ماڵپه‌ری (‌هه‌ڵبژاردن)
ماڵپه‌ری‌ ده‌زگای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانیی‌ كوردستانه‌


ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌په‌یوه‌ستن به‌ مه‌سه‌له‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی‌ له‌عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستاندا. هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌و جیهان. له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ گرنگی‌ ده‌دات به‌و به‌رنامه‌و په‌یامانه‌ی‌ كه‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌تی‌ و ده‌یه‌وێت جێبه‌جێیان بكات. ماڵپه‌ڕی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ڕێگه‌ی‌ وتارو هه‌واڵ و راپۆرت و چاوپێكه‌وتن و دۆسیه‌كانییه‌وه‌ هه‌وڵده‌دات گرنگی‌ به‌فه‌رهه‌نگی‌ دیموكراسی‌ و هه‌ڵبژاردن بدات و شێوازو سیستمه‌ سیاسییه‌كانی‌ وڵاتان و ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بخاته‌ڕوو. ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ده‌یه‌وێت تاكی‌ كوردی‌ زیاتر ئاشنا بكات به‌یاساكانی‌ هه‌ڵبژاردن و مافی‌ تاكه‌كه‌س له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانداو هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌ كۆن و تازه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق. جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا گۆڤاری‌ ده‌نگدان كه‌ ده‌زگای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان ده‌ریده‌كات به‌شێوازی‌ ئه‌لكترۆنی‌ بلاَوده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌بابه‌ته‌كانی‌ په‌یوه‌ستن به‌مه‌سه‌له‌ی‌ دیموكراسی‌ و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌شێوازی‌ ئه‌لكترۆنی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و بلاَوكراوه‌و كتێبانه‌ له‌م ماڵپه‌ڕه‌ بلاَوده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌زگای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراسی‌ و زیاتر روونكردنه‌وه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و یاسا و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ چاپی‌ كردوون و چاپیان ده‌كات.

به‌رێوه‌به‌ری‌ ماڵپه‌ر : هاونیاز سامی سابیر