرەیەكی‌ رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، كە محەمەد مورسی‌ 51.73%ی‌ دەنگەكانی‌ بەدەستهێناوە و بەوپێیەش بووە سەرۆكی‌ میسر. هەروەها ئەحمەد شەفیقی‌ ركابەری‌ 48.27%ی‌ دەنگەكانی‌ بەدەستهێناوە.

وتیشی‌: مورسی‌ 13 ملیۆن و 230 هەزار و 131 دەنگی‌ بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا شەفیق 12 ملیۆن و 347 هەزار و 380 دەنگی‌ بەدەستهێناوە، بەوپێیەش جیاوازی‌ دەنگەكانیان 882 هەزار و 751 دەنگ بووە.

روونیشیكردەوە؛ رێژەی‌ بەشداریكردنی‌ دەنگدەران 51.8% بووە، 26 ملیۆن و 420 هەزار و 763 دەنگدەر دەنگیان داوە لە كۆی‌ 50 ملیۆن و 958 هەزار و 794 كەس، كە مافی‌ دەنگدانیان هەبووە.

بەپێی‌ ئەم ئەنجامە، محەمەد مورسی‌ سەرۆكی‌ حزبی‌ ئازادی و دادەپەروەری سەر بە گروپی‌ ئیخوان موسلمین دەبێتە یەكەم سەرۆكی هەڵبژێردراوی‌ میسر دوای‌ شۆڕشی 25ی یەنایەری 2011، كە كۆتایی بە دەسەڵاتی‌ چل ساڵەی‌ حوسنی‌ موبارەك هێنا.

محەمەد مورسی

محەمەد مورسی عیسا ئەلعەیات، ناسراو بە محەمەد مورسی لە 20ی ئابی 1951دا لە گوندی ئەلعدوە لە پارێزگای ئەلشەرقیە لەدایكبووە. مامۆستای زانكۆیە و بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری ئەندازیاریدا هەیە و سەرۆكی پارتی ئازادی و دادپەروەریە، ئەندامی پێشو‌وی مەكتەبی ئیرشادی گروپی ئیخوان موسلمین و یەكێك بووە لە سەركردە سیاسییەكانی ئەو گروپە. هەروەها ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی گەلی میسر بووە لە ماوەی ساڵانی 2000-2005 داو وەكو سەرۆكی بەشی زانستی مادەكان لە كۆلێژی ئەندازیاریی زانكۆی زەقازیق كاری كردووە. 

محەمەد مورسی لە خێزانێكی میسری سادە لە باوكێكی جوتیار و دایكێكی ژنی ماڵەوە گەورەبووە و كوڕی گەورەی خێزانەكەیە و دوو خوشك و سێ برای هەیە، لەساڵی 1978دا ژنی هێناوە و چوار كوڕ و كچێكی هەیە.

قۆناغەكانی خوێندنی لە پارێزگای ئەلشەرقیە تەواو كردوەو دواتر چووە بۆ قاهیرە بۆ خوێندن. پاشان بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازەی فلزات لە زانكۆی قاهیرە لە ساڵی 1978 بەدەستهێناوە و توانیویەتی لەساڵی 1982 ماستەر و دكتۆرا لە ئەندازیاری لەبواری پاراستنی بزوێنەری كەشتیە ئاسمانییەكان لە زانكۆی باشووری كالیفۆڕنیا بەدەستبهێنێت و وەكو موعید و مامۆستای یاریدەدەر لە كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی قاهیرە و مامۆستای یاریدەدەر لە زانكۆی باشووری كالیفۆڕنیا و زانكۆی كالیفۆڕنیا و لۆس ئەنجلۆس و زەقازیق و فاتح لە تەرابلوس لە لیبیا كاری كردووە.

محەمەد و سیاسەت

لەسەرەتای لاوییەوە پەیوەندیی كردووە بە گروپی ئیخوان موسلمینەوە و ساڵی 1992 وەكو ئەندامی بەشی سیاسی ئەو گروپە هەڵبژێردراوە و ساڵی 1995 خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی گەل پاڵاوتووە و وەكو باشترین پەرلەمانتار لەماوەی ساڵانی 2000-2005 هەڵبژێردراوە.

بەشداریی كردووە لە دامەزراندنی كۆمەڵەی نیشتمانی بۆ گۆڕانكاری لەگەڵ محەمەد بەرادعی لە ساڵی 2010دا و بەشداریی كردووە لە دامەزراندنی هاوپەیمانی دیموكراتی لەپێناوی میسر لەساڵی 2011 كە زیاتر لە 40 پارت و ڕەوتی سیاسی لەخۆگرتبوو. هەروەها ئەنجومەنی شورای گروپی ئیخوان موسلمین لە 30ی نیسانی ساڵی 2011 دا دوای شۆڕشی 25ی یەنایەر وەكو سەرۆكی پارتی ئازادی و دادپەروەریی سەر بە گروپی ئیخوان موسلمین هەڵیبژارد. چەندین جار دەستگیركراوە و دواترینیان ڕۆژی هەینی توڕەیی بوو لە 28ی كانوونی دووەمی ساڵی 2011 دا لەگەڵ 34 سەركردەی تری ئیخواندا، دواتر خەڵك ڕۆژی 30 كانوونی دووەم دوای سەركەوتنی شۆڕش ڕزگاریان كرد.

جێی ئاماژەیە محەمەد لە سوپای میسردا لەساڵانی 1975 و 1976 دا وەكو سەربازێكی چەكی كیمیاویی لە فیرقەی دووی پیادە خزمەتی كردووە‌.

چۆن بووە سەرۆك

شۆِشی بەهاری عەرەبی بووە ڕۆژی پرشنگی مێژووی رەوتە ئیسلامییەكان، لە میسریشدا ئەم شۆڕشە چووە خزمەتی هێزە ئیسلامییەكان و توانییان بگەنە لوتكەی دەسەڵات لەمێژووی ئەو وڵاتەداو بوونە خاوەنی بڕیاری سیاسی لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان. هەروەها پاش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانی، گەلی میسر بڕیاری لەسەر هەمواركردنەوەی دەستور و هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆك كۆماردا. بۆیە رۆژی 25/5/2012، ملیۆنان میسری بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار روویان لە سند‌ووقەكانی دەنگدانكرد.

رۆژی 28ی ئایاری 2012، ئەنجامی خولی یەكەمی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی میسر لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە راگەیاندرا و تیایدا (محەمەد مورسی) كاندیدی ئیخوان موسلمین، پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و (ئەحمەد شەفیق)، دواین سەرۆك وەزیرانی سەردەمی حوسنی موبارەك پلەی دووەمی بەدەستهێنا ئەنجامی كۆتایش هەڵگیرا بۆ خولی دوووەمی هەڵبژاردنەكە.

لەخولی دووەمدا محەمەد مورسی‌ 51.73%ی‌ دەنگەكانی‌ بەدەستهێناوە و بەوپێیەش بووە سەرۆكی‌ میسر. هەروەها ئەحمەد شەفیقی‌ ركابەری‌ 48.27%ی‌ دەنگەكانی‌ بەدەستهێناوە.

ئەنجامی خولی یەكەم

لەخولی یەكەمدا 13 كەسایاتی سیاسی دیار كێبڕكێیان دەكرد، بەڵام یەكێكیان لە دوایین ساتەكاندا لایەنگریی‌ خۆی‌ بۆ یەكێكی‌ تریان راگەیاند، بۆیە ركابەری‌ كەوتە نێوان 12 پاڵێوراو. كەبەشێوەیەكی گشتی بەسەر سێ گروپدا دەبەشبوون: 

گروپی یەكەم: ئەوانەن كەسەر بەڕەوتی ئیسلامی سیاسین لەوانە (محەمەد سەلیم ئەلعەوا) كە ئەمینداری گشتی پێشوی یەكێتی زانایانی ئیسلامی جیهانی بووە و لە سەردەمی عەبدولناسر وەك كەسایەتییەكی دیاری سەر بە ئیخوان موسلمین لەلایەن جەمال عەبدولناسرەوە زیندانیكراوە، ئەلعەوا بڕوانامەی دكتۆرای لە یاسادا لە ‌زانكۆی لەندەن بەدەستهیناوە و ئەندامی دامەزرێنەری دیالۆگی مەسیحی ئیسلامی بووە.

كاندیدێكی تری سەر بە رەوتی ئیسلامی سیاسی (د.محەمەد مورسی) سەرۆكی پارتی ئازادی و دادپەروەری كەباڵی سیاسی ئیخوان موسلمینە، مورسی بڕوانامەی دكتۆرای لە زانستی ئەندازیاری زانكۆی باشوری كالیفۆرنیا بەدەست هێناوە و مامۆستای زانكۆبووە لە زانكۆی قاهیرە و زانكۆی باشوری كالیفۆرنیا، هەروەها ساڵی 2000 – 2005 ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی میسر بووە.

كاندیدێكی تریان (د.عەبدوئەلمنعیم ئەبولفەتوح)ی سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی عەرەب و بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەكانی سەر بە كۆلێژی پزیشكی ئیسلامییە، پێشتر ئەندامی نوسینگەی ئیرشادی ئیخوان موسلمین بووە، جێی ئاماژەیە لەسەرەتای كاركردنی بۆ خۆكاندیدكردنی سەرۆكایەتی میسر پشتیوانی ژمارەیەك كەسایەتی مەسیحی بۆ خۆی كۆكردۆتەوە، بەم دوایانەش كەوتە ململانێ لەگەڵ جەمسەرەكانی تری ناو ‌ئیخوان موسلمین و لێیان جیابۆوە و وەك ساسییەكی بێلایەن خۆی بۆ سەرۆكایەتی میسر پاڵاوتووە.

گروپی دووەم: ئەو كاندیدانەن كەپێشتر لەناو رژێمی پێشوو كاریانكردووە و پۆستی باڵایان هەبووە، ئەوانیش بریتین لە(ئەحمەد شەفیق) سەرۆك وەزیرانی  پێشووە، دەرچووی ئەكادیمیای باڵای سەربازییە و هەروەها بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری فەلسەفە ‌و ستراتیژ لە فەرەنسا بەدەستهێناوە، وەك فڕۆكەوانێك لە جەنگی ئۆكتۆبەری ساڵی 1973 بەشداریكرووە، ساڵی 1996 كراوە بە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و دواتر لە حكومەتەكی ئەحمەد نەزیف بووە بە وەزیری فڕۆكەوانی مەدەنی و ساڵی پار لەگەرمەی خۆپیشاندانەكاندا بە ‌فەرمانی موبارەك دەكرێتە سەرۆك وەزیران.

كاندیدیكی تری سەر بەم گروپە (عەمرو موسا) ئەمینداری پێشوی كۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی و وەزیری پێشوتری دەرەوەی میسر، موسا وەك ئەكادمیەكی سەربەخۆ لەبواری دیبلۆماتی لەناو هەناوی رژێمی پێشودا كاری كردوە، ماوەی چەند ساڵێك باڵیۆزی میسر بوە لە ئەمەریكا و ماوەیەكیش نوێنەری میسر بووە لە نەتەوە یەكگرتووەكان.

گروپی سێیەم: ئەوانەن كە پێشتر لە كایە سیاسیەكاندا وەك چالاكوانی ناڕازی و لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن كاریان كردوە، خەسڵەتی سەرەكی ئەم كاندیدانە ئەوەیە پارێزگاری لە مانەوەی دەوڵەتی مەدەنی و عیلمانی دەكەن،‌ ئەم كاندیدانە هەندێكیان هەڵگری بیری سۆسیالیستین و هەشیانە سەر بە قوتابخانەی نەتەوەیی ناسرین و هەندێكیشیان خۆیان بە لیبراڵی دەزانن، گرنگترین لەو كاندیدانە بریتین لە (هیشام بەستەویسی) راوێژكاری یاسایی و كاندیدی پارتی تەجەموع، كە وەك پارێزەرێك داكۆكی لە مافخوراوانی سیاسییكردوە و بەهۆی وەرگرتنی هەڵویست و نەچوونە ژێرباری هەندێ كاری نایاسایی لەسەردەمی موبارەكدا دوچاری هەڕەشە بۆتەوە.

كاندیدێكی تری ئەم گروپە (حمدین بن سەباحی)  سەرۆكی پێشوی حیزبی كەرامەیە، سەباحی ماجستێری هەیە لە ‌راگەیاندن لە ‌زانكۆی قاهیرە و مەیللی نەتەوەیی هەیە و یەكێكە لە شوێنكەوتوانی ناسری، لەسەردەمی لاوێتیدا لێپرسراوی یەكێتی خوێندكارانی زانكۆی قاهیرە بووە.

یەكێكی تر لە كاندیدەكانی سەر بەم گروپە (ئەبولعەز ئەلحەریری)  كاندیدی هاوپەیمانی سۆشیالیستیە، حەریری ئەندامی پەرلەمانە لەسەر لیستی هاوپەیمانی سۆسیالیستی.

كاندیدێكی تر كە لاوترینیانە لەڕوی تەمەنەوە ئەویش (خالید عەلی) لە‌دایكبووی 1972 پیشەی پارێزەرە و یەكیك بووە لە لاوەكانی كە سەركردایەتی خۆپیشاندانەكانی كردووە.

لەخولی یەكەمی هەڵبژاردنەكەدا ئەنجامی كاندیدەكانی سەرۆكایەتی بەپێی ژمارەی دەنگە بەدەستهاتووەكانیان و ئەو لایەنانەی كە نوێنەرایەتی دەكەن بەمجۆرە كۆتایی هات:

محەمەد مورسی كاندیدی حزبی ئازادی و دادپەروەری كەژمارەی دەنگەكانی 5.764.952، ئەحمەد شەفیق كاندیدی سەربەخۆ كەژمارەی دەنگەكانی 5.505.327، ئەبو ئەلعز ئەلحەریری كاندیدی حزبی هاوپەیمانی نەتەوەیی سۆسیالیستی كە ژمارەی دەنگەكانی 40.090، محەمەد فەوزی عیسا كاندیدی حزبی عەرەبی سۆسیالستی كە ژمارەی دەنگەكانی23.899، حسام خیرالله كاندیدی حزبی ئاشتی دیموكراتی كەژمارەی دەنگەكانی 22.036، عمرو موسا كاندیدی حزبی وەفدی میسری كەژمارەی دەنگەكانی 2.588.85، عەبدولمونعم ئەبو ئەلفەتوح كاندیدی سەربەخۆ كەژمارەی دەنگەكانی 4.065.239، مەحمود حسام كاندیدی سەربەخۆ كەژمارەی دەنگەكانی 23.992، محەمەد سەلیم ئەلعوا كاندیدی سەربەخۆ كەژمارەی دەنگەكانی 235.374، حەمدین سەباحی كاندیدی سەربەخۆ  كەژمارەی دەنگەكانی 4.820.273، سەفیر عەبدوڵڵا  كاندیدی حزبی ئەلئەساڵەی ئیسلامی كەژمارەی دەنگەكانی 12.249، خالد عەلی كاندیدی سەربەخۆ كەژمارەی دەنگەكانی 134.056.

وردەكاری دەنگدەران 

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری میسر كە لە 17/5/2012 بەڕێوەچوو ئەوانەی مافی دەنگدانیان تێدا هەبوو بریتیبوون لە 50.746.996 دەنگدەر، رێژەی بەشداری دەنگدەران 23.236.672، ئەو دەنگانەی كەپوچەڵكرانەوە 400.720.

لیژنەكان و ناوەندەكانی‌ دەنگدان

سەرجەم لیژنە گشتییەكان: 351 لیژنە بوون، ناوەندەكانی‌ دەنگدان بریتیبوون لە 9 هەزار و 334 ناوەند، 13هەزار و 97 لیژنەی فەرعی، ناوەندەكانی‌ دەنگدانی‌ پیاوان سێ هەزار و423 ناوەندو ناوەندەكانی‌ دەنگدانی‌ ژنان 3 هەزار و 196 ناوەند، ئەو ناوەندانەی كە تێكەڵبوون بریتیبوون لە 6 هەزار و 478 ناوەند، هەروەها ژمارەی‌ لیژنەكانی‌ دەرەوە بریتیبوون 140 لیژنە.

دادوەرانی‌ بەشداربوو

بۆ چاودێریكردنی لایەنی یاسای هەڵبژاردنەكە ئەو دادوەرانەی كە بەشدارییان كرد بریتیبوون لە 14 هەزار و 596 دادوەر، كە هەزار و 200دادوەریان ژنن.

وڵاتان و رێكخراوەكان

ئەو رێكخراوانەی كۆمەڵی مەدەنی كە چاودێری هەڵبژاردنەكەیان كرد پێكهاتبوون لە49 ڕێكخراوی مەدەنی ناوخۆیی و 3 رێكخراوی مەدەنی بیانی و نێودەوڵەتیی، هەروەها 50 وڵات بەشدارن لە بەدواداچونی‌ هەڵبژاردنەكان.

روماڵی‌ راگەیاندن

206 پەیامنێری رادیۆ و 296 پەیامنێری تەلەڤزیۆنی‌ میسری بەشدارییان كرد بوو لە روماڵكردنی ئیعلامی پرۆسەكەدا، هەروەها 180 كەناڵی ئاسمانیی روماڵی هەڵبژاردنەكەیان دەكرد. بەگشتی 2 هەزار و 859 كەناڵی تەلەڤزیۆنی و رادیۆیی و رۆژنامەیی و سایتە ئەلكترۆنییەكان روماڵی ئیعلامی پرۆسەی دەندانەكەیان دەكرد.

چۆنێتی‌ هەڵبژاردن

ئەو كەسەی‌ 50%ی‌ دەنگەكان بەدەستبهێنێت بە براوە دادەنرێت، ئەگەرنا خولی‌ دووەم ئەنجامدەدرێت و ئەو كەسەی‌ زۆرینەی‌ دەنگەكان بباتەوە بە سەرۆك دادەنرێت.

 


6/26/2012 11:39:06 AM Read Count [3862] Big Font Small Font

بیروڕاکان


بیروڕای‌ خوت بنێره‌
ناو :  
ئیمه‌یڵ :    
کۆمێنت :  
   

43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت ...

  43 ساڵه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێن ده‌به‌خشێت و

6/3/2018 11:14:03 AM
سعودیه‌ به‌ره‌و شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌لمانی‌ ‌ ...

شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای‌ شانشینی‌

7/12/2017 11:31:19 AM
تاقیكردنەوەی و راست و چەپەكانی فەرەنسا ...

ئەمڕۆ 6/11 هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و

6/11/2017 11:15:06 AM
ئێرانی دوای هەڵبژاردنی ئایار ...

چاودێرانی سیاسی لەپاش هەڵبژاردنەوەی حەسەن رۆحانی

6/7/2017 12:10:42 PM
فیلەكان لەئەسپەكانیان بردەوە ...

 رۆژی 9/11/2016 دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان وەك

11/10/2016 11:02:33 PM
په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه‌و ئێران‌ له‌سایه‌ی ململانێی مێژوویی شیعه‌و سوننه‌دا ‌ ...

 ‌ئه‌م دۆسێیه‌ پوختەی بەرنامەی (٣+١)ی  رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌‌و

1/24/2016 11:29:34 AM
گوزەرێك بەهەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا ...

پرۆسەی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی سیستمێكی دیموكراتدا یەكێكە لەو ئ

10/22/2015 12:33:09 PM
توركیا لە نێوان سیستمی پەرلەمانی و سەرۆكایەتیدا ...

 توركیا لە نێوان سیستمی پەرلەمانی و سەرۆكایەتیدا

 
7/15/2015 1:20:48 PM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

  بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و 

6/29/2015 11:13:24 AM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و

5/5/2015 1:13:56 PM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و مێژووەكەی و 

4/13/2015 9:37:53 AM
ئیسرائیل وڵاتی شۆڕشی سپی ...

 ئیسرائیل دەوڵەتێكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەكەوێتە ڕۆژئاوای ئاسیا،

3/30/2015 10:03:49 AM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

 بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و مێژووەكەی و

3/16/2015 12:43:50 PM
ئەڵمانیا و فیدراڵی و سیستمی هەڵبژاردنەكەی ...

 بۆ زیاتر ئاشنابوون بەسیستمی فیدراڵی و حوكمڕانی ئەڵمانیاو پێگەی جوگرافی و مێژووەكەی و سیستم و شێوازی هەڵبژاردن و پێكهاتەی پەرلەمان و دابەشبوونی دەسەڵاتەكان لەو وڵاتەدا، بەباشمانزانی بەچەند بەشێك بۆ خوێنەرانی ئازیزی وێب سایتەكەمان ئەم دۆسیەیە بڵاوبكەینەوە.

2/25/2015 1:22:08 PM
سیستمی هەڵبژاردنی ئەفغانستان ...

 وڵاتی ئەفغانستان لە خۆرهەڵاتی باكووری كیشوەری ئاسیا لەنێوان وڵاتانی

2/16/2015 11:23:12 AM
دوای بەهاری عەرەبی، دیموكراسی و كۆمەڵگەی مەدەنی تونس و ئیسلامییەكان ...

 وڵاتی تونس لەپاش شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی بە كۆمەڵك قەیرانی سیاسی و

12/28/2014 12:33:08 PM
ئایندەی عیراق.. دیكتاتۆریی، دیموكراسی یان دابەشبوون؟ ‌ ...

 پرۆسەی ((ئازادیی عیراق)) كە شاڵاوێكی سەربازیی ئەمریكی بەریتانی بوو بۆ سەر عیراق

11/13/2014 12:29:34 PM
سكۆتلاند و لابردنی تاجی پاشایەتی لەسەر هەرێمەكەیان ...

 رۆژی18/ئەیلولی 2014 لەریفراندۆمێكدا ٤ ملیۆن هاووڵاتی سكۆتلەندا یەكەمجارە

9/22/2014 2:03:13 PM
لەبارەی پەرلەمانی كوردستانەوە ...

 لەبارەی پەرلەمانی كوردستانەوە

8/5/2014 11:59:01 AM
گوزەرێك بە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستاندا ...

 رۆژی شەممە 21/9/2013،كاتژمێر حەوتی‌ سەرلەبەیانی‌ هەڵبژاردنی‌ گشتی‌ خولی‌

10/20/2013 9:52:14 AM
شیكردنەوەیەك لەسەر هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق 2013 ...

265 قەوراەی سیاسی بۆ 447 كورسی  ئەنجوومەنی پارێزگانی عێراق جگە لە هەرسێ

4/18/2013 9:28:53 AM
ئۆباما و رۆمنی، كامیان دەرگای كۆشكی سپی دەكاتەوە ...

 بەپێی دەنگدانی‌ پێشوەخت‌و 24 سەعات پێش دەنگدانی دانیشتووانی ئەمریكا

11/5/2012 10:25:24 AM
بنەماكانی دیموكراسی لەئەمریكا ...

 لەگەرمەی شەڕی ناوخۆداو بۆ هێشتنەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان وەكو یەك وڵات، لەئاهەنگی كردنەوەی گۆڕستانی نەتەوەیی گیتیزبۆرگدا، سەرۆك لینكۆڵن...

10/13/2012 10:40:55 AM
دەسەڵات و دیموكراسی لەمیسر ...

 ناوی میسر لە زمانی عەرەبی و سامیدا  بە چەند مانایەك هاتووە، یەكێك لەوانە، لە چاوگی ناوی شارەوە هاتووە...

7/15/2012 11:46:19 AM
كێ‌ دەچێتە كۆشكی ئیلیزیە ...

رۆژی 22/4/2012 هەڵبژاردنی هەشتەمین خولی سەرۆكایەتی كۆمار بەڕێوەچوو كەنزیكەی 45 ملیۆن دەنگدەری

4/23/2012 1:15:18 PM
دەوڵەت، یاسا، هاوڵاتیان لە دیموكراسیدا ...

سیستمی سیاسی ئێستای ئەڵمانیای فیدراڵی، دووهەمین سیستمی دیموكراتییە لە...

2/23/2012 10:26:42 AM
تورکیاو پارتی داد و گەشەپێدان و ئەزموونی سێ‌ خولی حكومڕانی ...

ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ 29ی تشرینی یه‌که‌می 1923 دا دامه‌زراوه‌و یه‌که‌مین سه‌رۆکی

1/28/2012 12:01:21 PM
سیستمی سیاسی و هەڵبژاردن لەهەرێَمی كوردستان ...

دۆسیەیەكە لەسەر پێكهاتەو جوگرافیاو دانیشتوان و پێگەی هەرێمی كوردستان...

1/26/2012 10:20:46 AM

  1   

له‌ په‌ڕه‌ی 1 له‌ 1 ( 28 هه‌واڵ )